ئاوردانى وێنه‌ى خۆمه‌ینى له كرماشان
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، خه‌ڵكى كرماشان له كرده‌وه‌ێكى ناره‌زایه‌تى وێنه‌ى خۆمه‌ینییان له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانى ئه‌و شاره ئاور تێ به‌ردا. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م كرده‌وه‌یه له ناره‌زایه‌تى به سووكایه‌تى به په‌یره‌وانى ئه‌هلى حه‌ق له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى رژێمه‌وه رووى داوه.
هه‌رِه‌شه‌ی هێزه ئیتلاعاتییه‌كان له بنه‌ماڵه‌ی ٢ چالاكی سیاسیی كورد
دایك و باوك

ی ٢ چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ره‌ورِووی هه‌رِه‌شه‌ی و بێ‌حورمه‌تیی هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بوونه‌وه. كاوه كانه‌بی چالاكی سیاسیی كورد له لێدوانێكدا به ئاژانسی كوردپای راگه‌یاند: ماوه‌ی زیاتر له ١ ساڵ دایك و باوكم به‌هۆی چالاكی سیاسیی من و خوشكمه‌وه به‌ره‌ورِووی زه‌خت و گوشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌بنه‌وه. ئه‌و چالاكه سیاسییه ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢١ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كران و پاش خۆناساندن به‌و ئیداره‌یه‌و سه‌ره‌رِای به‌ساڵاچووبونیان، هه‌تا دره‌نگانی ئێواره له‌و ئیداره‌یه راگیرابوون. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه باوكم ماوه‌ی ٣٠ ساڵ كارمه‌ندی ئیداره‌ی پۆست بووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خانه‌نشین كراوه‌و هیزه ئیتلاعاتییه‌كان، بۆ بیانوویه‌ك ده‌گه‌رِێن كه مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی ببرِن. كاوه كانه‌بی ساڵی رابردوو هاورِی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌سرین كانه‌بی به‌هۆی فشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌وه زێدی خۆیان به‌جێهێشت و روویان له وڵاتی توركیه كرد.
وێنه‌گری روودا
وی خۆسووتاندنی یارسانه‌كان له زیندان ئازاد كرا و باری ته‌ندروستی ناله‌باره مێهرداد ره‌حمانی وێنه‌گری رووداوی خۆسووتاندنی نێكمه‌رد تاهێری"، پاش به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه و نزیكانی خۆی له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری هه‌مه‌دان ئازاد كرا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى كوردپا: سه‌رله‌ئێوارێی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢١ی جۆزه‌ردان "مێهرداد ره‌حمانی" كه به‌هۆی فیلم هه‌ڵگرتن له خۆسووتاندنی "نیكمه‌رد تاهێری" له‌لایه‌ن هێز ه‌ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئازاد كرا. كه‌سانی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی "مێهردا ره‌حمانی" باری ته‌ندرووستی ناوبراویان ناله‌بار راگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه چۆنیه‌تیی ئه‌و رووداوه بۆ كه‌سو كار و نزیكانی خۆی باس بكات.
هاوه‌لاتیه‌كى
دیكه‌ى یارسان له رێگه‌ى خۆسووتاندنه‌وه‌ى كۆتایی به ژیانى هێنا له درێژه‌ى دژكرده‌وه‌ى هاولاتیانى یارسانى به سووكایه‌تى وبێ رێزییه‌كانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى هاوه‌لاتیه‌كى دیكه‌ى یارسانى ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا و كۆتایی به ژیانى هێنا. پێشتریش دوو كه‌س به ناوه‌كانى نیكمه‌رد تاهیرى و حه‌سه‌ن ره‌زه‌وى له شارى سه‌حنه خۆیان سووتاندبوو. نیكمه‌رد تاهیرى هه‌ر له‌شوێنى رووداوه‌كه گیانى سپاردبوو و حه‌سه‌نى ره‌زه‌ویش كه گواسترابۆوه بۆ نه‌خۆشخانه رۆژى سێ شه‌مه به هۆى قووڵى سووتانه‌كه‌ى گیانى سپارد.
رژێمى ئێران هه‌ره‌شه‌یه بۆ ئه‌منییه‌تى ئه‌مریكا
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ژنراڵ مارتین دێمپسى، سه‌رۆكى ستادى هاوبه‌شى ئه‌رته‌شى ئه‌مریكا، وێراى مه‌حكوم كردنى رژێمى تاران وتى، ئه‌و رژێمه هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا. ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ێكى گوێگرتن له سه‌ناى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌رنامه‌ى ناوه‌كى رژێمى ئێران و چالاكى ئێنترنێتى و فرۆشى چه‌ك و چۆڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه بوونه‌ته هۆى نیگه‌رانى ئێمه.
رژێمى ئاخوندى ئێران خرابترین و بێزراوترین رژێمى ناوچه‌كه‌یه
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى رادیو فه‌ردا، ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى ( پیۆ) ئاكامى راپرسیێكى ئاشكرا كردووه كه له ٣٩ ولاتى جیهان به‌رێوه چووه و ده‌ِریده‌خات كه رژێمى ئاخوندى ئێران نه‌ته‌نیا له جیهان ته‌ریك كه‌وته‌یه، به‌لأكوو له زۆربه‌ى ولاتانى ناوچه‌كه به تایبه‌ت لۆبنان و ناوچه فلستینییه‌كانیش هیچ رێزێكى نه‌ماوه. به پێى ئه‌م راپرسییه له ئیسرائیل و ولاتانى ئۆرووپاى رۆژئاوادا له هه‌ر ١٠ كه‌س ٨ كه‌سیان بۆچوونى خراپیان له‌مه‌رِ رژێمى تاران هه‌یه و له‌ئه‌مریكا له هه‌ر ١٠ كه‌س ٧ كه‌س. زۆربه‌ى ولاتانى مۆسڵمانیش كه ئه‌م راپرسییه‌ى تێیدا به‌رێوه چووه رژێمى ئاخوندى به رژێمێكى مه‌نفى و خراب ناو لێ ده‌به‌ن.
ناره‌زایه‌تى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى به زیاد بوونى سه‌ركوت له ده‌ستپێكى هه‌ڵبژاردنه‌كان
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵده‌رى رادیو ئالمان، سازمانى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى رۆژى چوارشه‌ممه ٢٢ى جۆزه‌ردان له راپۆرتێكدا له زیاد بوونى پێشێلكارى مافى مرۆڤ له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له ئێران ره‌خنه‌ى گرت. لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌م راپۆرته‌دا له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى سه‌ره‌رۆیانه و فشار خستنه‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان و ره‌خنه‌گران ناره‌زایه‌تى خۆى نیشان داوه. هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا به‌شه جۆراوجۆره‌كانى پێشێلكارى مافى مرۆڤ له په‌یوه‌ند به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى ئێران به‌رچاو ده‌كه‌وێت و هه‌رَِه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌یه كه به‌رپرسانى رژێمى تاران ده‌یخه‌نه سه‌ر نه‌یارانى خۆیان له ئێران.
سوریا؛ شۆرِشگێرِانی سوریا (٦٠) چه‌كداری شیعه ده‌كوژن
شۆرِشی سوریا كه پێیناوه‌ته ساڵی سێیه‌مه‌وه و به‌ره‌و جه‌نگێكی تایفی هه‌نگاو ده‌نێت و شه‌رِوپێكدادان له نێوان سونه‌كان كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی سوریا و شۆرِشگێرِان پێكده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه زۆرینه‌یان عه‌له‌ویین

به‌رده‌وامی هه‌یه. به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی شیعه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك باره‌گای شۆرِشگێرِانی سوریا و چه‌ندین كه‌سیان لێكوشتن و برینداركردن، له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا شۆرِشگێرِانی سوریا له گوندێكی نزیك خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته (٦٠) چه‌كداری شیعه‌یان كوشتوه كه له رێزی چه‌كدارانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دان. به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه، له ریزی شۆرِشگێرِانیشدا (١٠) كوژراو هه‌یه، به‌ڵام له‌و هێرشه‌یاندا چه‌كداره‌كانیان ناچاركردوه به‌ره‌و گوندێكی دراوسێ رابكه‌ن. هه‌وه‌رها سوپای ئازادی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و چه‌كداره‌كانی حیزبوڵا له ناوچه‌ی قه‌سر عه‌دلی له حه‌له‌ب، زیاتر له (٤٠) چه‌كداری رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و حیزبوڵایان كوشتوه.
زیاتر له ١٠ ملیۆن منداڵ له‌جیهاندا وه‌ك خزمه‌تگوزار له‌ماڵاندا كارده‌كه‌ن
به‌پێی راپۆرتێ

ك كه نوسینگه‌ی كاری نێوده‌وڵه‌تی له ژنێڤ ئه‌مرِۆ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی روبه‌رِوبونه‌وه‌ی كاركردن به منداڵان بڵاویكرده‌وه، زیاتر له ١٠ ملیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار منداڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه ته‌مه‌نیان له نێوان پێنج بۆ ١٧ ساڵیدایه وه‌ك كارگوزار له‌ناو ماڵان‌دا كارده‌كه‌ن‌و روبه‌رِوی توندوتیژی جه‌سته‌یی‌و ده‌رونی‌و هه‌ندێكجاریش سێكسی ده‌بنه‌وه. كۆنستانس تۆماس به‌رِێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌رِوبونه‌وه‌ی كاركردن به منداڵان رایگه‌یاند "ئه‌و منداڵانه له‌خێزانه‌كانیان دورن‌و دابرِاون‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشت به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كانی خۆیان ده‌به‌ستن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌عاتی دورودرێژ كارده‌كه‌ن‌و هیچ ئازادییه‌كی تایبه‌تیان نیه‌و زۆربه‌ی جاره‌كانیش به‌شێوه‌ی نهێنی كارده‌كه‌ن". رونیشیكرده‌وه "ئه‌و منداڵانه كاری ناو ماڵان ده‌كه‌ن وه‌ك دروستكردنی خۆراك‌و پاككردنه‌وه‌و به‌ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن‌و زۆرجاریش سوكایه‌تیان پێده‌كرێت". ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌ك خزمه‌تگوزار له ماڵان‌دا كارده‌كه‌ن كه ژماره‌یان ده‌گاته ١٠ ملیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار منداڵ، رێژه‌ی ٥% ی سه‌رجه‌می ئه‌و منداڵانه پیكده‌هێنن كه كارده‌كه‌ن‌و ژماره‌یان ده‌گاته ٣٠٥ منداڵ كه ته‌مه‌نیان له نێوان پێنج ساڵ بۆ ١٧ ساڵیدایه‌و رێژه‌ی ٧٣% ی كچن.