گۆلى ورمێ دوایین هه‌ناسه‌كانى خۆى ده‌كێشێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، نادر قازى پوور نوێنه‌رى ورمێ له مه‌جلیس رایگه‌یاند، ئاوى گۆلى ورمێ ٣٥ سانتیمه‌تر

له چاو ساڵى رابردوو كه‌مى كردووه و ئه‌م گۆله دواییه هه‌ناسه‌كانى خۆى ده‌كێشێت، ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئاوى ئه‌ره‌س له كه‌مترین ماوه‌دا به‌رێوه نه‌چێت، هیچ ده‌رمانێكیتر چاره‌ساز نابێت و مردنى سۆراب روو ده‌دات. نوێنه‌رى ورمێ وتى، به وشك بوونى ئاوى گۆلى ورمێ تاكوو ئێستا ٣٤ كارخانه داخراون و زۆرینه‌ى زه‌وییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه بوون به ده‌شتى خوێ. ناوبراو وتى كاریگه‌رى وشك بوونى ئه‌و گۆله له درێژ ماوه‌دا پارێزگاكانى دراوسێش به تایبه‌ت پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا ده‌گرێته‌وه.
هێزه ئینتزامییه‌كان رێگرییان له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له مه‌ریوان كرد
هێزه ئینتزامییه‌كانی رژیمى ئێران رێگرییان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا كرد كه ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستان و له‌وه‌رِگه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان كۆنترِۆڵ بكه‌ن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٥ی پووشپه‌رِ

هێزه ئینتزامییه‌كانی پاسگای "پیران" له نزیك گوندی سه‌ردۆشی، رێگرییان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان كرد كه ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له‌وه‌رِگه‌و دارستانه‌كانی گوندی "سه‌ردۆشی" و "دۆڵه‌بی" كۆنترۆڵ بكه‌ن. یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان وێرِای پشترِیاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ى راگه‌یاند، مه‌ئموورانی پاسگای پیران رایانگه‌یاند كه بۆخۆیان ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدابوو كه مه‌ئموورانی ئه‌و پاسگایه خۆیان له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌دا و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ١٤ كه‌س بوون كه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌و پاسگایه‌وه رێگرییان لێكرا. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان رۆژی رابردوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی گوندی "ترخان ئاوا" و ده‌ره تفێ"ی شاری مه‌ریوانیان كۆنترِۆڵ كرد.
كه‌م كردنه‌وه‌ى كرینى نه‌وتى ئێران له لایه‌ن كوریاى باشوور
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كوریاى باشوور به‌ڵێنى به ئه‌مریكا داوه كه له ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا هاورده‌كردنى نه‌وتى خۆى له ئێران ١٥ له‌سه‌د كه‌م بكاته‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌مریكا به مه‌به‌ستى ده‌سترانه‌گه‌یشتنى رژێمى تاران به چه‌كى ناوه‌كى فشارى خستووه‌ته سه‌ر شه‌ریكه بازرگانییه‌كانى خۆى تاكوو له رژێمى تاران نه‌وت نه‌كرن.
رابێرت گیتس: رێفۆرم خوازیى له نێو رژێمى ئێران بوونى نییه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رابێرت گیتس وه‌زیرى پێشووى به‌رگرى ئه‌مریكا له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى سی ئێن ئێن، رایگه‌یاند، من له كاتى یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ رژێمى ئێران دواى شۆرشى ١٩٧٩ كاتب بووم، له‌و كاته‌دا برژنسكى له‌گه‌ڵ رێبه‌رى ئه‌وان چاوپێكه‌وتنى كرد و له‌و كاته‌وه من باوه‌رم وایه كه له نێوان رژێمى ئاخووندى رێفۆرم خه‌یاڵێكه. له‌مه‌رِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم نابێت له‌و راستییه دوور بكه‌وینه‌وه كه هه‌موو سیاسه‌ته‌كان خامنه‌یى دیارى ده‌كات.
رژێمى ئا
خووندى هه‌ره‌شه‌ێكه دژبه ئاشتى و ئه‌منیه‌تى جیهان به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به پێى دوایین راپرسییه‌كانى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یى پیۆ، زۆرینه‌ى خه‌ڵكى رۆژئاوا به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران به هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر وولاته‌كه‌ى خۆیان ده‌زانن. به پێى ئه‌م راپرسییه له نێو وولاتانى رۆژئاوایى، ئیتالیا به ٧٠ له‌سه‌د دژایه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم له‌سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و لیسته‌دایه و خه‌ڵكى ئه‌مریكا به ٥٤ له‌سه‌د ئه‌و رژێمه به هه‌ره‌شه بۆ خۆیان ده‌زانن له رۆژهه‌لاتى ناوین ٥١ له‌سه‌دى خه‌ڵكى لۆبنان دژى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تارانن.
له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دا (٩) میلیارد دۆلار ئیختیلاس كراوه
به‌پێی راپۆرتێك

ی ئیداره‌ى سه‌رژمێرى رژیمى ئێران، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا كه سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه، ٩ میلیارد دۆلار ئیختیلاس كراوه و دزراوه. ئیداره‌ى سه‌رژمێرى رژیمى ئێران ، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه برِی (١١.٦) ملیار دۆلاری له داهاتی نه‌وت و غاز له‌رێی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نارِون و برِیار لێنه‌دراوه‌وه به نایاسایی خه‌رجكردوه.به‌پێی به‌شێكی تری راپۆرتی ئه‌و دامه‌زراوه چاودێریه، حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد برِی (٣) ملیار تومانی ئێرانی بۆ پرۆژه‌ی به‌هێزكردنی ژێرخانی سه‌ربازی داناوه، به‌ڵام (١٥٠) ملیۆن تومان له‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه خه‌رجنه‌كراوه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌جكردنی ئه‌و برِه‌یان. هه‌روه‌ك برِی (٨٠٠) ملیار تومان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه، به‌ڵام حكومه‌ت له بواره‌كانی نیشته‌جێبون و رێگا‌و بان خه‌رجیكردوه و پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه و برِی (١٥) ملیار تومانی كه‌رتی ته‌ندروستیشی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه پیرۆزه‌كان خه‌رجكردوه كه كه‌سانی نزیك له خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كه‌یان كردوه.
نرخى گش
تى هه‌لاوسان له ئێران ٣٢ له‌سه‌د ونرخى هه‌لاوسانى خواردمه‌نى ٥٢له‌سه‌د به پێی راپوَرتى ئیداره‌ى سه‌رژمێرى ئێران نه‌رخى هه‌لاوسان له ١٢مانگى رِابردوو٣٢,٦ له سه‌د زیاى كردووه و ئه‌و ره‌وتى به‌ره‌وسه‌ر چوونه‌ش مانگ به مانگ زیاد ده‌كات. مه‌حموود به‌همه‌نى به‌رپرسی بانكى ناوه‌ندى رژیم ده‌لێ، زۆرمان هه‌وڵ دا ئه‌و نركه دابه‌زێنین به‌لا تواناییمان هه‌ر ئه‌وه‌نده و چیمان له‌ده‌ست نایه. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ناوه‌ندى لێكۆلینه‌وه‌ى پارله‌مان رایگه‌یاندووه كه ئێران شه‌شه‌م ولاتى جیهانه له بابه‌ت هه‌لاوسانى به‌رزه‌وه.
حوك
مى ئیعدامى ١١ زیندانى له پاریزگاى شیراز روژى یه‌ك شه‌ممه ٢ى پوشپه‌ر رژیمى ئیران حوكمى ئیعدامى ١١ زیندانى له زیندانى پیر بنا‌و سه‌ر به پاریزگاى شیراز ( فارس ) له نیزیك مروده‌شت په‌سند كرد .
پیداگرى كردنى خامه‌نه‌یى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوه‌كه‌ى
خامه‌نه‌یى

ووتى سه‌بارت به بابه‌تى ناوه‌كه‌ى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش باسم كردووه كه به‌ره‌ى نه‌یارانى رژیمى ئیران كه له چه‌ند وه‌لاتێكى كه‌م پیك هاتووه و ناوى خۆیان ناوه كۆمه‌ڵگاى جیهانى و وه‌لاتانى زوردارو زیده خوازن و سه‌ر به ولاتى ئه‌مریكان و هانده‌ری سه‌ره‌كیشیان سه‌هیونیسته‌كانن . كێشه‌ى ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه نایان هه‌ویت كیشه‌ى ناوه‌كى چاره سه‌ر بكرێت و ئه‌گه‌ر لاسارى ئه‌وان نه‌بوایه كیشه‌ى ناوه‌كه‌ى چاره سه‌ر كرابوو . زور جار تا كاتى چارسه‌رى به‌ره‌و پێش چوین ، واژویان كرد ، ئاژانسى ناوه‌كى واژوى كرد كه ئه‌و كیشانه‌ى هه‌بوو چاره‌سه‌ر كرا ، به‌لام ده‌ست به‌جى ئه‌مریكا شتێكى تازه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه. خامنه‌یی ووتى: ئه‌گه‌ر بابه‌تى ناوكه‌یش نه‌بووایه بابه‌تێكى تریان دینا به‌ر باس به ئامانجى فشار خستنه سه‌ر ئێران و ئامانجیان هه‌رِه‌شه و ماندوو كردنى ئێرانه .
یوكیا ئا
مانۆ: رژێمى تاران سه‌رقاڵى په‌ره‌پێدان به پیتاندنى ئۆرانیومه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، یوكیا ئامانۆ سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى رایگه‌یاند، رژێمى ئێران سه‌ر قاڵى په‌ره‌پێدانى پیتاندنى ئۆرانیۆمه، ناوبراو كه له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى ئیسپانیایى قسه‌ى ده‌كرد وتى، راپۆرت گه‌لێكمان به ده‌ست گه‌یشتووه كه بووه به هۆى نیگه‌رانیمان. چاودێرییه‌كانى ئاژانس ته‌نیا وێزگه‌ى بووشێهر ده‌گرێته‌وه و رژێمى ئێران ئیزنى چاوپێكه‌وتنى لێكۆله‌وه‌رانى ئاژانس له باقى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان نادات.
كوشتنى ٢ زیندانى به ئازاره‌وه
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دوو زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى به‌نده‌رعه‌بباس به هۆى پێرِانه‌گه‌یشتنى پزیشكى و له حاڵێكدا بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێر ئازاریان ئه‌كێشا گیانیان دا. ئه‌م دوو زیندانییه به ناوه‌كانى عه‌بباس عه‌لیزاده و حه‌سه‌ن یۆسفى دواى ئه‌وه‌ى كه له ناو به‌نده‌كانیاندا مردن لاشه‌كانیان بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێر له زیندان مایه‌وه و نه‌یان بردبوونه ساردخانه‌ى زیندان.
په‌رله‌مانی كۆریای باشور جینۆسایدی گه‌لی كوردستانی ناساند
باڵیۆزی كۆ

ریاى باشور له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ رایگه‌یاند،له دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوریا به‌شداری له‌یادی ٢٥ ساڵه‌ی جینۆسایدی گه‌ڵی كوردستان كرد له‌به‌هاری ئه‌مساڵ، به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر كوردا هاتوه له‌رابردودا په‌رله‌مانی كۆریای باشور وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان له‌رۆژی ٢٠١٣/٦/٢٥ ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوه به جینوساید ناساند و داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌نگاو بنێ بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م تاوانانه‌ی به‌سه‌ر كوردا دوباره‌نه‌بێته‌وه‌و كار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیان بكرێت". له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری شه‌هیدان، "سوپاسگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و گه‌لی كۆریا راگه‌یاند‌و هه‌نگاوی ناساندنی جینۆسایدی له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكرد بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كاری بۆ ده‌كات".