کانوونی نووسەرانی کوردستان وڵامی فەرهەنگستانی زمانی فارسی دایەوە
به پێى راپۆرتى هه
واڵدهرییهكان، کانوونی نووسەرانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا وڵامی هەڵوێستی فەرهەنگستانی زمانی لە بەرامبەر زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانی دایەوە.لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا سەبارەت بە هەڵوێستی فەرهەنگستانی زمانی فارسی دەڵێت " ئەم هەڵوێستە هەڵقوڵاوی بیری کاربەدەستانی ئەمنییەتی لە قەڵەم ئەدات، نەک هەڵوێستی زمان‌ناسان." هه‌روه‌ها له درێژه‌ى ئه‌و راگه‌ێندراوه‌دا هاتووه كه، لە دوای بەڵێنەکانی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا باسی مافەکانی گەلانی ئێرانی کرد و بۆ نموونە، بەڵێنی جێبەجێکردنی ماددەی ١٥ی دەستووری بنەڕەتیی ئێرانی دا و، هەروەها بەڵێنی سەرێتیدان بە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لە لایەن عەلی ئەسغەر فانی‌ــیەوە، بەر لەوەی پۆستی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی پێ بدرێت، دەوڵەتەکەی ڕۆحانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە ژووری فکری پێک هێنا و، هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە (٧ ـــ ١٠ ـــ ١٣٩٢) ڕاوێژی بە فەرهەنگستانی زمانی فارسی کرد. بەڵام بە داخەوە، لە کردەوەیەکی زۆر سەیردا بەشێک لە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەو فەرهەنگستانە دژایەتیان لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو ماددە قانوونییە ڕاگەیاند و لە هەموو شتێک سەرسووڕهێنەرتر ئەوەی کە ئەو کارەیان ''بە پیلان و دهۆ لە دژی زمانی فارسی'' لە قەڵەم دا!
کانوونی نووسەرانی کوردستان پێش هەموو شتێک باوەڕی وایە کە فەرهەنگستانی زمانی هاوبەش لە هەموو وڵاتێکی فرە نەتەوە و فرە زمان و دیموکرات و پێملی قانوون و مافە قانوونییەکانی مرۆڤ، دەبێ هاندەر و هاوکاری جێبەجێکردنی مافە قانوونییەکان بێت، بۆ ئەوەی بواری پێکەوەژیانێکی دادپەروەرانە و ئاسوودە و شاییبەخۆ لە نێوان گەلانی ئەو چەشنە وڵاتانەدا بەدی بێت، کە ئێرانیش وڵاتێکی فرە زمان و فرە کلتوورە و دەبێ هەموومان لەو خاڵە گرینگە تێبگەین.
هەر بەو بۆنەیەشەوە وێڕای لۆمە و سەرکۆنەی توندی ئەو بڕیارەی فەرهەنگستانی زمانی فارسی، کە وەکو گوتمان، قەت بە شیاوی ڕێکخراوێکی لەو چەشنەی نازانین و پێمان وایە ئەوە هەڵقوڵاوی بیری کاربەدەستانی ئەمنییەتییە، نەک زمان‌ناسان.داوا لە ''کانوونی نووسەرانی ئێران''یش دەکەین وەکو هاوپیشەی ئێمە هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن و مەترسیی ئەو کارەش وەبیر کاربەدەستانی دەوڵەتی ئێران، لە سەرووی هەموویانەوە، سەرۆک کۆمار دێنینەوە کە پاشگەزبوونەوە لە بەڵێن و بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو ماددە قانوونیانەی کە لانیکەمی مافەکانی گەلانی ئێرانیان تێدا هاتووە، زەنگی مەترسییەکی گەورەیە و دڕدۆنگی و چەند بەرەکایەتی و لێکدابڕانێکی قەرەبوونەکراوە لە نێوان گەلانی ئێران‌دا دروست دەکات.
خۆکوژیی باوکێک پاش کوشتنی دوو منداڵی خۆی لەشاری سونقوڕ
لە درێژەی زیادبوونی تاوان و تاوانکاری و توندوتیژی لە ئوستانی کرماشان، باوکێک دوو منداڵی کەم تەمەنی خۆی کوشت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ باوکێکی کوردی خەڵکی شاری سەنقوڕ منداڵێکی تەمەن ٣ مانگەی خۆی لە رێگەی دەرخوارددانی ماددەی هۆشبەر و منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵەشی لەر ێگەی هەڵواسینەوە کوشت.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی ئەو دوو منداڵە کەسێکی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان بووە و بەو هۆیەوە ئەو دوو منداڵەی خۆی کوشتووە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو باوکە پاش کوشتنی منداڵەکانی، لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. دەگوترێت، ئەو باوکە نووسراوەیەکی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە و هۆکاری کوشتنی ئەو دوو کوڕە منداڵەی خۆی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندۆتەوە.
باوکی یەکێک لە کچانی شیناوێ: کچەکەم ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، باوکی یەکێک لە کچانی گوندی شیناوێ کە ساڵی رابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکەیان سوتان رایگ
ەیاند “کچەکەم لە باری رۆحییەوە دۆخێکی نالەباری هەیە و ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات”. مەولود تاهیرئابادی باوکی ئارەزوو راگەیاندوە کە کچەکەم دۆخی رۆحی خراپە و لە گەڵ وێنەکانی منداڵی‌دا دەژیت و خۆزگە دەمتوانی بیگەڕێمەوە بۆ رابردو بەر بە روداوی ئاگرتێبەربونی قوتابخانەی شیناوێ بگرم. هه‌روه‌ها باوکی ئارەزوو رونیكردەوە کە ٤٠%ی جەستەی کچەکەی لە ئاگردا سوتاوە و ١٠٠%ی روخساریشی سوتاوە و پزیشکەکان رایانگەیاندوە لە باشترین حاڵەتدا دەتوانن ٥٠%ی چاک بکەنەوە. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو‌و حکومەتی لە بەرامبەر چارەسەرکردنی کچانی شیناوێ بەكەمتەرخەم زانیوە، رایگەیاندوە “من چۆن دەتوانم جوانی روخساری کچەکەم بگەڕێنمەوە ؟ کێ وڵامدەرە”. ئەو باوکە کوردە هەروەها وتویەتی کەسێک ناتوانێ لە هەستی من وەکوو باوکێک تێبگات ناشتوانێ هیچ بۆ باشتربونی کچەکەم بکات، بەڵام بەو حاڵەشەوە نا ئومید نابم و ئەرکی باوک بونی خۆم بە جێ دەگەیەنم.
ناوەند و چالاكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ چوونە سەرەوەی رێژەی ئێعدامەكان لەئێران نیگەرانن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ١٤ ناوەندی مافی مرۆڤ و ژمارەیەكی بەرچاو لەچالاكانی مافی مرۆڤ، كەسایەتیی سیاسیی، فەر
هەنگی و رۆژنامەنووس لەبەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆیان لەمەڕ چوونە سەرەوەی رێژەی ئێعدامەكان لەئێران دەربڕیوە. لەبەشێكی ئەو بەیانییەدا هاتووە: ئەمرۆكە داواكاری " هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە" و ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسیی بۆتە پرسێكی گرینگ لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵكی ئێران. لەدرێژەی بەیانییەكەدا هاتووە، حكوومەتی ئێران رۆژانە دەستی بە خوێنی چەندین كەس سوور دەبێو دوایین حاڵەتیش لەئێعدامەكان، لەسێدارەدانی ٢٣ كەس و بۆ وێنە لەسێدارەدانی چالاكانی سیاسیی و مەدەنیی عەرەب بوو. لە بەیاننامەكەدا نووسراوە، دوابەدوای دەركردنی حوكمی سێدارە بۆ زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی كورد، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیكەش ناویان بە ریزی چالاكانی كوردی مەحكووم بە ئێعدام زیاد بووە و بەم چەشنە ژمارەی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتیی كوردی مەحكووم بە ئێعدام گەیشتۆتە ٦٠ كەس. جێگه‌ى باسه كه ئەو چالاكانە باسیان لەوەش كردووە، بە درێژایی مێژوو حكوومەتی ئێستای ئێران، سەركوت و ئەزیەت و ئازاری خەڵكی بە یەكێك لەرێگەكانی كۆنترۆڵی زانیوە، بەپێی یاساكانی مافی مرۆڤ، مافی ژیان سەرەتایترین مافی هەر مرۆڤێكەو ناكرێلە هیچ كەسێک زەوت بكرێ.ئەو بەیاننامەیە، كە ١٠٠ كەس واژۆیان كردووە، باس لەوەش دەكات كە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی دەرخەری ئەوەیە كە حكوومەتی ئێران دەیهەوێلەو رێگایەوە كۆتایی بە چالاكانی ئەوان بێنێت، بێخەبەر لەوەی كە لەو رێگایەوە چالاكیی ئەوان بنبڕ ناكرێت.
هه‌موو رۆژێك ٨ كه‌س به‌هۆی هه‌وای پیسی تارانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی شارسازی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌دارى تاران رایگه‌یاند ساڵانه سێ
هه‌زار كه‌س له شاری تاران به هۆی پیسبونی هه‌واوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. محه‌مه‌د سالاری رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه رۆژانه له تاران هه‌شت كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه ده‌مرن، ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ش رایگه‌یاندوه كه پیسی كه‌شوهه‌وا سه‌ره‌كیترین هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه. جێگه‌ى باسه كه، سالاری ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندوه: به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)، ئێران خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌یه له‌رۆژهه‌لاتى ناوهڕاستداو ته‌مه‌نی توشبوون به شێرپه‌نجه گه‌یشتوه‌ته خوار ٣٠ ساڵ.
سه‌ناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به جێناهێڵێت
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، جۆن ماكین، سه‌ناتۆری ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت پێشبینی شكستهێنانی كۆنگره‌ی (ژنێف٢)یان كردوه و به‌شار ئه‌سه‌دیش ده‌سه‌ڵات به‌جێناهێڵێت. به پێى ئه‌م راپۆرته، له‌دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی گفتوگۆكانی كۆنگره‌ی (ژنێف٢) كه كۆتایی مانگی رابردو له سویس ده‌ست به‌كاره‌كانی كرا، جۆن ماكین سه‌ناتۆری كۆماری خوازى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تاوه پێشبینی شكستهێنانی كۆنگره‌كه‌یان كردوه و پێیانوابوه كه ناتوانێت هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنێت. جێگه‌ى باسه كه، ماكین، كۆنگره‌ی (ژنێف٢) به "فێڵ" پێناسەكردوه و رایگه‌یاندوه: به‌شار ئه‌سه‌د له‌ڕوی مه‌یدانیه‌وه و له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به پشتیوانی ئێران و حیزبوڵای لوبنان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و چه‌كی روسیش هۆكارێكی تری ئه‌و پێشكهوتنانهیهتی له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا. ئاماژه‌ی بهوهشكردوه؛ هه‌ركه‌سێك پێی وابێت به‌منزیكانه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به جێده‌هێڵێت دواكه‌وتوه له‌ڕوی بیركردنه‌وه‌وه.
خۆپێشاندانى ناره‌زایه‌تى له مونیخ دژبه بوونى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێم
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه چوونى كۆبوونه‌وه ئه‌منییه‌تییه‌كانى مونیخ، له ناره‌زایه‌تى به بوونى جه‌وا
د زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى ئاخوندى له‌و شاره ئێرانیانى دانیشتووى مونیخ ده‌ستیان دایه خۆپێشاندانى ناره‌زایه‌تى له ناوه‌ندى ئه‌و شاره و تورِهیى و بێزارى خۆیان له رژێم و وه‌زیره‌كه‌ى دهربرِى. به پێى ئه‌م راپۆرته پێش له به‌رێوه چوونى خۆپێشاندانه‌كه، باڵوێزخانه‌ى رژێم هه‌وڵى زۆرى دا كه پێش به به‌رێوه چوونى ئه‌و خۆپیشاندانه بگرێت به‌لام نه‌یتوانى.
راپۆرتى رۆیتر له كاریگه‌رى گه‌مارۆكان له رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى رژێم
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیتر، گۆمانى زۆر هه‌یه كه رژێمى تاران بتوانێت به خێرایى رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خۆى سه
رهراى كه‌م بوونه‌وه‌ى گه‌مارۆكان بگه‌ێنێته میزانى پێش له ساڵى ٢٠١٢ ، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ى كریارانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست كه زیاتر له ٩٠ له‌سه‌دى كریارانى نه‌وتى رژێمن تاكوو گه‌یشتن به رێكه‌وتن و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له رێگه‌ى دیپلۆماتیكه‌وه بۆ زیاد كردنى كرینى نه‌وت له رژێم له خۆیان بێ مه‌یلى نیشان ده‌ده‌ن. جێگه‌ى باسه كه تاكوو ئێستا كریارانى نه‌وتى رژێم له ساڵى ٢٠١٣ ، پانزه له‌سه‌د هاورده كردنى نه‌وتیان له چاوو ساڵى ٢٠١٢ كه‌م كردووه‌ته‌وه.