لاوێكى كوردستانى ئێران له رووبار‌ى خابیرى زاخۆ خنكا
به پێ

ى راپۆرتى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵده‌رى گه‌نجێكى خه‌ڵكى كوردستانى ئێران كه به‌مه‌به‌ستى كاركردن رۆیشتبووه شارى زاخۆ، ده‌كه‌وێته ناو رووبار‌ى خابیرى و گیان ده‌دا. ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه كه به (ش، ب ، ك) ناسێندراوه وێراى چه‌ندین كه‌سی تر له شارى زاخۆ كارى دیكۆراتیان كردووه و رۆژى شه‌ممه ١ى پووشپه‌رى ١٣٩٢ كه‌وتۆته ناو رووبار‌ى خابیرى زاخۆ و له‌ئه‌نجام دا گیانى داوه. جێگه‌ى باسه تا بلاو كردنه‌وه ئه‌و هه‌واڵه، هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه بێ ئاكام بووه.
پارێزگای سنه، زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س گیرۆده‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانن
زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانن و ناوی نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به فه‌رمی له لایه‌ن ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه تۆمار كراوه. محه‌مه‌دسه‌لیم كه‌ریمی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی به‌ره‌نگاربوونه‌وی ماده هۆشبه‌ره‌كان له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگ

هیاندنی ناوخۆییدا ئاشكرای كرد كه به پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان، زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگای سنه گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانن. به وته‌ی ناوبراو ١١ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س له‌و ژماره‌یه، به فه‌رمی ناویان له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه تۆمار و ناسنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئاماده‌كراوه و زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌سیش له پرِۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردندان. محه‌مه‌د سه‌لیم كه‌ریمی وتیشی كه نیوه‌ی زیاتری گیراوانی ئه‌و پارێزگایه، به هۆكارێكی گرێ‌دراو به ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ وێنه كرِین، گواستنه‌وه، فرۆشتن و یا به‌كارهێنانی تریاك، هێرۆئین و جۆره‌كانیتری ماده‌ی هۆشبه‌ر له گرتووخانه‌دان. ته‌نیا له پارێزگای كوردستان ٦٢ ناوه‌ند بۆ یارمه‌تیدانی گیرۆده‌بووان به ماده هۆشبه‌ره‌كان دامه‌زراوه. به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس له‌و ٦٢ ناوه‌نده، ته‌نیا ٦یان حكومین كه هه‌ر شه‌شیان له ناو گرتووخانه‌كاندان و ئه‌وانیتر ناحكومین و له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت، رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ناوه‌نده خێرخوازییه‌كانه‌وه به‌رِێوه‌ده‌بردرێن.
له
كوردستانى ئێران دوو پاسدار كوژران
له ئه‌نجامی پێكدادانێكی چه‌كداری له چیای “چل چه‌مه”ی دیوانده‌ره دوو ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران، به ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوژران و دووانی تریش برینداربون. سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژى شه‌ممه‌١ى پووشپه‌ر، دوو ئه‌ندامی سوپای پاسداران به‌ناوه‌كانی “ئه‌سعه‌د حوسێنی” خه‌ڵكی گوندی “قوجك”ی سه‌ر به‌شاری دیوانده‌ره‌و “ناسر به‌ی

گی” خه‌ڵكی گوندی “شه‌ریف ئاوا”ی سه‌ر به‌شاری دیوانده‌ر‌و دانیشتوی شاری سه‌قز له‌ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچون له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كوژران. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى كوردپا، له ئه‌نجامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا دوو ئه‌ندامی تری سوپای پاسدارانیش برینداربون و دوای روداوه‌كه هێزێكی زۆری نیزامیی سوپای پاسداران له شاری دیوانده‌ره جێگیركراون. تا كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ لایه‌ن‌و ناوه‌ندێكی حكومه‌تی هه‌واڵی كوژران‌و برینداربونی ئه‌و ٤ پاسداره پشترِاست یان ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوش له به‌رزاییه‌كانی چیای “نێو كێل”و “هه‌ڵاڵاویه” له‌پشت گوندی “مێرگه پیركێ”ی ناوچه‌ی ره‌به‌ت شه‌رِو پێكدادانی چه‌كداری هاته ئاراوه‌و له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا دوو كه‌سی سه‌ر به‌سوپای پاسداران به‌ناوه‌كانی حه‌مه‌خان‌و كامیل شه‌مسی كورِی حاجی ئه‌حمه‌دی نێزێ كوژران.
تێكهه‌ڵچوون له شارى كورد له ناره‌زایه‌تى به ئێعدام
به پێى راپۆر

تى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دواى ئێعدام كردنى چوار زیندانى له شارى كورد، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى ئه‌و شاره و بنه‌ماڵه و خزم و كه‌سى ئه‌و زیندانییانه رژانه ناو شه‌قامه‌كان و درۆشمى دژه حكومه‌تییان به‌رز كرده‌وه. به پێى ئه‌م راپۆرته، نارازییان له شه‌قامى مێهدییه‌ى شارى كورد رێپێوانیان كرد، جێگه‌ى باسه كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژێم به باتۆم و گازى فرمێسك رێژ هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ١٥ كه‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن كه ٥ كه‌س له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه ته‌مه‌نیان له ژێر ١٣ ساڵه‌وه‌یه.
ژنراڵ سه‌لیم ئیدریس: خامنه‌یى به‌رپرسه له هه‌موو ئه‌و جینایه‌تانه‌ى كه له سووریه روو ده‌ده‌ن
به پێى

راپۆرتى ته‌له‌فزیونى ئه‌لجه‌زیره، ژنراڵ سه‌لیم ئیدریس رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگى هێز له سووریه ئاڵوگۆرى به‌سه‌ردا نه‌ێت، كونفه‌رانسى ژنێڤ هیچ ماناێكى نامێنێت و ئه‌مه زۆر روون و ئاشكرایه كه ئێمه هیچ چاوه‌روانیێكمان له به‌شارئه‌سه‌د، رووسیا یان ئێران نییه. ناوبراو وتى، به‌شارئه‌سه‌د له ئێستادا سه‌رۆك كۆمارى سووریه نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئێستا سووریه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و له‌گه‌ڵ نه‌یارانى رژێم به‌ره‌وو روو بوونه‌ته‌وه به‌رپرسانى رژێمى ئێرانن، عه‌لى خامنه‌یى كه‌سێكه كه به‌رپرسه له هه‌ر رووداوێك كه له سووریه روو ده‌دات. ئێمه ده‌بێت به به‌شارئه‌سه‌د و رژێمه‌كانى ئێران و رووسیا نیشان بده‌ین كه به هێزه‌وه له مه‌یدانداین و ئه‌توانین سه‌ركه‌وتوو بین.
مانگر
تن له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ى رژێم له به‌یرووت به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى لۆبنان له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ى رژێم له به‌یرووت به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به كوژرانى لاوێكى لۆبنانى له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى رژێمه‌وه كه له ناره‌زایه‌تى به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێم له سووریه له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ى رژێم، له خۆپێشاندانێكدا كوژرابوو مانیان گرت.
ده‌ستێ
وهردانهكانى رژێمى ئێران له تركیا به پێى راپۆرتى ته‌له‌فزیونى ئه‌لرافدین به گێرانه‌وه له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، رژێمى ئێران له سێ ساڵ پێش ئێستا هه‌وڵ ده‌دات تاكوو له تركیا ئاژاوه‌ى تایفى گه‌ریی بنێته‌وه. رژێمى ئێران سێ گرووپى له ئێستانبووڵ، ئانكارا و ئه‌زمیر پێكهێناوه و ٧٠٠ ئاخوندى له تركیاوه بۆ شارى قۆم ناردووه تاكوو چاویان به خامنه‌یى و فه‌رمانده‌كانى سپا بكه‌وێت و ئه‌وان له به‌رێوه بردنى به‌رنامه‌كانیان بۆ شێواندنى ته‌بایى و پێكه‌وژیانى تركیا به‌كار بێنن.
حوك
مى برینه‌وه‌ى ده‌ستى ٦ زیندانى به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى ئاخوندى حوكمى دژه مرۆڤانه‌ى برینه‌وه‌ى ده‌ستى ٦ زیندانى له شیراز په‌سه‌ند كردووه. ئه‌لقاسى، دادستانى جه‌نایه‌تكارى رژێم له شیراز وتى، حوكمى برینه‌وه‌ى ده‌ستى شه‌ش زیندانى ده‌رچووه كه به‌م زووانه به‌رێوه ده‌چێت.
كوشتنى كچێكى لاو به زه‌ربه‌ى باتۆم له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هێزه‌كانى ئینتزامى رۆژى رابردوو له ئیسفه‌هان كچێكى لاویان به زه‌ربه‌ى باتۆم كوشت. به پێى ئه‌م راپۆرته، هێزه ئینتزامییه‌كان به بێ پرسیار كردن له هاوسه‌رى ئه‌و ژنه، بێ حۆرمه‌تییان پێ كردوون كه ئه‌شكان هاوسه‌رى فه‌ریبا ناره‌زایه‌تی ده‌ربرێوه و ئه‌وانیش به لێدانى زه‌ربه‌ى باتۆم له سه‌رى بێ هۆشیان كردووه كه به داخه‌وه دواى نیو كاتژمیر مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانى داوه.
گۆرجستان گه‌مارۆى دژبه رژێمى ئێران په‌سه‌ند كرد
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرى دادگۆسته‌رى گۆرجستان رایگه‌یاند له درێژه‌ى گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دژبه رژێمى ئێران، نزیك به ١٥٠ حیسابى بانكى په‌یوه‌ند به رژێمى ئێرانى داخستووه. تییا سولوكیانى رایگه‌یاند، زۆربه‌ى ئه‌م حیسابانه له به‌شى بازرگانى گۆرجستان بووه و لێكۆڵینه‌وه له حیسابى بانكى ئێرانییه‌كان دواى ئه‌وه ده‌ستى پێ كرد كه رۆژنامه‌ى واڵ ئیستریت ژۆرناڵ نووسى، رژێمى ئێران له ده‌رفه‌ته‌كان له گۆرجستان بۆ ده‌ور لێدانى گه‌مارۆكان كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێت.