خۆسووتاندنی ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٥ سال له مه‌هاباد
به‌خۆ

سووتاندنی ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له شاری مه‌هاباد، ئاماری ٣ مانگی رابردووی خۆكوژیی ژنان و كچانی كورد له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران گه‌یشته ٢١ كه‌س. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله ئێوارێی رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردان ژنێك به‌ناوی "به‌سێ گوڵناز" دانیشتووی گه‌رِه‌كی "پشت ته‌پ"ی شاری مه‌هاباد به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. ئه‌و ژنه دایكی چوار منداڵ بووه كه به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌و ده‌ستبه‌جێ بۆته هۆی گیان دانی.
كوژرانى پاسدارێك له كوردستان
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، یه‌كێك له پاسدارانى رژێمى ئاخوندى له كوردستان كوژراوه. ئه‌م پاسداره كه ناوى حه‌سه‌نییه رۆژى ٢٨ى جۆزه‌ردان له ناوچه‌ى سه‌ر سنوورى كوردستان خه‌رێكى گه‌شت لێدان بووه و كوژراوه. لاشه‌ى ئه‌و پاسداره رۆژى پێنجشه‌ممه له لایه‌ن به‌كرێگیراوانى رژێم له مه‌لاێر چاڵ كراوه.
٢٥٠ میل
یون دۆلار غه‌رامه‌ى بانكێكى ژاپۆنى به تاوانى پێشێلكردنى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا بانكى توكیو میتسووبووشى ژاپۆنى به تاوانى ئاڵوگۆرى ماڵى له‌گه‌ڵ رژێمى تاران و پێشێلكردنى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێمى تاران، ٢٥٠ میلیون دۆلار غه‌رامه كرد. به پێى ئه‌م راپۆرته بانكى توكیو میتسووبووشى له نێوان ساڵه‌كانى ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٧، ١٠٠ میلیارد دۆلار ئاڵوگۆرى ماڵى له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانى ئێران، سودان و میانمار كردووه.
وریایی ئه‌مریكا به رژێمى ئێران
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، بالوێزى ئه‌مریكا، جراڵدفایرێستاین، له یه‌مه‌ن رایگه‌یاند كه‌شتى هه‌ڵگرى چه‌ك و چۆڵى ئێرانى به ناوى ( جیهانى ٢ ) گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى تاران له یه‌مه‌ن. ناوبراو له كۆنفرانسێكى هه‌واڵده‌رى له سه‌نعا له‌مه‌رِ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى تاران له یه‌مه‌ن وریایی دا به‌و رژێمه.
كه‌م بوونه‌وه‌ى ترخى پوڵى ئێران
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دیوانى لێكۆلینه‌وه‌كانى رژێم له نوێترین راپۆرتى خۆیدا رایگه‌یاند، كاركردى بانكى ناوه‌ندى بووه به هۆكارى كه‌م بوونه‌وه‌ى نرخى پووڵى ئێران . ئه‌م ئۆرگانه به مه‌به‌ستى ته‌سوییه حێساب له‌گه‌ڵ باندى ئه‌حمه‌دى نژاد وتى، بانكى ناوه‌ندى به فرۆشتنى ئه‌رز به نرخى زیاتر له نرخى دیاریكراو سوودێكى به‌رچاوى به‌ده‌ست هێناوه. به پێى ئه‌م راپۆرته بانكى ناوه‌ندى رژێم ٦٥ له‌سه‌د له یاساكانى بانكى و پووڵى به‌رێوه نه‌بردووه.
وه‌زیرى به‌رگرى فه‌رانسه: ئه‌گه‌رى شه‌رِى ناوه‌كى راسته
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ژان ئه‌بۆ لۆدریان، وه‌زیرى به‌رگرى فه‌رانسه وتى: ده‌بێت هه‌ست به مه‌ترسى ده‌سترِاگه‌یشتنى رژێمى ئێران به چه‌كى ناوه‌كى له داهاتووێكى نزیكدا ببین. چوونكوو ئێستاش كاریگه‌رى ده‌ستێوه‌ردانى ئه‌و رژێمه له ناوچه‌كه‌داین. به‌و هۆكاره‌شه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌ڵگرساندنى شه‌رِى ناوه‌كى راستیێكه. ناوبراو وتى، له بارودۆخى ئێستا و به له‌به‌ر چاو گرتنى هه‌وڵه‌كانى رژێمى ئێران بۆ ده‌سترِاگه‌یشتنى به چه‌كى ناوه‌كى، فه‌رانسه ئاماده‌یى نییه رێژه‌ى كلاوه‌كه ناوه‌كییه‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه.
٣٠٠ زیندانى مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانه‌كانى هۆرمزگان
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رۆكى دادگۆسته‌رى رژێمى ئاخوندى له پارێزگاى هۆرمزگان رایگه‌یاند، ٣٠٠ زیندانى مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانه‌كانى ئه‌و پارێزگایه بوونیان هه‌یه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هێندێك له راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نیا له زیندانى به‌نده‌رعه‌باس نزیك به ٥٠٠ زیندانى له ژێر حوكمى ئێعدام‌دان كه حوكمى ٣٠٠ كه‌س له‌و زیندانییانه له لایه‌ن دیوانى بالاى رژێمه‌وه پشت‌راست كراوه‌ته‌وه.
حه‌وت پارێزه‌ره‌كه‌ی ئۆجه‌لان ئازاد كران
چه‌ند سه‌رچاویه‌یه‌كی رِاگه‌یاندنی توركی بڵاویان كرده‌وه، رِۆژی پێنج شه‌ممه دادگای سزادانی ئه‌سته‌نبول برِیاری ئازادك

ردنی حه‌وت پارێزه‌ره‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانی كراوی په‌كه‌كه‌ی ده‌كرد. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌رِوو كه ئه‌و ٧ پارێزه‌ره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر دۆزی په‌كه‌كه به‌ندكرابوون، ئه‌مرِۆ دادگای سزادانی به‌ندكراوان له شاری ئه‌سته‌نبوڵ برِیاری ئازاد كردنی پارێزه‌ره‌كانی رِێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان-ی ده‌ركرد. ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی ئۆجه‌لان كه ئازاد كراون پێكدێن له ( محمه‌د ده‌نیز بویاك، سه‌ركان ئه‌كباش، سێرڤیت ده‌میر، محمه‌د ئه‌یاتا، مزگین ئیرجات، مه‌نسور ئه‌شیك، شاكیر ده‌میر). جێی ئاماژه‌یه پێشتر له نامه‌یه‌كیدا رِێبه‌ری به‌ندكراوی په‌كه‌كه داوای كردبوو كه رِێگه‌به پارێزه‌ره‌كانی بده‌ن تاوه‌كو له زیندان سه‌ردانی بكه‌ن.
سوپای ئازاد چه‌كی جۆراوجۆریان پێده‌گات و رێككه‌وتنێكێشیان ئیمزاكرد
سوپای ئازادی سوریا چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان پێگه‌یشت و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رێككهو

تنێكیان ئیمزاكرد.لیوا سه‌لیم ئیدریس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئازادی سوریا رایگه‌یاند، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر به‌ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانیان گه‌یشتوه، كه ئه‌مه‌ش گۆرِانكاری له‌بارودۆخی وڵات و مه‌یدانی شه‌رِدا ده‌هێنێته ئاراوه. به‌بی ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات له‌باره‌ی چۆنێتی ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی پێداون.
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئازاد پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره هات به به‌شداری سه‌ركرده‌ی دیارترین یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی سوریا كه دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگ. له‌وباره‌یه‌وه سه‌لیم ئیدریس ئاشكرایكرد، "له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كه چه‌كداریانه‌دا رێككه‌وتوین كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئازاد- دا نین، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هێزه‌كانماندا". ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردو له‌برِیارێكی نوێ‌دا، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار، مۆڵه‌تیدا چه‌ك بدرێته هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
قه‌باره‌ی سه‌ری منداڵ رۆڵی هه‌یه له زیره‌كیاندا
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك

ی نوێی زانستی كه له ئوسترالیا ئه‌نجامدراوه، كێشی منداڵ و گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی سه‌ری له‌ته‌مه‌نی یه‌ك مانگی‌دا دوای له‌دایكبونی رۆڵی هه‌یه له زیادكردنی رێژه‌ی زیره‌كی له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندنیدا. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له ناوه‌ندی (بیدیاتریك) بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمێك له توێژه‌رانی زانكۆی ئادیلاید ئه‌نجامدراوه و شیكاری بۆ داتا‌و زانیاریه‌كانی زیاتر له (١٣٨٠٠) منداڵ كردوه كه دوای نۆمانگ مانه‌وه‌یان له سكی دایكیاندا له‌دایكبون. به‌پێی ئه‌و شیكاریانه و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتوه ئه‌و منداڵانه‌ی له چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تا واته مانگی یه‌كه‌مدا كێشیان به رێژه‌ی (٤٠%) زیادی كردوه رێژه‌ی زیره‌كیان (١.٦) به‌رزبوه‌ته‌وه له ته‌مه‌نی سه‌رو شه‌ش ساڵیه‌وه ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا كێشیان ته‌نها (١٥%) زیادی كردوه. لیزا سمیدزی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی بازنه‌یی ناو كه‌لله سه‌ری منداڵی تازه له‌دایكبو ئاماژه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی مێشكی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ئه‌و منداڵانه‌ش كه ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی سه‌ریان گه‌وره‌تر بوه ده‌ركه‌وتوه رێژه‌یی زیره‌كیان زیاتره.