ئه‌زیه‌ت كردنی كاسبكارانی ناوچه‌ی جوانرِۆ، تێكهه‌ڵچوونی لێكه‌وته‌وه
له ئه‌نجامی زه‌وت كردن

ی شتومه‌ك و ماشێنی كاسبكارانی ناوچه‌ی جوانرِۆ به ده‌ستی هێزه ئینتزامییه‌كان، شه‌رِ و تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵك و ئه‌و هێزانه‌دا هاته ئاراوه‌و له ئه‌نجامدا مه‌ئموورێكی هێزی ئینتزامی بریندار بووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌رِ به‌هۆی زه‌وت كرانی شتومه‌ك و ماشێنی كاسبكاران به‌ده‌ستی مه‌ئموورانی هه‌نگی مه‌رزیی "شێخ سه‌ڵه"ی ناوچه‌ی "جوانرِۆ"، گرژی له‌نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی جێگیر له‌و پاسگایه‌دا هاتۆته ئاراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی، له ئه‌نجامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا و ته‌قه‌ی حه‌وایی ئه‌و هێـزانه‌دا، فه‌رمانده‌ری پاسگای "شێخ سه‌ڵه" به‌ناوی "خه‌نجه‌ری" بریندار بووه. ده‌گوترێت هێزه‌كانی ئینتزامی پاسگای "شخ سه‌ڵه"، به‌بیانووی ئه‌وه كه "ئوستاندار"ی كرماشان رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٨ی پووشپه‌رِ سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، نزیكبوونه‌وه و هاتووچۆ كردنیان له سنووره‌كان قه‌ده‌غه راگه‌یاندووه.
خۆراگ
رى خه‌ڵكى شاروچكه‌ى ئیلاهیه‌ى كرماشان له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى رژیم خه‌ڵكى شاروچكه‌ى ئیلاهیه‌ى كرماشان له‌به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه‌كانى رژیمى ئاخوندى كه ده‌یانهه‌ویست خانووه‌كانیان خه‌راپ بكه‌ن خۆراگرییان كرد. ئه‌و هێرشه سه‌رتاكانى مانگى پووشپه‌ر هاتۆته ئارا و به هۆى خۆراگرى خه‌ڵك مه‌ئمورانى سه‌ركووتگه‌رى رژیم ناچار به به‌جێهێشتنى ئه‌و شوێنه بوونه و ماڵه‌كانیشیان بۆ نه‌رووخاوه.
دارستان و له‌وه‌رِگه‌كانی ٣ ناوچه‌ی مه‌ریوان ئاگریان تێبه‌ردرا
به ئاگر تێبه‌ردران

ی دارستان و له‌وه‌رِگه‌ی ٣ شوێنی جیاواز له ناوچه‌كانی مه‌ریوان، ئاماری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی دوو شاری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا گه‌یشته ٢٩ حاڵه‌ت. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌رِ دارستان و له‌وه‌رِگه‌كانی گوندی "ره‌شه‌دێ "، "كانی دینار" و هه‌روه‌ها گه‌ره‌كی "تازاوا"ی مه‌ریوان له‌لایه‌ن كه‌سانێكی هه‌ڵپه‌رسته‌وه له ئاگردا سووتان. به‌وته‌ی یه‌كێك له چالاكانی ژینگه پارێزیی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، ئاگركه‌وتنه‌وه له گوندی "ره‌شه‌دێ" زیاتر له ٤ دۆنم له له‌ورِگه‌و دارستانه‌كانی ئه‌و گونده‌ی له‌ناو بردووه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی "سه‌وزی چیا" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رجه‌می ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یانه‌وه كۆنترِۆڵ كراون.
نیگه‌رانى ناوى پیلاى له پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له ئێران
كومیسه‌ر

ى به‌رزى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له ئێران ده‌ربرِى. خاتوو ناوى پیلاى له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رایلكه‌ى بی بی سی ووتى: ئێمه هه‌میشه سه‌باره‌ت به پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له ئێران نیگه‌ران بووین و به تایبه‌تیش نیگه‌رانى بارودۆخى داكۆكیكارانى مافى مرۆڤ، رۆژنامه‌وانان، نه‌یاران و ره‌خنه‌گرانێك كه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. ناوبراو زیادى كرد: ئه‌و كه‌سانه به هۆى تۆمه‌تى ناراست له گرتووخانه دان، یان ئه‌وه‌ى كه حوكمى درێژماوه‌ى زیندانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه. ئێمه هه‌روه‌ها نیگه‌رانین كه سزاى ئیعدام له ئێران به بێ موحاكه‌مه‌ى عادلانه و شیاو به‌رێوه ده‌چێ.
رژیمى ئاخوندى رێگه‌ی نه‌دا شاندى هه‌رێم به‌شداری یادی شیمیابارانكردنی سه‌رده‌شت بكات
له یادی كیمیاباران

كردنی شاری سه‌رده‌شت له كوردستانى ئێران شاندى هه‌رێمی كوردستان له‌و یاده‌دا به‌شداری پێنه‌كرا. لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ساڵانه یادی كیمیارانكردنی شاری سه‌رده‌شت ده‌كرێته‌وه، هه‌موساڵێك وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری ده‌كه‌ین له‌و یادكردنه‌وه‌دا، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵیش وه‌فدێكمان ئاماده‌كردبو تا به‌شداری ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه بكه‌ین و هه‌مو رێوشوێنێكی یاساییمان ته‌واوكردبو، به‌ڵام له دواساته‌كانید ئاگاداركراینه‌وه كه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخی سیاسی ئێرانه‌وه، یاده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌كرێته‌وه و ناتوانن به‌شدار بن. له ٢٨/٦/١٩٨٧دا له كاتی شه‌رِی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران-عێراق، رژێمی به‌عس چه‌ند موشه‌كێكی كیمیاوی ئاراسته‌ی سه‌رده‌شت كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد شه‌هیدبون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كه برینداربون.
نووسراوه‌ى باڵوێزى پێشووى بریتانیا سه‌باره‌ت به دۆخى رژیم
باڵوێزى پێشووى بریتانیا له‌ئێران ده‌لێ، هێزى ئاسمانى ئیمارات به ته‌نیایی ده‌توانێ سه‌رجه‌م هێزه ئاسمانیه‌كانى رژیم له‌ناو ببات. ریچار

د داڵتۆن باڵوێزى پێشووى بریتانیا له ئێكۆنۆمیست نووسی: رژیمى ئێران نفووز و ده‌ست رۆیشتووی خۆى له‌ناوچه‌كه به هۆى به‌هارى عه‌ره‌بی و ته‌حریمه ئابوورییه‌كان له‌ده‌ست داوه. ئابوورى ئێران دۆخێكى باشی نییه و هێزه چه‌كداره‌كانیشى ئاماده و ته‌یار نین. كه‌مترین چه‌ك و چۆڵى ئاسمانى و زه‌مینى هه‌یه و هێندێك له كارناسانى له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن هێزى ئاسمانى ئیمارات به ته‌نیایی ده‌توانێ سه‌رجه‌م هێزه ئاسمانیه‌كانى رژیم له‌ناو ببات.ناوبراو هه‌وه‌رها ئه‌وه‌ى به خه‌یاڵێك زانى كه له‌ئه‌گه‌رى ده‌ست خستنى چه‌كى ناوكه‌یی له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه جیهان ته‌سلیمى ده‌بێ و ووتى: ئه‌گه‌ر شه‌رێكیش روو نه‌دا ته‌حریمى هه‌تا هه‌تایی له‌سه‌ر ده‌بێ.
وریایی
زیباكه‌لام: پێویستى چاره‌سه‌ركردنى خێرای كێشه‌ى ناوكه‌یی سادقى زیباكه‌لام كارناسی بابه‌ته سیاسیه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ێك له‌شارى مه‌شهه‌د ووتى: چاره‌سه‌ركردنى خێرایی كێشه‌ى ناوكه‌یی زۆر چاره‌نووس سازه و ئه‌گه‌ر روحانى به هه‌ر هۆكارێك نه‌توانێ ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر بكات باقى كێشه‌كانیش وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه. ناوبراو ووتى تا ئێستاش ئابوورى ێران به هۆى گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانه‌وه فه‌له‌ج بووه و به به‌ردوام بونى ئه‌و دۆخه به‌كرده‌وه دوایین ده‌رووه‌كانى هه‌ناسه‌كێشان ده‌به‌سترێ.
دروست كردنى رئاكتۆرى نوێى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن رژیمى ئێران
فهریدوو

ن عه‌بباسی سه‌رۆكى رێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆى رژیم باس له دروست كردنى رئاكتۆرى ئه‌تۆمى دیكه له ئێران ده‌كات. ناوبراو ووتى ئه‌و رئاكتۆره ١٠ مێگاواتیه له جۆرى " ئیسته‌خر دۆزه‌ره‌وه‌ى سووكه" و له رئاكتۆرى تاران پێش كه‌وتوو تره. ناوبراو هه‌وه‌رها ووتى رووحانى هیچ گۆراناریێك له به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی ناكات و به‌رنامه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
مه‌حكوومیه‌تى ده‌لالانى ئێرانى له دادگاكانى ئه‌مریكا
دادگاى به‌رزى فیدراڵى پۆرتله‌ندى ئه‌مریا چه‌ند ده‌لاڵێكى رژیى ئێرانى به تاوانى شۆردنه‌وه‌ى پووڵ و پێشێلكردنى ته‌حریمه‌كانى سه‌ر رژیمى ئێران مه‌حكووم كرد. حه‌سه‌ن لاهیجى، هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌جمه‌ى وه‌حید لاهیجى، ێهردادى یه‌سربی و ئه‌حمه‌د ئێرانشایی سه‌ر به‌و رایلكه‌یه‌ن. حوكمى دادگا بریاره ٢٨ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى داهاتوو بخوێندرێته‌وه. ئه‌حمه‌د ئیرانشایی له ئێستا دا له ئێرانه.
مانگانه نیو ملیار دۆلار له ئێران و رِوسیا و چینه‌وه به سوریا ده‌گات"
به‌رپرسێكی رژێمی سوریا ئاشكرای ده‌كات كه ئێران و رِوسیا و چین له رِووی سیاسی و سه‌ربازی ئابووری یه‌وه پشتگیری له وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن. له لێدوانێكدا بۆ رِۆژنامه‌ی فایننشیاڵ تایمز-ی چاپی به‌ریتانیا قه‌دری جه‌میل جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا و به‌رپرسی دۆسیه‌ی كاروباری ئابووری وتی: ئه‌وسێ وڵاته مانگانه برٍِی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری سوریا ده‌كه‌ن و بۆ خۆلادن له سزا ئابوورییه‌كانیش، ئاێستا دیمه‌شق مامه‌ڵه به رِیاڵی ئێرانی و رِۆبڵی رِوسی و یوانی چینی یه‌وه ده‌كات. هه‌ر ئه‌م به‌رپرسه ده‌ڵێت: ئێران و روسیا و چین له‌و هێرشه پێچه‌وانه‌یه‌دا هاوكارن كه دیمه‌شق ده‌یكاته سه‌ر ئه‌و پیلانه نێوده‌وڵه‌ییه‌ی بۆ دابه‌زاندنی به‌های لیره‌ی سوری له‌ئارادایه. قه‌دری جه‌میل له لێدوانه‌كه‌ی دا به جۆرێك له خۆهه‌ڵكێشانه‌وه ده‌ڵێت: "كه‌م نییه كه رِوسیا و چین و ئێرانییه‌كانت له پشت بێ و له رِوی سیاسی و سه‌ربازی و ئابورییشه‌وه پشتگیریت لێ بكه‌ن". به‌وته‌ی جه‌میل، رژێمی سوریا هه‌ڵه‌ی به‌رله سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه‌ی چاككردووه‌ته‌وه كه ئه‌وكاته كه مامه‌ڵه‌ی به دراوی دۆلار و یۆرۆه ده‌كرد و ئێستا مامه‌ڵه به دراوی ئێرانی و رِوسی و چینییه‌وه ده‌كات.

باشترین كات بۆ خواردنی میوه
پسپۆرِانی بواری خواردن پێیانوایه، میوه كاتێك ئه‌بێت بخورێت كه گه‌ده به‌تاڵ بێت. ئه‌گه‌ر میوه‌كان له دوای ژه‌مه خواردنه‌كانه‌وه بخورێت، ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بونی جه‌سته. له‌م حاڵه‌تانه‌دا جه‌سته‌ی مرۆڤ، روبه‌رِوی برِێكی زۆر له‌وزه ئه‌بێـته‌وه كه له‌بری سودمه‌ندی ئه‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی كێش و كه‌م توانایی له ئه‌نجامدانی كاره‌كان. سه‌رباری ئه‌وه‌ی خواردنی ناو گه‌ده خراپ ئه‌بێت و ئه‌بێته ئه‌سید و به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌چێت.
وه‌ك سایتی شه‌هرخه‌به‌ر له‌زاری پسپۆرِانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ كردوه، كاتێك كه حه‌زتان له ئاوی میوه‌یه، ئاوی میوه‌ی تازه بخۆنه‌وه و خۆتان به‌دور بگرن له‌به‌كارهێنانی ئاوی میوه‌ی هه‌ڵگیراو و خه‌ست. میوه‌ی كوڵێنروایش مه‌خۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جۆره به‌هایه‌كی خۆراكی تێدا نییه و ته‌نها هه‌ست به تامه‌كه‌ی ئه‌كه‌ن. ئامۆژگاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاوی میوه‌تان خوارده‌وه، باده‌متان پرِ بێت و هێواش هێواش قوتی بده‌ن تا تێكه‌ڵ به رژێنی ناو ده‌م (لیك) ببێت به‌له‌ر قوتدانی.