ژنێکی دیکە لە سەردەشت کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی سەردەشت، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو لە ئەنجامدا بووە هۆی
گیان لەدەست دانی.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ "رازاوە ئووژمەند" کچی هەمزە، کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە حەفتەیەک بەر لە ئیستا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، رۆژی سێشەممە بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا. ئەو ژنە تەمەن ١٨ ساڵەیە، بەهاری ئەمساڵ لەگەڵ کوڕێک ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، کە حەفتەی رابردوو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هه‌روه‌ها بەخۆکوژی لاوێکی کوردی تەمەن ١٩ ساڵەی ناوچەی ورمێ، رێژەی خۆکوژیی هاووڵاتییانی کوردی ئوستانی ورمێ، لەماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، گەیشتە سێکەس. رێکەوتی ٢٠ی رێبەندان لاوێک بەناوی "رەسووڵ" کوڕی سەید فەتاح و خەڵکی گوندی "خەرەگۆش"ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بە باوەڕی کۆمەڵناسان، یاسا لەوڵاتی ئیــران لە بری ئەوەیکە تاک لە خەسارەکان ئاگادار بکاتەوە و بیپاریزێت، راستەوخۆ هۆکاری دروست بوون و بەردەوام بوونی ئەو خەسارە کۆمەڵایەتییانەیە و تاکیش لەو سیستمەدا زیاتر بەرەو خۆکوژی هان دەدرێت.
لەشاری بانە دوو هاووڵاتی بەهۆی گازگرتووییەوە گیانیان لەدەست دا
بە هۆی تەش
ەنەکردنی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن دووهاووڵاتیی خەڵکی تاران لە شاری بانەی سەر بە ئوستانی کوردستان گیانیان لەدەست دا.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی رۆژی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بانە، دوو لاوی تارانی، کە سەرچاوە خۆجێییەکان بە "کاسبکار"یان لە قەڵەم داون، بەهۆی گازگرتووییەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەو دوو هاوڵاتییەی حەمید بەهرامی ٢٣ ساڵ کوڕی ئەمینوڵڵا و حوسێن عەلیمیرزایی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی محەممەده بەگوتەی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە،" ئەو دوو لاوە کە خەڵکی دەورووبەری شاری تارانن، بە مەبەستی دابین کردنی بژێویی ژیان روویان لە شاری سنووری بانە کردووە و لەو شارە خانوویەکیان بە کرێ گرتووە. هەنووکە تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییە لە ساردخانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیوبی"ی شاری بانە راگیراوە.
زینداییەکی سیاسیی کورد پاش نزیک بە ٢٣ ساڵ مانەوە لە زیندان، ١٠ ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپا
عوسمان مستە
فاپوور زیندانیی سیاسیی کورد کە لە زیندانی ورمێ لە دەستبەسەری دایە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ١٠ ساڵ زیندانیی دیکەی بۆ بڕایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە رۆژانی رابردوودا لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "چابۆک" حوکمی زیندانیی عوسمان مستەفاپووری بۆ ٣٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری زیاد کرد.عوسمان مستەفاپوور گیراوی سیاسیی کوردی خەڵکی پیرانشار ماوەی ٢٢ ساڵ و ٥ مانگە لە زیندانی ورمێ لەدەستبەسەری دایە سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگه‌یاند: دادگای ئینقلابی ورمێ ئەو ١٠ ساڵ زیندانییەی بە تۆمەتی بەشداری کردن لەشەڕدا بەسەر ئەو زیندانییە سیاسییەدا سەپاندووە. عوسمان مستەفاپوور مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٠ ی هەتاوی دەستبەسەر کراو و دواتر بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی و ڕووسی ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کۆبـبنه‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، که
سایهتیـیهکی ناوداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت شاندێكیان بۆ وتووێژی ئاشـتی به‌ره‌و ژنێڤ ڕۆیشتوون، ڕه‌نگه کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام بده‌ن. مونزر ئه‌قبیق ئه‌ندامی باڵا له شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن ڕۆژی سێشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت هه‌ردوو لایه‌نی سوری ڕه‌نگه کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایی و ڕووسیـیه‌کان ئه‌نجام بده‌ن. گوتیشی ئه‌فسه‌ران له له‌شـکری ئازادی سوریاش گه‌یشـتوونه‌ته ژنێڤ تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له هه‌ماهه‌نگی له مه‌سه‌له ئاسایشیـهکانی په‌یوه‌ست به وتووێژه‌کانی ئاشـتی. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی له ژنێڤ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت له نێوان ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا و گینادی گه‌تیلۆڤ جێـگری وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ویندی شێرمه‌ن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: دانیشتوانی حومس گژوگیا ده‌خۆن!
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ماسی‌و هۆلینگوۆرسی به‌ڕێوبه‌ری كاروباری سوریا بۆ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌ك
گرتوه‌كان رایگه‌یاند، دانیشتوانی شاری حمسی وڵاتی سوریا كه ئێستا له‌ژێر گه‌مارۆدان پشت به گژوگیا ده‌به‌ستن كه وه‌ك خۆراك ده‌یخۆن تا لهبرسیا نه‌مرن، ناوبراو دووپاتیشی كرده‌وه كه حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی له ژیانیدا نه‌یبینیوه و له ئێستادا خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌ناو زێراب و جێگه‌ی ئاوه‌ڕۆكاندا ده‌ژین تا خۆیان له بۆمب باران بپارێزن. له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNدا، ماسی‌و هۆلینگوۆرس كه ئێستاكه له‌شاری حومسه وتی: "كه‌س ناتوانێت له حومسدا نان په‌یدا بكات، نه بۆ خۆی نه بۆ خێزان و منداڵه‌كانی، ته‌نها ئه‌و گژوگیا خۆرسكانه ده‌خۆن كه له‌سووچی شه‌قام و باڵه‌خانه‌كاندا رواون". له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هۆلینگوۆرس وتی: "خه‌ڵكی له ژێر دار‌و په‌ردوی بینا رووخاوه‌كان و ژێرزه‌مین و زێرابه‌كان و دووكانه‌كاندا ده‌ژین، ئه‌وان به‌حاڵ ده‌ژین و له ژیانمدا دابڕانی له‌وشێوه‌یه‌م نه‌بینیوه". به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی رژێمی سوریا‌و سوپای ئازادی ئه‌و وڵاته و هاوكات بوونی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به گروپه تیرۆریستیه‌كان، شاری حومس له دۆخێكی مرۆیی دژوار‌دا ده‌ژی و تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامه‌وه ڕێكخراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌یانتوانیوه هاوكاری بگه‌یه‌ننه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له‌وێدا ماونه‌ته‌وه و گیریان خواردووه.
سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور: رژێمى ئێران له رێژه‌ى خرابترین پێشێلكارانى ئازادى راگه‌یاندنه
به پێى راپۆرتى ه
هواڵدهرییهكان، سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له راپۆرتى سالانه‌ى خۆى، بارودۆخى ئازادى راگه‌یاندنى له ئێران به قه‌یراناوى ناو لێ برد و رایگه‌یاند كه رژێمى تاران له نێوان ١٨٠ ولاتدا له پله‌ى ١٧٣ى جێگه‌ى گرتووه. جێگه‌ى باسه كه له‌م راپۆرته‌دا هاتووه كه رژێمى ئێران هه‌ر رهخنهێك له سیاسهتىدهرهكى خۆى به سه‌ركوت ولام ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها تا كۆتایى ساڵى ٢٠١٣ پنجا رۆژنامه‌وان و چالاكى ئینتێرنتى له زینداندان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: ئێران بۆ بازرگانى و كار جێگاێكى شیاو نییه
به پێى راپۆرتى ههواڵد
هرییهكان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران هێشتا كارى زۆر ماوه كه ده‌بێت به‌رێوه بچێت. جێگه‌ى باسه كه جن ساكى وتوبێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى، له ئێستادا ئێران بۆ بازرگانى و كار شیاو نییه، رژێمى ئێران ده‌بێت كارى زۆرتر بكات و هه‌نگاوى زیاتر هه‌ڵبگرێت تاكوو ئه‌و فه‌زایه بكرێته‌وه.
مانگرتنى ١٥ زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى ئیلام
به پێى راپۆ
رتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، زیندانیانى زیندانى ناوه‌ندى ئیلام له ناره‌زایه‌تى به بارودۆخى ناله‌بارى غه‌زا و بێهداشت مانیان له خواردن گرت. به پێى ئه‌م راپۆرته، رۆژى دووشه‌ممه ٢١ى رێبه‌ندان ١٥ زیندانى له به‌ندى گشتى زیندانى ناوه‌ندى ئیلام مانیان گرت. جێگه‌ى باسه كه زیندانیانى ئه‌و زیندانه له‌م وه‌رزه سارده‌دا وه‌ك پێویست په‌توویان نییه و تا ئێستا زیاتر له ٧٠ كه‌س تووشى ههلامهتى سه‌خت بونه‌ته‌وه و بۆ پێراگه‌یشتن به‌و نه‌خۆشانه ده‌رمانیان پێ نادرێت. تاكوو ئێستا جهنایهتكارانى زیندان هیچ ولامێكیان به داواكارى ئه‌و زیندانییانه نه‌داوه‌ته‌وه.