باروودۆخى برایانى كوردپوور له گرتوخانه‌ى سپا له ورمێ
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، ئه‌مرۆ دووشه‌مه ٦ى جۆزه‌ردان ، خێزان و خوشكى خۆسره‌و و مه‌سعوود توانیویانه ئه‌م دوو رۆژنامه‌وانه كورده له گرتوخانه‌ى سپا له ورمێ بینن. به پێى ئه‌م راپۆرته له‌م چاوپێكه‌وتنه چه‌ند خۆله‌كییه‌دا سه‌ره‌تا توانییانه مه‌سعوود و دواتر خۆسره‌و ببینن. جێگه‌ى باسه كه له ماوه‌ى ٨٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر بوونى ئه‌و دوو رۆژنامه‌وانه، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه بنه‌ماڵه‌كه‌یان توانیویانه چاویان پێیان بكه‌وێت كه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌و دوو برایه له‌مه‌رِ روون نه‌بوونى باروودۆخى په‌روه‌نده‌كه‌یان ناره‌زایه‌تییان ده‌ر برێوه.
٢ پیاوی به‌ساڵاچوو له‌شاری روانسه‌ر كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا
له ماوه‌ی كه‌متر له ١ مانگی رابردوودا ٢ پیاوی به ساڵاچووی كورد له شاری روانسه‌ر كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛ شه‌وی رابردوو رێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "فه‌یزوڵڵا وه‌یسی" كورِی عه‌بدوڵڵا ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ له گوندی "كڵاو كه‌وه"ی سه‌ربه شاری روانسه‌ر ده‌ستی دایه خۆكوژی و گیانی دا. ئه‌و هاووڵاتییه كورده به‌هۆی ده‌ستكورتی و قه‌رزدارییه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه‌و گیانی داوه. هه‌روه‌ها نزیك به ١ مانگ به‌ر له ئێستاش پیاویكی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ به ناوی "ره‌شید كه‌ریمی" خه‌ڵكی گوندی "قه‌ڵا ره‌زا"ی سه‌ربه شاری روانسه‌ر خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه. هه‌تا ئیستاش هۆكاری ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی گوندی "قه‌ڵا ره‌زا"ی سه‌ربه شاری روانسه‌ر نه‌زانراوه.
منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له قوروه له پرۆژه‌یه‌كی بیناسازیدا گیانی دا
رووداوی برق گرتوویی له پرۆژه‌یه‌كی بیناسازیداو له به‌خشی سریش ئاوای سه‌ربه شاری قوروه، گیانی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ساڵه‌ی ئه‌ستاند. ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردان منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له به‌خشی سریش‌ئاوای سه‌ربه شاری قوروه تووشی رووداوی برق گرتووی بووه له ئه‌نجامدا پاش گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه گیانی دا. هه‌واڵده‌ریی "ئیسنا" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن ١٠ ساڵه‌یه به‌هۆی ده‌ست لیدان له دیواری ته‌رِی بینایه‌كی له‌حاڵی دروست كراندا، تووشی رووداوی برق گرتووی بووه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له كاتی كار كردن له پرۆژه‌یه‌كی بیناسازیی شاری سنه تووشی بووه قوربانی.
بانگهێشتى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ دادگا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، به دواى سكالاى عه‌لى لاریجانى دادگاى تاوانه‌كان ئه‌حمه‌دى نژادى بۆ دادگا بانگهێشت كرد. به پێى نووسراوه‌ى سایتى ده‌وڵه‌ت، كاتى رۆیشتنى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ دادگا ٢٦ى نوامبر ( ٥ى سه‌رماوه‌ز) دیارى كراوه. جێگه‌ى باسه له‌م بانگهێشته‌دا به تاوانى ئه‌حمه‌دى نژاد ئاماژه‌ێك نه‌كراوه.
كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌مه‌دان به درۆشمى زیندانى سیاسى ده‌بێت ئازاد بكرێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، خه‌ڵكى هه‌مه‌دان له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نگرانى ئاخوند رۆحانى له ده‌رفه‌ت كه‌ڵكیان وه‌ر گرت و درۆشمى زیندانى سیاسى ده‌بێت ئازاد بكرێت و تۆپ، تانك، به‌سیجى ئیتر هێزى نه‌ماوه له بلوارى ئه‌ره‌مى هه‌مه‌دان ناره‌زایه‌تى خۆیان پیشان دا. جێگه‌ى باسه كه به هاتنى پۆلیسى دژه شۆرش خه‌ڵك ده‌ستیان دایه خوێندنى درۆشمى ئه‌و كه‌سه‌ى كه براكه‌مى كوشت ده‌یكوژم، و له ئاكامدا كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێنا.
نه‌گۆر بوونى سیاسه‌تى ده‌ره‌كى رژێمى ئاخوندى
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، بالوێزى رژێمى ئاخوندى له عێراق رایگه‌یاند، سیاسه‌تى ده‌ره‌كى رژێم دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ گۆرانكاریێكى به‌سه‌ردا ناێت، دانایى فه‌ر وتى، سیاسه‌تى ده‌ره‌كى ئێران دیارى كراوه و جێگه‌ى گۆرانكارى نییه به‌لام تێبینى سه‌رۆك كۆمار له‌به‌رچاو ئه‌گێرێت. جێگه‌ى باسه كه پێشتریش هه‌واڵده‌رى فارس سه‌ر به سپاى پاسداران رایگه‌یاندبوو كه سیاسه‌تى ده‌ره‌كى رژێم له مه‌رِ سووریا و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى هیچ گۆرانێك به خۆیه‌وه نابینێت.
ئاماژه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا له‌مه‌رِ پاڵپشتى له خه‌ڵكى ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و وولاته وه‌ك رابردوو و شان به شانى خه‌ڵكى ئێران بۆ به ده‌ستهێنانى مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان، پاڵپشتییان لێ ده‌كات. جان بێرد له به‌یاننامه‌ێكدا رایگه‌یاند، كه‌سێكه بۆ جێگره‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد دیارى ده‌كرێت، راسته‌وخۆ دانراوى خامنه‌ییه كه هه‌ر رۆژه و ژیانى خه‌ڵك تاڵتر ده‌كات.
قه‌یرانى ناوه‌كى: رۆحانى، پیتاندنى ئۆران‌یۆم راناوه‌ستێنین
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هه‌واڵنێرى رایلكه‌ى فرانس ٢٤ ئه‌مرۆ له كۆنفه‌رانسى خه‌به‌رى له رۆحانى پرسیارى كرد كه ئایا ئێوه پیتاندنى ئۆران‌یۆم درێژه پێ ده‌ده‌ن؟ رۆحانى له ولامدا وتى، ئه‌و ده‌ورانه تێ په‌رى و ئێمه پیتاندن درێژه پێ ده‌ده‌ین ئیستا له باروودۆخێكى تایبه‌تداین و رێگه زۆره بۆ به‌ده‌ست هێنانى متمانه‌ى كۆمه‌ڵگاى جیهانى. جێگه‌ى باسه كه رۆحانى به‌م نوێیانه بلاوى كردووه‌ته‌وه كه له ده‌یه‌ى رابردوو به فریوكارى توانیویه پێش به فشاره‌كان بگرێت تاكوو رژێم پرۆژه‌ى چه‌كى ناوه‌كى خۆى بباته پێشه‌وه.
روحانی: ده‌بێت تا كاتی هه‌ڵبژاردن به‌شار ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه
له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته پێى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د داگرته‌وه. له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری تازه داندراوى رژیم رایگه‌یاند: حكومه‌تی سوریا شه‌رعییه و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ساڵی ٢٠١٤ سه‌ركردایه‌تیی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، وتیشی: گه‌لی سوریا خۆی به‌رپرسه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه و ده‌بێت وڵاتانی جیهانیش هاوكاریی گێرِانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ سوریا بكه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش، به‌ڵێنی دا كار له‌سه‌ر ریفۆرمی ناوخۆیی بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری بۆ رێژه‌یه‌كی گونجاو، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش به‌ڵێنی دا كار به سیاسه‌تی هه‌نگاو به هه‌نگاو بكات بۆ لابردنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر رژیم.
كۆریای باكور چه‌كی كیمایی داوه به سوریا
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی له سیئۆل رایگه‌یاند: كۆریای باكور چه‌كی كیمایی داوه به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د. رۆژنامه‌ی (چۆسون ئیلبۆ)ی كۆریای باشور له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی بڵاویكردوه، كه كۆریای باكور ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای بۆ سوریا ناردوه به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی و كڵاوه‌ی موشه‌كی جه‌نگی. وتیشی: ئه‌و كه‌ره‌ستانه له ناوه‌رِاستی ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردو ره‌وانه كراوه و ئێستاش رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌كاری ده‌هێنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی. رۆژنامه‌كه له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌رِو: له‌ماوه‌ی رابردودا كه‌شتییه‌ك ره‌وانه‌ی سوریا كراوه كه (٢٠) هه‌زار پارچه شتومه‌كی تێدابوه كه په‌یوه‌ستن به چه‌كی ئه‌تۆمی و بایه‌لۆجی و كیمیاییه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وروپا باجی پرِچه‌ككردنی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌دات و ئه‌وروپاش ده‌بێت به خاكی تیرۆر.
عێراق؛ ئه‌مرِۆش (٦٥) كه‌س بونه قوربانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه
ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش تائێستا (٦٥) كه‌س به‌هۆیانه‌وه بونه‌ته قوربانی. سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له‌ناو كافتریایه‌ك له‌ناوچه‌ی تاجی نزیك به‌غدا (٧) كه‌س كوژراون و (٢٠)ی دیكه‌ش بریندرابون. ئه‌و ته‌قینه‌وانه دوای زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی دیكه دێت كه دوێنا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی وڵات‌دا ئه‌نجامدران و (١٨٤) قوربانیان لێكه‌وته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكیه‌كان بڵاویانكرده‌وه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له رێی ئۆتۆمۆبێلی بۆمبرِێژكرا و بۆمبی چێنراو و بۆمبی لاستیكی و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌وه ئه‌نجامدران (١٨٤) قوربانی له شاره‌كانی به‌سره و به‌غدا و موسڵ و نه‌جه‌ف و واست و بابل و كوت و ئه‌بو غرێب لێكه‌وتوه‌ته‌وه.