ده‌نگدان ئاماده‌بوون، به‌لام ئه‌وه‌ى خه‌ڵك چاوه‌روانیان نه‌ده‌كرد ئه‌وه بوو كه بۆ به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى شۆراكان پێویست بوو مۆرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆماریش له شوناسنامه‌كان بدرێ. رژیم ئه‌مساڵ له كرده‌وه‌ێكى فریوكارانه شۆراكانى شار و دێى هاوكات كرد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى تا بتوانێ زۆرترین ده‌نگده‌ر بێنێته سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و هه‌روه‌ها ژماره‌یێكى به‌رچاوی پالوێراوه‌كانیش ته‌ئیدى سه‌لاحیه‌ت كرابوون بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێ زۆرترین خانه‌واده و عه‌شیره‌ت و خه‌ڵكى سه‌ر به‌و پالوێراوانه په‌لكێشى سندووقه‌كان بكرێت. جێگه‌ى باسه خه‌ڵكێكى به‌رچاوى شاره‌كان كوردستانیش ئه‌مرۆ له‌ماڵه‌كانیان نه‌هاتنه ده‌ر و یان به‌ره‌و شوێنه گه‌شت و گوزارییه‌كان وه‌رێكه‌وتون بۆ خۆپاراستنیان له به‌شدارى كردن له شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لات له سندووقى گه‌رۆك كه‌ڵكى وه‌رگرتووه و به‌ناو كۆلان و شوێنه گه‌شتییارییه‌كان وه‌رێكه‌وتوون.
سه‌باره‌ت به شاره‌كانى تر‌ى ئێرانیش خه‌ڵك به‌شداری كه‌م تا زۆریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه و به پێى ده‌نگۆكان ده‌گووترێ روحانى پالوَیراوى ئیسلاحته‌ڵه‌بانى ده‌وڵه‌تى له‌چاو باقى به‌رپژێره‌كانى تر پاڵپشتیه‌كى زیاترى خه‌ڵكى ده‌نگده‌رى هه‌بووه.
به‌پێى هه‌واڵى سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان له كۆی دانیشتوانی پارێزگای كوردستان (سنه) كه ١ ملیۆن و ٤٩٣ هه‌زار كه‌س ده‌بێت، یه‌ك ملیۆن و ٦١ هه‌زار و ٥٤٤ كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌رجه‌م شار و گوونده‌كانی دانیشتووانی پارێزگای كوردستان،١٣٩٦ بنكه‌ی ده‌نگدان كه ٨٦٣ دانه‌یان جێگیره و ٥٣٣ بنكه‌ی دیكه‌یان گه‌رِۆكن، دابینكراوه.هه‌روه‌ها ٩٣٥ بنكه‌ی ده‌نگدان تایبه‌ت كراوه به گوونده‌كان و ٤٦١ بنكه‌ش له شاره‌كان دابینكراون بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی دانیشتووانی سه‌رجه‌م شار و گوونده‌كانی پارێزگای سنه. هه‌روه‌ها به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رژیم له پارێزگای ئیلام رایگه‌یاند:١٧٥٧ سندووقی ده‌نگدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌رجه‌م شار و گوونده‌كانی پارێزگای ئیلام دابینكراوه. له كۆی رێژه‌ی ئه‌م سندووقانه ١٦١٦ سندووق جێگیرن و ١٤١ سندووق به شێوه‌ی گه‌رِۆك ده‌نگه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه. پارێزگای ئیلام رێژه‌ی دانیشتووانی له سه‌رژمێری ساڵی ٢٠١١، ٥٥٧٥٩٩ كه‌س بووه. كرمانشانیش یه‌ك ملیۆن و ٣٨٧ هه‌زار و ٣٥٣ كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌رجه‌م شار و گوونده‌كانی پارێزگای كرماشان یه‌ك هه‌زار و ٨٢٧ بنكه‌ی ده‌نگدان دابینكراوه. هه‌روه‌ها به پێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناو خۆی ئێرانپارێزگاى ورمێ‌ش ، ٢ ملیۆن و ٩٥ هه‌زاركه‌س مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت .
دوایین ده‌رفه‌تى به‌شدارى كردنى خه‌ڵك له شانۆگه‌رى هه‌لبژاردنه‌كان تا سه‌عات ٨ى ئێواره بووه و ئه‌نجامى كۆتاییش سبه‌ى راده‌گه‌ێندرێ و هێندێك له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌ریی و لێكده‌ره‌وه‌ییه‌كان باس له‌ئه‌گه‌رى كه‌وتنه ده‌وره‌ى دووهه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
جێگه‌ى باسه سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له راگه‌ێندراوێكدا شانۆگه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ته‌حریم كردبوو. هه‌وه‌رها زۆربه‌ى نزیك به‌ته‌واوى حیزب و لایه‌نه سیاسیه كوردى و ئێرانیه‌كان بژارده‌ى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان هه‌ڵبژاردبوو.
له‌به‌شێك له‌و راگه‌ێندراوه‌ى سازمانى خه‌بات دا هاتبوو: هه‌ڵبژاردن وپروپاگه‌نده‌كان له‌وپێوه‌نده‌دا ته‌نیا مه‌به‌ستی فریوكارانه‌ی له‌پشت بووه. گومانی تێدا نییه كه هیچ كام له پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و عادلانه و دیموكراتیك بوونی نییه و ئه‌وه‌ی زاڵه به‌سه‌ر پێوه‌ندییه ئیداری و حكوومیه‌كان شۆربوونه‌وه‌ی بریار و فه‌رمانه‌كانی وه‌لی فه‌قیهی دیكتاتۆر بۆ خواره‌وه‌ی سیسته‌م و له پاشاندا سه‌پاندنی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادایه. هه‌ڵبژاردن كه یه‌كێك له كۆڵكه‌كانی دیموكراسی و ته‌نیا رێگه‌ی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌لات و وه‌دی هاتنی سه‌روه‌ری خه‌ڵك و به‌شداری له‌ژیانی سیاسیانه‌یه، ته‌نیا چاوبه‌ست و فریوكارییه‌كی گاڵته‌جارانه‌یه كه حكوومه‌ت له رێگه‌ی ئه‌و شانۆگه‌رییه، ژێستی سیاسی و خه‌ڵكی بوونی پێوه ده‌گرێ و به ئامانجی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی ده‌ركی و ناوخۆیی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێ.
هه‌وه‌رها سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى هه‌ڵبژباردنه‌كان له‌و راگه‌ێندراوه‌دا هاتبوو: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رین كه هیچ كاندیدك و هیچ هێلێكی فكری به بوونی هێژمۆنی و هه‌یمه‌نی ویلایه‌تی فقیه جیاواز نین و كام پاڵوێراو له خامنه‌یی نزیك بێ ئه‌و كه‌سه له سندووقه‌كان ده‌نگدان سه‌ر ده‌ردێنێ. له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رسوورهێنه‌ره باوه‌رمان به‌وه هه‌بێ كه شۆراكان خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌كه‌ن، نیزامێك كه له‌ناوخۆی دا گه‌نده‌ڵ و هه‌ره‌سی هێناوه چۆن ده‌كرێ به لق و پۆپه‌كانی خوارووی هیوادار و گه‌شبین بین.