مامۆستایەکی کرماشانی بۆ شاری بروجێرد دوورخرایەوە
یەکێک لە مامۆ
ستایانی کوردی شاری کرماشان بە بیانووی " هاندانی هاوکاران و قوتابیانی بۆ کۆبونەوە" بۆ دەرەوەی ئەو ئوستانە دوور خرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ لقی ١ی دادگای پێداچونەوەی لێژنەی بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە سەرپێچییەکانی ئیدارەی پەروەردەی کرماشان، حەفتەی رابردوو حوکمی دوورخستنەوەی محەممەد تەوەکولی ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی کانونی سینفیی مامۆستایانی ئەو ئوسانەی پشتڕاست کردەوە.ئەو مامۆستا کوردە بۆ شاری بروجێرد لە ئوستانی لوڕستان دوورخراوەتەوە.
محەممەد تەوەکولی کۆتاییەکانی مانگی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی پاش خۆناساندن بە ئیدارەی سپای کرماشان دەستبەسەر کراو دواتر بە دانانی بارمتەیەکی ٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. محەممەد تەوەکولی لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ و لە دادگای سەرەتاییدا حوکمی دوورخرانەوەی بەسەردا سەپێندرابوو، کە رۆژی سێشەممە ١٥ی رێبەندان، لە لایەن قازی حەسەن تەهرانییەوە و لە دادگای پێداچوونەوەی لێژنەی بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان پشتڕاست کرایەوە. دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، محەممەد تەوەکولی بە "هاندانی هاوکاران و قوتابیان بە هاوکاری نەکردن لە گەڵ بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی ئوستانی کرماشان و داخستنی قوتابخانەکان لە رێگەی کورتە نامەوە " تاوانبار کردووە.
بارینى به‌فریش له‌سه‌ر گۆلى ورمێ كاریگه‌ر نه‌بوو
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رێوه‌به‌رى ده‌فته‌رى ژینگه‌كانى سازمانى ژێنگه‌پارێز وتى، رێژه‌ى ئاوى گۆلى ورمێ ٨٠ له‌س
هد له خوار ئێستانداردى ئاساییه. به پێى ئه‌م راپۆرته فه‌رهه‌نگ قهسریانى رایگه‌یاند، خه‌سارێكه له گۆلى ورمێ كه‌وتووه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا نه‌بووه كه به بارینى به‌فر چاره‌سه‌ر بكرێت و بارینى به‌فرێكى زۆر له ئه‌مساڵدا ناتوانێت كێشه‌كانى ئه‌و گۆلى چاره‌سه‌ر بكات. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو‌و وتى، كێشه‌ى گۆلى ورمێ ته‌نیا كێشه‌ى وشكه ساڵى نییه به‌ڵكوو كاركردى هه‌ڵه‌ى به‌رێوه‌به‌ران له وه‌زاره‌تى كشاوهرزى و وه‌زاره‌تى نیروو و سازمانى جه‌نگه‌ڵه‌كان و ... هتد بووه به هۆى وشك بوونى گۆلى ورمێ.
بەرپرسێکی ئێرانی؛ روحانی درۆزنە
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، محەممەد تەقی مسباح یەزدی” بەرپرسی “رێکخراوی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی خومەینی” و ئە
ندامی “مەجلیسی بژاردەکان”، بەتوندی وڵامی حەسەن روحانی دایەوە و ناوبراوی بە درۆزن و بێ رەحم لە قەڵەمدا. بە پێی هەوالێکی ماڵپەڕی “رسا” کە ماڵپەڕێکی نزیک لە مسباح یەزدییە، لە سەر قسەکانی ئەم دواییانەی حەسەن روحانی وتوویەتی “ئەوانەی کە دەلێن رخنە وەر دەگرین درۆ دەکەن، ئەوان تەنانەت توانای بیستنی یەک رستەشیان نیە.”حەسەن روحانی ماوەیەک بەر لە ئێستا و لە کۆبوونەوەی مامۆستایان و بەرپرسانی زانکۆکانی ئێران وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گرن و ده‌ستكه‌وته‌كانی رێكه‌وتنامه‌ی جنێڤی نێوان تاران و كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌ك ده‌به‌نه ژێر پرسیار له هیچ شتێك تێناگه‌ن و كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌خوێنده‌وارن. مسباح یەزدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتویە ” گۆڵی ئەمریکا نەخۆن، ئەو خۆشییەی کە بەڵێنیان داوە پێتان درۆیە، ئەگەریش بە دەستی بێنن بە چ نرخێک؟”
دوابەدوای قسەکانی روحانی رۆژی پێنجشەممە ١٩ ئەندامی سەر بە باڵی بناژۆخوازی پارلمانی ئێران بە نووسینی نامەیەک دوایان لە بەرپرسی دەنگ و رەنگی نەتەوەیی ئێران کردووە کە ئیزنیان بدات هەتا وڵامی قسەکانی حەسەن روحانی بدەنەوە. لە لایەکی دیکەوە “حەمید رەسایی” ئەندامی “بەرەی خۆراگری” کە یەکێک لە رخنەگرانی حکوومەتە وتوویە ” حکوومەت دەیهەوێ بە رێکەوتننامەی ژنۆ بەشێک لە ماڵ و سامانی خۆمان بگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان و دەستکەوتی ١٠ ساڵی رابردووی ئێمە لە بواری وزەی ناو‌کی بە فیڕۆ بدات.”