٦ حاڵەت پێشل‌کردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا
به پێى راپۆرتى هه
واڵدهرى كوردپا له ماوه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو شه‌ش حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى ژنان له ئێران و كوردستان رووى داوه كه بریتین له خۆکوژی ٣ ژنی کورد لە شارەکانی ئیلام، بانە و مەهاباد لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ٣ ژنی کورد لە شارەکانی مەلەکشاهی ئیلام، بانە و مەهاباد بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە دەستیان دایە خۆکوژی و گیانیان لە دەست دا. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رێکەوتی ٤ی رێبەندان، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی بانە بەشێوەیەکی گوماناوەی گیانی لەدەست دا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتێکدا ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بە دەم و چاو و جەستەی فریشتەوە دیار بووە، کەسوکاری ناوبراو هۆکاری گیان لەدەست دانی کچەکەیان بۆ خۆکوژی گەڕاندۆتەوە.
هەروەها ، ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشاهی لە ئوستانی ئیلام بەهۆکارێکی ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەو هۆیەوە ٩٠%ی جەستەی تووشی سووتان بوو و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
لە لایەکی دیکەوە،ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناسناوی "وەزیری" کچی عەبدوڵڵا بەهۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
دەگوترێت، ئەو ژنە تەمەن ٤٠ ساڵەیە هاوسەری کەسێک بە ناسناوی "زاهیدی" و هەروەها دایکی منداڵێکش بووە، کە شەوی یەکشەممە لە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
کوژرانی ٢ ژن لە شارەکانی ئیسلام‌ئابادی غەرب و نەغەدە
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، دوو ژنی کورد لە شارەکانی ئیسلام‌ئابادی غەرب و نەغەدە کوژران.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی رێبەندان، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی "کوبڕا پەنا" بە دەستی کوڕەکەی خۆی و بە زەبری چەقۆ کوژرا. دەگوترێت کوری ئەو ژنە تەمەنی ١٧ ساڵ بووەو هەتا ئێستاش هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە روون نەبۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنجشەممە چوارەمی رێبەندان، ئیلهام مەهدیان تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری ئیسلام ئاباد، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراو تەرمەکەی لەسەر رێگەی ئیسلام ئابادی غەرب بۆ گیلانی غەرب دۆزرایەوە.
دەگوترێت، کە ئەو ژنە تەمەن ٢٩ ساڵەیە کارمەندی رەسمیی بانکی میللەت "لقی عەدادی عادڵ" لە شاری ئیسلام ئابادی غەرب بووە.
٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ فاتیمە هاشـی بڕایەوە
بە وتەی یەکێک لە پارێزەرانی فاتمە رەفسەنجانی کچی هاشـی رەفسەنجانی، ناوبراو بە ٦ مانگ زیندان سزا دراوە. جێگه‌ى باسه كه، فاتمە هاشمی ٥ی خەرمانانی ئەمساڵ بە تاوانی تۆمەتی ناڕەوا خستنە پاڵ بەرپرسانی دەزگایی قەزایی و دادوەری ئێران، بانگهێشتی لقی ١٢ی دادسەرای تاران کرابوو.
ناڕوونیی چارەنووسی دانا لەنجاوایی پاش تێپەڕینی ٨ رۆژ
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی دانا لەنجاواییدا، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ دانا ل
ەنجاوایی چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا شوێنی راگیران و چارەنووسی روون نەبۆتەوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو چالاکە خوێندکارییە راگەیاندووه؛ کەسوکاری دانا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەردەوام سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانیان کردووە، بەڵام مەئموورانی لە دانی زانیاری بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە. جێگه‌ى باسه كه، دانا لەنجاوایی بەهۆی چالاکییەکانییەوە، لە مانگی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاویدا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی حوکم درابوو.دوابەدوای دەستبەسەر کرانی دانا لەنجاوایی چەندین چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی شاری مەریوان بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و بەرەوڕووی لیپرسینەوە بوونەوەو رۆژی سێشەممەی رابردوو رێکەوتی ٨ی رێبەندان سێ خوێندکاری زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان بەناوەکانی مەیسەم جوانمیری، دانا ئەمینی و سۆران راوش لە خوێندن بێبەش کران.
مەرگی ناسروشتیی ٨٢٩ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان تۆمار کراوە
لە سەرەتای ئەم
ساڵەوە هەتا کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز سەرجەم هەزار و سەد و هەشتاو هەشت کەس لە ئوستانی کرماشان بە شێوەی سروشتی و ناسروشتی گیانیان لە دەست داوە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٨٢٩ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان بەهۆی مەرگی ناسروشتییەوە گیانیان لە دەست داوە. رووداوی هاتووچۆ، سووتان، رووداوی کار، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی مەرگی ناسروشتی هاوڵاتییانی کرماشان لە قەڵەم دراوە. هەر لەو ماوە زەمەنییەدا مەرگی سروشتیی ٣٥٩ هاوڵاتیی کورد لە پزیشکی دادوەریی ئەو ئوستانە تۆمار کراوە.
بەپێی ئاماری تایبەت بە مەرگی ناسروشتی لە ئوستانی کرماشان، رووداوی هاتووچۆ، سووتان و ماددە هۆشبەرەکان بە ریز هەرکام ٤٧١، ١٠٧ و ٨١ کەس، زۆرترین حاڵەتەکانی ئەو ئامارە پێک دێنن.
فیستیڤاڵی فیلم لە نەرویژ بەشێك بۆ سینەمای كوردستان تەرخان دەكات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، فیستیڤ
اڵی نێودەوڵەتی فیلمی ترۆمسۆی نەرویژ، لە خولی ٢٤ ى خۆیدا، نۆ فیلم بە ناونیشانی "سینەمای كوردستان" نمایش دەكات. ئەو نۆ فیلمە سینەماییەی كە لە فیستیڤاڵەكەدا بە ناونیشانی "سینەمای كوردستان" نمایش كران، فیلمی سینەمایی "یۆڵ" لە دەرهێنانی یەڵماز گۆنای، "ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، "تاڵ، شیرین، وڵاتەكەم " لە دەرهێنانی هونەر سەلیم، "پەڕینەوە لە غوبار" لە دەرهێنانی شەوكەت ئەمین كوركی، فیلمی دیكۆمێنتاری "دایكانی من" لە دەرهێنانی هاوبەشی ئیبراهیم سەعیدی و زەهاوی سنجاوی، لەگەڵ فیلمی سینەمایی "یەكەمین فیلم" لە دەرهێنانی مارك كۆزینس، "جوانی تۆ هیچ بایخێكی نییە" لە دەرهێنانی حوسێن تەباك، "دوایین زستان" لە دەرهێنانی سالم سەڵەواتی و "سەفەر بۆ هەتاو" لە دەرهێنانی یێشیم ئۆستۆگلۆ، بوون.هەروەها فیلمی سینەمایی "هەزار و یەك سێ‌و" لە دەرهێنانی سینەماكاری كۆچكردووی كورد تەها كەریمی لە بەشی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ترۆمسۆ نمایشكرا. لە ماڵپەڕی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ترۆمسۆدا سەبارەت بە بەشی تایبەت بە "سینەمای كوردستان" نووسراوە: بە بۆنەی ٢٠٠ ساڵ بەسەر تێپەڕبووی یاسای بنەڕەتی وڵاتی نەرویج، ئەم بەرنامەیە بۆ كوردەكان تەرخانكراوە خەڵكانێك كە شووناسی كوردی و دابوونەریتی جۆراوجۆریان هەیە بەڵام دەوڵەتێك و وڵاتێكی هاوبەشیان نییە.
له‌هه‌ر رۆژێكی گفتوگۆكانی (ژنێف٢)دا (٢٠٠) كه‌س له سوریا كوژراون
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ماوەی (١٠) رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی کۆنگرەی (ژنێف٢)دا و له‌هه‌ر رۆژێكی گفتوگۆ
كانیشدا (٢٠٠) كه‌س له سوریا كوژراون.دیده‌وانى مافى مرۆڤ له راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی كاره‌كانی کۆنگرەی (ژنێف٢) تا ئه‌مڕۆ، هەزارو (٨٧٠) كه‌س له‌وڵاته كوژراون.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كوژراوه‌كان (٤٩٨)ی هاوڵاتی مه‌ده‌نین و (٤٦٤)ی سه‌ربازانی ئۆپۆزسیۆنی سوریان و (٢٠٨)ی چه‌كدارانی داعش و به‌ره‌ی نوسرەن و (٤٥٤)سه‌ربازی حكومه‌تی سوریایه و (٣) كوردیش له‌و ماوه‌یه‌دا كوژراوه.
كۆنگره‌ی (ژنێف٢) له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له شاری مۆنتێرۆی سویس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌و دوێنی ده‌ورى یەکەمی گفتوگۆکانی کۆنگرەی (ژنێڤ ٢) کۆتایی هات و نوێنەرانی رژێمی سوریا دەڵێن بێ هیوا بون و ئۆپۆزسیۆنیش رایدەگەیەنێت، ناکۆکی گه‌وره له‌نێوان ئەوان و رژێمی سوریادا هه‌یه.
جه‌ژنى ساڵرۆژى هاتنه‌وه‌ى جه‌لاد به له سێداره دانى لاوانى ئێرانى
به پێى راپۆرتى چالاكانى م
افى مرۆڤ و دیموكراسى له ئێران، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ زیندانیێك به ناوى حسین عه‌سكه‌رى ٢٩ ساڵه دواى مانه‌وه‌ى ٣ى ساڵ له زیندان، هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنى ساڵرۆژى هاتنه‌وه‌ى خۆمه‌ینى بۆ ئێران له زیندانى ناوه‌ندى زاهێدان له سێداره درا. به پێى ئه‌م راپۆرته ئاخونده‌كان زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا به له سێداره دانى لاوانى ئێرانى جه‌ژنى ساڵرۆژى هاتنه‌وه‌ى خۆمه‌ینى رێز لێ ده‌گرن، خۆمه‌ینى به ته‌نافى داره‌وه هاته‌وه بۆ ئێران و له ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى دژه مرۆڤانه‌ى خۆیدا هه‌زاران كه‌س له ژنان و پیاوانى ئێرانى ره‌وانه‌ى مه‌یدانى ئێعدام كرد.
گه‌رده‌لولى خوێى گۆلى ورمێ تارانیش ده‌گرێته‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریی
ه‌كان، ئه‌ندامێكى فراكسیونى ژینگه‌ى مه‌جلیس رایگه‌یاند، پێش بینى ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر گۆلى ورمێ زیندوو نه‌كرێته‌وه گه‌رده‌لولى خوێ و بارانى خوێ تارانیش بگرێته‌وه. به پێى ئه‌م راپۆرته، گۆلى ورمێ خه‌ریكه ده‌چێته ناو‌و لیستى جیهانى" روبارهكانى مونترۆ" یانى له حاڵى له ناو‌و چوون و قه‌یرانى خێرادایه و ئه‌گه‌ر بیرێكى لێ نه‌كرێته‌وه قه‌یرانى وشك ساڵى له ورمێ، ده‌بێته باسێكى جیهانى. جێگه‌ى باسه كه رۆژى رابردوو كه‌مال پیرمۆئهزهن وتى، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى گۆلى ورمێ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت بارانى خوێ شاره‌كانى ده‌وروو به‌رى ورمێ و هه‌روه‌ها تارانیش ده‌گرێته‌وه.
جان كیرى" ئه‌مریكا و ئه‌لمان لهمهرِ كێشه‌ى ئه‌منییه‌تى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى ئێران پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن
به پێى راپۆرتى ههواڵد
هرییهكان، جان كیرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و فرانك والتر ئهشناین مایر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌لمان، به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران و بارودۆخى سووریه‌یان پێكه‌وه تاوتوێ كرد. جان كیرى له‌مه‌ر ئه‌م چاوپێكه‌وتنه وتى، كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى نیگه‌رانى خۆى لهمهرِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم له رێگاى بریارنامه جۆراوجۆره‌كانه‌وه دهربرِیوه، ئه‌م نیگه‌رانییانه له رێگاى گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پشت‌راست كردنه‌وه‌یان له لایه‌ن شۆراى ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به رژێمى ئاخوندى راگه‌ێندراوه، له ئاكامدا ئێمه و ئالمان له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین