زه‌به‌لاحه‌كان و له‌كۆتاییش دا جیهان ده‌كاته گوڵستان و هه‌موو جیهانیان ده‌گه‌ێنێته لوتكه‌ى مادیات و مه‌عنه‌ویات. لانى كه‌م بۆ ئێمه روونه كه گریمانه‌ى پێگه‌یشتن و كامڵ بوونیان واته ده‌سترێژى زیاتر و بێ كۆتایی بۆ سه‌ر گیان و ماڵى هاوه‌لاتیان.
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى پێكهێنه‌رى ئێران له پێگه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆیان بن، به‌و پێناسه‌یه‌ى كه ده‌سه‌لات بۆ شارۆمه‌ندانى ئێرانى هه‌یه كه خاوه‌نى مافن له یاساى بنه‌رِه‌تى (فارسى زمانانى خاوه‌ن مه‌زه‌هه‌بی شیعه‌ى ١٢ ئیمامى)، نه‌ته‌وه‌كانى په‌راوێزخراو له ده‌سه‌لات زۆرینه‌ى ئێران پێك دێنن. له‌راستى دا ناوه‌ندگه‌رایی له‌ئێران هۆكارى سه‌ره‌كیه‌كه‌ى دیوانسالارى نییه، به‌ڵكو ریشه‌كه‌ى له كه‌م و كورییه‌كانى یاساى بنه‌رِه‌تى دایه.
به هۆكارى به‌ربه‌سته‌كان و سه‌رژمێرییه دژ به‌یه‌كه‌كان و سیاسه‌تى فاشیستى رژیمى ئاخوندى رێژه‌ى فارسی زمانانى ئێران له سه‌رژمێرییه‌كانى ساڵى ٦٥ تا ٧٥ له ٣٣ له‌سه‌د تا ٥٣ له‌سه‌د مه‌زه‌نه‌ده كراوه، له‌كاتێكدا كه له سه‌رژمێرى نفوس و خانوبه‌ره كه هه‌ر ١٠ ساڵ جارێك به‌رێوه چووه، جۆرى ره‌گه‌زى كه‌سه‌كان له پرسیارنامه‌كان نه‌هاتووه. هاوكات تریبۆنى مزگه‌وته‌كان بۆته شوێنى هاندان بۆ بوونى منداڵى زۆرتر بۆ به‌ربه‌ره‌كانێى مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنى سه‌رژمێرى په‌یره‌وانى سووننى و قه‌وم و نه‌ته‌وه‌كان له‌ئێران . سه‌ره‌نج بده‌ن به سه‌رژمێرییه جۆراوجۆر و دژ به‌یه‌كه‌كان سه‌باره‌ت به به‌شه زمانى و مه‌زهه‌بیه‌كان: حه‌شیمه‌تى به‌هائیه‌كان له ٤٠ هه‌زاره‌وه تا ٣٠٠ هه‌زار و حه‌شیمه‌تى سووننى مه‌زهه‌ب له ٨ تا ١٠ له‌سه‌د راگه‌یاندراوه. ئه‌و سه‌رژمێرییه دژ به یه‌كانه كه هۆكاره‌كه‌ى سانسۆر و سیاسه‌تى به‌لارێدابردنى ده‌سه‌لاته ئه‌وپه‌رى پاوانخوازى ئه‌و سیسته‌مه نیشان ده‌دا. سه‌رژمێرى یه‌هودییه‌كان، زه‌رده‌شتیه‌كان، مه‌سیحیه‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سانى لائیك له ئێران به‌دروستى رانه‌گه‌ێندراوه.
كورد و لۆر و به‌ختیارى و قه‌شقایی و ترك و تركه‌مه‌ن و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و .. ئه‌و نه‌ته‌وه و ئیتنیكه په‌راوێزخراوانه‌ن كه ئه‌گه‌ر چى به به‌رده‌وامى خاوه‌نى سه‌ره‌كى ئه‌و خاك و وه‌لاته بوونه، به‌لام له‌شه‌رِ و كێشه‌كاندا كه نه‌ته‌وه دراوسێكان و ده‌سه‌لاتداران بۆیان به‌دیارى هێناون زۆرترین زیان و خه‌ساره‌تیان به‌ركه‌وتووه. به‌به‌رده‌وامى جه‌سته و خاك و ژیانیان(له‌سنووره‌كان و ته‌نانه‌ت له‌قوولایی خاكیان) په‌رژین و قه‌ڵغانێك بووه بۆ پاسه‌وانى له ناوه‌ند كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌راوێز خراون. سووننى بوونی به‌شێكى به‌رچاوى نه‌ته‌وه و قه‌ومه‌كانى یه‌خسیركراو له روانگه‌ى ده‌سه‌لاتدرانى فاشیسته‌وه، له رابردوو و ئێستا تاوانێكى تره له په‌نا نافارس بوون.
ئه‌و جیاوازى و سته‌مه به جیابیران به‌به‌رده‌وامى ده‌بیندرێ و هه‌ستى پێ ده‌كرىِ و ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و راستیانه حاشا لێده‌كه‌ن، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه چه‌ند سالێك له جێى كورد و به‌لوچ و عه‌ره‌ب و تركمانێكى سووننى بن و له دیوانى سیاسی و نیزامى ئێران ده‌ورێك لێبده‌ن.
به‌داخه‌وه به‌درێژایی مێژوو و له‌حكوومه‌تى قاجار و په‌هله‌وى و نه‌ك له حكوومه‌تى ئێستاى ئاخونده‌كان لاپه‌ریێك نادۆزرێته‌وه كه بتوانێِ بكرێته بناغه‌یێك بۆ سه‌لماندنى دانپیانان به مافه بنه‌رِه‌تى و مرۆییه‌كانى نه‌ته‌وه‌كانى ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه. ئه‌و چه‌ند نمونه كه‌مه‌ش كه به‌رده‌وام به‌منه‌ته‌وه وه‌ك ماف بۆ خه‌ڵكى ئه‌و خاكه باسی لێوه ده‌كرێ شتێك نییه مه‌گه‌ر رسته‌ى ناته‌واو سه‌باره‌ت به‌مافى به ئیستلاح ئه‌قوامه‌كان كه له لاپه‌ره‌كانى رۆژنامه و قسه‌كردن و ته‌نانه‌ت یاساكان فه‌رامۆش كراون. میدیاكان چاو لێبكه‌ن، له‌هه‌ر باس و بابه‌تێكدا كه ئاماژه‌یێك به حه‌قویستى نه‌ته‌وه یه‌خسیركراوه‌كانى ئێران به ئامانجى دیموكراسیخوازى و وه‌دى هاتنى مافه‌كان ببیندرێ، بێجگه له ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى ئیدعاكارانى درۆینى دیموكراسیش ده‌كه‌ونه دژایه‌تى و ناكۆكى له‌گه‌ڵیدا. ده‌ڵێى وه‌ده‌ى هاتنى مافى گشتى به واتاى مردن و زه‌لیلى هه‌مووانه. له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌و سه‌فسه‌ته پووچه‌ش ئاماده‌ن هه‌ر قسه و كرده‌وه‌ێك به نرخى سه‌ركووت و درێژه‌ى دیكتاتۆرى و پاشكه‌وتوویی به‌رێوه ببه‌ن.
هه‌موو ترس و هه‌ره‌شه‌كانى فاشیزمه تاراوگه‌نشینه‌كان و ئاخونده‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه نه له‌گه‌ڵ دیموكراسی و نه له‌گه‌ڵ دین و رێبازى خۆیان ئاشنایه‌تیه‌كى مه‌نتقیان نییه. له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه و نرخێكى قورس كه بۆ ره‌سه‌نایه‌تى مێژوو ( نه‌ك ره‌سانه‌یه‌تى مرۆڤ) دایده‌نێن، به‌لێنى ئیتۆپیا و به‌هه‌شتمان پێ ده‌ده‌ن كه وه‌دى هاتنى، شوێنكه‌وتنى بی ئه‌م لاو و ئه‌و لا و بێده‌نگى له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره كرده‌وه‌ێك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌یه.
مێژووى هاوچه‌رخى ئێران و پێش ئه‌ویش چاو لێبكه‌ین بۆ دروست كردنى به‌هه‌شت ئێمه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردۆته دۆزه‌خ و هه‌میشه متمانه‌ى ئێمه‌یان كردۆته خۆراك و ئامرازى ده‌ستیان و ئه‌گه‌ر متمانه‌مان نه‌كردبێ سزامان وه‌رگرتووه تا ئه‌و كاته‌ى به زۆر براوین بۆ به‌هه‌شته ده‌سكرده‌كه‌ى ئه‌وان.
په‌هه‌لوییه‌كان ده‌سه‌لاتى خۆیان له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌ندێشه‌ى پان ئیرانیسم و نه‌خشه‌یێك له‌سه‌ر بناغه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى باقى نه‌ته‌وه‌كان و سیاسه‌تى یه‌كده‌ست كردن بردۆته پێش. هه‌موو كه‌سیان له‌سه‌ر پێوانه‌ى مرۆڤى ئێرانى(فارسی زمان، شیعه مه‌زهه‌بى مۆدێرن و گوێ له‌مستى شاهه‌نشا) بینیوه و جیهانى خه‌یاڵى خۆیان به زۆر داسه‌پاندووه. به‌هه‌شتى بانگه‌شه‌بۆكراوى ئاخونده‌كانى ده‌سه‌لاتداریش به دزینى شۆرِشى خه‌ڵك ده‌ستى پێكرد، به قایم كردنى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى موتله‌قه‌ى فه‌قیه په‌ره‌ى سه‌ند و هه‌موو كه‌سێكیان په‌لكێشى پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ مرۆڤى ئێرانى (فارسی زمان، شیعه مه‌زهه‌ب و پێ ملى ویلایه‌ت) كرد و له‌هه‌ر فریوكارییه‌ك كه په‌هله‌وییه‌كان نه‌یانكرد و یان نه‌یانزانى كه‌ڵكیان وه‌رگرت.
ئێستا ئه‌و دۆزه‌خه‌ى ئێوه بۆ ئێمه‌تان دروست كرد له هه‌رێمى كوردستان به‌وجۆره‌یه: فره‌حیزبی، پارله‌مان، خاوه‌نى ئازادى به‌یان و باوه‌ر و دژایه‌تى دواكه‌وتوویی(به قه‌بووڵ كردنى عه‌یب و كه‌م و كووریه‌ه‌كان)
ئێتر ئێمه نایه‌ن بۆ به‌هه‌شت و ئیتۆپیاكه‌تان و له‌برى بانگتان ده‌كه‌ین بێنه دۆزه‌خى ئێمه و به چاولێكردنێك له هه‌رێمى كوردستان، ده‌سكه‌وته كورت ماوه‌كانمان ببینن و فێر بن. بوون به دووبه‌ى هه‌ولێر نه‌ك به پاشایه‌تى ٢ هه‌زار ساڵه و نه‌ك له‌ماوه‌ى ٧٠ ساڵ (ماوه‌ى حكوومه‌تى ئیمارات) به‌ڵكو له‌ماوه‌ى ١٠ ساڵى داهاتوو بێ ئه‌م لاو و ئه‌و لایه. هه‌ریمَى كوردستان توانیویه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌لاته دراوسێكانى كه له خه‌راپترینى جۆره‌كانى جیهاننن، بحاوێته‌وه و به پێچه‌وانه‌ى ئێوه كه له‌گه‌ڵ ئورووپا و عه‌ره‌به‌كان حه‌وانه‌وتان نییه. ئێستا ئێوه به‌و هه‌موو سه‌رچاوه ژێر زه‌وى و سه‌رمایانه‌ى وه‌ك ئاو، نه‌وت، گاز، هێزى مرۆیی لاو و داهێنه‌ر و كانگاى گرینگ ده‌بووایه له‌ریزى ١٠ وه‌لاتى زلهێزى جیهان بووایه‌ن نه‌ك له‌ریزى دوایین وه‌لاته‌كان.