به‌رده‌وامیی فشار بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی سیاسیی كورد
بنه‌ماڵه‌ی ٢ چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه به‌ره‌ورِووی فشار و هه‌رِه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران بوونه‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران چوونه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كاوه و ئه‌سرین كانه‌بی "خوشك و برا" ٢ چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان و به دایك و باوكی ئه‌و ٢ چالاكه كورده‌یان راگه‌یاندووه، كه ده‌بێ رۆڵه‌كانتان راده‌ستی ن

اوه‌نده قه‌زاییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١٥ی جۆزه‌ردان دادگای ئینقلابی شاری بۆكان له نامه‌یه‌كدا كه به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٢ چالاكه كورده‌ی راگه‌یاندبوو، كه رۆڵه‌كانیان له دادگا ئاماده بن. دادگای ئینقلابی شاری بۆكان تاوانی ئه‌و ٢ چالاكه كورده‌ی "پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و هه‌وڵدان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران" راگه‌یاندووه. له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی رابردوودا كچێكی لاوی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی "سومه‌یه فه‌یزوڵڵاپوور" له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا و پاش چه‌ند رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزرایه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه له‌سه‌ر بانگهێشتی ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی به نیشانه‌ی نارِه‌زایه‌تی به‌و دیارده‌یه خۆیشاندانێكی هێمنانه له شاری بۆكان، به‌رِێوه چوو.
كوردستان/ فرۆشتنی گورچیله بۆ دابین كردنی بژیوی ژیان
هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی بێكاری و هه‌ژارییه‌وه په‌نا بۆ فرۆشتنی گورچیله‌كانیان ده‌به‌ن. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له ماوه‌ی ١ مانگی رابردوودا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی شاری سنه به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتییه‌وه بۆ دابین كردنی بژیوی ژیان و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یان روویان له فرۆشتنی گورچیله

كانیان كردووه. یه‌كێك له هاووڵاتییانی شاری سنه به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاند: بیكاری و هه‌ژاری به‌رِاده‌یه‌ك له شاری سنه رووی له زیادبوون كردووه، كه له‌و ماوه‌یه دا به ده‌یان كه‌س به بڵاو كردنه‌وه‌ی نووسراوه و ژماره ته‌له‌فۆن له شوێنه گشتییه‌كان خوازیاری فرۆشتنی گورچیله‌كانیانی خۆیان بوون. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا "مسته‌فا قاسمی"، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازیی پشتیوانی له نه‌خۆشییه گورچیله‌ییه‌كان له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تاران رایگه‌یاندبوو، له ئێران به شێوه‌ی نێونجی له به‌رامبه‌ر هه‌ر ١ كه‌سدا كه خوازیاری پێوه‌ندی گورچیله‌یه، چوار كه‌س خوازیاری فرۆشی گورچیله‌كانیانن. ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ساڵه دیارده‌ی فرۆشتنی گورچیله له ئێران رووی له زیاد بوون كردووه و پسپۆرِانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ئه‌و دیارده‌یه وه‌ك قه‌یرانی پرِ مه‌ترسیی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌سف ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بێكاری، گرانی و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه ده‌گه‌رِێننه‌وه.
سه‌رانى جى ٨ داوایان له ئێران كرد له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى هاوكارى بكات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رانى ٨ وولاتى گه‌وره‌ى پیشه‌یى جیهان له كۆتایى دانیشتنه‌كانى خۆیان له ئیرله‌ندى باكوور داوایان له رژێمى ئاخوندى كرد به شێوه‌ى ته‌واو له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى هاوكارى بكات. ئه‌وان به گرینگ بوونى هاوكارى خێرا و بنه‌ره‌تى رژێم له‌گه‌ڵ ئاژانس به هه‌موو شێوه‌ێك به تایبه‌ت ولام دانه‌وه به نهێنى كارییه‌كانى له‌مه‌رِ نیزامى بوونى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئاماژه‌یان كرد.
بوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دژه شۆرش له ناوچه جۆراوجۆره‌كانى تاران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له سه‌عات چوارى دوانیوه‌رۆى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٢٩ى جۆزه‌ردان هێزه ئهمنییهتییهكا

ن و یه‌گانه‌كانى پۆلیسى دژه شۆرش له ناوچه جۆراوجۆره‌كانى تاران جێگیر كراون، وادیاره بوونى ئه‌و هێزه سه‌ركوتگه‌رانه هۆكارى پێش‌گرتن له درێژه‌ى ناره‌زایه‌تییه‌كانى دوێنى بێت كه به بیانووى رۆیشتنى تیمى فووتباڵى ئێران بۆ جامى جیهانى رووى دا. به پێى ئه‌م راپۆرته نزیك به ٥٠ ده‌زگا ماتۆر سوار له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌یاره‌ى ره‌شى نیوه زریى و ٢٠٠ كه‌س له پۆلیسه‌كانى دژه شۆرش له ژێر پردى پاركى وه‌ى له رۆژئاواى مه‌یدانى وه‌ك جێگیر كراون.
نه‌تانیاهوو: درێژه‌ى گه‌مه‌ى قسه بكه و پیتاندن به‌رده‌وام نه‌بێت
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئێواره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه به هێزه‌كانى رۆژئاوایى له‌مه‌رِ درێژه‌ى وتووێژه‌كان تاكوو بێ كۆتایى: له‌گه‌ڵ ئێران له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى دواى دیارى كردنى حسن رۆحانى وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى نوێى رژێم وریاییدا. نه‌تانیاهوو له چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ جان بێرد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا وتى، نابێت به ئێران ئیجازه بدرێت له رێگاى وتووێژه‌وه كات بكرێت. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌داش خوازیارى زیاد كردنى گه‌مارۆكان بوو تاكوو به وته‌ى ناوبراو‌و جیدى بوونى فشاره‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ستى پێ بكرێت.
تایم: وه‌فادارى رۆحانى به خامنه‌یى حاشاى ناكرێت
گۆڤارى تا

یم، له راپۆرتێكداله ژێر ناوى حسن رۆحانى كێیه؟ نووسیویه، رۆحانى یه‌كێك له یارانى سه‌ره‌كى شۆرشى ئێرانه كه له‌گه‌ڵ خۆمه‌ینى ده‌ورانى دوورخستنه‌وه‌یان له پاریس تێ په‌راندووه، ناوبراو كه‌سێكه، كه بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ده‌یه پۆستى به‌رزى له رژێمدا بووه و وه‌فادارى رۆحانى به رێبه‌رى رژێم حاشا هه‌ڵنه‌گره.
موراد قه‌ره‌یلان : توركیا هێزه‌كانی بۆ جه‌نگێكی فراوان ئاماده ده‌كات
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه سایتی فوراتنیوز رِوونكردنه‌وه‌یه‌كی مورات قه‌ره‌یلانی سه‌رۆكی كۆنسه‌ی (كه‌جه‌كه) ی بڵاوكرده‌وه كه له رِوونكردنه‌وه‌كه‌دا قه‌ره‌یلان رِایگه‌یاندبوو ، له كاتێكدا په‌كه‌كه گه‌ریلاكانی ده‌كێشێته‌وه، جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی حكوم

هتی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كاندا له زیادبووندایه و قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت سه‌ره‌رِای ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره كه‌چی له‌لایه‌ن كورده‌وه گرنگی پێ‌نادرێت. هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان رِایگه‌یاندووه ئێمه نازانین له‌مه زیاتر چیبكه‌ین و نازانین داخوازی حكومه‌تی توركیا له‌مه زیاتر چییه ، له كاتێكدا سیاسه‌ت ده‌كه‌ین ده‌خرێینه زیندانه‌وه و له كاتێكدا گه‌ریلاكانمان ده‌كشێنینه‌وه توركیا هێزه‌كانی زیاد ده‌كات. قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت توركیا كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی ئێمه به هه‌ل ده‌زانن و له دوای ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئێمه‌ی لێكشاوینه‌ته‌وه توركیا هێزی زۆری جێگیركردووه و توركیا به‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م رِێگه‌چاره‌ی ئاشتی و دیموكراسییه جارێكی تر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئیسرائیل موشه‌كی دژه (ئێس ٣٠٠) دروست ده‌كات
ئیسرائ

یل رایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆمبێكی زیره‌كی دروستكردوه توانای روبه‌رِوبونه‌وه‌ی موشه‌كی جۆری (ئێس ٣٠٠)ی روسی هه‌یه كه وابرِیاره ره‌وانه‌ی سوریا و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بكرێت. كاردانه‌وه‌كانی پێدانی موشه‌كی جۆری (ئێس ٣٠٠)ی روسی به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌وه‌ش ترسی لای ته‌لئه‌بیب دروستكردوه و هه‌ربۆیه جۆره بۆمبێكی زیره‌كیان دروستكردوه بۆ روبه‌رِوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره موشه‌كه. ئۆرۆن ئۆریۆل، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای رافائێل رایگه‌یاندوه: ئیسرائیل توانیویه‌تی جۆره بۆمبێكی زیره‌ك به‌ناوی (سپایس٢٥٠) دروستبكات، كه توانای ته‌قاندنه‌وه‌ی موشه‌كه روسیه‌كه‌ی هه‌یه. وتیشی: ئه‌و بۆمبه كێشه‌كه‌ی (١٥٠) كیلۆگرامه و زۆر به‌وردی ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت و له‌سه‌ر فرِۆكه‌یه‌ك جێگیر ده‌كرێت و توانای به ئامانج گرنتی موشه‌كه‌كه‌ی هه‌یه له‌دوری ١٠٠ كیلۆمه‌تره‌وه. پێشی داگرته‌وه به‌هۆی بچوكی قه‌باره‌ی بۆمبه‌كه‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانرێت راداری فرِۆكه‌كان ئاشكرای بكه‌ن و پیشبینیش ده‌كه‌ن فرِۆكه‌ی ئێف ١٦ توانای هه‌ڵگرتنی ١٦ بۆمبی له‌وجۆره‌ی هه‌بێت.
سه‌رۆكی به‌رازیل: خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌م ره‌وایه‌و گۆرِانكاری ده‌كه‌ین
به‌پێچه‌وانه‌ی دیمه‌نی باو له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، سه‌رۆكی به‌رازیل ده‌ڵێت "ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له وڵاته‌كه‌ی بهرِێوهد

ه‌چێت داواكاری ره‌وایه‌و ئه‌وان گوێ بۆ داواكارییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان ده‌گرن‌و گۆرِانكاریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن". دیلما رۆسیڤ سه‌رۆكی به‌رازیل رایگه‌یاند "ئه‌و نارِه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه وڵاتی گرتوه‌ته‌وه، داواكاری ره‌وایه بۆ چاككردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان‌و پێویسته حكومه‌ت زیاتر وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی گه‌ل بداته‌وه له هه‌مو بواره‌كاندا".رۆسیڤ وتیشی "حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌په‌یوه‌ستبونی به ئه‌نجامدانی گۆرِانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌گرنگییه‌وه گوێ بۆ ئه‌و سكاڵا زۆرانه ده‌گرێت كه له‌خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رزكراونه‌ته‌وه". رۆژی دوشه‌ممه نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار كه‌س له‌شه‌ش شاری جیاجیای به‌رازیل رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و دژی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی هاتوچۆ و خه‌رجی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مۆندیالی تۆپی پێی ٢٠١٤ كه له‌به‌رازیل به‌رِێوه‌ده‌چێت نارِه‌زایه‌تییان ده‌ربرِی. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه له‌مێژوی ٢٠ ساڵی رابردوی ئه‌و وڵاته‌دا گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانه، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران چونه سه‌ر باره‌گای په‌رله‌مانی وڵات‌و تائێستاش هیچ حاڵه‌تێكی كوشتن تۆمارنه‌كراوه.