وته‌كانی "وێندی شێرمه‌ن" ته‌نها بۆ ناوخۆی ئا‌مریكا به كار دێت و فایده‌یه‌كی نییه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.
لێره دا و له قسه‌كانی هه‌ردوو لا چه‌ند خاڵێكی جێی سه‌رنج هه‌یه :
یه‌كه‌م : جه‌واد زه‌ریف لهههڵهیێكى زه‌قى عورفی دیپلۆماتیك خۆى وه‌ڵامی شێرمهنی دایه‌وه له كاتێكدا پێویست بوو جێگره‌كه‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى بدایه .ئێستاش كه راسته‌و خۆ وه‌ڵامی جێگری هاوتاكه‌ی داوه‌ته‌وه ، نه‌خوازراو ترسی خۆی و رژێمی له كاردانه‌وه‌ی وته‌كانی شێرمه‌ن ده‌رخستووه.
دووهه‌م : زه‌ریف ئه‌ڵێت بو ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه به ئه‌نجام بگات كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا نابێت به‌و شێوه‌یه قسه بكه‌ن . زه‌ریف و ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی رۆحانی حه‌ز ناكه‌ن كه هه‌ر كرده‌وه و كار و قسه‌یه‌ك (حه‌قیقه‌ته‌كان) بگوترێت ، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه .
سێهه‌م : ئامانجی كاربه‌ده‌ستانی رژیمیش ئه‌ویه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ته‌وافوق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێ له ته‌حریمی زیاتر بگیردرێت و هه‌موو ئه‌و دروشمه بێكهڵكانهی ده‌ورانی خاته‌می كه له راگه‌یاندنه‌كاندا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه وه‌ك ئامرازێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاری بهێنن. لێره‌دا ترس و نیگه‌رانی سه‌رانی رژیم ده‌رئه‌كه‌وێ كه تا چه‌نده نیگه‌رانن كه باس كردن له راستیه‌كان ، ببێته هۆی كۆسپ خستن له به‌رده‌م رێكه‌وتن نامه‌كه .
چواره‌م : له لایه‌كی تره‌وه "ئه‌كبه‌ر ساڵحی" به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی ، له درێژه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی زه‌ریف دا وتوویه‌تی كه وتووێژه‌كان له رێی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌نجام نادرێت . ئه‌وه لایه‌نێكی تری ترسی حكومه‌ت ده‌ر ئه‌خات كه ده‌ركه‌وتنی مهفاد وناوه‌رۆكی رێكه‌وتن نامه‌كه له چه‌ند لایه‌كه‌وه به زیانیان ته‌واوه ئه‌بێت و فرِو فیشاڵی رژیم سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌و بواره‌دا كه قاره‌مانیه‌تی نه‌رمی رژیمی تیا به‌دی بكرێت پووچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه و خه‌ڵكی ئێران و جیهانیان پێی ئه‌زانن كه واقیع ئه‌وه نیه كه رژیم باسی ئه‌كات و شكست و نزم بوونه‌وه‌یان بۆ برِیاری وڵاته زلهیزه‌كان بو خه‌ڵك ده‌ر ئه‌كه‌وێت.
به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ساڵحی و زه‌ریف كه ووتوویانه شێرمه‌ن بۆ پێخۆری ناوخۆیی ئا‌مریكا ئه‌و ووتانه‌ی گووتووه ده‌ركه‌وت كه به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌وه قسه‌كانی نوێنه‌رانی رژیم بو پێخوری ناوخۆیه و واقیع ئه‌وه‌یه كه رژیم له‌به‌ر به‌راگه‌یاندن كردنی ناوه‌رۆكی رێكه‌وتن نامه‌كه تووشی مه‌ترسیه‌كی زۆر بووه .
پێنجه‌م : شێرمه‌ن راستیه‌كی تری ده‌رخستووه كه كاربه‌ده‌ستانی رژیمی تورِه كردووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وقسانه نیشان ئه‌دات كه ئا‌مریكا پێی وایه كه بابه‌تی دوای رێكه‌وتنی ٦ مانگه ئه‌وه‌یه كه گروپی ٥+١ و جیهانیان رووبكه‌نه بابه‌تی تری ئه‌تۆمی ئێران ئه‌ویش پرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئاوی قورسی ئه‌راك و بنكه ژێرزهمینیهكانی فۆردو و ...هتد ، كه دیاره گه‌ڵاڵه‌ی نه‌رمشی قاره‌مانانه‌ی وه‌لی فه‌قیهه ئه‌وه‌شی به‌دواوه‌یه و رژیم به ناچار ئه‌بێت چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و شوێنانه دیاری بكات و له‌وه گرینگتر هاتنه پێشی باس و بابه‌تی تری وه‌ك پێشیل كردنی مافی مروڤ و ئاژاوهگێرِی له ناوچه و پشتیوانی گروپه تیروریستیهكان و ههرِهشهكانه بۆ سه‌ر ئیسرائیل كه به‌ره به‌ره به دوای پاشه‌كشه له كێشه‌ی ئه‌تۆمی روبهرِووی رژیم ده‌بێته‌وه .
شه‌شه م : رژیم هه‌میشه ترسی له‌وه بووه كه هه‌ر دواكشانهوهیهك له‌و بواره‌دا ببێته مایه‌ی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشی رۆژئاواییه‌كان و هه‌رگیز نایهه‌وێ قۆناغ به قۆناغ له‌هه‌موو بواره‌كاندا پاشه‌كشه بكات . بۆیه هه‌موو وزه‌ی راگه‌یاندن و دیپلۆماسی خۆی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی نهتیجهكه ته‌نها له‌م قۆناغه و رێكهتنی شه‌ش مانگه وه‌رگرێ نه‌ك له‌وه زیاتر یان كه‌متر.
خامنه‌ییش وه‌ك جاران هه‌میشه له وته‌كانی دا وای نواندوه كه ئه‌وه رژیمه كه چوار چێوه و شێوازی دانیشتن و رێكه‌وتنه‌كان دیاری ئه‌كات ، بۆیه هه‌ر جۆره ئاشكرابوونی نهێنیه‌كانی ناو رێكه‌وتن نامه‌كان به درۆ ئه‌كه‌نه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ده‌رخوارد خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن .
زه‌ریف باش ئه‌زانێت كه خامنه‌یی كه چه‌ندین جار له دوای رێكه‌وتنه‌كه باسی له بێ متمانه‌یی رژیم به ئا‌مریكا كردووه ، له شكست هێنانی رێكه‌وتننامه‌كه به ئاسانی خۆش نابێت و كێشه‌ی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی رۆحانی دروست ئه‌كات .بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له ده‌ره‌وی ئێران خۆیان وه‌ك حكومه‌تێكی پێشكه‌وتوو و ماقوڵ نیشان ئه‌ده‌ن و له هه‌ر جۆره ریسوایهك له‌و بواره دا خۆ ئه‌دزنه‌وه.
روونكردنه‌وه و راستگۆیی له سیاسه‌تی رژیم دانه‌بووه بویه به شاردنه‌وه‌ی واقیعه‌كان توانیویه‌تی درێژه به كاره‌كانی بدا و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان له رێی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆشكی فروفیشاڵی رژیم دابرِمێ و راستیه‌كانی ناو ئهوكۆشكه ده‌ربكه‌ون.
حه‌وته‌م : زه‌ریف له‌م دوایه‌دا به "جان كێری" وه‌زیری ده‌وره‌وه‌ی ئامریكای وتبوو كه ده‌سه‌ڵاتی نیه له باره‌ی سوریه هیچ بكات و دانیشتنه‌كانی له گه‌ڵ ئا‌مریكا ته‌نها بۆ باس و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندی دار به كێشه ئهتۆمیهكهیهتی .گومان له‌وه دانیه كه ده‌وڵه‌تی رۆحانی ناتوانێ به بێ ئیزن و ئه‌مری وه‌لی فه‌قیه و سوپای پاسداران سه‌باره‌ت به سوریه دانیشتن بكات و برِیار بدات ، به‌ڵام ئه‌و قسه‌ی زه‌ریف ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه تا كۆتایی مۆڵه‌تی پێدراو له رێكه‌وتن نامه‌كه رژیم ئه‌یهه‌وێت ده‌مامكی خۆی ده‌رنه‌خات و باسی بیرورِاكانی سه‌ره‌كی خۆی نه‌كات و هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كات كه كۆسپ بخاته به‌رده‌م رێكه‌تنه‌كه و ته‌نانه‌ت له هه‌رجوره باسێك ده‌رباره‌ی سوریه و بابه‌ته‌كانی تری په‌یوه‌ندی دار خۆ ده‌بوێرن یان به ترس و پارێزه‌وه ده‌دوێن . سهرهرِای ئه‌وه‌ی باس له به ره‌سمی ناسینی مه‌وجودیه‌تی ئیسرائیل و به تاوان ناسینی هولۆكاست و دیفاع له جوله‌كه‌كان له لایه‌ن زه‌ریف له دریژه‌ی ئه‌و ره‌وته دایه كه رژیم گرتویه‌تیه به‌ر .
پێده‌چێت له داهاتووێكى نزیك دا كێشه و ناكۆكى باڵه‌كانى ناوخۆى ده‌سه‌لات قوڵتر ببنه‌وه و ئه‌مریكا و وه‌لاتانى رۆژئاوایی به‌دواى رێكه‌وتنى شه‌ش مانگه دا لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونێكى زۆرتر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى تێكده‌رانه‌ى رژیم له‌ناوچه و پشتیوانى له گرووپه ترۆریسته‌كان بكات.