ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ند به كێشه‌ى سوریا گرت و داوای له ده‌وله‌تى ئه‌مریكا كرد زیاتر و جیدی‌تر له په‌یوه‌ند به كاره‌ساته مرۆیى و سه‌ركوته بێ به‌زه‌ییه‌كانى ده‌وله‌تى به‌شارئه‌سه‌د چالاك بێ. فشاره ناوخۆیى و ده‌ره‌كیه‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌تى ئه‌مریكا واى كرد كه حكومه‌تى باراك ئۆباما سیاسه‌تی چالاكتر له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى سوریا په‌یره‌وبكا . له تازه‌ترین هه‌لوێستى ئه‌مریكادا به‌رامبه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ، ئه‌و رژێمه‌ى به به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى له دژى هاووڵاتیانى سوریه‌یى و سوپای ئازادیخواز تاوانبار كرد و رایگه‌یاندوه كه به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌رى له به‌رده‌ستدایه كه چه‌كى كیمیاوى له شه‌رى سوریا به‌كار هاتووه .
به‌كارهێنانى چه‌كى كۆمه‌ڵ كوژى شیمیایى له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د دژ به‌هاوڵاتیانى سورى هه‌واڵێكى تازه نییه و زیاتر له شه‌ش مانگه هه‌واڵ و باسی به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى به‌گه‌رم و گورى باس كراوه و چه‌ندین جاریش بریندارانى چه‌كى شیمیایى له‌لایه‌ن دكتۆره‌كان تیمار كراون ، ئه‌مریكا له ئێستادا زیاتر له رابردوو باس له به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى له لایه‌ن ئه‌رته‌شى به‌شار ئه‌سه‌د، بلاو ده‌كاته‌وه، به‌شێكى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆران له سیاسه‌تى حكومه‌تى ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر كێشه‌ى سوریا. ئه‌و بێ ده‌نگییه‌ى چه‌ند مانگی رابردوودى ئه‌مریكا زیاتر هۆكه‌ى نیگه‌رانیه له بوونى چه‌ند هیزى چه‌كداری لایه‌نگرانى ئه‌لقاعیده له ریزیى شۆرشى سوریه‌دا و مه‌ترسى له به هێز بوونى رێكخراوه‌ى قاعیده له سووریه‌دا.
به‌ڵام له ئێستا ئه‌مریكا ناچاره چاو له به هێزبوونى لایه‌نگرانى ئه‌لقاعیده له ریزى شۆرشى سوریا بپۆشێ ، ئه‌مریكا هه‌ستى پێ كردووه سه‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د به‌سه‌ر شۆرشگێرانى سوریا زه‌ربه‌یه‌كى گه‌وره‌ده‌بێ له هاویمانه‌كانى له ناوچه‌ى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راستدا ، به‌تایبه‌تى زه‌ربه‌ێكى گه‌وره ده‌بێ له ئیسرائیل به تایبه‌ت كه حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران و حیزبۆلا پێك هێناوه و چه‌كدارانى سوپای پاسدارانى رژێمى ئێران و هه‌روه‌ها چه‌كدارانى حیزبۆلاى لۆبنانى به راشكاوانه له جه‌نگ دژى خه‌لكى سوریا به‌شداریان هه‌یه. بێگومان ئه‌مریكا ئێستا باشتر له رابردوو هه‌ستى به‌و راستیه كردووه ، كه سه‌ركه‌وتنى رژێمى سوریا به‌سه‌ر ئازادیخوازانى سوریا نه‌ته‌نیا سه‌ركه‌وتنى ئه‌و رژێمه ده‌بێ، به‌لكو سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌ته‌كانى رژێمى ئاخوندى و حیزبوڵلاى لوبنانیشى لێ ده‌كه‌وێته‌وه. كه ئاشكرایه ئه‌گه‌ر رژێمى سوریا و حیزبوڵلاى لوبنانى و رژێمى ئاخوندى له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن ، ئه‌وه شكستى گه‌وره تووشى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌بێ و هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌ش به كرده‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ست رژێمى ئاخوندى ئێران و ئه‌و رژێمه زیاتر له رابردوو ده‌ست له كاروباری ولاَتانى ناوچه‌كه‌وه وه‌ره‌دات و له هه‌مانكاتدا مه‌ترسیه‌كانى بۆ سه‌ر ولاَتان جید دى تر ده‌بێته‌وه .
ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌مریكا له ئێستا له په‌یوه‌ند به سوریا مه‌به‌ستییه‌تى بیگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر چى دره‌نگ بووه و ده‌بوو له رابردوودا به‌م شێوه‌ى ئێستا سیاسه‌تى په‌یره‌و بكردایه ، به‌لام سه‌ره‌راى دره‌نگ بوونى، له ئێستاشدا ئه‌مریكا و وولاتانى خاوه‌ن هێزیى جیهانى ده‌توانن فریای وه‌زعه‌كه بكه‌ون و نه‌هێڵن هه‌ل و مه‌رجه‌كه له‌وه خراپترى لێ بێ .
له‌و گۆرانه له سیاسه‌تى ئه‌مریكا و ئینگلستان له په‌یوه‌ند به كێشه‌كانى سوریا . هه‌رچه‌ند باس له ناوچه‌ى دژه فرین بۆ فرۆكه شه‌ركه‌ره‌كانى سوریا ده‌كرێ به‌لام تا ئێستاش ئه‌و بابه‌ته هه‌روه‌ك پێشنیار و باس له راگه‌یاندنه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت و زۆربه‌ى ولاتان دروست كردنى ناوچه‌ى دژه‌فرین ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باس له به هێزكردنى سپاى ئازادى سوریا و چه‌كدار كردنیان به چه‌كى پێش كه‌وتوو زۆر جیدیه.
ئه‌گه‌ر چى حكومه‌تى روسیا و چین به پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌ته‌كانى وولاتانى رۆژئاوایى له په‌یوه‌ند به‌هه‌ل و مه‌رجى سیاسى له سوریا هه‌لوێستیان گرتووه و به ئاشكرا پشتیوانى له حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن ، به‌لام سه‌ره‌رِاى هاوكارى حكومه‌تى روسیه و چین بۆ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، ناردنى موشه‌كى پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و رژێمه، ئه‌و پشتیوانیه‌ى رووسیه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى زیاتر هانداوه كه بكه‌ونه خۆ و هه‌لوێستى جیاوازتریان به كرده‌وه په‌یره‌و بكه‌ن له به‌رامبه‌ر رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د .
بێگومان ئه‌مریكا و تێكرای ولاَتانى خۆرئاوا و هه‌روه‌ها تێكرای ولاتانى ناوچه‌كه ئه‌و راستیه‌یان به‌ته‌واوى زانیوه ، كه خۆگرتنه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و شكانى شۆرشى سوریا له قازانجیان نیه ، ئه‌و گۆران له موعادلاته سیاسیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا و هه‌وڵى رژێمى ئاخوندى بۆ دروست كردنى ناوچه‌ێكى به‌رینى جۆغرافیایى كه هاوفكره‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانى تێدا جێگیربن ، ده‌بێته هۆی گۆرانى نه‌خشه‌ى جوغرافیای سیاسى له ناوچه‌كه‌دا . به‌تایبه‌تى كه ئه‌گه‌ر رژێمى سوریه، یا باشتره بڵێین سیاسه‌ته‌كانى رژێمى ئێران له سوریادا سه‌ركه‌وتوبێت ، فه‌شاره‌كان بۆ سه‌ر ولاتى به‌حرێن زیاتر ده‌بێت و هه‌وڵ بۆ رووخانى حكومه‌تى به‌حرێن گه‌رمتر ده‌كرێته‌وه كه به هاتنه ئاراى وه‌زعێكى له‌و شێوه‌یه ، گومان له‌وه‌دا نامێنێت ، كه رژێمى ئاخوندى له هه‌وڵه‌كانى بۆ پێكهێنانى ئیمپراتۆریى ، دواكه‌وتووانه ى مه‌زهه‌بى وشك له ولاتانى سوریا ، لوبنان ، عێراق ، به‌حرێن چێتر و چالاكتر ده‌بێ .
هه‌ر به هه‌ست كردن به‌و مه‌ترسیانه‌ش حكومه‌تى میسر له نوێترین هه‌لوێستیدا رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندیه یه سیاسیه‌كانى له‌گه‌ل رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌پچرێنێ و بالوێزى رژێمى ئه‌سه‌د له میسر ده‌رده‌كات . هه‌روه‌ها محمد مورسى سه‌رۆك كۆماری میسر رایگه‌یاند كه حیزبۆلاى لوبنان ده‌بێت به زوویى خاكى سوریا به‌جێ بهێلێ و ده‌ست له كوشتاری خه‌لكى سوریا هه‌لگرێ .
به‌و پێیه جێگه‌ى خۆیه‌تى كۆمه‌لگای جیهانى به شێوه‌ى جدیتر له به‌رامبه‌ر سه‌ره‌رۆییه‌كانى رژێمى سوریا چالاك بن و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و هه‌له له باره‌ى كه بۆ گۆرانى جوگرافیایى سیاسى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست به قازانجى دیموكراسى و ئازادى هاتۆته ئاراوه له كیس بچێت .
بێكومان ده‌بێ چاوه‌روانیش بین بزانین كه سى و هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى هه‌شت وولاتى پیشه‌سازى جیهان كه له وولاتى ئیرله‌ند به‌رێوه چوو، چ بریارێكى گرینگ و به كرده‌وه له په‌یوه‌ند به وه‌زعى سوریه په‌سه‌ند و جێ به جێ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر چى بریارى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌شت وولاتى پیشه‌سازى جیهان گرینگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، به‌لام شاره‌زایانى سیاسه‌تى ناوچه‌كه باوه‌ریان وایه كه ئه‌مریكا و وولاتانى خاوه‌ن هێزى جیهانى و هه‌روه‌ها وولاتانى ناوچه‌ى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست ده‌بێ له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ كورت كرنه‌وه‌ى ده‌ست تێوه‌ردانى رژێمى ئاخوندى كه له ناوچه‌كه‌دا دێته ئاراوه كه‌ڵك وه‌ر بگرن و هه‌نگاوى به كرده‌وه هه‌ڵگرن.