هاونیشتمانیانى كوردستان شاراوه نییه. ده‌ور و پێگه و كاریگه‌رى ئه‌و رێبه‌ره بلیمهتهى كوردستان له شۆرشى ماف خوازانه‌و ئازادیخوازانه له لاپه‌ره‌كانى مێژووی نه‌ته‌وه‌یی تۆمار كراوه و ناو و كه‌سایه‌تى مامۆستا به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنیته‌وه.
مامۆستا شێخ عیزه‌دین یه‌كێك له‌و رێبه‌ره تێكۆشه‌رانه‌ى گه‌له‌كه‌مان بوو كه له پێناو وهدى هێنانى مافه زه‌وتكراوه‌كانى گه‌لى كورد له كوردستانى ئێران له تێكۆشانێكى بێ‌وچان دابوو و له سه‌رده‌مى هه‌ردوو دیكتاتۆرى شا و ئاخوندان دڵسۆزانه و خۆنه‌ویستانه له پێناو پاراستنى كه‌رامه‌تى تاكى كورد,هه‌وڵى دا و له‌و پێناوه‌شدا رووبه‌رووى ده‌یان ناخۆشی و نه‌هامه‌تى بوویه‌وه. مامۆستا له سالانى سه‌ره‌تاى سه‌ركه‌وتنى شۆرِشى گه‌لان, وه‌ك رێبه‌ری سه‌رجه‌م گه‌لى كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌ورى به‌رچاوى گیَراو و وه‌ك سه‌رۆكى هه‌یئه‌تى نوێنه‌رانى كورد به هه‌وڵى ئاشتیخوازانه و دیالۆگ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه كانى كورد كارى زۆرى كرد، به‌لام به‌داخه‌وه به هۆى ناوه‌رۆكى دیكتاتۆرانه و فاشیستى ئاخوندان هه‌وڵه‌كان بێ سوود مانه‌وه و هیوا و ئاواته‌كانى كورد بۆ هاتنى سه‌رده‌مێكى نوێ و بێ جه‌نگ و ماڵوێرانى له‌لایه‌ن ئاخوندانه‌وه له‌ناوبران.
له‌دواى ئه‌و قۆناغه‌ش مامۆستا له رێگه‌ى جۆراوجۆر له سه‌ر دڵسۆزییهكانى بۆ گه‌لى كورد به‌رده‌وام مایه‌وه و تا دوا ساته‌كانى ژیانى ئاواتى گه‌وره‌ى رزگاریی و نه‌مانى سته‌م له‌سه‌ر گه‌لى كورد بوو.
بێگومان كۆچى دوایی مامۆستا شێخ عیزه‌دین خه‌ساره‌تێكى گه‌روه بوو بۆ سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد‌و سازمانى خه‌بات یه‌ك له تێكۆشه‌رترین و دڵسۆزترین رێبهرهكانى له‌ده‌ست دا.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له یادى سێهه‌مین ساڵیادى كۆچى دوایی مامۆستا شێخ عیزه‌دین سلاو و درود ده‌نێرێ بۆ رۆحى ئه‌و مرۆفه پاك و ئازادیخوازه و هیواداره به یه‌كانگیریی ریزه‌كانى گه‌لى كورد شاهیدى رووخانى كۆشكى سته‌مى ئاخوندان و شادبوونى گه‌له‌كه‌مان به مافه ره‌واكانى بین و ئاواتى رێبه‌رانى نه‌ته‌وه‌ییمان بێنینه دى.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٢ى رێبه‌ندانى ١٣٩٢