بانه، به هۆی رووداوی هاتووچۆ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
ئێواره‌ی دوێن

ێ هه‌ینی ٢١/٦/٢٠١٣، له سه‌ر رێگای سه‌قز- بانه، به هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری سایپا (پراید) ولۆرییه‌ك، ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. به پێی هه‌واڵی په‌یامنێری رووداو له شوێنی رووداوه‌كه، هه‌ر سێ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا، كه پیاو و ژن و منداڵێك بوون، ده‌ستبه‌جێ گیانیان داوه. جێگه‌ى باسه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێل له نێوان رێگای سه‌قز و بانه به مه‌به‌ستی بازرگانی روو له سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌رته‌سكی شه‌قامه‌كان و پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی هاتووچۆ، بوونه‌ته هۆی زۆربوونی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌و سنووره. به گوێره‌ی ئاماره‌كان، ساڵانه ٢٥ هه‌زار كه‌س له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به رووداوی هاتوچۆ گیان له ده‌ستده‌ده‌ن.
كتێبی شێعریی "هه‌ناسه‌ی ژیان" چاپ و بڵاو كرایه‌وه
كتێبی "هه‌نا

سه‌ی ژیان" به‌رهه‌می شێعریی "جه‌عفه‌ر حه‌یده‌ری زادی" له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی "زانا" له شاری "ئیسلام ئاباد"ی كرماشان چاپ و بڵاو كرایه‌وه. نێوه‌رۆكی كتێبی شێعریی "هه‌ناسه‌ی ژیان" زیاتر ره‌هه‌ندی خواناسی و مه‌زهه‌بی له‌خۆ گرتووه و ده‌ربرِی ناخ و هه‌سته ده‌روونییه‌كانی ئه‌و شاعیره‌یه. شاعیر كاریگه‌ری شێعری زاره‌كیی شاعیرانی دیكه‌ی كوردی له‌سه‌ر بووه و له‌و به‌رهه‌مه شێعرییه‌یدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. "جه‌عفه‌ر حه‌یده‌ری زادی" ساڵی ١٣٠٤ی هه‌تاوی له گوندی "زنجیره‌ی سه‌روو"ی سه‌ربه شاری "چه‌رداوڵ"ی ئوستانی ئیلام له دایكبووه‌و یه‌كێك لێكۆڵه‌ران و نووسه‌ره‌كانی ئه‌و ئوستانه‌یه.
خرابترین
باروودۆخى قاچاخى ئینسان له رژێمى ئاخوندى به پێى راپۆرتى هه‌واڵدرییه‌كان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راپۆرتى سالانه‌ى خۆى رایگه‌یاند رژێمى ئێران، رووسیا و ئۆزبه‌كستان له‌مه‌رِ قاچاخى ئینسان له خرابترین باروودۆخدان. له‌م راپۆرته كه له لایه‌ن جان كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بلاو كراوه‌ته‌وه هاتووه، رژێمى ئێران هیچ كرده‌وه‌ێكى له‌مه‌رِ رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ى قاچاخى ئینسان ئه‌نجام نه‌داوه.
سه‌ناتۆر مارك كرێك: پێویسته گه‌مارۆكان دژ به رژێمى ئاخوندى بگه‌ێنینه بانترین پله‌ى خۆى
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌ناتۆر مارك كرێك كۆماریخواز له هه‌رێمى ئیلینوى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌ێكدا رایگه‌یاند، پێویسته ئێمه گه‌مارۆكانى خۆمان دژبه رژێمى ئاخوندى زیاد بكه‌ین تاكوو له گه‌یشتنى ئه‌و رژێمه به خاڵى راكردن بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به چه‌كى ناوه‌كى پێش بگرین. به پێى ئه‌م راپۆرته سه‌ناتۆر مارك كرێك و باقى سه‌ناتۆره مه‌حافزه‌كاره‌كان ره‌دى ده‌كه‌نه‌وه كه رۆحانى سیاسه‌تمه‌دارێكى ریفۆرم خواز بێت، ئه‌وان ده‌ڵێن رۆحانى له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه دیارى كراوه.
گه‌وره‌ترین گه‌مارۆى ئه‌مریكا دژ به رژێمى ئێران
به پێى را

پۆرتى ئاسۆشه‌یتدپرێس، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا ده‌ستیان كردووه به فشار هێنان بۆ په‌سه‌ند كردنى یاساێكى نوێى به مه‌به‌ستى دانانى گه‌مارۆى توندتر دژبه رژێمى تاران. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌گه‌ر یاساى نوێ په‌سه‌ند بكرێت، له‌وه‌ها حاله‌تێكدا ئه‌مریكا له گه‌مارۆى ته‌واوى نه‌وتى و بازرگانى دژ به رژێمى ئێران نزیك ده‌بێته‌وه كه تاكوو ئێستا وێنه‌ى نه‌بووه. به پێى وته‌ى كارناسان ئه‌م گه‌مارۆیه، گه‌وره‌ترین گه‌مارۆیه كه رژێمى ئێران ده‌بێت نیگه‌رانى بێت.
كات له حاڵى ته‌واو بووندایه
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، كلیف كۆپچان لێكۆله‌وه‌ر و به‌رێوه‌به‌رى كاروبارى رۆژهه‌لاتى ناوین له گرووپى یۆرۆئاسیا رایگه‌یاند، له‌مه‌رِ رژێمى ئێران كات له حاڵى ته‌واوو بووندایه. ناوبراو وتى، به له‌به‌ر چاوو گرتنى بارودۆخى ئێستا ئێمه ساڵى داهاتوو له‌مه‌رِ هێرشى نیزامى دژبه رژێمى تاران قسه ده‌كه‌ین.
دیارى كردنى رۆحانى هیچ كاریگه‌ریێكى له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنى گه‌مارۆى نوێى ئه‌مریكا نییه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، به‌رپرسانى ئه‌مریكایى ده‌ڵێن، دیارى كردنى رۆحانى هیچ كاریگه‌ریێكى له په‌سه‌ند كردنى ده‌ورى نوێى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا كه قه‌راره ئه‌وه‌ڵى ژوئییه ده‌ست پێ بكات نییه. واشه‌نگتۆن به باشى ده‌زانێت كه له ئێران نه‌ك سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵكوو وه‌لى فه‌قێهى توندره‌وو خامنه‌یى له‌مه‌رِ سیاسه‌تى ده‌ره‌كى رژێم و هه‌روه‌ها بابه‌تى ناوه‌كى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بریار ده‌دات.