ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شاری میاندواوی هه‌ژاند
شه‌وی رابردوو

له شه‌قامی ١٧ی "شه‌هریوه‌ر"ی شاری میاندواو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، كاتژمێر ٩ی شه‌وی رابردوو رێكه‌وتی ٢٢ی جۆزه‌ردان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ماڵێكی چۆڵدا له شه‌قامی ١٧ی شه‌هریوه‌ری شاری میاندواو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان ٧ دووكانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ماڵه تێكرووخاون و زیانی به شیشه‌ی درگا و په‌نجه‌ره‌ی زۆربه‌ی بیناكانی سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ش گه‌یاندووه. ده‌گوترێت هه‌نووكه هێزێكی زۆری نیزامی و گاردی تایبه‌ت له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی شاری میاندواو جێگیر كراون و سه‌رجه‌م جموجۆڵی هاوڵاتییان كۆنترِۆڵ ده‌كه‌ن. هه‌تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی شه‌وی رابردووی شاری میاندواو نه‌زانراوه.
خۆسووتاندنی كچێك له مه‌ریوان و كوژرانی ژنێك له شنۆ
كچێك

ی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له شاری مه‌ریوان به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ی جۆزه‌ردان كچێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌ناوی "سوودابه قادری" كچی جه‌بار ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دانی. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ژنێكی به‌ناوی "سۆنیا كه‌ریمیان" كچی "كه‌ریمی حاجی ئۆغز" له گوندی "گه‌لاز"ی سه‌ربه‌ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵی شنۆ به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ناوی "عه‌لی" كورِی ئه‌حمه‌د گیانی لێ ئه‌ستێندرا. ده‌گوترێت عه‌لی له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كدا به دار له سه‌ری ژنه‌كه‌ی خۆی داوه‌و تووشی خوێن‌رِێژیی مێشكی كردووه‌و پاش چه‌ند رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، سه‌رئه‌نجام به‌و هۆیه‌وه رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢١ی جۆزه‌ردان گیانی له‌ده‌ست دا.
راپۆرتن
ێرانى بێ سنوور به‌ره‌وسه‌ر بردنى سانسۆر له ئێرانیان مه‌حكووم كرد راپۆرتنێرانى بێ سنوور په‌ره‌سه‌ندنى سانسۆر و سه‌ركووتى رۆژنامه‌وانانى ئێرانى و دروست كردنى به‌ربه‌ست بۆ هه‌واڵنێرانى ده‌ره‌كى له ئێران مه‌حكووم كرد. رژیم سه‌باره‌ت به دانى ویزا به به‌شێكى به‌رچاو له میدیا ده‌ۆره‌وه‌ییه‌كان خۆ ده‌پارێزێ و ئه‌وانه‌ى رێشیان پێدراوه چه‌ندین مه‌رجیان بۆ داندراوه تا نتوانن ده‌ستیان به زانیارى و راستیه‌كان بگات. به پێى سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى تا ئێستا ٢٠٠ هه‌واڵنێرى ده‌ره‌كى هاتوونه‌ته ناو ئێران.
دوایین هه‌ڵمه‌تى چه‌واشه‌كارییه‌كان بۆ شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی پێهات
له‌به‌یانی ئه‌مرِۆوه ماوه‌ی (بێده‌نگی) هه‌ڵبژاردن له ئێران ده‌ستیپێكرد و هه‌مو كاندیده‌كان هه‌ڵمه‌تى پرۆپاگه‌نده‌كانیان راده‌گرن. ریفۆرمخوازه‌كان له‌سه‌ر كاندیدكردنی حه‌سه‌ن رۆحانی رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر تاكه كه‌سێ

ك، ده‌نگی باڵی پارێزگاران دابه‌شبوه به‌سه‌ر پێنج كاندیدا. به‌ر له ماوه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن، سوپای پاسداران ئه‌نجامی راپرسییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا كاندیدی پارێزگاران محه‌مه‌د قالیباف سه‌ركه‌وتوه ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ "ساخته‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دوباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێش‌و" لێكدرایه‌وه.رێكخراوی لێبورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا رۆژى رابردوو ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكاری له دژی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامی هه‌یه و ده‌یان پێشلێكاری مافی مرۆڤیش تۆماركراوه. له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌رِو: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، رۆژنامه‌نوسان و سیاسییه‌كان و خوێندكارانیان كردوه‌ته ئامانج و داواش ده‌كات ماف بدرێت به كه‌مینه ئاینییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
پێكدادان
ى لاوان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى هێزى ئینتزامى له شاره‌كانى ئێران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شه‌وى رابردوو له شاره‌كانى تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و شیراز لاوان به دروشمى مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان تا دره‌نگانێكى شه‌و تێكگیرا بوون كه ئه‌م پێكدانانه زۆربه‌ى مه‌یدانه‌كانى ئه‌و شارانه‌ى گرتبووه‌وه.
جان كێر
ى: ئێمه له‌مه‌رِ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى حیزبۆلا و ئێران له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كان نیگه‌رانین به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، جان كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له كۆنفه‌رانسێكى راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ویلیا‌م هێگ وتى، ئێمه له‌مه‌رِ بارودۆخى خراپى سووریا و ده‌ستێوه‌ردانى حیزبۆلا و رژێمى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى خۆیان، نیگه‌رانین و هه‌ر كارێك كه له ده‌ستمان بێت بۆ یارمه‌تیدانى نه‌یارانى به‌شارئه‌سه‌د ده‌یكه‌ین تاكوو ئۆپۆزسیون به هێز بارودۆخه‌كه بگۆرێت.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه به ریاڵى ئێران له جیهان قه‌ده‌غه بكات
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى واڵ ئێستریت ژۆرناڵ، به نزیك بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مریكا زمانى خۆى له‌مه‌رِ رژێمى ئێران توندتر كردووه‌ته‌وه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه به ریاڵى ئێران له ئاستى نێونه‌ته‌وه‌یى قه‌ده‌غه بكات و ئه‌و شیركه‌تانه‌ى كه میلیاردها دۆلار پووڵ له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه ده‌شۆرنه‌وه ، ته‌حریم بكات.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: ململانێكانی سوریا زیاتر له (٩٣) هه‌زار كوژراوی لێكه‌وتوه‌ته‌وه
نوسینگه‌ی

مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی سێ ساڵه‌ی شۆرِشه‌كه‌ی سوریادا و تا مانگی نیسانی رابردو، زیاتر (٩٣) هه‌زار كه‌س له سوریا كوژراون. له راپۆرتێكدا نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندوه: له ماوه‌ی سێ ساڵی شۆرِش و ململانێكانی سوریا زیاتر له (٩٣) هه‌زار كه‌س كوژراون، كه زۆربه‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نین و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رِو كه له‌وانه‌یه ژماره‌كه زۆر له‌سه‌رو ئاماره‌كانی ئه‌وانه‌وه بێت. له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌رِو، له‌مانگی ته‌موزی رابردوه‌وه مانگانه زیاتر له (٥) هه‌زار كه‌س كوژراون و ناوچه‌كانی ریفی دیمه‌شق و حه‌له‌بیش زۆترین رێژه‌ی كوژراویان به‌رده‌كه‌وێت له مانگی تشرینی دوه‌مه‌وه.
منداڵه‌كه‌ت بپارێزه، ماسیی بده‌رێ
رێكخستنی ژه‌مه خۆراكی منداڵ پێویسته گرینگییه‌كی زۆری پێدرێت و به‌به‌رده‌وامی چاودێری جۆر و كواڵیتی ئه‌و خۆراكا

نه بكرێت، چونكه منداڵیی قۆناغی گه‌شه‌كردنه و باری ته‌ندروستیی ئاینده‌ی ئه‌و منداڵه ده‌ستنیشان ده‌كات كاتێك ته‌مه‌نی زیاد ده‌بێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له بواری خۆراكناسیدا، كه ئه‌نجامه‌كانی له جۆرناڵی Clinical Nutritionدا بڵاو كرایه‌وه، ده‌ركه‌وت كه خواردنی ماسی بۆ منداڵی بچووك زۆر گرنگه و یارمه‌تیده‌ره له پێكهێنانی به‌رگرییه‌كی له‌شی به‌هێز به‌رامبه‌ر به چه‌ندین جۆری حه‌ساسیه‌ت. به‌پێی ئه‌نجامه‌كان ، ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌فتانه ماسی ده‌خۆن، له ژیانیاندا به رێژه‌ی ٢٢% كه‌متر تووشی ئه‌كزیما ده‌بن و ئه‌گه‌ری تووشبوون به پووشه تا (Hay fever) به رێژه‌ی ٢٦% كه‌م ده‌بێته‌وه. توێژه‌ران له میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا چاودێری پلانی خۆراكی زیاد له سێ هه‌زار منداڵی ته‌مه‌نه جیاجیاكانیان كرد.