ده‌ستبه‌س
هر كردنى ٣٦ كه‌س له ورمێ له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى ورمێ ٣٦ كه‌س له لایه‌نگرانى مافى مرۆڤى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌م گرووپه كه ٨ كه‌سیان ژنه، دیانویست مه‌راسمێك له پاى كێوى سه‌هه‌ند به‌رێوه ببه‌ن كه له كاتى رۆیشتن له‌سه‌ر پردى گۆلى ورمێ ده‌ست به‌سه‌ر كران و كه‌وتنه به‌ر بێ رێزى و سووكایه‌تى هێزه ئیتلاعاتییه‌كان كه باروودۆخى یه‌كێك له ژنه‌كان ناله‌بار راگه‌ێندراوه.
كوژرانی ٣ مه‌ئمووری هێزی ئینتزامی له ناوچه‌ی بانه و مه‌ریوان
له چیاكان

ی ناوچه‌ی بانه و مه‌ریوان پێكدادنێكی چه‌كداری له‌نێوان هێزه ئینتزامییه‌كان و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراودا هاته ئاراوه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شاری بانه، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له چیاكانی ناوچه‌ی بانه و مه‌ریوان، ٣ مه‌ئمووری هێـزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له پێكدادنێكی چه‌كداری له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی نه‌ناسراودا كوژران. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌س و لایه‌نێك هه‌واڵی ئه‌و پێكدادانه‌ی رووماڵ نه‌كردووه‌و هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌رییه حكوومه‌تییه‌كانی ئێرانیش ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت‌رِاست نه‌كردۆته‌وه.
رژێمى ئێران ده‌بێ
ت بارمته‌كان قه‌ربوو بكاته‌وه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كومیته‌ى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌مریكا، بریارى دانى قه‌ربووى له لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه به بارمته‌كانى ئه‌مریكایى كه له كاتى ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنى بالوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له ئێران له ساڵى ١٩٧٩ به بارمته گیرابوون، په‌سه‌ند كرد. سه‌ناتۆر مه‌ندز سه‌رۆكى ئه‌و كومیته رایگه‌یاند، كاتێكى زۆر له‌م ٥٢ ئه‌مریكاییه بۆ وه‌رگرتنى قه‌ربوو به هۆى باروودۆخى خراپیان له كاتى ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان تێپه‌راوه. هیچ شتێك ناتوانێت ئازاره‌كانیان كه‌م بكاته‌وه، به‌لام ئه‌م بریاره تۆزێك له ئێش و ئازاره‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه. به پێى ئه‌م راپۆرته به هه‌ر بارمته‌یێك ٤ میلیون و ٤٠٠ میلیون دۆلار له پاره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێم پێشێل ده‌كه‌ن ده‌درێت.
٦ زیندانى له ئه‌هواز له ژێرحوكمى ئێعدام‌دان
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شه‌ش كه‌س له شارۆمه‌ندانى ئه‌هوازى به ناوه‌كانى ره‌حمان عه‌ساكره، مه‌حه‌مه‌د عه‌لى عه‌موورى، هادى راشدى، هاشم شه‌عبان، سه‌ید جابر ئالبووشووكه و سه‌ید مۆختار ئالبووشووكه له زیندانه‌كانى ئه‌و شاره چاوه‌روانى به‌رێوه چوونى حوكمى ئێعدامن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هه‌واڵى كه‌م كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكانى به‌درۆ خسته‌وه
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئیده‌عاى هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژێمى ئاخووندى له‌مه‌رِ كه‌م كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكان و ده‌ست پێكردنى فرِینى راسته‌وخۆى نێوان ئه‌مریكا و ئێرانى به درۆخسته‌وه. ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه رایگه‌یاند كه ئه‌و راپۆرتانه بێ بنه‌مان و گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران رێگرن له‌به‌رده‌م فرِینى فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئێران.
كاربه‌ده‌ستانى گورجیستان حسێبى بانكى ١٥٠ئێرانیان داخست
وه‌لاتى گ

ورجستان به هه‌موو شێوازێك به‌رگرى ده‌كه‌ن له چوونه ژووره‌وه‌ى سه‌رمایه له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ولاته‌كه‌یان و رێگا نادن بانكه ئێرانیه‌كان نوێنه‌رایه‌تى له تفلیس دانێن . ئه‌م برِیاره هاوكاته له‌گه‌ڵ دانیشتنى گورجیستان وئیسرائیل له‌سه‌ر بابه‌تى ئه‌منیه‌ت. به‌رپرسى بانكى ناوه‌ندى گورجیستان رۆژى سێشه‌ممه ٤ى پووشپه‌رى ١٣٩٢ به هه‌واڵنێرى ترێندى كۆمارى ئازه‌ربایجانى وت: به دژوارتربوونى ته‌حریمه‌كان دژى بانكى ئێران ده‌وڵه‌تى تفلیس برَیاره‌كانى توندتر ده‌كا بوَ پێش گرتن له هاتنى نیهاده ته‌حریم كراوه‌كانى بانكى ئێرانى بوَ ناو سیستمى بانكدارى ئه‌و ولاته.
سوریا: ئه‌سه‌د ك
همئهندامان وه‌ك قه‌ڵغانی زیندوو به‌كارده‌هێنێت به‌پێی هه‌واڵێكی تایبه‌ت به پێگه‌ی ئه‌نادۆڵ، رِژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی كه‌م ئه‌ندامانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌رونی سوریا (كه پێشتر شوێنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌رونی و ده‌مارییه‌كان بوو) وه‌ك قه‌ڵغانی زیندوو له دژی سوپای سوریای ئازاد، تاوانبار كراوه. ئه‌مرِۆ (هه‌ینی ٢٨٧ى پووشپه‌ر) پێگه‌ی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵایكرده‌وه، په‌یامنێری (ئاژانسی ئه‌نادۆڵ) پێی رِاگه‌یاندوون، رِژێمه‌كی ئه‌سه‌د هه‌ستاوه به به‌كارهێنانی كه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێك له نه‌خۆشاخانه ده‌روونیه‌كانی سوریا به‌ناوی (نه‌خۆشاخانه‌ی دوڤه‌یرینه) تا ببنه قه‌ڵغانێكی زیندوو و له‌دژی سوپای سوریای ئازاد بجه‌نگن. له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی رِژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د پێنج مانگه درێژه‌ی هه‌یه و ته‌واوی كارگوزاران و دكتۆر و په‌رستیارانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار رِفێندراون. په‌یامنێره‌كه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ (حه‌له‌بی) رِاشی گه‌یاندووه " رِژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م نه‌خۆشه ده‌رونییانه وه‌ك قه‌ڵغان، پاش كۆتایی هاتنی كاره‌كانیان له‌سێداره‌یان ئه‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه به‌هۆی شه‌رِه‌كه‌وه ده‌كوژرێن، ته‌رمه‌كه‌یان فرِێ ده‌درێنه رِوباری (كوڤه‌یك)ه‌وه".