هاوبه‌ش له‌نێوان حیزبه‌كان له‌لایه‌ن به‌رێز دكتۆر سه‌عیدى شه‌مس و هه‌روه‌ها "داهاتووى ئێران و نه‌خشی حیزبه كوردییه‌كان " له‌لایه‌ن به‌رێز بێهزاد خوشحاڵیه‌وه پێش كه‌ش كرا.
له‌هه‌ردوو پانێل مه‌وداێك بۆ قسه‌كردنى نوێنه‌رانى حیزبه‌كانى كوردستانى ئێران ته‌رخان كرا كه له پانێلى یه‌كه‌م به‌رێز كاك بێهروز ئه‌رده‌لان به‌رپرسی پێوه‌ندییه كوردستانیه‌كانى سازمانى خه‌بات به‌شدارى كرد. به‌رێز ئه‌رده‌لان له‌قسه‌كانى دا وێراى ئاماژه به زه‌روره‌ت و ده‌رفه‌ته‌كانى پێكهێنانى گووتارى هاوبه‌ش له‌هه‌مانكاتدا باسی له پرۆژه ١٠ خاڵیه‌كه‌ى سازمانى خه‌بات بۆ رێكه‌وتنى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌ستێن سازى بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یێكى هاوبه‌ش كرد. له پانێلى دووهه‌میش كه دوانێوه‌رۆى هه‌مان رۆژ به‌رێوه چوو، به‌رێز كاك عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان به‌شدارى تێدا كرد و له‌به‌شێك له قسه‌كانیدا باسی سه‌رده‌مى شۆرِشى گه‌لانى ئێران و چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵكى ئێران و كوردستان كرد و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى به هه‌موو هه‌ڵه و كه‌م و كورِى و لایه‌نه باشه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه به‌ئه‌زموونێك بۆ داهاتوو زانى. هه‌روه‌ها گرینگى یه‌كگرتوویی ریزه‌كانى گه‌لى كورد و په‌یوه‌ندى و دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌رانسه‌رییه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى رژیمى ئاخوندى كه باوه‌ریان به مافى كورد هه‌یه به‌شێك له قسه‌كانى به‌رێزبه‌هرامى بۆ ته‌رخان كرا.
ئه‌و رێكخراوانه‌ى سیمیناره‌كه‌یان پێكهێنابوو بریتى بوون له:
ـ یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
ـ یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
ـ یه‌كیه‌تیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
ـ كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات
ـ رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
ـ كۆمیته‌ی ژنانی یه‌كیه‌تیی دێمۆكراتی كوردستان
ـ كۆمیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
ـ یه‌كیه‌تیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان
ـ یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانی كورد
ـ كۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات
ـ رێكخراوی خوێندكارانی پێشرِه‌وی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
ـ كۆمیته‌ی خوێندكارانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
ـ كۆمیته‌ی خوێندكارانی یه‌كیه‌تیی دێمۆكراتی كوردستان ناوه‌ندی لاوانی پێشرِه‌و
ـ كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات
ـ یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ـ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
ـ كۆمیته‌ی لاوانی یه‌كیه‌تیی دێمۆكراتی كوردستان