هەرەسی بەفر گیانی چوار كۆڵبەری كوردی ستاند
چوار كۆڵبەری كورد
لەناوچە سنوورییەكانی شاری ورمێ ـ كوردستانی توركیا بە هۆی هەرەس بەفرەوە گیانیان لەدەست دا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، بارینی بەفری زۆر و دروست بوونی سەرما و سۆڵ لە ناوچە كوێستانییەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتی توركیا، گیانی چوار كۆڵبەری كوردی خەڵكی ناوچەی "مەگەوەڕ"ی ورمێی ستاند.
ناوی ئەو چوار كۆڵبەرە كوردە، فاخیر شینۆدووكانە، كوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی گێسیان، شاكر شینۆدووكانە كوڕی ئەحمەد خەڵكی گوندی گێسیان، ئادەم گردیپوور كوڕی مستەفا و خەڵكی گوندی شێخزەرد و خەبات كوڕی مووسا و خەڵكی گوندی دزە"ی ناوەچەی مەرگەوەڕی ورمێ راگەیاندراوە. ئەو چوار ئەو كۆڵبەرە رۆژی هەینی رێكەوتی ١١ی رێبەندان بە مەبەستی كۆڵبەری كردن روویان لە گوندی گەلێشەی وڵاتی توركیا كردبوو. بەپێی سەرچاوە خۆجەییەكان، ئەو چوار كۆڵبەرە كوردە لە ئاوایی "گەلێشە"ی كوردستانی توركیا بینراون و بە خەڵکی ئەو گوبدەیان گووتوە بەم زوانە دەگەڕێینەوە بۆ ناوچەی ورمێ. بەهۆی نەبوونی پیشەیەكی شیاو و هەبوونی كێشەی ماڵیی، دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە مەبەستی دابین كردنی بژیوی ژیانیان روویان لە كۆڵبەری كردووە و لەو پێوەندییەدا رۆژانە شایەتی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانین.
سەبەتەی کاڵا و خۆکوشتنی پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە ئیلام
پیاوێکی تەمەن ٥٠ س
اڵەی کوردی خەڵکی ئیلام بەهۆی ئەوەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە رێگری لێ‌کرا، سەبەتەی کاڵای یارانەیی بفرۆشێت، خۆی کوشت.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی دووشەممە هاووڵاتییەک بەناوی حوسێن دانیشتووی گەڕەکی "سەراو"ی شاری ئیلام بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە رۆژی رابردوو لە کاتێکدا ویستوویەتی "سەبەتەی کاڵا"ی یارانە بفرۆشێت و لەلایەن ژنەکەیەوە رێگری لێکراوە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
حوسێن باوکی سێ منداڵ بووەو لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوەو لەئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی. لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی بەر نەکەوتنی سەبەتەی کاڵای یارانە چەندین هاووڵاتی لە شارەکانی ئێران تووشی جەڵتەی دڵ و میشک بوونە. لەو بارەیەوە پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە کرماشان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە بەرامبەر شوێنی وەرگرتنی سەبەتەی کاڵا لەو شارە گیانی لەدەست دا. هەروەها بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، نیوە شەوی ١٢ی رێبەندان لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری هەشتڕوود، بەهۆی ئەوەی سەبەتەی کاڵای یارانەی بەرنەکەوتووە، تووشی جەڵتەی مێشک بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. بەپێی ئەو ئامارانەی کە بلاو بوونەتەوە، نزیک بە ٩ ملیۆن سەرپەرستی بنەماڵەی ئێرانی سەبەتەی کاڵای یارانەییان بەردەکەوێت و زۆربەی خەڵکی گوندەکان و چینی دەستکورت و کەم داهات لە سەبەتەی یارانەیی بێبەش کراون.
کەمتەرخەمیی پزیشکێك گیانی ژنێکی ٢٠ ساڵەی كوردى ستاند
بەپێی را
پۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، ژنێكى كورد به ناوى، ئەسرین شەبرەندی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری نۆدشە، کە چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە خرابوویە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان کرا، پاش چەند کاتژمێر مانەوە لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا. بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەبرەندی،ناوبراو پاش ٥ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە و لە کاتێکدا کیسەی منداڵدانەکەی دڕابوو، دوکتوری چاوەدێر بڕیار ئەدات کە منداڵەکە لە سکی دایکیدا و بە لێدانی دەرزی لەبار بەرێت. ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی: پاش ئەوەی دوکتور (م. ر ) چەندین دەرزیی لە ئەستین و منداڵەکەی ناو سکی دا، باری تەندروستیی ئەسرین تێکچوو، لە کاتێکدا کەسوکاری ئەسرین خوازیاری راگوستنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی کرماشان بوونە، لەلایەن ئەو پزیشکەوە رێگرییان لێکراوە و تەنانەت گاڵتەشیان پێکراوە.ئەوەشی خستەڕوو، ئەسرین سکی ٥ مانگە بووەو لە ماوەی ئەو ٥ رۆژەی کە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاوەدێریدا بوو، رۆژ لە دوای رۆژ باری تەندروستییەکەی بەرەو خراپتر بوون دەچوو، بەڵام پزیشکی ناوبراو جگە لە دەرزێ لێدان هیچ کارێکی دیکەی بۆ باش بوونی باری تەندروستیی ئەسرن نەکرد. بنەماڵە و هاوسەری ئەسرین سکاڵایان لەسەر "م. ر" پزیشکی نەخۆشخانەی شاری پاوە تۆمار کردووەو خوازیاری بەدواداچوونی یاسایی لەمەڕ پەروەندەی گیان لەدەست دانی ئەو ژنە تەمەن ٢٠ ساڵەیە بوون، بەڵام هەتا ئێستا لێپرسینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە نەکراوە.
ئێران زیاتر له ٣٠٠٠ كه‌سى له سێداره داوه
ئێران له ساڵ
ی ٢٠٠٩وه تا ئێسته ٣٣٣٢ كه‌سی له سێداره داوه.به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا رژێمى ئاخوندى ئێران ٣٣٣٢ كه‌سی له سێداره داوه.ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو و فه‌رمیی ناو حكومه‌ت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ست كه‌وتووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته ئاماره‌كه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه به ته‌قه‌ی گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كاندا كوژراون، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆڵبه‌رانی كورد له سه‌ر سنوره‌كان ده‌كوژرێن. جێگه‌ى باسه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا له سێداره‌دانی چالاكوانانی سیاسی كورد له‌ناو زیندانهكانیرژێم له كوردستان و ئێران زیادی كردووه.
له ئێسته‌دا زیاتر له ٢٠ چالاكوانی سیاسی كورد له زیندانهكانى رژێم چاوه‌ڕوانی له سێداره دان ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌کی ناتۆ: به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نها له زمانی هێز تێده‌گات
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، فه‌رمانده‌یه‌کی پێشوی هێزه‌کانی ناتۆ، دۆخی ئێستای سوریا به دۆخێکی خوێناوی ناوده‌بات و به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رچی زوه رێگه له‌و خوێنڕشتنه بگیرێت و ده‌ڵێت: ئه‌سه‌د له هیچ زمانێکی دیكه تێناگات جگه له زمانی هێز. ژنه‌راڵ ویسلی کلارک، فه‌رمانده‌یه‌کی پێشوی هێزه‌کانی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاند: دۆخی سوریا هه‌تا بێت زیاتر خوێناوی ده‌بێت و رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆرهاوڵاتی ده‌کوژرێن له‌لایه‌ن رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌ده‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه؛ هه‌رچه‌ند زۆر گرنگه که رێگا چاره‌ی ئاشتییانه فه‌رامۆش نه‌کرێت، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناوخۆی ئێستای سوریا هاوڵاتیان لایه‌نی یه‌که‌م و سه‌ره‌کین بۆ رزگار بون له سیسته‌می دیکتاتۆری ئێستای وڵاته‌که‌یان و هاوکات پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکاش که هاوکاری سه‌ربازی گه‌لی سوریا بکات بۆ گه‌یشتن به ماف و ئازادیه‌كانیان.ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی گفتوگۆكانی كۆنگره‌ی (ژنێف٢) مانگی رابردوی سویسرا ده‌رکه‌وت که رێگاچاره‌ی ئاشتیانه تاکه رێگا نیه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێستای سوریا و ئه‌سه‌دیش له هیچ زمانێک تێناگات زمانی هێز نه‌بێت.
قوتابخانەكانی ١٣ پارێزگای ئێران داخران
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان،بەهۆی بارینی بەفرو سەرماو سۆڵەی زۆرەوە قوتابخانەو ناوەندەكانی خوێندن لە ١٣ پارێزگای ئێران داخران. ئەمرۆ یەكشەممە بەهۆی بەفرو سەرمای زۆر سەرجەم قوتابخانەكان لەپارێزگاكانی: هەمەدان، سیستان بەلوچستان، ئیسفەهان، خوراسان رەزەویو باكور، گیلان، ناوەندیی، ئازەبایەجان رۆژئاوا، ئەردەبیل، گوڵستان، زەنجان داخران. جێگه‌ى باسه كه ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرماو بەفر زیانێكی زۆری بە تۆڕی خزمەتگوزارییەكان لەوانە كارەباو گاز گەیاندوەو ژیانی خەڵكی توشی كێشە كردوە و هه‌روه‌ها نه‌بوونى گازى شارى، زۆربه‌ى بنه‌ماڵه‌كانى به‌ره‌و رووى ئاسته‌نگى كردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانیش له ئاست ئه‌م كێشانه‌دا كه‌مته‌ر خه‌من
هه‌ره‌شه‌ى ده‌زگاى قه‌زایى رژێم له كرێكاران
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌زگاى قه‌زایى رژێم به هه‌ره‌شه ه سه‌ركوت، ترسى نیزامى له خۆراگرى كرێكاران له به ده‌ستهێنانى مافهكانیانى نیشان دا. ئاخوند ئێژهیى وته‌بێژى ده‌زگاى قه‌زایى رژێم وریایى دا كه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك به ناوى ناره‌زایه‌تى سنفى كردهوهێكیان به پێچه‌وانه‌ى نه‌زمى گشتى و ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ببێت به توندى سزا ده‌درێن. هه‌روه‌ها ناوبراو‌و له ولامى یه‌كێك له هه‌واڵنێره‌كان كه له هۆكارى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٢٨ كرێكارى كارخانهكانى چادر مه‌لو و یۆلى ئهكریلى ئیسفه‌هان هه‌وڵى دا كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌و كرێكارانه بگێرێته‌وه بۆ شێواندنى نه‌زمى گشتى. جێگه‌ى باسه كه رۆژى دووشه‌ممه زیاتر له ٢٠٠٠ هه‌زار كرێكارى كانگاى چادرى مه‌لو ده‌ستیان دایه مانگرتن به مه‌به‌ستى ئازاد كردنى كرێكارانى ده‌ستبه‌سه‌ر كراو‌و كه له ئاكامدا رژێم مه‌جبور بوو كه ئه‌و كرێكارانه ئازاد بكات.
رۆحانى شهرِى هێزى برده زانكۆكان
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، حسن رۆحانى ههنگاوێكیترى له دووباره بوونه‌وه‌ى شهرِى هێز له نێوان بانده‌كانى رژێم هه‌ڵگرت و رو
و له باندى وه‌لى فه‌قێه وتى، ئێوه چكارهن كه خۆتان به ساحێبى هه‌موو شتێك ئه‌زانن. مه‌گه‌ر ئینسان به درۆشمێك ده‌بێت به ساحێبى هه‌موو شتێك؟ به رۆخسار یان قیافه ئینسان ده‌بێت به به‌رێوه‌به‌ر؟ رۆحانى كه له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى زانكۆكان قسه‌ى ده‌كرد رایگه‌یاند كه به چ هۆكارێك ئێوه له خه‌ڵكانیتر دڵسۆزترن؟ بهێڵن تاكوو فه‌زاى كراوه درووست بكرێت، ئێمه رێز له خوێندار و مامۆستا ده‌گرین. جێگه‌ى باسه رۆحانى كه ئاوه‌ها له زانكۆكان ژستى مۆدێرن گه‌رایانه ده‌گرێت، چه‌ند رۆژ پێش له‌م وتانه له چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ جهنایهتكارانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات وه‌ك ئاخوند خاته‌مى به و په‌رى بێشه‌رمییه‌وه ئه‌و جینایه‌تكار و مرۆڤ كژانهى به هیواى سته‌م لێكراوان و سه‌ربازانى گۆم ناوى ئیمام زه‌مان ناو‌و لێ ده‌برد.
ئێعدامى زیندانیانى سیاسى ئه‌هلى سۆننه‌ت
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، په‌روه‌نده‌ى چه‌ند كه‌س له زیندانیانى سیاسى ئه‌هلى سۆننه‌ت به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ر له نوێ نێردراوه‌ته لقى ٣٢ى دیوانى بالاى ولات. پێشتر زۆرێك له‌و زیندانییانه له لایه‌ن یه‌كێك له به‌رپرسانى ئیتلاعاتى رژێمه‌وه كه له سنه‌وه رۆیشتبوه تاران، هه‌ره‌شه‌یان لێ كرابوو كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئیتلاعات هاوكارى نه‌كه‌ن حوكمى ئێعدام‌یان به‌رێوه ده‌چێت. جێگه‌ى باسه كه حوكمى ئێعدامى هه‌موو ئه‌و زیندانیانه له لایه‌ن قازى جه‌نایه‌تكار مه‌حه‌مه‌د مۆقهیسهئى له لقى ٢٦ى دادگاى شۆرشى رژێمه‌وه په‌سه‌ند كراوه. به وته‌ى ئه‌و زیندانییانه ئه‌وان له ژێر سه‌ختترین شكهنجهدا وادار به دان پێناندا كراون و هێندێكیشیان له دادگاێكى چه‌ند خۆله‌كى و به بێ پارێزه‌ر به ئێعدام مه‌حكوم كراون.
وته‌ى هیچ و پووچى وه‌زیرى به‌رگرى رژێم دژ به ئه‌مریكا
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیسنا، وه‌زیرى به‌رگرى و پشتیوانى هێزه چه‌كداره‌كانى رژێم له دژ كرده‌وه به هه‌ره‌شه‌كانى ئه‌م دوواییانهى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه خه‌ڵكى ئێران تهجاوزكاران به توندى سزا ده‌ده‌ن. سه‌ردار حسین دێهقان، به وتنى ئه‌م پرسیاره كه ده‌بێت بزانین كه بۆچى ئه‌مریكا له ده‌ست خه‌ڵكى ئێمه توره‌یه وتى، ولام ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى ئێمه سهرهرِاى هه‌موو كه‌م بوودێك، توانیویانه هه‌لى سه‌ربه‌رزى و پێشكه‌وتن بره‌خسێنن. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو‌و زتى، هێزه چه‌كداره‌كانى ئێمه له ئاماده‌گى كامڵدان بۆ ولامدانه‌وه به خۆ به‌زل زانینى بێ شه‌رمانه‌ى ئه‌مریكا یان مناله چكۆلهكهى، ئیسرائیل. هه‌روه‌ها ناوبراو‌و وتى، سهرهرِاى ئه‌مه‌ش نه‌سیحه‌تیان ئه‌كه‌م كه رێز له ئیراده‌ى ئێمه بگرن چوونكوو تهجاوزكاران به توندى سزا ده‌ده‌ین.