كرد. به خێرایی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه له‌ئاستى ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش ده‌نگدانه‌وه‌ێكى به‌رچاوى پێك هێنا و گه‌ش بینیه‌كى فراوانى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى یه‌كێك له قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوین دروست كرد. ئه‌وه له‌كاتێك دابوو كه كێشه‌ى كورد هه‌تا ئه‌و ساته‌ش به كێشه‌ى ترۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه ناوزد ده‌كرا و هیچ ویستێك بۆ دانیشتن و گفتگۆ له‌ئارادانه‌بوو و ماوه‌ى ٣٠ ساڵه شه‌رِ و كوشتن له‌ئارادایه. به‌لام گه‌لى به‌ش مه‌ینه‌تى كورد له‌هه‌ر چوار به‌شی كوردستان هه‌رگیز خوازیارى شه‌ر و چه‌ك نه‌بوونه و ئه‌وه سیاسه‌تى وه‌لاتانى زاڵ به‌سه‌ر كوردستان بووه كه كوردى ناچار به تاو دانه چه‌ك و شه‌رى ره‌وا كردووه. له‌هه‌مانكاتیشدا پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك ته‌نیا حیزبی چه‌كدارى كوردستانى باكوور چه‌ندین جار تاك لایه‌نه ئاگرِ برِى راگه‌یاندووه و هه‌میشه‌ش خوازیارى چاره‌سه‌ر كردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات بووه و چینێكى نوخبه‌ش له رێگه‌ى چالاكى مه‌ده‌ن و یاساییه‌وه هه‌میشه زمانى ئاشتى و دیاڵۆگى كورد له‌و به‌شه‌ى كوردستان بوونه.
ده‌سپێكى پرۆسه‌كه به گه‌رِانه‌وه بۆ لاى به‌رێز عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان وه‌ك كلیلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه هه‌نگاوێكى ژیرانه و دڵخۆشكه‌ر بوو. پێشوازى به‌رێز ئۆجه‌لان له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌سه‌لاتدارانى ترك چاوه‌روانكراو بوو و هه‌رواش ده‌رچوو. له‌پاشان دا چه‌ندین دانیشتنى ئاست بالا له‌نیوَان نوێنه‌رانى كورد له پارله‌مانى تركیا و رێبه‌رانى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌رێوه چوو. پارتى كرێكارانى كوردستان له وه‌لام دانه‌وه‌ێك به داواى رێبه‌ره‌كه‌یان ده‌ستیان كرد به به‌رێوه بردنى قۆناغى پاشه‌كشه‌ى هێزه‌كانیان له تركیا بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و ئه‌و قۆناغه هه‌روا به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ئاشتى و ده‌رئه‌نجامه‌كانى هه‌م له‌ره‌هه‌ندى نه‌گه‌تیڤ و هه‌م له ره‌هه‌ندى پۆزه‌تیڤ بیر‌و بۆچوونى جیا جیا هه‌یه و كه‌سانێك له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌رِن ده‌وڵه‌تى تركیا تا كۆتایی پرۆسه‌كه درێژه به ره‌وتى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان نادا و ئه‌و هه‌وڵه‌ش به نزۆكى ده‌مێنێته‌وه و ووته‌كانى ئه‌مدواییانه‌ى موراد قه‌ره‌یلان سه‌باره‌ت به خۆ ئاماده كردنى ده‌وڵه‌تى تركیا بۆ هێرشێكى به‌رین بۆسه‌ر هێزه‌كانى PKK ئه‌و بۆچوونه‌ى به هێزتر كردووه. قه‌ره‌یلان سه‌رۆكى كۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى كۆما چڤاكێن كوردستان له‌قسه‌كانى ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌رى دا ووتى: ده‌بووایه هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێمه جم و جووله سه‌ربازییه‌كانى حكوومه‌تیش كه‌م بكرایه‌ته‌وه به‌لام به پێچه‌وانه‌وه دامه‌زرانى سه‌ربازگه و به‌ره‌وسه‌ربرنى ژماره‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان زیادى كردووه و هه‌روه‌ها دۆخى ئۆجه‌لان له‌چوارچیوه‌ى مانه‌وه‌ى له گۆشه‌گێریدا هه‌روه‌ك خۆى ماوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له‌كاتێكدا پێویست بوو له‌دواى هه‌نگاوه‌كه‌ى پارتى كرێكاران ده‌وڵه‌تى تركیاش هه‌نگاوێك بۆ دڵنیا بوون له به‌رێوه‌بردن و پابه‌ند بوون به پرۆسه‌كه هه‌ڵگرێ، مه‌یدانى ته‌قسیمى ئیستانبولى تركیا بوو به شوێنى ناره‌زایه‌تیه‌كه‌ى به‌ربلاوى جه‌ماوه‌رى نارازى به سیاسه‌ته‌كانى تركیا و هه‌لس و كه‌وتى خه‌راپى پولیس رێگه‌ى بۆ به‌رده‌وام بوونى ناره‌زایه‌تیه‌كان خۆش كرد و پرۆسه‌كه‌ى به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى هێشتۆته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ش دا ژماره‌یێكى به‌رچاوى چاودێرانى سیاسی و لێكۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن كه ئه‌وه خالێكى موسبه‌ت له وه‌رچه‌رخانى سیاسه‌تى ترك له‌هه‌مبه‌ر كورده و ده‌رفه‌تێكى نایابه بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌كان و ده‌وڵه‌تى ترك ئامانجى به‌رقه‌رار كردنى ئاشتى و ته‌بایی له‌وه‌لاتى تركیا هه‌یه. بۆ پشت راست كردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ش ده‌وترێ ره‌وتى رووداوه‌كانى ناوچه‌كه و پێگه و ویسته‌كانى تركیا بۆگه‌شه‌ى زیاتر له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یی وه‌ك په‌یوه‌ست بوون به یه‌كێتى ئورووپا و گێرانه‌وه‌ى ده‌ور و كاریگه‌رى ترك له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كان و كۆڵنه‌دانى كورد ، ده‌سه‌لاتدارانى ئێستاى تركیاى ناچار به‌وه كرد پێداچوونه‌وه‌ێك به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى رابردوویان بخشێننه‌وه و له‌ئه‌نجامیش دا ئاماده‌یی خۆیان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه رابگه‌ێنن.
ئه‌وه‌ى له گومان و لێلى دا ماوه‌ته‌وه جووڵه‌ى دواترى ده‌وڵه‌تى تركیا له‌راست پرۆسه‌ى ئاشتیه كه ده‌رخه‌رى ئاستى پێبه‌ندی ده‌وڵه‌ت به پرۆسه‌كه ده‌رده‌خات. پێویسته چاوه‌روان بین و بزانین كه ئایا ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ى له‌سیاسه‌تى تركیا هاته ئارا رووكه‌شی و ره‌واڵه‌ته یان خود وه‌رچه‌رخانێكى جیدییه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كانى كورد له كوردستانى تركیا و ئاڵوگۆرى یاساى بنه‌ره‌تى وه‌لاتى تركیاى لێده‌كه‌وێته‌وه.