هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پیرانشار دەستبەسەر کرد
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ناوەندە ئەمنیی
ەکانی شاری ورمێ کراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ عەبدوڵڵا خزری کوڕی حەسەن ماوەی ١١ رۆژە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیران دەستبەسەر کراوە و هەتا ئیستاش چارەنووسی ناڕوونە.عەبدوڵڵا خزری تەمەن ٢٥ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی ئاوایی "ترکەش"ی ناوچەی مەنگوڕایەتی پیرانشار، رۆژی ١٠ رێبەندان لە پیرانشار دەستبەسەر کراوە. دەگوترێت، عەبدوڵلا خزری چالاکی سیاسیی کورد، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری عەبدوڵلا خزری، چارەنووسی ناوبراو بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەژێر لێپرسینەوە دایە.
كرێكارانی بەنداوی داریان و هیروێماوەی ١٤ مانگە مووچەیان پێنەدراوە
دواكەوتنی ١٤ مانگ
ەی مووچەی كرێكارانی بەنداوی داریان لە پاوە و بەنداوی هیروێلە نەوسوود، ناڕەزایەتیی ژمارەیەكی بەرچاو لەكرێكارانی لێكەوتۆتەوە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٩ی رێبەندان ژمارەیەكی بەرچاو لەكرێكارانی شیركەتی "سانا" لە بەنداوی داریان بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەی ٨ مانگیان، مانیان گرت. ئەو كرێكارانە وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین، چوونەتە بەردەم نووسینگەی شیركەتەكە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی ماڵیان بوون. بە وتەی یەكێک لەكرێكاران، لەمانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا كرێكارانی شیركەتی "سانا" لەبەنداوی داریان مووچەیان وەرنەگرتووە.
دەگوترێت كە بەرپرسی شیركەتی سانا وێڕای بێرێزی كردن بەكرێكاران، هەڕەشەی ئەوەی لێكردوون ئەگەر بڵاوه بە خۆپیشاندانەكەیان نەكەنن، بۆ بڵاوە پێكردنیان یارمەتی لە هێزی سپای پاسدارانی شاری پاوە وەردەگرن. دروست كردنی بەنداوی داریان لەحاڵێكدایە كە چالاكانی ژینگەپارێز هۆشداری ئەوەیان دابوو، لە ئەگەری وەگەڕكەوتنی پڕۆژەی بەنداوی داریان لەسەدا ٤٤ی زەوی و زار و ژمارەیەک شوێنی گەشتیاری سەر بە ئاوایی هەجیج دەچێتە ژێر ئاوەوە.
لەلایەكی دیكەوە شیركەتی "حیرا" لە بەنداوی "هیروێ"ش زیاتر لە ٦ مانگە مووچەی ١٣٥ كرێكارانی نەداوە. بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بڕیار بوو پەیمانکارانی كۆمپانیای "حیرا" بە بیانووی نەبوونی بودجە سەرجەم كرێكارەكان لەسەر كار دەربكەن. بەنداوی ئینحرافی هیروێلەسەر چۆمی سیروان و لە ١٠ كیلومتری شاری نەوسوود هەڵكەوتووە
.
ئاڵمان: كوژرانی ٣ ژنه چالاكوانه‌كه له‌فه‌ره‌نسا به ئاگادارى هه‌والگری توركیا بووه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ئه‌ڵمانیا زانیاریان له‌به‌رده‌ستدایه له‌باره‌ی تێوه‌گلانی هه‌واڵگری توركیا له كو
شتنی سێ ژنه چالاكوانه‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) ، سهرهتایساڵى رابردوو له‌فه‌ره‌نسا. گۆڤاری دێر شبیگلی چاپی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیای له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه راكێشاوه، خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بوو مانگی پێشوو له‌سه‌ر تۆڕی نتهرنێت، باس له بێده‌نگكردنی یه‌كێك له‌و چالاكوانانه ده‌كات، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" به‌ڵگه‌نامه‌كه مۆری ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیای له‌سه‌ره". گۆڤاره‌كه سه‌رنج راده‌كێشێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، ئه‌وانه‌ی ناوه‌كانیان له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، واژۆی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هه‌واڵگری توركیای له‌سه‌ره كه‌به‌رپرسن له دۆسیه‌ی په‌كه‌كه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا خستویه‌تیه‌ڕوو. گۆڤاری دێر شبیگل، له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه،" گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه ساخته‌بێت، ئه‌وا ده‌كرێت بوترێت هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌یه ساخته‌كراوه، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌زانیاریی ورد هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌چی ده‌گوزه‌رێت له‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگری توركیادا". به‌پێی راپۆرتی گۆڤاره‌كه، فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای پاراستنی ده‌ستور( هه‌واڵگر ناوخۆ) له‌ئه‌ڵمانیا، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا سنووردار كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی گومانی ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵگری توركیا ده‌ستی هه‌یه له‌كوشتنی ئه‌و سێ ژنه چالاكوانه‌ی كورد له‌فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ك له‌وكاته‌وه هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا به‌ئاگاوه مامه‌ڵه له‌كه‌ڵ هه‌واڵگری توركیا ده‌كات به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕ كردنی داتا‌و زانیاریی كه‌سێتی له‌نێوانیاندا.
وتووێژه‌کانی ناوه‌کی له نێوان ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستپێده‌کاته‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وتووێژه‌کانی ناو‌کی نێوان ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی دهستیپێکردهو
ه. ئاژانسی دهنگو باسی فه‌رمی ئێران له زاری وته‌بێژێکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران وه ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی تاران باش و بونیادنهرهو پێشوه‌چوونی تێدایه. بێهروز که‌مالوه‌ندی ڕایگه‌یاند وتووێژ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌کان له‌گه‌ل ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت.ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیاره ئێران ئه‌و گومانانه نهێڵێت که هه‌وڵی دروستکردنی بۆمبی ناوه‌کی داوه كه چی ئێرانیشه هه‌میشه نکوڵی له‌وه کردووه.
نوێنه‌ره توندڕه‌وه‌كانى ئێران: ڕوحانی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی ڕاگرتووه
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، دهنگوباسی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌ره توندڕه‌وه‌کانی وڵاته‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانیان تاوانبارکردووه به‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی ڕاگرتووه که پـێشـتر به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو.هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئێرِنا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکیدا ڕایگه‌یاند، ٢٤ یاسادانه‌ر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتویانه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشـتیمانی که ڕوحانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات تاقیکردنه‌وه سـاڵانهیهکهی ڕاگرتووه و بودجه‌که‌شی په‌سه‌ند نه‌کردووه. له لایه‌کی دیکه هه‌واڵده‌رى میهری نیمچه فه‌رمیش گوتی یاسادانه‌ران له نامه‌یه‌کی جودادا وه‌زیری ده‌ره‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفیان تاوانبارکردووه به‌وه‌ی ڕێگه‌ی له شـاره‌زایانی بیانی گرتووه یارمه‌تی ئێران بده‌ن له بواری ته‌کنه‌لۆژیای موشه‌کیدا.
ئه‌شتۆن: زلهێزانی جیهان و ئێران له ١٨ ی مانگی دوو وتووێژه‌کانیان ده‌سـتپـێده‌که‌نه‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، کاترین ئهشـتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیها
ن و ئێران له ١٨ ی مانگی دوو له ڤیه‌نـنا وتووێژه‌کانیان ده‌سـتپـێده‌که‌نه‌وه به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران. ئه‌شتۆن ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌راوێزی کۆنگره ئاسایشیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌که‌ی له شـاری مونیخی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتی له‌گه‌ڵ زه‌ریفدا ڕێـکه‌وتوون له ١٨ ی مانگی دوو له ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڤیه‌نـنا کۆبـبنه‌وه. له ئێسـتادا به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی کاتی بۆ شه‌ش مانگ ئێران هه‌ندێـک له کاره هه‌ستیاره‌کانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ڕاده‌گرێت له به‌رامبه‌ر سووکردنی به‌شێـک له سزا ئابوریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌سه‌ریدا
ئۆباما : سورین له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تێرۆریزم و ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان،ئۆباما له وتووێژێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى به‌شداری له دانوستاندنه‌کان ده‌ک
ات تا بزانرێت ئایا ده‌توانرێت به ئاشتیانه ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی؟ ئۆباما ده‌ڵێت "وتووێژه‌کان قورس ده‌بن و له‌وانه‌شه سه‌ر نه‌گرن. به ڕوونی پشتیوانی ئێران بۆ ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان ده‌بینین وه‌ک حزبوڵا که هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه بۆسه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانمان، هه‌ر ڕێکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن له‌سه‌ری ڕێکده‌که‌وین ده‌بێت کاری پشتڕاستکراوه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت و ئێمه و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش دڵنیا بکاته‌وه که ئێران بۆمبی ناو‌کی دروست ناکات".
جان کێری: بۆمبی به‌رمیلی دوایـین کرداری دڕندانه‌ی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌ده
به پێى راپۆرتى هه‌واڵ
دهرییهكان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی سوریا گرت له به‌رامبه‌ر بۆردومانی شاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که به بۆمبی به‌رمیلی. چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشانه ده‌یان که‌سیان له هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و شـاره‌دا کوشتووه. حه‌له‌ب به‌هۆی شه‌ڕی نیوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به خوێناوی‌ترین شار داده‌نرێت.ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا جان کێری گوتی ئه‌م بۆردومانه دوایـین کرداری دڕندانه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی سوریایه که وڵاته‌که‌ی زیاتر وێران ده‌کات.
ناوبراو گوتی له‌و ده‌مه‌ی ئۆپۆزسیۆن و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ کۆتایی هێنان بۆ ئه‌و شه‌ڕه بدۆزنه‌وه، حکومه‌تی سوریا به‌م کردارانه‌ی هیوای سه‌رکه‌وتنی وتووێژه‌کانی ئاشتی بنکۆڵ ده‌کات.
یه‌که‌م گه‌ڕی وتووێژه‌کان له هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆتایی پێهات به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت، به‌ڵام له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب چاوه‌ڕوان ده‌کات نوێنه‌رانی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له ١٠ ی ئه‌م مانگه کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
هه‌لاوسانى سه‌رووى ٤٠ له‌سه‌د جگه له هه‌لاوسانى ئێستا به‌رێوه‌یه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، مه‌جلیسى رژێم سهرهرِاى پێویستى زۆرى ده‌وڵه‌تى رۆحانى به پووڵ، تهبسهرهى ئامانجداركردنى یا
رانه‌كانى ره‌د كرده‌وه و داوایان له رۆحانى كردووه كه لایهحهێكى وردتر و رێك و پێكتر تاكوو كۆتایى مانگى جۆزه‌ردان ئاماده بكه‌ن. ئه‌م بریاره‌ى مه‌جلیس له ترسى ته‌قینه‌وه‌ى توورهیى خه‌ڵك له قه‌یرانى نوێى ههلاوسانه كه به‌رێوه‌بردنى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان به بارى هێناوه. به پێى وته‌ى كارناسانى ئابوورى رژێم، به‌رێوه بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان هه‌لاوسانى سه‌رووى ٤٠ له‌سه‌د به بار دێنێت كه ئه‌م ههلاوسانه جگه له‌و ههلاوسانهیه كه له ئێستادا له ئێران بوونى هه‌یه.
كوژرانى به‌كرێگیراوانى رژێم له سووریه
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، شۆرشگێرانى ئه‌رته‌شى ئازادى سووریه رایانگه‌یاند، گۆندى عهزیره له باشوورى رۆژهه‌لاتى حه‌له‌بیان به ته‌واوى له ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌رهێناوه. به پێى ئه‌م راپۆرته له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا كه رۆژى جۆمعهى رابردوو به‌رێوه چوو زیاتر له ٢٠ كه‌س له كوژراوه‌كان به پێى ئه‌و ئهسنادانهى كه له‌گه‌ڵیاندا بووه و به خه‌تى فارسى نووسراوه ئه‌و كوژراوانه له به‌كرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى بوون .به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، شۆرشگێرانى ئه‌رته‌شى ئازادى سووریه رایانگه‌یاند، گۆندى عهزیره له باشوورى رۆژهه‌لاتى حه‌له‌بیان به ته‌واوى له ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌رهێناوه. به پێى ئه‌م راپۆرته له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا كه رۆژى جۆمعهى رابردوو به‌رێوه چوو زیاتر له ٢٠ كه‌س له كوژراوه‌كان به پێى ئه‌و ئهسنادانهى كه له‌گه‌ڵیاندا بووه و به خه‌تى فارسى نووسراوه ئه‌و كوژراوانه له به‌كرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى بوون .