له لاى خه‌لك و جه‌ماوه‌ر ده‌كرد و ناراسته‌وخۆ باسیان له باشی ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ده‌كرد و ئاكامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان وه‌ك به‌ڵگه‌یێك بۆ قسه‌كانیان ده‌هێنایه‌وه.
به پێى ئاماره‌كانى ده‌سه‌لات به‌شێكى به‌رچاوى جه‌ماوه‌ر به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، هه‌رچند هیچ ناوه‌ندێكى سه‌ربه‌خۆى بێ لایه‌ن چاو‌دێر به سه‌ر هه‌َلبژاردنه‌كان بوونى نییه تا راستى و دروستى ئه‌و ئامار و ژمارانه پشت راست بكاته‌وه به‌لام به پێى ئیدعاى خودى ده‌سه‌لات و ئه‌و ژمارانه‌ى باسی لێوه ده‌كات هێشتا به‌شێكى به‌رچاوى ده‌نگده‌ران و سه‌رووى ١٥ میلیۆن تاكه‌كه‌س خۆیان بواردووه له به‌شدارى ئه‌و شانۆگه‌رییه و بایكۆتیان كردووه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاش له‌ناو سیسته‌مى ئاخوندى به‌شدارى بكه‌ن و ده‌نگ به مۆره‌كانى ده‌سه‌لات بده‌ن هه‌رگیز ناتواندرێ مه‌شروعیه‌تى ده‌سه‌لاتى پێ بسه‌لمێندرێ. نمونه‌ى مێژوویى زۆر بوون و ده‌سه‌لاته دیكتاتۆره‌كان هه‌میشه و ته‌نانه‌ت به نزیكبوونه‌وه له كاتى رووخانیان خاوه‌نى ٩٨ و ٩٩ له‌سه‌دى ده‌نگه‌كانى جه‌ماوه‌ر بوون.
له‌راستى دا له‌ناو ئه‌و نیزام و ده‌سه‌لاتانه‌ى ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كانى مرۆڤ له به‌رچاو ناگیردرێ و دیموكراسی و پێوه‌ره‌كانى بوونیان نییه، ناكرێ بتوانین هه‌َلبژاردنێكى ئازاد و بێ فرت و فێل چاوه‌روان بكه‌ین.
هه‌ر بۆیه به باوه‌رى من بژارده‌ى بایكۆت له لایه‌ن حیزب و لایه‌نه سیاسیه شۆرِشگێره‌كان بریارێكى دروست و له‌جێى خۆیدابوو. حیزبی خاوه‌ن ئوسول و به‌رنامه و راستگۆ ناتوانێ له‌كاتێكدا كه ده‌سه‌لاتێكى پێشیلكار و به‌ته‌واوى مانا دیكتاتۆر و پاوانخواز بوونى هه‌یه به خه‌ڵكه‌كه‌ى بلێ برۆن به‌شدارى بكه‌ن و له‌نێوان خه‌راپ و خه‌راپتر خه‌راپ هه‌ڵبژێرن و خه‌ڵك له چاوه‌روانى دا بهێلێته‌وه و بێ سوود هیوا و هومێدى بی بنه‌ما بده‌ن به جه‌ماوه‌ر. به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌ركى حیزبێكى شۆرِشگێر و به هه‌ڵوێسته كه خه‌راپكارى و پێشیلكارییه‌كانى ده‌سه‌لات زه‌ق بكاته‌وه و به به‌ڵگه و دیكۆمێنت راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك روون بكاته‌وه و له‌ئه‌نجام دا به‌پێى ئه‌و دۆخه‌كه‌ى كه هه‌یه و بووه بریارى سیاسی ده‌ر بكات و بانگه‌وازى خه‌ڵك بكات. له‌كوێ ره‌وایه نیزامێك كه ماوه‌ى ٣٤ ساڵه ده‌سه‌لاتى به‌ده‌سته و له‌جیاتى ئه‌وه‌ى دۆخى خه‌ڵك به‌ره‌و باشی ببات رۆژ له‌دواى رۆژ به‌ره‌و نه‌هامه‌تى و رۆژه ره‌شی په‌لكێشى ده‌كات و له‌ماوه‌ى ئه‌و سالانه هه‌موو جۆره فرت و فێڵ و چاوبه‌ستێكى لێ بیندراوه و له ده‌وڵه‌تى به‌ناو ئیسلاحاته‌وه بگره كه خاته‌مى و ده‌وڵه‌ته ٨ ساڵه‌كه‌ى بانگه‌وازى بۆ ده‌كرد تا دزینى ده‌نگى خه‌ڵك و یندانى كردنى موسه‌وى و كه‌رووبی و هتد... لێ بیندراوه چۆن ده‌كرێ هه‌مدیسان خۆمان فریو بده‌ین و بلێین نه‌خێر پێویسته له‌هه‌موو ده‌روێك بۆ هه‌ناسه‌كێشان كه‌ڵك وه‌رگرین و باس له دروشمى بێ ناوه‌رۆكى كرانه‌وه‌ى زیاتر و چاكسازى و ئازادى كه‌م و قۆناغ به قۆناغ بكرێت. هه‌موو ئه‌و مۆره و كه‌سانه‌ى له ژیِر ناوى جۆراوجۆر هه‌وڵى فریودانى خه‌ڵك و په‌ڵكێش كردنیان بۆسه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان بووه رۆژێك له‌رۆژان له‌ناو ئه‌و سیستمه دا بوونه و خزمه‌تى شایان و گه‌وره‌یان به به‌رده‌وامى و مانه‌وه‌ى ئه‌و نیزامه كردووه و به‌شدار بوونه له‌هه‌موو سه‌ركووت و جینایه‌ت و فریوكارییه‌كاندا و له‌راستى دا هیچ كام ئاماده نه‌بوون و نین بۆ چركه‌ێكیش مانه‌وه‌ى ئه‌و نیزامه بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه چوونكه ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و نیزامه دا ده‌توانن به‌رده‌وام بن و له‌حوكمى ناره‌واى ده‌سه‌لات پله‌ێكیان پێ بدرێ. جیاواز له‌و راستیانه‌ى سه‌ره‌وش هه‌تا وه‌لى فه‌قیه‌و ده‌سه‌لاته بێ نیهات و موتله‌قه‌كه‌ى مابێ ئه‌وانه‌ى خواروو نه‌ده‌توانن و نه‌ده‌یانهه‌وێ هه‌نگاوێكى به‌رچاو بۆ باش كردنى وه‌زعى سیاسی و كۆه‌لایه‌تى و ئازادییه تاكه‌كه‌سی و گشتیه‌كان بنێن.
به‌لام هه‌موو ئه‌و راستیانه بێ گومان، خه‌ڵكیش لێى ئاگاداره وناكرێ بوترێ خه‌ڵك نه‌زانن و ئاگادراى ئه‌و راستیانه نین. كه‌وایه پێویسته به‌دواى وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌وه بین كه بۆچى ئه‌و ته‌حریم ناتوانێ ئامانجه خۆى بپێكێ؟ له خوێندنه‌وه‌ێكى خێرا به‌سه‌ر رابردووى نیزام و پێكهاته ودوایین روداو و پێشهاته‌كانى هه‌َڵبژاردنى ئه‌مجاره ده‌توانین لایه‌نه شاراوه‌كانى به‌شدارى ژماره‌یێك خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان بزانین. گومان له‌وه دانییه رژیمى ئاخوندى نیزامێكى دیكتاتۆر و تا سه‌ر ئیسقان پۆلیسى و توتالیتر و سه‌ركووتگه‌ره و به درێژایی ئه‌و سالانه‌ى ده‌سه‌لاتى به‌سه‌ر وه‌لاتى ئێران‌دا هه‌بووه له هیچ جۆره جینایه‌تێك ده‌ستى نه‌بواردووه و هه‌ر بۆیه به ته‌بیعه‌تى نیزامه دیكتاتۆره‌كانى خاوه‌ن مێتۆدى سه‌ركووت بوونى ده‌زگایێكى گه‌وره‌ى سه‌ركووت و كوشتار و گرتن و تۆقاندن پێویسته و خه‌ڵكى ئێران به‌هه‌موو نه‌ته‌وه و چین و توێژه‌كان به باشی حزوورى ئه‌و ده‌زگایه‌یان هه‌ست پێكردووه. له‌هه‌مانكاتدا ده‌سه‌لات به‌ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى داهات و سه‌روه‌ت و سامانى گشتى و به‌كاربردنى ئه‌و سامانه گشتیه له به‌رژوه‌ندییه‌كانى خۆى و نه‌ك به‌رژوه‌ندى جه‌ماوه‌ر توانیوێتى بۆ شوێن پێ قایم كردنى خۆى كه‌ڵك له‌و ئامرازه گرینگه وه‌ربگرێ و له‌دوایین پیلانیش دا به ئامانجدار كردنى یارانه‌كان به عه‌مه‌لى خه‌ڵكى ئه‌وه‌نده‌ى تر په‌یوه‌ست به نیزامى ئابوورى و ئیدارى و حكوومى ئاخوندان كرد. له‌ئاكامى سیاسه‌ته كوشنده‌كانى ئاخوندان له‌حاستى نێوده‌وڵه‌تى و ویسته مه‌ترسیداره ئه‌تۆمیه‌كان فشارێكى له‌راده‌به‌ده‌ر و بێ پێشوونه‌ى داسه‌پاندووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ئێران و خه‌ڵك دژوارترین ساته‌كانى ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن. بێ گومان له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ژماره‌یێك خه‌ڵكى به‌ش مه‌ینه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ونه ناو دۆخێكى خه‌راپتره‌وه به‌شدارى له شانۆگه‌رییه‌كانى ده‌سه‌لات ده‌كه‌ن. به‌شێكى به‌رچاوى ئه‌و ده‌نگده‌رانه له‌مه‌رِ ئه‌و دوو هۆكاره ئاماده‌ى رۆیشتنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌بن. له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌سانێك هه‌ن له خه‌یالات و وه‌هم دا ده‌ژین و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن ده‌توانن له‌چوارچیـَوه‌ى ئه‌و نیزامه دا هه‌ڵسوورانى سیاسیان ببێ و به‌شدارى له چاره‌نووسی سیاسی خۆیان بكه‌ن و به قسه‌ى خۆیان خه‌باتى لیگاڵ بكه‌ن. نابێ فه‌رامۆشی بكه‌ین كه پرش وبلاوى هێزه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانى و كوردستانیه‌كانیش شوێنه‌وارى خه‌راپى به‌جێ هێشتووه و ناكۆكى ئه‌و هێز و لایه‌نانه له‌سه‌ر چه‌مك و ده‌سته‌واژه سیاسیه‌كان و به‌داخه‌وه بوونى هێندیێك روانگه‌ى ده‌مارگرژانه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستانه بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م یه‌كگرتوویی و یه‌كریزى هێزه ئازادیخوازه‌كان و به‌مجۆره له‌نه‌بوونى به‌دیلێكى مونسه‌جیم و به‌رنامه پێ بوو ده‌سه‌لات ئه‌سبى خۆى تاو داوه‌تێ و وه‌ك سوارچاكى مه‌یدانه‌كه مانۆر ده‌دا.
پێویسته هیز و لایه‌نه سیاسیه شۆرِشگێره‌كان كۆتایی به‌و پرش و بلاویه بێ واتایه بێنن و به‌زووترین كات له‌ده‌ورى پلاتفۆرمێكى سیاسی و مرۆیی كۆببنه‌وه و رێگه له‌وده‌نگۆیانه‌ى كه‌باس له بێ متمانه‌یی و له‌ده‌ست دانى باوه‌رى خه‌ڵك به هێزه سیاسیه‌كان بگرن.
له‌كۆتایی دا پێویسته ئه‌و راستیه وه‌بیر ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به ده‌سه‌لاتن و ته‌بلیغات بۆ مه‌شروعیه‌ت و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى خه‌ڵك ده‌كه‌ن بێنمه‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌راستى ده‌یانهه‌وێت حاستى مه‌شروعیه‌ت و خۆشه‌ویستى نیزامه‌كه‌یان بزانن، با ته‌نیا بۆ یه‌كجاریش بووه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى له ١٢ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٥٨ له ژیر "ناوى كۆمارى ئیسلامى ئه‌رێ یان نا "به‌رێوه‌یان برد دووباره بكه‌نه‌وه، به‌لام ئه‌مجاره با له‌ژیِر چاودێرى دامه‌زراوه‌ێكى سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه بچێ.