كۆڵبه‌رانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت هێزه ئینتزامییهكانیان له‌چه‌ك داماڵی
هێزه ئیتزامییهكانی حكوومتی ئێران له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، به‌ده‌ستی ئه‌و

كۆڵبه‌رانه چه‌ك كران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی رابردوو هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر شتومه‌كی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی گوندی "هه‌رزنێ"ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت"دا گرتبوو كه له‌ئه‌نجامدا شهرِ و تێكهه‌ڵچوون له نێـوان هاووڵاتییان و هێــزه ئینتزامییهكاندا هاته ئاراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و گرژییه‌دا چه‌كی هێزه ئینتزامییه‌كان له‌لایه‌ن هاوووڵاتییان و كاسبكارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رد ا گیرا و دواتر به تكای تكاكار و چه‌ند ریشسپی، چه‌كه‌كان راده‌ستی هێــزه ئینتزامییه‌كان كرایه‌وه. چه‌ندین كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌و گونده به‌هۆی ههرِهشهی هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه پهرِیوهی هه‌رێمی كوردستان بوون.
لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ی كورد له سایین قه‌ڵا له ئاودا خنكا
به خنكان

ی لاوێكی دیكه‌ی كورد له چۆمی "جه‌غه‌توو"ی شاری سایین قه‌لا ئاماری خنكانی هاووڵاتیان له ئاوی چۆم و به‌نداوه‌كانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه هه‌تا ئیستا گه‌یشته ١٦ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی رابردوو رێكه‌وتی ٨ی پووشپهرِ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "رامین به‌هرامی" ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به‌هۆی كه‌وتنه نێو ئاوی چۆمی "جه‌غه‌توو" و هه‌روه‌ها ئاشنا نه‌بوون به مه‌له كردن، له ئاودا خنكا. ته‌رمی ئه‌و لاوه كورده به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویس، پاش ٨ كاتژمێر له ئاو هێندرایه ده‌ره‌وه. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا جێگری به‌شی فریاكه‌وتنی "مانگی سوور"ی ئوستانی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندبوو، كه‌له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ٣١ هاووڵاتی له‌و ئوستانه له ئاوه‌كاندا خنكاون.
له ئیلام كۆنسێرتی كه‌یوان ساكێت بهرِێوهچوو
كۆنسێرتی موزیكی ژه‌نیاری ناسراوی تار و سێتاری ئێران كه‌یوان ساكێت، له شاری ئیلام بهرِێوهچوو.
ئه‌و كۆنسێرته له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا بهرِێوهچوو، له به‌شی یه‌كه‌مدا چه‌ندین پارچه موزیكی كوردی و له به‌شی دووه‌مدا چه‌ندین پارچه موزیكی لورِی پێشكه‌ش كران. ئه‌و پارچه موزیكانهش له به‌رهه‌مه‌كانی موزیكزان و ژه‌نیاری تار و سێ‌تار كه‌یوان ساكێت بوون كه بۆ ئۆركێسترِا ئاماده كراون. له‌و كۆنسێرته‌دا ساكێت، سه‌رپه‌رشتیاری گروپ، ئاوازدانه‌ر و ژه‌نیاری تار و هونه‌رمه‌ندان بێهنام ئه‌بولقاسم ـ پیانۆ، عه‌لی ئه‌كبه‌ر خادم ـ تونبهك، مێهدی غوڵامی ـ ده‌ف، ئه‌شكان مرادی ـ كه‌مانچه، كیاره‌ش ساكێت ـ تار، جه‌واد شوعامی ـ گۆرانیبێژی به‌شی كوردی و سالار زه‌مانیان ـ تارباس هاورِێیهتییان كرد.
رۆحانى و به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌ری ئاسۆشه‌یتدپرێس، حسن رۆحانى لهمهرِ دژایه‌تى له‌گه‌ڵ راگرتنى پیتاندنى ئۆرانیوم هاورِاى توندره‌وه‌كانه، ناوبراو‌و باوه‌رى وایه كه ده‌توانن بگه‌نه رێكه‌وتنێك كه رژێمى تاران پیتاندنى ئۆرانیوم درێژه پێ بدات. به پێى ئه‌م راپۆرته رۆحانى وتى، ئێمه له هیچ شتێك ده‌ست هه‌ڵناگرین تاكوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان دابین بكه‌ین.
ئێعدام
كردنى ٣ زیندانى له به‌رچاوى خه‌ڵك له ئه‌هواز وكهرهج به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رله به‌یانى ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه سێ زیندانى له شاره‌كانى ئه‌هواز و كه‌ره‌ج له به‌ر چاوى خه‌ڵك ئێعدام كران. زیندانیێك له به‌رچاوى گشتى له شارى ئه‌هواز له سێداره درا، به پێى ئه‌م راپۆرته مه‌حه‌مه‌د باقر ئۆلفه‌ت سه‌رۆكى دادگۆستهرى رژێم له پارێزگاى ئه‌هواز تاوانى ئه‌و زیندانییه‌ى هه‌ره‌شه‌ى كوشتن له مائمورانى هێزه ئینتزامییه‌كان ناو‌و برد و وتى، ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادستانى گشتییه‌وه پشت‌راست كراوه‌ته‌وه و به بریارى سه‌رۆكى قووه‌ى قه‌زاییه له شارى ئه‌هواز له به‌ر چاوى گشتى له سێداره درا.جێگه‌ى باسه كه ٢ زیندان لاو له چواررێیانى گۆڵزارى كه‌ره‌ج له به‌ر چاوى گشتى له سێداره دران.
هه‌لاوسانى زیاتر له ٥٠ له‌سه‌د نرخى خۆراكییه‌كان له مانگى جۆزه‌ردان
به پێى راپ

ۆرتى ناوه‌ندى ئامار نرخى هه‌لاوسان له خۆراكییه‌كان له مانگى جۆزه‌ردان ٥٠ له‌سه‌د زیادى كردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته نرخى خوراردن، خواردنه‌وه و دۆخانیات له‌و مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته ٢٠١.٥ كه له چاوو مانگى پێشتر ٣ى له‌سه‌د زیادى كردووه. جێگه‌ى باسه كه نرخى خواردهمهنى له چاوو مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى پێشوو ٥٩.٦ له‌سه‌د زیادى كردووه هه‌روه‌ها نرخى هه‌لاوسان به به‌راورد به ١٢ مانگى ساڵى پێشوو ١.٣ له‌سه‌د زیادى كردووه.
مهحكومییهتى دهلالانى ئێرانى له دادگاكانى ئه‌مریكا
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دادگاى بالاى فیدراڵى پۆرتلهندى ئه‌مریكا چه‌ند دهلاڵى رژێمى ئێرانى به تاوانى شۆردنه‌وه‌ى پووڵ و پێشێلكردنى گه‌مارۆكانى رژێمى ئێران مه‌حكوم كرد. حسن لاهیجى و هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌جمه لاهیجى، مێهردادى یهسربى و ئه‌حمه‌دى لاهیجى له كه‌سانى تاوانبارى ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ن. جێگه‌ى باسه كه لاهیجى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌وانه‌یه هه‌ر كامه‌یان به ٢٠ ساڵ زیندان و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار غه‌رامه مه‌حكوم بكرێن و ئه‌حمه‌د ئێرانشاهیش له ئێستادا رایكردووه بۆ ئێران.
حوكمى ئێعدامى ٤ زیندانى له به‌رچاوى گشتى له كه‌ره‌ج
به پ

ێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى جهنایهتكارى ئاخوندى حوكمى ئیعدامى چوار زیندانى به ناوه‌كانى رووحۆلا، سه‌جاد، تۆراب و عه‌لى، له به‌ر چاوى گشتى له كه‌ره‌ج په‌سه‌ند كرد. به پێى ئه‌م راپۆرته تاوانى ئه‌و كه‌سانه دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا ( مۆحاربه) له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه باس كراوه.