و كوشتن و بریندار بوونى هه‌زاران مرۆڤى بێ تاوانى كورد بوو. ٧ی پووشپه‌ری ساڵی ١٣٦٦ كۆچى خۆرى رژیمى به‌عسی سه‌دام حوسێن، له‌كرده‌وه‌ێكی دڵره‌قانه و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاری سه‌رده‌شت و دیهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری كرده ئامانجی بۆمبه مه‌رگهێنه‌ره‌كانی و له‌ماوه‌ێكی كه‌م دا ژماره‌یێكی زۆر له خه‌ڵكی بێتاوانی شاری سه‌رده‌شتی شه‌هید و ژهراوی كرد. له‌و كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه دا نزیك به ١١٠ كه‌س له خه‌ڵكی سه‌رده‌شت شه‌هید و سه‌رووی ٨٠٠٠ كه‌س ژهراوی و زامدار بوون. ئه‌م تاوانه به‌ڵگه‌یێكی دیكه بوو بۆ سه‌ر تاوانه‌كانی دژمنانی كوردستان كه ده‌یانهه‌وێ ئه‌م نه‌ته‌وه قرِ بكه‌ن و ئاسه‌واری نه‌هێڵن. ئه‌م شێوه سه‌ركوت و هێرشه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یێكی زیندووی وه‌ك كورد، ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌یێك و پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه ئه‌م پرس وكاره‌ساتانه‌ی كه مێژووی كوردی له‌سه‌ر بونیاد نراوه،بكرێته بابه‌تێكی گشتی و له كۆر و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به جینۆساید وپاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌ژماربكرێت.
به‌داخه‌وه چه‌نده ئاستی ئه‌و جینایه‌ته به سه‌ره‌نج دان به پێوه‌ره ئینسانی و حقوقی و هه‌ورها كاتی روودانی ئه‌و كرده‌وه‌یه پانتایێكی گشتگیر و به‌رفراوانی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش
كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی رژیمی ئێران له‌ماوه‌ی ٢٦ ساڵ تێپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانیه. ئه‌مرۆ له پاش ٢٦ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت ئێستاش به ده‌ست شوێنه‌واری گازی ژهراوی خه‌رده‌ل ده‌ناڵێنن و سه‌ره‌رِای ئازاری قورسی مه‌عنه‌وی له‌كیس دانی خزم و كه‌س و كار، ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان به‌رۆكی زامدارانی چه‌كی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتی به‌رنه‌داوه و له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و گوێنه‌دانی ده‌سه‌لاتدارنی گه‌نده‌ڵتر و بێ به‌زه‌یی تر له‌سه‌دامی ئێران، له هه‌ل و مه‌رجێكی ناله‌بار دان. سه‌ره‌رِای به‌ڵینه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سه‌لاتدارانی رژیم نه‌خۆشخانه‌یێكی تایبه‌ت به زامدارانی شیمیایی به بوونی دوكتۆری پسپۆر له‌بواره‌كانی چاو و پێست و سی، له‌شاری سه‌رده‌شت نه‌كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت ده‌بێ بۆ دابین كردنی داوده‌رمان و چاره‌سه‌ر، ئه‌ویش به نرخێكی گران، سه‌ردانی شاری ورمێ و ته‌ورێز و تاران بكه‌ن.
سیاسه‌تی دژمنكارانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی رژیم له‌راستی خه‌ڵكی كورد به گشتی و به تایبه‌تی خه‌ڵكی زامداری سه‌رده‌شت روون و ئاشكرایه و ئه‌گه‌ر هێندێك كات باسی له‌و خه‌ڵكه زامداره كردبێ ته‌نیا بۆ بردنه پێشی مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه گڵاوه‌كانی خۆی بووه. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی رِژیم،پێویسته هه‌موو ئازادیخوازان وبه‌تایبه‌ت هێزه خه‌باتكاره‌كانی كوردستان ،گرینگی زیاتر به‌م كاره‌ساتانه بده‌ن وبه‌كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دیكوَمێنت ،هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌م تاوانانه به دنیایی ده‌ره‌وه زیاتر چرِ بكه‌نه‌وه. پێویسته چه‌نده بۆ به‌جینۆسایدكردنی شیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌وڵدرا،ئه‌وه‌نده‌ش بۆ سه‌رده‌شت هه‌وڵ بدرێ، چونكه ئه‌م دووكاره‌ساته رِه‌مز و هێمای قرِكردنی نه‌ته‌وه‌یێكی ژێرده‌ست وچه‌وساوه‌ن كه به درێژایی مێژوو به‌م شێوه غه‌دریان لێكراوه و هه‌تا ئێستاش ناتوانن پر ِبه گه‌روی خۆیان هاواری ئازادیخوازی سه‌ربده‌نَ.