رژێم چه‌ندین لێكدانه‌وه و هه‌ڵوێست له‌مه‌رِ شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى شانۆگه‌ریه‌كه و راده‌ى به‌شدارى خه‌ڵك بلاو كرایه‌وه. ژماره‌یك پێیان وایه دیارى كردنى ئاخوند حسن رۆحانى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ده‌ورانێكى نوێ دێنێته ئاراوه و گۆرانكارى له شێوه‌ى حوكمرانى رژێم و به قازانجى جه‌ماوه‌ر چاوه‌روان ده‌كرێ.
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران به لێكدانه‌وه و به‌راوه‌ردى له ٣٤ ساڵ سیاسه‌تى حوكمرانى دژه ئینسانى و دژه ئازادى ئاخوندان، باوه‌رى وایه هاتنه سه‌ر كارى هه‌ر كام له مۆره‌كان چ به ناو ئیسلاح خوازى و غه‌یره ئیسلاح خوازى ئاڵوگۆر له سیاسه‌تى چه‌وسێنه‌رانه و دژه ئازادى و دژ به مافى مرۆڤ و مافى تێكراى چین و تۆێژه‌كانى خه‌ڵك له ئێران‌دا نایه‌ت، چوونكه سه‌ركووت و چه‌وسانه‌وه بنه‌ماى ده‌ستوورى ئه‌و سیسته‌ه پێك دێنێ. سازمانى خه‌بات پێى وایه كاتێك ئاخونده مڵهۆره‌كان و تێكراى بانده‌كانى ده‌سه‌لات له‌سه‌ر سیاسه‌تى حوكمرانى وه‌لایه‌تى موتڵه‌قه‌ى فه‌قێه و مانه‌وه‌ى حوكمى دیكتاتۆرى تاكه كه‌سى و پێ شێلكردنى ماف و ئازادییه‌كان و مافى نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و بیر‌و باوه‌ره جیاوازه‌كان له ئێران‌دا سوورن شتێك به ناوى هه‌ڵبژاردن و دڵخۆش كردن به فێڵ و چاوبه‌ستى ئاخوندان بێجگه له زیان به بنه‌ماكانى شۆرشى ئازادیخوازى و ماف ویستى ناكرێ ماناێكی دیكه‌ى لێ وه‌رگیرێ. سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران، جارێكى دیكه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رژێمى ئاخوندى پارێزه‌رى قازانجه‌كانى ده‌سته‌ێك ئاخوندى دواكه‌وتووه و رژێمه بێجگه له مه‌ترسى بۆ ئاسایش و دامه‌زراویى ئێران، مه‌ترسی بۆ ئاسایش و هێمنایه‌تى ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌یه .
بێگومان رژێمى ئاخوندى ئه‌مجاره‌ش به قوت كردنه‌وه‌ى ئاخوند حسن رۆحانى، به ناو ئیسلاح خواز، مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێش بردنى به‌رنامه ئه‌تومییه‌كان و ئامانجى سیاسى و به لارێدابردنى بیروراى كۆمه‌ڵگاى جیهانى له سه‌ر به‌رنامه گۆماناوییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى و شاردنه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كانى ماف و ئازادى خه‌ڵك له ئێران‌دا و په‌ره‌پێدانى سیاسه‌تى ده‌ستێوه‌ردان له وولاتانى ناوچه‌كه و جیهاندا هه‌یه.
سازمانى خه‌بات داوا له ناوه‌نده جیهانییه‌كان و راى گشتى جیهان ده‌كات وریاى فریوكارى ئاخوندان بن و نه‌كه‌ونه داوى ئاخوندان كه ئه‌مجاره‌ش له ژێر ناوى ئیسلاح خوازى درێژه به سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه هه‌میشه‌ییه‌كانیان بده‌ن.
له كۆتاییدا سازمانى خه‌بات سپاسى بێ پایانى خۆى بۆ خه‌ڵكى ئازادیخوازى كوردستان و هه‌موو ئه‌و هاونیشتمانانه ده‌نێرێ كه به‌شدارى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى یان نه‌كرد و جارێكى دیكه نامه‌شروع بوونى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یان سه‌لماند.
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٩٢