بۆ ئه‌وه له دژى شاههنشایى راپه‌رین كه كۆتایى به سته‌م و چه‌وسانه‌وه بهێندرێ,جه‌ماوه‌ر قاره‌مانانه له پێناو دنیایێكى باشتر بۆ ئێران,ئه‌وه‌نده‌ى له توانایاندا بوو ئازایه‌تى و قاره‌مانیان نواند. جێگه‌ى سه‌رنجه كه له ماوه‌ى شۆرشى گه‌لانى ئێران دژى سیستمى پاشایه‌تى هه‌موو بیروبۆچوون و باوه‌ره‌كان،له‌راسته‌وه تا چه‌پ له‌و شۆرشه‌دا به‌شدار بوون. به‌شدارى چالاكانه‌ى ئازادیخوازان زورتر به‌و مه‌به‌سته بوو كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه له ناو بچێ وكۆتایى به‌و شێوه حوكمرانیه بهێندرێ تا به‌ڵكوو له دواى رووخانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌ره ماف و ئازادیه‌كان بۆ خه‌ڵك دابین بكرێن.هه‌روه‌ها گه‌لانى سته‌م چێشتوو وماف پێشێل كراویش كهخواستیان گه‌یشتن به مافه رِهواكانیان بوو,بۆ ئه‌وه ده‌ستیان دایه شۆرش تا به ئازادى بگه‌ن. به‌ڵام به داخه‌وه,له دواى ئه‌و گشته فیداكارى وگیان بازیانه به‌رهه‌مى خوێن وقوربانیدانى جه‌ماوه‌رى تینووى ئازادى,له لایه‌ن ئاخوندانه‌وه دزرا و چارهنوسێكى خراپتریان تووش هات. كاتێك به‌رهه‌مى ئازادیخوازان وماف ویستان به فیرۆ چوو كه بیرى مه‌زهه‌بى ووشك و بێ به‌راورد, به‌سه‌ر ئازادى وپلۆرالیزمى سیاسى زاڵ بوو و به داخه‌وه هێزه سیاسیه‌كانیش نه‌یانتوانى بناخهى سیستمێكى دیموكراتێك دامه‌زرێنن كه به زووترین كات جیگه‌ى سیستمى دواكه‌وتوانه‌ى مه‌زهه‌بى ووشك پرِكاتهوه. خومه‌ینى وهاووبیرهكان كه له‌كۆنه‌وه كاریان بۆ دامه‌زرانى سیستمه‌كه‌یان ده‌كرد،له هه‌ستى مه‌زهه‌بى كه‌ڵكیان وه‌رگرت وحكومه‌تى دڵخوازى خۆیان رِاگهیاند.جیاوازى تاقمى خومه‌ینى وباقى هێزه ئازادیخوازه‌كان له‌وه‌دا بوو كه خومه‌ینى به‌شێوه‌یێكى درندانه سه‌ركوتى خه‌ڵك و تێكۆشه‌رانى ئازادیخوازى ده‌كرد. له‌به‌رانبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك له‌هێزه سیاسیه‌كان وه‌ك حیزبى توده‌و چریكى ئه‌كسه‌ریه‌ت,به بیانووى دژى ئیمپریالیست بوونى خومینى چوونه پاڵ ده‌سه‌ڵات و به ته‌واوى توانایان له سه‌ركوتى هێزه ئازادیخوازه‌كان وبه تایبه‌ت سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵق هاوكارى رژیمیان ده‌كرد. له لاییكى دیكه‌وه به هۆى پرِش وبلاوى لایه‌نه سیاسیه‌كان,نه‌یانتوانى هێزه‌كانیان له‌به‌رانبه‌ر رِهوتى خومه‌ینى رِێك بخه‌ن. شهرِى دوو بیر‌و بۆچوونى ئه‌و سه‌رده‌مه, ئه‌و رِاستیه خۆى ده‌رخسته‌وه كه ته‌نیا یه‌كێتى ویهكرِیزى زامنى سه‌ركه‌وتنه وپرِش وبلاوى وبێ پلانى هۆى له نێو چوونه. رِژیم به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌ركوت و ئیعدام و زیندانى كردنى تێكۆشه‌ران و خه‌ڵك و هه‌روه‌ها به هۆى نه‌بوونى هاوده‌نگى و یه‌كریزى هێزه سیاسیه‌كان توانى به‌رده‌وام بێ له ده‌سه‌ڵات كردن به سه‌ر ئێران‌دا.
جه‌ماوه‌رى ئازادیخواز!
له كاتێكدا رِژیمى دیكتاتۆر وسهرهرِۆى ئاخوندى كه ٣٥ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا رِادهبوورێ، ئه‌و راستیه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه گۆرانكارى قول به‌سه‌ر جیهان وناوچه هاتوه‌و بێگومان ئه‌و گۆرانكاریه سیاسیانه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه و له ده‌سه‌ڵاتى ئاخوندان ناتوانن له‌هه‌لومه‌رجه سیاسیه نۆى یه كه به قازانجى گه‌لانى وهزاڵههاتووهو به زیانى دیكتاتۆرانه رزگاریان بێ. ده‌سه‌ڵاتدارانى رژیم هه‌ر له به‌ر ترس له‌وهه‌لومه‌رجه سیاسیه نۆى یه‌ى ناوچه‌كه‌و جیهان چه‌ند ساڵه باس له ریفورم و ئاڵوگۆر ده‌كات,كه‌وه‌ك ئاشكرایه هیچ جۆره ئاڵوگۆرێك له چوارچێوه‌ى ئه‌و سیستمه دواكه‌وتوانه‌یه به قازانجى خه‌ڵك له ئێران‌دا وهدى نایه و ئاخوندان به مه‌به‌ستى چاوبه‌ست و هه‌روه‌ها به هه‌ست كردن به‌و راستیه‌ى كه ئاڵوگۆره سیاسیه‌كان ناوچه‌كه‌ى گرتۆته‌وه به ناچارى باس له نه‌رمى و كرانه‌وه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له به‌رانبه‌ر گه‌وره هێزه جیهانیه‌كاندا سه‌ریان داتهواندوه.سیاسه‌تى سه‌ركوت و بى عه‌داڵه‌تى ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ند به‌رین وریشهیى و نه‌گۆره كه‌ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه,لانى كه‌مى كه باسى گۆرانكارى و ریفۆرم ده‌كه‌ن ده‌ست له ئیعدام و سه‌ركوت هه‌ڵگرن.هه‌ر له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئاخوند حه‌سه‌ن روحانى ده‌ستى داوه‌ته گرتن ورِاوهدوونانى مۆره گرینگه‌كانى وله زیندانى ئاخنیون ودهرووى هه‌موو جۆره رهخنهییكى له وهفادارانى خۆشى گرتووه وده‌یان كه‌س له رۆڵه‌كانى كورد وناوچهكانى دیكه‌ى ئێران ئیعدام كراون.
ده‌سه‌ڵاتى ئاخوندى له لاییكى دیكه‌وه بۆ به‌رده‌وام بوون له حوكمى ناره‌وا وده‌ست تێوه‌ردان له كارى ناوخۆى ووڵاتان و په‌ره‌پێ دانى سیاسه‌تى بناژۆخوازانه و بره‌ودان به بیرۆكه‌ى خومه‌ینى له هه‌وڵدایه بۆمبى ئه‌تۆم دروست بكات. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته زیاتر له‌٢٠ساڵ به شاراوه‌ى گهلاَڵهى ئه‌تۆمى خۆى به بێ چاوودیرى ئاژانس درێژه پێداوه كه به‌رده‌وام بوون و پێداگرى له سه‌ر به‌رنامه‌و گه‌ڵاڵه ئهتۆمیهكانى ئابلوقه‌ى ئابورى له لایه‌ن ووڵاتان و رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌دواوه بووه. بیگومانئهو ئابڵوقانه كاریگه‌رى قۆرسى خسته سه‌ر بارى بژێوى خه‌ڵكى ئێران و هاوكات ترسى رِژیم له رِابوونى جه‌ماوه‌رى په‌ره‌ى پێ دا. رِژیم بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ئابڵوقه‌ى ئابورى په‌ناى برد بۆ سازان له ژێر ناوى, نهرمشى قاره‌مانانه‌و ته‌سلیم بوونى زه‌لیلانه.دیاره زۆربه‌ى كارناسانى سیاسى سه‌ربه‌خۆ باوه‌ریان وایه كه رژیم به شێوه‌ى كاتى و به مه‌به‌ستى كه‌م بوونه‌وه‌ى هێندێك له فشار‌و زۆر هێنانه‌كان ئه‌و شكسته‌ى قه‌بووڵ كردوه‌و جارێكى دیكه‌ش ئاخوندان جامى ژه‌هریان خواردۆته‌وه‌و ئاماده‌بوون ئورانیومى ٢٠له سه‌د نهپالێون به‌ڵكوو به‌كه‌متر له٣لهسهد رازی بن وپاشماوهكانى ئۆرانیومى پالاَوتهكراویش بفه‌وتێنن.
جه‌ماوه‌رى ئازادیخوازى كوردستان!
هه‌رچه‌ند ئاكامى شۆرشى گه‌لانى ئێران به زیان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ته‌واو بوو،بهلاَم رۆحى ئازادى وماف ویستى كه‌مى نه‌كردووه و رۆژله دووى رۆژ هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و ئازادیخوازى په‌ره‌گرتووتر ده‌بێت. له‌ماوه‌ى ٣٥ ساڵ دهسهلاَتى ره‌شى ئاخوندى،كوردستان قهلاَى له گیران نه‌هاتوو بووه و ده‌یان پیلانى دوژمنانه‌ى دهسهلاَت نه‌یتوانیوه وره‌ى ماف ویستى ئه‌م گه‌له كه‌م بكات. له هه‌موو هه‌ل ومهرجێكدابه لێبراوانه دیفاعتان كرد‌و له سه‌ر بنچینه‌كانى مافى مرۆڤ،خه‌باتى ئازادیخوازانه و نه‌ته‌وییان بردۆته پێش و له هه‌موو كه‌ند وكۆسپهكان وه‌ك ئه‌زموون كه‌ڵكتان وه‌رگرتوه. بێگومان ره وتى له‌نێوچوونى دیكتاتۆره‌كان ده‌ستى پێكردوهو رِژیمیش به‌رى نابێت له‌م له‌نێوچوونه.ئاشكرایه به پاڵپشتى وره‌و باوه‌رى قووڵى تێكرایى به ئازادى،ئاسۆى رزگارى كورد نێزیكه وده‌بێت هه‌موومان له‌گه‌ڵ بوونى هه‌موو ره‌هه‌ند وبیروچوونه جیاوازه‌كان،ساڵى ١٣٥٧ بكه‌ینه وانه وخۆمان بۆ قۆناغێكى دیكه ئاماده‌بكه‌ین كه پلۆرالیزمى سیاسى ویه‌كتر قبوڵ كردن بنچینهكهى بێت تا له ئاكامدا شاهیدى رووخانى رژیمى سته‌مگه‌رى ئاخوندى و دامه‌زرانى حكومه‌تى پارڵمانى ونه‌ته‌وه‌یى ودیموكراتیك بین.
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٢/١١/١٣٩٢