به‌داخه‌وه ژماره‌ێكى به‌رچاوى لێ شه‌هید و بریندار كردوون.
ئه‌وه بۆ چه‌ندمین جاره، رژیمى ئاخوندى له رێگه‌ى به‌كرێگیراوانى خۆیه‌وه هێرشی مووشه‌كى ده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدنى خه‌ڵقى ئێران و كوشتارى بێ به‌زییانه‌یان ده‌كا و هیچ ناوه‌ند و حكوومه‌تێكیش خۆى به به‌رپرسیار نازانێ.
بێ گومان ئه‌و هێرشه وه‌ك هێرشه‌كانى رابردوو كارى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندییه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌سه‌روده‌مى به‌رێوه‌چوونى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له وه‌لاتى ئێران دێ و ترسی ده‌سه‌لاتداران بۆ سه‌رهه‌َلدانى راپه‌رینێكى جه‌ماوه‌ریی له چه‌شنى ساڵى ١٣٨٨ ده‌رده‌خات كه سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران تێیدا ده‌ورى به‌رچاوى گیرا.
سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران پێشتر چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانى دانیشتووانى لیبرتى وریایی داوه و ده‌یان رێكخراوه‌ى سیاسی و ناوه‌ندى مافى مرۆڤ و كه‌سایه‌تیه سیاسیه جیهانیه‌كان له به‌یاننامه‌ى جیاجیا داواى گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى موجاهیدین له لیبرتیه‌وه بۆ ئه‌شره‌فیان كردووه، به‌لام هه‌تا ئێستا به هۆكارێكى سیاسی ئه‌و داوایه جێبه‌جێ نه‌بووه.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران جینایه‌تى نوێى رژیمى ئاخوندى و به‌كرێگیراوانى له عێراق و له‌دژى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى هاوپه‌یمان به توندى مه‌حكووم ده‌كات و داوا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده مرۆڤدۆسته نێوده‌وڵه‌تى و سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات له‌هه‌مبه‌ر گیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه خۆیان به‌به‌رپرسیار بزانن و فشار بێنن بۆ حكوومه‌تى عێراق تا به زووترین كات رێگه‌ى گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى موجاهیدین بۆ ئه‌شره‌ف له‌بار بكات.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٥ى جۆزه‌ردان ١٣٩٢