٥٠ کرێکار لە کۆگای پیترۆشیمی ئیلام لەسەر کار دەرکران
بەرپرسی پیترۆشیمی
ناوچەی ئیلام ٥٠ کرێکاری ئەو شیرکەتەی لەسەر کار دەرکرد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە ماوی دوو رۆژی رابردوودا، ٥٠ کەس لە کرێکارانی ناوچەی پترشیمی ئیلام لە نزیک بەخشی "چوار" لەسەر کار دەرکراون.
دەرکرانی ئەو کرێکارانە لە ماڵپەڕە حکوومەتییەکاندا وەکوو کردەوەیەکی نەشیاو لە ماوەی "دەیەی فەجر"دا لە قەڵەم دراوە. پێشنوێژی شاری چوار ، سەبارەت بە دەرکرانی ئەو ٥٠ کرێکارە، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی "تەسنیم"ی راگەیاند: "لەم هەلومەرجەدا دۆخی ئابووریی خەڵک بەرەو ئاقارێک رۆیشتووە، کە نەدەکرا ئەم کردەوەیە روو بدات". دەگوترێت، کە بەرپرسانی ئوستانی ئیلام بەڵێنیی ئەوەیان داوە کە ئەو کەسانە بگەڕێننەوە بۆ سەر کارەکانیان. ناوچەی پیترۆشیمی ئوستانی ئیلام گەورەترین ناوچەی پیترۆشیمیی رۆژئاوای ئێرانە. جێگه‌ى باسه كه به وته‌ى به‌رپرسان ئەو کۆگا پیترۆشیمییە ساڵانە نزیک بە ٣ میلیارد تمەن ماڵیات ئەداتە شارەداری. دووکەڵ و بۆنی خراپی ئەو پاڵاوتنگەیە یەکێکی دیکە لەو کێشانەیە کە خەڵکی کوردی شاری چواری لەگەڵ کێشەدا بەرەوڕوو کردۆتەوە.
بەڕێوەچوونی كۆنسرتێكی رەسەنی كوردی لەشارەكانی دیواندەرە، روانسەر و ئیسلام ئاباد
كۆنسێرتێكی مۆسیقای
كوردی لەشاری دیواندەرە بەڕێوەچووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا كۆنسێرتێك بۆ منداڵانی روانسەر بەڕێوەدەچێت.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتیانی دیواندەریی لەئوستانی كوردستان لەماوەی رۆژەكانی یەك شەممە و دووشەممە ئەم حەفتەیەدا میوانداریەتیی كۆنسێرتی مۆسیقای كوردی گرووپی "بیداد"یان كرد. لەو كۆنسێرتەدا كە بەهاوكاری شۆرای شار بەڕێوە چوو، حوسێن سەفایی مەنێش چەندین پارچە گۆڕانی رەسەنی كوردەواریی لە هۆڵی "دیار"ی دیواندەرە پێشكەش كرد. كۆنسێرتەكە بە سەرپەرستی مەسعوود مەعزی و بەشداریی نزیك بەهەزار كەس بەڕێوە چوو جێگه‌ى باسه كه لە كۆنسێرتەكەدا رێز لە خانمی قەدەمخێر، ئیسماعیل، عەلی ئەكبەر، فوئاد ئاقایی، میلد شەهبازی، ئەكبەری، حەبیبوڵڵا سەلیمی و ئەندامانی پێشوو و ئێستای شۆرای شاری دیواندەر گیرا.
لەلایەكی دیكەوە بڕیارە لە شاری روانسەر لە ئوستانی كرماشان كۆنسێرتێك رێكەوتی ١٧ی رێبەندان لەلایەن گرووپی منداڵانی "دیلان" تایبەت بۆ منداڵان بەڕێوە بچێت. ئەو گرووپە پێشتر لەشارەكانی سنە و بیجار كۆنسێرتی بەڕێوە بردووە و ئەو كۆنسێرتەی منداڵانەش بڕیارە لە بە هاوكاری شۆرای شار و شارەوانیی لە تالاری "وەحدەت"ی روانسەر بەڕێوە بچێت. هه‌روه‌ها قه‌راره كه لە ئیسلام ئابادی غەربیش چالاكانی فەرهەنگی كورد رێوڕەسمێكی گوڕانی كوردی رێكەوتی ١٧ی رێبەندان بەمەبەستی رێز گرتن لە هونەرمەندان سەید قولی كەشاوەرز و دەروێش تاهیر یاروەیسی بەڕێوە ده‌به‌ن.
پیاز، خانه‌کانی مێشک خاوێن و نوێده‌کاته‌وه
به پێى راپۆرتى ه
هواڵدهرییهكان، توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ده‌ریده‌خات، خواردنی پیاز به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به‌رده‌وام هاوکارێکی باشه بۆ خاوێنکردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشکی مرۆڤ و پاراستنیان له توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. ژماره‌یه‌ک پزیشکی پسپۆڕی فه‌ره‌نسی و ژاپۆنی، له توێژینه‌وه‌یه‌کیاندا سه‌باره‌ت به سوده‌کانی پیاز رایانگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین جۆر ویتامین و پێکهاته‌ی گرنگ که پێویستن بۆ له‌شی مرۆڤ، خواردنی به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به‌رده‌وام هۆکارێكی باشه بۆ خاوێنکردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی و به‌رگریکردن له توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و مێشک. ئاماژه‌شیان به‌وه کردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاز یارمه‌تی ده‌رێکی باشه بۆ هێشتنه‌وه‌ی زانیاری له مێشکی مرۆڤدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و چاره‌سه‌رکردن و هاوتا کردنی رێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی له له‌شی مرۆڤدا، هاوکات توێكڵی پیازی سه‌وزیش ده‌وڵه‌مه‌نده به ویتامین (سی) و بڕێکی زۆر له پرۆتین و مادده‌ی شه‌کر له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی خوێ و ترشی ئه‌ندامی و چه‌ندین پێکهاته‌ی گرنگی تر که هه‌مو ئه‌مانه ته‌ندروستیه‌کی باشتر ده‌به‌خشن به مرۆڤ.
ئه‌مه‌ریكا مه‌رجی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی نێوان عێراق‌و ئێران
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خۆی راگه‌یاند بۆ زیادكردنی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی نه‌وت له‌نێوان عێراق‌و ئێران‌دا به‌مه‌رجێك له‌و زیادكردنه‌دا پێشێلی ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تییانه نه‌كرێت كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه. جێنیفه‌ر ساكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ولاَتهكهی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ زیادكردنی وه‌به‌رهێنان له‌ژێرخانی كه‌رتی نه‌وتدا. ئه‌و قسانه‌ی جێنیفه‌ر ساكی له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوساندا هات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عێراق نیازی هه‌یه له‌رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت سێ هێنده زیاد بكات. وته‌بێژه‌كه وتیشی:" ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رونكردوه‌ته‌وه كه كاركردن له‌كه‌رتی وزه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كرێت مه‌ترسییه‌كان زیاتر بكات‌و سزاكانی ئهمهریكاو سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش پێشێلبكات".
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌مریكا: گه‌مارۆكانى رژێمى تاران وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، وندى شرمن و ده‌یوید كوهن جێگرانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ى كومیته‌ى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى سه‌نا دووپاتیان كرده‌وه كه وریاییان داوه به ولاتان و شیركه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان كه ئێستا كاتى بازرگانى له‌گه‌ڵ رژێمى تاران نییه و له‌گه‌ڵ پێشێلكهرانى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێم به توندى مامه‌ڵه دهوكرێت. جێگه‌ى باه كه وندى شرمن لهمهرِ رێكه‌وتنى تاران و روسییه به مه‌به‌ستى ئالوگۆرى نه‌وت له به‌رانبه‌ر شت و مهكدا وتى، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رووسى وتووێژمان كردووه و وریایمان پێ داون كه وه‌ها كردارێك ده‌توانێت ببێت به پێشێل كردنى گه‌مارۆكان و به‌رداشتى ئێمه ئه‌وه‌یه كه جارێك ئه‌و رێكه‌وتننامه به‌رێوه ناچێت.
ناڵه‌ى ئاخوند رۆحانى لهمهرِ چالاكییه نێونهتهوهییهكانى به‌رگرى ئێران
به پێى راپۆرتى سایتى سازمانى مۆجاهدین، ئاخوند رۆحانى به به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى راگه‌یاندووه كه، حزبه‌كانى دژى
نیزام رۆژانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن تاكوو نه‌هێڵن نیزام به ئامانجه‌كانى خۆى بگات و ئه‌مه ئه‌ركى ئێوه سه‌ربازانى ئیمامى زه‌مانه كه چاودێرى ئه‌و كرده‌وانه بكه‌ن. سه‌رۆك كۆمارى رژێم وتویه كه ته‌نیا یه‌ك ئالا و یه‌ك ئالا هه‌ڵگر هه‌یه و ئه‌ویش ته‌نیا خامنه‌ییه جێگه‌ى باسه كه ناوبراو‌و وتى كه، هه‌ر كات ئێمه ئه‌مانه‌وێت هه‌نگاوێك له راستاى ههڵگرتى ئه‌و فشاره زاڵمانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى به‌ره‌و پێش بنێین، دوژمنانمان هه‌زاران كاتژمێر كاتى خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ زیان گه‌یاندن به نیزام. رۆحانى وتى كه ده‌بێت وه‌زاره‌تى ئیتلاعات په‌یوه‌ندییه ئینترنێتییه‌كان به تواوى كۆنترۆڵ بكات و وه‌زاره‌تى ئیتلاعات ده‌بێت ئه‌ركه‌كانى خۆى به رێك و پێكى به‌رێوه ببات.
به‌رده‌وام بوونى فشاره‌كانى ئیتلاعات له‌سه‌ر زیندانیانى ئه‌هلى سۆننه‌ت دواى ئازادى
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رى كه‌مپه‌ینى به‌رگرى له زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى، فشار هێنانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژێم بۆ سه‌ر زیندانیانى سیاسى ئه‌هلى سۆننه‌ت ته‌نیا له ناو‌و زیندانه‌كاندا نییه و به‌ڵكوو دواى ئازادى له زیندانیش ئه‌و فشارانه درێژه‌ى هه‌یه. به پێى ئه‌م راپۆرته عه‌بدۆلواحد مه‌عروفزاده مامۆستاى ریازى دواى ١٨ مانگ زیندانى بوون له زیندانى ورمێ و ئازاد بوونى دواى تێ پهراندنى حوكمه‌كه‌ى له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى ئیتلاعاته‌وه خراوه‌ته ژێر فشار و هه‌ره‌شه‌ى لێ ده‌كرێت بۆ دوور خستنه‌وه بۆ میاندوواو بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ. جێگه‌ى باسه كه هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات هه‌ره‌شه‌یان له ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌یان كردووه كه له وانه وتنه‌وه بێبه‌شى ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ دوورى ده‌خه‌نه‌وه بۆ شارى میاندوواو
قه‌یرانى بێكارى: ٤.٥ میلیون خوێندكار هاتونه‌ته ناو بازارى كار
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیرى ته‌عاوه‌ن و كار رایگه‌یاند، له ئێستادا و به پێى ئاماره فه‌رمییه‌كان، ٣.٥ میلیون بێكارمان هه‌یه و به‌م زووانه ٤.٥ میلیون خوێندكار دێنه ناو بازارى كاره‌وه. عه‌لى رهبێعى وتى، ده‌بێت هه‌لى كار بۆ بێكاران بره‌خسێنین ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ین له داهاتووێكى نزیكدا قه‌یرانى بێكارى به‌رۆكمان پێ ده‌گرێت.