شه‌رى نێوان دووبنه‌ماڵه قوربانى لێكه‌وته‌وه
رۆژى دووشه‌ممه ٢٧ى جۆزه‌ردانى ١٣٩٢ شه‌رى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ى دێهاته‌كانى بۆیه‌ن و كه‌ریم ئاواى شارى بانه قوربانى ل

ێكهوتهوه. به پێى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، له ئه‌نجامى پێكدادان و شه‌رى نێوان بنه‌ماڵه‌ى مه‌عروفى و ده‌روێشى چه‌ندین كه‌س بریندار بوون و ٢ كه‌سیش گیانیان داوه كه كه‌سی یه‌كه‌م هه‌ر له‌شوێنى رووداوه‌كه گیانى سپاردووه و ئه‌وه‌كه‌ى تریش له رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه كۆتایی به‌ژیانى هاتووه. له‌دواى ته‌قه‌یێكى زۆر هێزى ئینتزامى دێى بۆیه‌ن هاتۆته ناو رووداوه‌كه و چه‌ندین كه‌سی له هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شه‌رى ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بۆ ساڵیانێكى كۆن ده‌گه‌رێته‌وه كه یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر كێشه‌ى موڵك و عه‌رز سه‌رى هه‌ڵداوه و پاشان به هه‌وڵى كوشتنى ره‌حمانى ده‌روێشى و رزگاربوونى له‌مردن كۆتایی پێهاتووه. به‌لام له چه‌ند رۆژى رابردوو هه‌مدیسان سه‌رى هه‌ڵداوه و ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان به چه‌ك و گیاندانى ٢ كه‌س و بریندراى چه‌ندین كه‌س بووه.
سه‌رپێڵ زه‌هاو/ هاووڵاتییه‌كی كورد به ده‌سترِێژی گولـله بریندار كرا
هاوولاتییه‌ك

ی كوردی خه‌ڵكی شاری "سه‌رپێل زه‌هاو" له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه درایه به‌ر ده‌سترِێژی گولـله و له ئه‌نجامدا به توندی بریندار كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "كامبیز حوسێنی" خه‌ڵكی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له شوێن كاره‌كه‌ی له شه‌قامی "عه‌باسی"ی ئه‌و شاره به‌توندی بریندار كراوه. ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سه‌رپێڵ‌زه‌هاو كراوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌مه‌رِ باری ته‌ندروستیی "كامبز حوسێنی" و هۆكاری ئه‌و ته‌قه كردنه له ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
له‌چاره‌سه‌ریی پزیشكی زیندانیه‌كى سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان رێگری ده‌كرێت
به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد له ناردنی زیندانییه‌كی سیاسیی كورد بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، زیندانییه‌كی سیاسیی كورد به‌ناوی "جه‌لال ناسری" كه‌له زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد راگیراوه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌وه رێگری له چوونی ناوبراو بۆ ناوه‌نده ده‌رمان

ییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌كرێت. چاوه‌كانی جه‌لال ناسری "كه‌م بینا" بوون و هه‌تا ئێستاش چه‌ندین جار داوای له به‌رپرسانی زیندان كردووه كه بۆ چاره‌سه‌ریی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێت، به‌ڵام هه‌موو جارێك له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی به‌رپرسانی زیندان به‌ره‌ورِوو بۆته‌وه. زۆرێك له زیندانیانی سیاسیی مه‌هاباد به‌هۆی خراپیی و ناستاندارد بوونی خوارده‌مه‌نیی نێو زیندان تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆر بوون. جه‌لال ناسری رێكه‌وتی ١٦ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٠ هاورِێ له‌گه‌ڵ براكه‌ی خۆی به‌ناوی "جه‌ماڵ ناسری" له ماڵی خۆیاندا له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتریش له رێكه‌وتی ١٤ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩١دا به دانانی بارمته‌ی ٧٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
روسیه له‌به‌ر خۆى داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌حریه‌كانى سه‌ر رژیم ده‌كات
به پێى راپ

ۆرتى فه‌رانسه له مسكۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه ئه‌مرۆ داواى له وه‌لاتانى رۆژئاوایی كردووه كه به هه‌ڵبژاردنى حه‌سه‌نى روحانى وه‌ك كه‌سێ
كى میانه‌رۆ ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى تاران سووك بكرێن. سێرگێى لاڤرۆڤ ده‌لێ زه‌رورییه پێش به زۆر كردنى ته‌حریمه‌كان بگیردرىِ و ته‌نانه‌ت كه‌میش بكرێنه‌وه. له لایێكى دیكه‌وه روسیه ماوێكه ویستى خۆى بۆ هاورده‌كردنى نه‌وت له ئێرانه‌وه ناشارێته‌وه و ته‌نانه‌ت ووتووێژیش بۆ فرۆشتنى نه‌وت به روسیا ده‌ستى پێكردووه له‌گه‌ڵ! ئێران. لێكده‌ره‌وانى سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن كه روسیا ده‌یهه‌وىِ له‌رێگه‌ى نه‌وتى ئێرانه‌وه بازاره‌كانى ئورووپا قۆرغ بكات.
یه‌مه‌ن بالوێزى نوێى ئێران له سه‌نعا قبووڵ ناكات
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رچاوه‌ێكى دیپلۆماتیك له یه‌مه‌ن بلاوى كرده‌وه كه وولاته‌كه‌ى تا كاتێكه رژێمى تاران پاڵپشتى خۆى له گرۆپه نیزامیه‌كانى ئه‌و وولاته نه‌پچرێنێت، بالوێزى نوێى تاران له سه‌نعا وه‌رناگرێت. به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئه‌لسیاسه‌ى كووه‌یت، رژێمى تاران له یه‌ك مانگ پێش ئێستا ناوى بالوێزى نوێى خۆى به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن راگه‌یاندووه به‌لام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن تاكوو ئێستا ولامى نه‌داوه‌ته‌وه.
هێند كرینى نه‌وتى له ئێران كه‌م كرده‌وه
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، هێند له ٥ مانگى سه‌ره‌تایى ئه‌مساڵدا كرینى نه‌وتى له ئێران به رێژه‌ى ٤٠ له‌سه‌د كه‌م كردووه‌ته‌وه. به پێى ئه‌م راپۆرته ، هێند كه‌م كردنه‌وه‌ى كرینى نه‌وتى ئێران به زیاد كرینى نه‌ت له عه‌مان، ونۆزۆئێلا و عێراق پرِ كردووه‌ته‌وه، هێند یه‌كێك له‌و وولاتانه‌یه كه بۆ كرینى نه‌وت له ئێران مه‌عافیه‌تى ٦ مانگه‌ى له گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا هه‌یه، به‌لام سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش كرینى نه‌وتى له ئێران كه‌م كردووه‌ته‌وه.
هیچ گۆرانكاریێكى بنه‌ره‌تى له ئێران روو نادات
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، دیپلۆماتێكى رۆژئاوایى له‌مه‌رِ حسن رۆحانى وتى، ئێمه چاوه‌روانى گۆرانكارى نین و هیچ گۆرانكاریێكى بنه‌ره‌تى له ئێران روو نادات. زینۆیۆا ئابدۆ، پسپۆرى ئێران له بانكى فكرى ئێستمسۆن له واشه‌نگتۆن رایگه‌یاند، من زۆر ره‌ش بینم كه پێشكه‌وتنێك له بابه‌تى ناوه‌كى رژێم روو بدات، به باوه‌رى من هیچ گۆرانكاریێك له‌مه‌رِ سوریه‌ش روو نادات.
حه‌ماس داوا له حیزبوڵا ده‌كات چه‌كداره‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس-ی فه‌له‌ستینی داوا له حیزبوڵا ده‌كات چه‌كداره‌كانی بكشێنێته‌وه له سوریا. به رای چاودێرانی سیاسی-

ش ئه‌و داوایه‌ی حه‌ماس له حیزبوڵا ئاماژه‌یه بۆ زۆربونی ته‌نگژه‌ی تائیفی له قه‌یرانی سوریادا. پێشتر حه‌ماس و حیزبوڵا به یه‌كه‌وه "به‌ره‌ی به‌رگری"یان دژ به ئیسرائیل دروستكردبو، پێكه‌وه‌ش چه‌ندین جار له دژی ته‌لئه‌بیب جه‌نگاون. له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرِۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاندوه: پێویسته حیزبوڵا هێزه‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه‌و ته‌نها چه‌كه‌كانی رو له ئیسرائیل بكات. هاوكات حه‌ماس ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، كه ناردنی شه‌رِكه‌رانی حیزبوڵا بۆ سوریا، پشێوی تائیفی زیاتر ده‌چه‌سپێنێت. له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكانی ئه‌مه‌ریكا و روسیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتون سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی پشێوی له سوریا هان بده‌ن بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی ژنێڤ ٢.
ره‌نگ كردنی قژ سه‌ره‌تانى به‌دوادادێت
زاناكانی به‌ریتانیا هۆشیاری ده‌ده‌ن له به‌كارهێنانی ره‌نگى قژ و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه مه‌ترسی ته‌ندروستی هه‌یه بۆسه‌ر مرۆڤ و توشی سه‌رتانیان ده‌كات. له‌ئێستادا به ملیۆنه‌ها ژن ئالوده‌ی ره‌نگكردنی قژیانن و زاناكانی به‌ریتانیش ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌رِو، كه پێكهاته‌ی ئه‌و ماده كیمیاویان هۆكارن بۆ گه‌شه‌كردنی خانه سه‌ره‌تانیه‌كان و توشبوبونی ژنان به‌و نه‌خۆشیه. ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌رِو: كه‌و مادانه له‌رێگه‌ی كونیله‌كانی سه‌ره‌وه ده‌چنه ناو له‌شی مرۆڤ و كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی خانه سه‌ره‌تانیه‌كان و به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌ره‌تانى مه‌مك و منداڵدان.