ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێــزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٣ رۆژ لیپرسینه‌و

ه ئازاد كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی٢١ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییه‌كی سه‌رده‌شتی به‌ناوی " ئیبراهیم جه‌نه‌تیان" له‌لایه‌ن هێـــزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٣ رۆژ راگیران له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ئازاد كرا. "ئیبراهیم جه‌نه‌تیان" پاش بانگهێشت كران و خۆ ناساندن به‌و ئیداره‌یه به‌بیانووی هاوكاری كردنی زاواكه‌ی به‌ناوی سلێمان خزری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆماوه‌ی ٣ رۆژ له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوو. سلێمان خزری كه به‌هۆی فشاری هیزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه زێدی خۆی به‌جێهێشت، ئه‌وه‌شی خسته‌روو هێزه ئیتلاعاتییه‌كان به باوكی هاوسه‌ره‌كه‌میان راگه‌یاندووه كه ده‌بێ هه‌موو رۆژێك خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات بناسێنێت. سوله‌یمان خزری" دیكیۆمێنت سازی كورد به‌هۆی ئه‌وه كه له‌باره‌ی كوژرانی كۆڵبه‌ران و ژیانی كاسبكارانی سه‌ر سنوور سه‌رقاڵی دروست كردنی فیلمی دیكیۆمێنتی بووه، به‌ره‌ورِووی فشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆته‌وه كه هاورِێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كی خۆی به ناچاری رووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی كردووه.
مه‌سعوود
شه‌مس نژاد به دانانی ١ میلیارد تمه‌ن بارمته ئازاد كرا مه‌سعوود شه‌مس‌نژاد پارێزه‌ری كوردی خه‌ڵكی ورمێ پاش ٣٤ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به دانانی بارمته‌یه‌كی ١ میلیارد تمه‌نی له زیندان ورمێ ئازاد كرا. به پێى هه‌واڵى كوردپا مه‌سعوود شه‌مس نژاد كاتژمێر ٦ی سه‌رله ئێوارێی رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌ردان پاش ٣٤ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ری به دانانی بارمته‌ی ١ میلیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. ئه‌و پارێزه‌ره كورده به‌هۆی به ئه‌ستۆ گرتنی پارێزه‌ریی په‌روه‌نده‌ی حبیبوڵڵا گوڵپه‌ری‌پوور، عه‌لی و حه‌بیبوڵڵا ئه‌فشاریان به ئه‌ندامه‌تی له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران‌دا تاوانبار كراوه. مه‌سعوود شه‌مس نژاد به په‌یوه‌ندی گرتن له میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش تاوانبار كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێ كه به‌ره‌ورِووی حوكمی دادگا ببێته‌وه. مه‌سعوود شه‌مس نژادرێكه‌وتی ١٨ی بانه‌مه‌رِی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانیه‌وه له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره راگوێزرا.
پیرۆزبای
ی سه‌ركرده‌ى تیرۆریسته‌كانى لۆبنان به ئاخوند حسن رۆحانى به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فارس، رایلكه‌ى ته‌له‌فزیونى ئه‌لمه‌ناره په‌یامى پیرۆزبایی حه‌سه‌ن نه‌سرۆلاى به سه‌رۆك كۆمارى نوێى رژێم بلاو كرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌ى نه‌سرۆلا هاتووه كه دیارى كردنى ئێوه وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى ئێران حه‌ماسه‌ێكى سیاسى و مێژوییه و له دۆنیاى ئه‌مرۆدا بێ وێنه‌یه، ئه‌م دیاریكردنه ولام دانه‌وه به بانگه‌وازى رێبه‌رى ئێرانه و ئاواتى گه‌وره‌ى ناوبراو هاتووه‌ته دی.
دیارى كردنى رۆحانى سیاسه‌تى رژێم له‌مه‌رِ سوریه ناگۆرێت
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رى فارس سه‌ر به سپاى پاسدارانى ئێران، سی ئێن ئێن، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه كه سیاسه‌تى رژێمى ئێران له‌مه‌رِ سوریا به جۆره‌ێكه كه به گۆرینى سه‌رۆك كۆمار، گۆرانكارى به‌سه‌ردا ناێت. سى ئێن ئێن ده‌ڵێت، له بارودۆخێكدا كه رێبه‌ران و نۆخبه‌كانى سیاسى رۆژئاوا هیوادارن كه رۆحانى بتوانێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ئێران له‌مه‌ر سوریا كاریگه‌رى هه‌بێت، به‌لام ده‌بێت له‌مه‌رِ ئایدۆلۆژیاى هێزه میانه‌ره‌وه‌كان له ئێران و توانایى سه‌رۆك كۆمار له‌و ولاته و ئامانجى سیاسه‌تى ده‌ره‌كى رژێم واقع بینانه برۆانین و بزانین كه بریار ده‌رى سه‌ره‌كى له ئێران خامنه‌ییه و سیاسه‌تى ئێران له‌مه‌رِ سوریا له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه ئیداره ده‌كرێت.
رژیمى ئاخوندى چوار هه‌زار پاسدار ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات
رۆژنامه‌ی (ئیندیپێندێنت ئۆن سه‌نده‌ی)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كه ئێراب برِیارێكی سه‌ربازی ده‌ركردوه به ناردنی (٤٠٠٠) سه‌ربازی سوپای پاسداران بۆ پشتگیریكردن له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د. رۆژنامه‌كه‌ی له‌ژماره‌ی ئه‌مرِۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه رژیمى ئاخوندى ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر به‌شداری بكات له دۆخی ئه‌منی سوریادا ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی ناردنی (٤٠٠٠) سه‌ربازی سوپای پاسداران بۆ پشتگیریكردن له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها ئێران له په‌یوه‌ن

دی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ روسیا له‌باره‌ی زیادكردنی پاڵپشتییه‌كانی بۆ سوریا و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی حیزبوڵا له‌و وڵاته بكشێنه‌وه و ته‌نها تیمی هه‌واڵگری ده‌هێڵننه‌وه. باسله‌وه‌شده‌كات، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان وه‌فدی فه‌رمی ره‌وانه‌ی ئێران كردوه بۆ گفتوگۆكردن، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا پێوستی به هاوكاری ئێران ده‌بێت له‌كاتی كشانه‌وه سه‌ربازه‌كانی له ئه‌فغانستان. به‌پێی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی كه به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندوه: ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌هاوكاری ئێران ده‌بێت بۆ كشانه‌وه هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان و فه‌ره‌نساش به نمونه ده‌هێنێته‌وه كاتێك كه كشاوه‌ته‌وه له‌و وڵاته زیاتر له (٥٠) تانكیان جێهێشتوه چونكه نه‌یانتوانیوه هاوكاری ئێران به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌ڵبژا
ردنى كۆنترۆڵ كرا‌و سیاسه‌تى ئه‌مریكا ناگۆرێت به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، فیلیپ جى كارنى وتى، هیوادارم رژێمى ئێران له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ى خه‌ڵكى ئێران سه‌ر دابنه‌وێنێت، ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه سیاسه‌تى ئه‌مریكا له به‌رانبه‌ر رژێمى تاران ناگۆرێت و ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا پێى وایه هیچ شه‌فافییه‌تێك له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا نییه.
سیاسه‌ته ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم به گۆرینى سه‌رۆك كۆمار ناگۆردرێت
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، نوێنه‌رى ئه‌هواز له مه‌جلیسى شۆراى ئیسلامى رایگه‌یاند، به گۆرینى سه‌رۆك كۆمار سیاسه‌تى ئیستراتیژیكى نیزام له بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان وه‌ك بابه‌تى ناوه‌كى هیچ گۆرانێكى به‌سه‌ردا ناێت. سید شریف حسینى وتى، سیاسه‌ته كه‌لانه‌كانى رژێم به پێى ئیستراتژیكى ٢٠ ساڵه له لایه‌ن رێبه‌ره‌وه دانراوه و مه‌جلیس پشتیوانى لێده‌كات و گۆرینى سه‌رۆك كۆمار هیچ گۆرانكاریێك به‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا ناهێنێت.
٦ هه‌زار زیندانى ده‌ره‌كى له زیندانه‌كانى ئێرانن
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رپه‌ره‌ستى ئێداره‌ى گشتى نێونه‌ته‌وه‌یى ده‌زگاى دادوه‌رى رایگه‌یاند، نزیك به ٦ هه‌زار زیندانى له زیندانه‌كانى ئێرانن كه ٥٥٠٠ كه‌سیان خه‌ڵكى ئه‌فغانستانن. عه‌لیره‌زا ساعدى وتى، له ئێستادا به ٨٥ ولات پێشنیارى به‌ستنى قه‌راردادى مافه‌وانى و قه‌زایى بۆ گۆرینه‌وه‌ى زیندانیمان داوه كه تا ئێستا ته‌نیا ٣٥ ولات مه‌رحه‌ڵه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى ئه‌و گه‌لاڵه‌یان ته‌واو كردووه و به‌م زووانه گۆرینه‌وه‌ى زیندانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین.
نیزامیان
ى ئه‌مریكایى له باكوورى ئۆردۆن جێگیر بوون به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئینگلیسى تایمز، ٣٠٠ چه‌كدارى ده‌ریایى ئه‌مریكا له باكوورى ئۆردۆن جێگیر بوون. به پێى راپۆرتى ئه‌م هه‌واڵده‌رییه، ئامانج له جێگیر بوونى ئه‌و چه‌كدارانه ئاماده كارى بۆ به‌رێوه بردنى بریارى ولاتانى رۆژئاوایى و ئه‌مریكایه له‌مه‌رِ بارهێنانى نیزامى نه‌یارانى سوورى.
خۆپیشاندانه‌كان له گۆرِه‌پانی ته‌قسیم ده‌ستپێده‌كاته‌وه
سه‌رباری ك

ۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، برِیاره ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ به‌كاتی توركیا خۆپیشاندان و نارِه‌زاییه‌كان له گۆرِه‌پانی ته‌قسیم ده‌ستپێبكاته‌وه.
پلاتفۆرمی پشتگیری ته‌قسیم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌رِو، كه هیچ گۆرِانكارییه‌ك له به‌رنامه‌كانیاندا نییه‌و سه‌عات ١٦:٠٠ی ئه‌مرِۆ جارێكی تر له ته‌قسیم ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وازیان كرد، هه‌مو كه‌سێك له‌و كاته‌دا له‌وێ كۆببێته‌وه . به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كه ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، پلاتفۆرمه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وان تا وه‌رگرتنی ئه‌نجامی چاوه‌رِوانكراو به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كانیان و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر رێبازی گیانبه‌ختكردووانی پاركی گه‌زی .
پاش برِیارێكی حكومه‌تی توركیا بۆ روخاندنی (باخچه‌ی جیزی) كه باخچه‌یه‌كی مێژوییه له‌گۆرِه‌پانی ته‌قسیم‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بازرگانی له‌سه‌ر شێواز‌و ستایلی عوسمانییه‌كان، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له شاری ئه‌سته‌نبوڵه‌وه له‌دژی سه‌رۆك وه‌زیران‌و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستیپێكرد. هاوكات رۆژی ١١/٦ هێزه‌كانی پۆلیسی به‌رگری شارستانی توركیا گۆرِه‌پانی (ته‌قسیم) یان گه‌مارۆدا و بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد. پاش كۆبونه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی بزوتنه‌وه نارِه‌زایه‌تییه‌كه‌ی ته‌قسیمدا، حكومه‌تی توركیا رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدانی راپرسی له شاری ئه‌سته‌نبوڵ سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی گۆرِه‌پانی ته‌قسیم به‌دورنازانێت.
سوریا.
.. زیاتر له ٧٠ ئه‌فسه‌ر جیابوونه‌وه له سوپاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له توركی ئاشكرایكرد، زیاتر له ٧٠ ئه‌فسه‌ری جیابوونه‌ته‌وه له هێزه‌كانی رِژێمی سوریا كه له نێوانیاندا ٦جه‌نه‌راڵ و ٢٢ عه‌قید هه‌یه، پاش جیابوونه‌وه‌شیان له هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د رِویانكردووه‌ته توركیا. هه‌روه‌ها "BBC" بڵاویكرده‌وه، ئه‌م دابرِانه پێشتر ئاماده‌ی بۆ نه‌كراووه به‌ڵكو له‌صاش برِیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا دێت به پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی به چه‌كدارانی سوپای ئازاد و ئۆپزسیۆنی سوریا. جیابونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی رژێمی سوریا دوای چه‌ند كاتژمێرێك دێت له برِیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ پاڵپشتی كردنی سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.