بانگهێشتی ١٥ كه‌س له پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆكان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات
١٥ كه‌س له پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆكان به‌هۆی نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین به ساخته‌كاریی هه‌ڵبژاردنی شۆرای ئه‌و شاره، له

لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌رِه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان لێكرا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ١٥كه‌س له پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆكان به‌ناوه‌كانی "خوسره‌و ساڵحی، یۆسف ساڵحی، لوقمان سه‌عیدی، ئه‌سعه‌د جه‌میانی، مه‌سعوود مه‌حموودی، سابیر فه‌له‌كی، سولێمان ئیمام زه‌نبیلی، ژیان رۆسته‌می، شۆرش دێهبان، مه‌هدی خودایی، فه‌رهاد كاملایی بۆكانی، عه‌بدوڵلا به‌هرامی، سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسێنی، ئومید كورده و عه‌بدوڵڵا عه‌لایی" به‌هۆی نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین به ساختاكاریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شۆرای شار، له‌ماوه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌تا ئیستا ٥ جار بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون. هێزه ئیتلاعاتییه‌كان به‌و پاڵێوراوانه‌یان راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوون له نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین و پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی نارِه‌زایه‌تی له شاری بۆكان، به‌ره‌ورِووی ده‌ستبه‌سه‌ری و زیندانی كردن ده‌بنه‌وه. ئه‌و پاڵێوراوانه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ دارِێژراو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساخته‌كاری كراوه، بۆیه خوازیاری سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی شۆرای شاری بۆكان بوون.
نارِوونیی چاره‌نووسی ٦ هاووڵاتیی مه‌ریوانی پاش ٣ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له چاره‌نووسی ٦ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش زیاتر له ٣ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هیچ هه‌واڵێك له به‌رده‌ست دا نی

یه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رێكه‌وتی ١٧ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوو "فارِووق ره‌حیم زاده" كورِی عارف خه‌ڵكی گوندی "ده‌ره‌وه‌ران" ، "خه‌لیل شێرزادی" كورِی عوسمان و خه‌لكی گوندی "كێكن"، "عه‌بدوڵڵا گوڵشه‌ن" كورِی محه‌ممه‌د ئه‌مین و خه‌ڵكی گوندی "قوڵ قوڵه" و "هێمن" خه‌ڵكی كانی دینار كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی شاری مه‌ریوان بوون له‌لایه‌ن هێــزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌یان به ده‌ست تێدا بوون له كوشتنی ئه‌ندامێكی پێشووی سپای پاسداران به‌ناوی "ئیبراهیم محه‌ممه‌دی" تاوانبار كردووه‌و دواتریش ده‌ستیان به‌سه‌ر ماشێنی فارِووق ره‌حیم‌زاده و خه‌لیل شێرزادی"دا گرتووه.ده‌گوترێت هێزه ئیتلاعاتییه‌كان ژن و پیاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری "مه‌ریوان"یان به‌و تۆمه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، كه هه‌تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و ٢ كه‌سه نه‌زانراوه. رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٧ی ره‌شه‌مه، كه‌سێك به‌ناوی "ئیبراهیم محه‌ممه‌دی" ناسراو به "بله قه‌ره‌چی" كورِی عه‌لی ده‌روێش حوسێن و خه‌ڵكی گوندی "به‌رِوه‌ر" سه‌ربه به‌خشی "كه‌ڵاته‌رزان"ی شاری سنه به ته‌قه‌ی كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو كوژرا. به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ناوچه‌ی مه‌ریوان، بله قه‌ره‌چی یه‌كێك له ئه‌ندامانی به پێشینه‌ی سپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئێران بووه و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌ستێكی باڵای له قه‌ڵاچۆی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بووه.
ئیلیانا رۆزله‌هتینن: ئه‌مریكا نابێت فریوى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رژێمى ئێران بخوات
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئیلیانا رۆزله‌هتینن، سه‌رۆكى ژێر كومیته‌ى رۆژهه‌لاتى ناوین و باكوورى ئه‌فریقا له كۆنگره‌ى ئه‌مریكا وریایی دا كه حسن رۆحانى كه‌سێكه له نێو ناوه‌رۆكى ئه‌و نیزامه و ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى نابێت فریوى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رژێمى ئێران بخۆن. ناوبراو وتى، خه‌ڵكى ئێران هیچ كات له‌و حكومه‌ته‌دا هه‌ڵبژاردنى راستییان نه‌بووه و ناچارن كه یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كانى خامنه‌یى هه‌ڵبژێرن.
دژایه‌تى باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌تۆمى بوونى ئاخونده‌كان
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا له قسه‌كانى خۆى له مه‌یدانى براندنبۆرگى برلین وتى، ئێمه نیزامى بوونى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى رژێمه‌كانى كوریاى باكوور و ئێران ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه له هه‌موو وولاتانى جیهان داواكارین تاكوو وتووێژ به مه‌به‌ستى كۆتایى هێنان به به‌رهه‌مهێنانى مه‌وادى ته‌قینه‌وه بۆ چه‌كى ناوه‌كى ده‌ست پێ بكه‌ن.
وریایی بۆ رژێمى تاران
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شیخ رائێد سه‌لاح سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى فه‌له‌ستین داواى له رژێمى تاران كرد كه به زووترین كات هێزه‌كانى له سوریه بكشێنێته‌وه. ناوبراو له‌و كه‌سانه‌ى كه ئامانجه‌كانى رژێمى ئێران ده‌به‌نه پێشه‌وه، به تایبه‌ت مالكى و حیزبى شه‌یتان داواى كرد ده‌ست له سه‌رى خه‌ڵكى سووریه هه‌ڵبگرن.
واشنگتۆن تایمز: ئاخوندى كلیل ساز فێلبازه
رۆژنامه

ى واشه‌نگتۆن تایمز له راپۆرتێكدا نووسیویه، به ته‌واو بوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران و راگه‌یاندنى كۆتایى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه هه‌واڵده‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان رایانگه‌یاند كه ئاخوندێكى میانه ره‌و بوو به سه‌رۆك كۆمارى ئێران، به‌لام وه‌ها نییه. ئاخوند حسن رۆحانى به هه‌مان ئه‌ندازه كه رژێمى ئاخوندى ئێران ده‌یان ساڵه خه‌ڵك ده‌چه‌وسێنێته‌وه، بێ به‌زه‌یی و فێڵبازه.
قه‌یرانى ئاو له ١٠٠ میلیون هێكتار له ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌ندامێكى هه‌یئه‌تى زانستى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى دارستان و ده‌شت له ئێران رایگه‌یاند

، ئاوى ژێرزه‌مینى له ٧٠ ده‌شتى سه‌ره‌كى وولات به رێژه‌ى ٢ مه‌تر كه‌مى كردووه كه پانتاییه‌كه‌ى نزیك به ١٠٠ میلیون هێكتاره و به‌م باروودۆخه‌وه ئه‌و ده‌شتانه كه‌وتونه‌ته به‌ر مه‌ترسی و به‌ره‌وو قه‌یرانى كه‌م ئاوى ده‌رۆن. به وته‌ى مه‌حه‌مه‌دى ده‌رۆێش، قه‌یرانى ئاو له گۆلى ورمێ جیدییه و رێژه‌ى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاو له ده‌ورووبه‌رى ئه‌و گۆله به پانتایى ٣٩٠ هه‌زار هێكتار ٢٨ تاكوو ٣٠ سانتیمه‌تره.
ئه‌وروپا پلانی كوده‌تا دژی ئه‌سه‌د داده‌رِێژێت
وڵاتانی ئه‌وروپا پلان داده‌نێن تا رێی كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه كۆتایی به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بهێنن، له‌رێی جیابونه‌وه‌ی

هێزه‌كانی سوپاكه‌ی و بازنه‌ی یه‌كه‌می ده‌وروبه‌ری ئه‌سه‌ده‌وه. رۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا پلانیان داناوه كه گه‌مارۆی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بده‌ن و له‌رێی جیابونه‌وه له ریزی سوپاكه‌ی و بازنه‌ی یه‌كه‌می ده‌روبه‌ری ئه‌سه‌ده‌وه كوتاده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجامبدرێت و كۆتایی به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بهێنرێت، ئه‌وه‌ش دوای شكستی ئه‌و وڵاتانه له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی هه‌شت وڵاته پیشه‌سازیه‌كه به قایلكردنی روسیا بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و له‌كار لابردنی ئه‌سه‌د. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه؛ سه‌رانی هه‌شت وڵاته‌كه له كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردویاندا له ئێرله‌ندای باكور رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئه‌سه‌د رۆڵیان پێبدرێت له بنیاتنانه‌وه‌ی سوریا له دوای ئه‌سه‌د، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ قایلكردنی ئه‌و كه‌سانه تا كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجامبده‌ن. تایمز ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌رِو كه سه‌رانی هه‌شت وڵاته‌كه به‌ڵێنیان به ژماره‌یه‌ك جه‌نه‌راڵ و كه‌سانی پله باڵای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێمی سوریا داوه، كه له قۆناغی دوای ئه‌سه‌د بپارێزرێن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ قایلكردنیان كه له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جیاببنه‌وه و كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن.