کەڵە کێوییەکانی کوردستان قوربانیی دەستی راوی نایاسایی / راوی ١٢ کەڵ لە ١٠ مانگدا
یەکێک لە گیانلەبەرەکانی لەحاڵی لەناوچوونی کوردستان، لەماوەی ئەمساڵدا ١٢ جار لەلایەن کەسانی سەرپێچیکارەوە راو
کراوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، راوچییەکان لە ناوچە کوێستانییەکانی شاری سەوڵاوا بەتایبەتی لە "کۆساڵان" و "کوڕە میانە" ١٢ کەڵە کێوییان راو کردووە.
ئەو کەڵە کێوییانەی کە راو کراون لەماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا بووەو زۆربەیان لە لەناوچەکانی قەدەغەکراودا رووی داوە. بە وتەی لێپرسراوی ئیدارەی ژینگەپارێزی سەوڵاوا، هەتا ئێستا پارێزەرانی ژینگە، توانیویانە دەست بەسەر ١٦ چەکی راو، ١٠٠ فیشەک و پێنج دەراغیشدا بگرن. ناوچەی پارێزراوی کۆساڵان و شاهۆ بە رووبەری ٥٧ هەزار هێکتار لەنێوان شارستانەکانی سەوڵاوا، مەریوان و کامیاران هەڵکەوتووە و شوێنێکی تایبەتە بۆ ژیانی باڵەندە و ئاژەڵان. راو کردنی ئەو ١٢ کەڵەکێوییە لەماوەی ١٠ مانگدا لەحاڵێکدایە کە پێشتر جێگری چاوەدێری و ئیدارەی گشتیی ژینگە پارێزی ئوستانی کوردستان باسی لە مەترسیی لەناو چوونی ١٩ جۆر ئاژەڵی دەگمەن کردبوو. بەپێی ئامارە فەرمییەکان لەحاڵی حازردا ٥٠ هەزار چەکی رێگەپێدراو، و نایاسایی بەدەستی راوچییەکانەوەیە و لە ٣٥ شوێنی ئوستانی کوردستاندا راوی پێدەکەن.
سبەینێ قۆناغی دووەمی کۆنگرەی ژنێڤ ٢ دەستپێدەکات
به پێى راپۆرتى هه
واڵدهرییهكان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕەوشی سوریا، سبەینێ دووشەممە ١٠ی ٢ی ٢٠١٤ قۆناغی دووەمی کۆنگرەی ژنێڤ٢ بەبەشداری حکومەتی سوریا و هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا و دەیان دەوڵەتی جیهانی، بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری مۆنترۆی سویس دەستپێدەکات. هەرچەندە قۆناغی یەکەمی کۆنگرەکە هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتەوە و وێڕای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن لایەنەکان نەیانتوانی ڕێککەون لەسەر دەرئەنجامێک، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی کۆنگرەکە بەدیناکرێت و قۆناغی دووەمیش بە بەشداری هەمان لایەنەکانی پێشوو بەڕێوەدەچێت و پێشبینی ناکرێ لایەنی دیکە بەشداری بکەن، بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سوریا و دەستەی هەماهەنگی سوریا و نوێنەری ئێران، کە لە پرسی سوریادا ڕۆڵی کاریگەرییان هەیە. لە ئاستی ڕۆژئاوای کوردستانیشدا، کورد بە شاندێکی سەربەخۆ بەشداری ناکات و وەک قۆناغی یەکەم شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لەژێر سێبەری هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا بەشداری دەکات لە کۆنگرەکە، بەشداری کردنی ئەو چەند لایەنەی ناو ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لەکاتێکدایە لە ئەجێندای کۆنگرەکەدا باسی کورد نییە.
٥ پاسه‌وانى سنوورى ئێرانی ده‌رفێندرێن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، چه‌كداره سونه‌كانی ناسراو به (جیش العدل) له سنوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ٥ پاسه‌وانى سن
وور له سه‌ر سنوری ئێران ده‌رفێنن، ئه‌و گرووپه وێنه‌ی ئه‌و ٥ پاسه‌وانه‌ى له لاپه‌ره‌ی تویتری خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رفاندنهكهی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. پێشتر میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرد بووه‌وه ٥ پاسه‌وانی سنور له سه‌ر سنوره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران له ناوچه‌ی جكیگور ون بوون. هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ڵێن ئه‌و ٥ كه‌سه بۆ ناو سنوره‌كانی پاكستان گوازراونه‌ته‌وه تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و ٥ كه‌سه نادیاره و هیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیش له نێوان چه‌كداره سونه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران رووینه‌داوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: لانیكه‌م دە هه‌زار منداڵ له‌سوریا كوژراون
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا ده‌ڵێن، منداڵانی سوریا له‌گرتوخانه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌رو ئه‌شكه‌نجه‌دراون و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێنراون. راپۆرته‌كه كه یه‌كه‌م راپۆرتی تایبه‌ت به خه‌مڵاندنی كاریگه‌ری شۆڕشه‌كه‌ی سوریایه له‌سه‌ر منداڵان، هه‌فته‌ی رابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی دانیشتنه‌كانی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ئاشتی له‌سویسرا، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه. به‌پێی ئه‌و راپۆرته له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌كه‌ی سوریا له ساڵی ٢٠١١ه‌وه هه‌ڵگیرساوه، لانیكه‌م ١٠ هه‌زار منداڵ كوژراون و توندوتیژی له‌دژی منداڵ له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ئه‌نجامدراون.
خامنه‌یى ده‌ڵێت به كه‌م كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكان دڵ مه‌به‌ستن
به پێى راپۆ
رتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، خامنه‌یى رۆژى شه‌ممه له چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رژێم رایگه‌یاند، به كه‌م كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكان دواى رێكه‌وتننامه‌ى ژنێڤ دڵ مه‌به‌ستن و هه‌وڵى باشتر كردنى بارودۆخى ئابورى ئێران بده‌ن. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو‌و له هه‌موو بابه‌تێكدا قسه‌ى ئاخر ده‌كات و وتى، به‌رپرسانى ئه‌مریكایى كاتێك كه ده‌ڵێن به دواى گۆرینى نیزامه‌وه نین درۆ ده‌كه‌ن، به پێى ئه‌م راپۆرته توند ره‌وه‌كان له ئێران ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه به پیاڵه‌ى زه‌هر ناو‌و لێ ده‌به‌ن و ده‌ڵێن، رۆحانى له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى ئیمتیازێكى زۆر كه‌مدا، ئیمتیازاتى زۆرى داوه و مسباحى یه‌زدى رۆحانى تاوانبار كرد به فرۆشتنى شه‌رافه‌تى ئێران له رێگاى رێكه‌وتننامه‌ى ژنێڤه‌وه.
ئه‌یاد عه‌لاوى: ده‌ستێوه‌ردانى رژێمى تاران له عه‌راق ئینكار ناكرێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌یاد عه‌لاوى رێبه‌رى گرووپى ئه‌لعراقییه رایگه‌یاند، ئێران له كاروبارى ناوخۆیى عه‌راقدا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و ناتواندرێت ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ئینكار بكرێت. جێگه‌ى باسه كه عه‌لاوى وتى، ئێمه كاریگه‌رى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى تارانمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارله‌مانى له‌م ولاته بینى و كه‌س ناتوانێت نكۆلى لێ بكات.