تەقینەوەی مینی سوپای پاسداران لە ناوچەی شنۆ هاووڵاتییەکی کردە قوربانی
لە ئەنجامی تە
قینەوەی مینی چێندراوی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی شنۆ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەتوندی بریندار بوو.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ پاشنیوەڕۆیرۆژى چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی رێبەندان کەسێک بەناوی مستەفا عەبداڵ بەگ کوڕی جەلیل و خەڵکی ئاوایی بێمزورتێ لە ناوچەی شنۆ، بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی هێزەکانی سوپای پاسداران، لاقێکی پەڕیوەو چاوێکی لەدەست داوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوەكه راگەیاند؛ ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نزیک پایەگای سوپای پاسداران لە ئاوایی بێمزورتێ کەوتۆتە سەر مینی چێندراوی ئەو هێزانە.
سەرچاوەکە گوتیشی؛ مستەفا عەبداڵ بەگ بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە و لەو نەخۆشخانەیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە. هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ بەناوی دانا یووسفی، کوڕی شێخ موراد و خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا‌و تووشی کەمئەندامی بوو.
خویندکارانی کرماشانی کەمپی پاراستنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەیان وەڕێخست
بڕیارە خوێندکارانی پارێز
ەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە راستای رۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان چالاکییەک ئەنجام بدەن و مامۆستایەکیش لە ورمێ کەمپەینێکی بۆ پشتیوانی ماڵیی لە ماهان وەرێخست.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵێک خوێندکاری کوردی خەڵکی کرماشان بە مەبەستی ئاگادار کردنەوە و پەی بردن و پێشگیری لە تووشبوون بە شێرپەنجە کەمپێکی ئاگادار کردنەوەیان وەڕێ خست. ئەو کەمپە لە راستای ئاگادار لە راستای جێبەجێ بوونی دروشمی جیهانیی رۆژی شێرپەنجەی منداڵاندا دەستی بەچالاکی کردووە. ئاژانسی نێونەتەوەیی لێکۆڵینەوەی شیرپەنجە، بە بەۆنەی رۆژی جیهانیی شێرپەنجە لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ پێشگیری و دەستنیشانکردنی بە وەخت، باشترین رێگە بۆ بەرنگاربوونەوەی چوونە سەرەوەی ئاماری تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئاستی جیهاندایە. بە پێی ئامارەکان، ئەو منداڵانەی کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، ٧٠ هەتا ٨٠%یان تووشی شێرپەنجەی خوێن بوونەو بە وتەی پزیشکان ئەگەر ئەو نەخۆشییە بە زووترین کات دەستنیشان بکرێت، شیاوی چارەسەر کردن. لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە ژنە چالاکانی کوردی خەڵکی ئیلام و کرماشان بە یارمەتیی کۆمیسیۆنی کاروباری ژنانی کانوونی پارێزەرانی دادگوستەری و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سەربەو کانوونە، لە راستای کەمکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان، لە حەفتەی سێیەمی مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە لەژێر ناوی "رووبانی پەمەیی بۆ ژنانی کورد" دەستیان بە چالاکیی ئاگادارکردنەوە کردووە.
مۆرتەزا حەیدەر مەرەنگلوو بۆ پشتیوانی لە ماهان یارمەتیی ماڵی کۆ دەکاتەوە
هەروەها مامۆستایەکی خەڵکی ورمێ، کە بە نیشانەی هاودەردی لەگەڵ ماهان سەری خۆی تاشیوە، بڕیارە کەمپەینێکی بۆ پشتیوانیی مادی لەو قوتابییە مەریوانییەی تووشبووە بە نەخۆشیی شێرپەنجە، وەرێخست. مورتەزا حەیدەری مەرەنگلوو، کە ئەو کەمپەینەی وەڕێخستووە، لە وێبلاگەکەیدا نووسیوەیەتی: بۆ کۆکردنەوەی یارمەرتیی ماڵی بۆ دەرمان کردنی نەخۆشیی ماهان، تەنانەت ئامادەم کیسەیەک بەدەستەوە بگرم و شەقام بە شەقام بگەڕێم و پارەی بۆ کۆ بکەمەوە، هەتا بەڵکوو توانیبێتم هەنگاوێک بۆ چارەسەریی ئەو فریشتەیە هەڵبگرم.
ئێعدامى دوو زیندانى له به‌رچاوى گشتى
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندى سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ٢٤ى رێبه‌ندانى ١٣٩٢ له گه‌ره‌كى كۆ
زهگهرى شارى شیراز دوو زیندانى له به‌ر چاوى گشتى له سێداره دا. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌م ئێعدامه جینایه‌تكارانه بۆ خۆڵقاندنى فه‌زاى ترس و وه‌حشه‌ت به تایبه‌ت له سه‌ره‌تاى نارهزایهتییهكانى ٢٥ى رێبه‌ندانه ١٣٨٩ به رێوه چووه.
ئه‌ردۆغان: ئۆتۆنۆمی بۆ كورد، بونی نیه
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ده‌ڵێت: روبه‌ری خاكی تورکیا (٧٨٠) هەزار كیلۆمه‌تر چوارگۆشەیە کەهەر یەکێکیان لەوی تریان جیاناکرێتەوە، بەڵام لە تورکیادا(٣٦) نەتەوەی جیاواز، له‌ژێر یەک ئاڵادا کۆبونەتەوە .ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له وەڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی (ئەلجهزیره)ی قەتەریدا، كه‌تایبه‌ت بو به‌وه‌ی ئایا ئۆتۆنۆمی ده‌ده‌نه كوردانی توركیا، ناوبراو وتی "بەهیچ شێوەیەک رێگە بە پشێوی نادەین لە وڵات‌دا و روبەری خاكی تورکیا (٧٨٠) هەزار کیلۆمه‌تر چوارگۆشەیە، کەهەر یەکێکیان لەوی تریان جیاناکرێتەوە، به‌ڵام لەتورکیادا (٣٦) نەتەوەی جیاوازین و برای یه‌كین کە لەژێر یەک ئاڵا کۆبوینەتەوە" .
ناره‌زایه‌تى و مانگرتن له شاره‌كانى تاران، خۆره‌م ئاباد و پاوه
به پێى راپۆ
رتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ناره‌زایه‌تى به ته‌رحى دژه خه‌ڵكى دانى سهوهتهى كه‌ل و په‌ل له شاره‌كانى تاران و خۆره‌م ئاباد بوو به هۆى به‌ربه‌ره‌كانێ خه‌ڵك و و هێزه ئینتزامییه‌كان. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى بنه‌ماڵه‌ى زیندانیانى ئه‌هلى سوونه‌ت له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌رى رۆحانى به‌رێوه چوو و ئه‌و بنه‌مالانه خوازیارى ئازادى رۆڵه‌كانیان بوون. هه‌ر له درێژه‌ى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك له شاره‌كانى ئێران كۆمه‌ڵێك له كرێكارانى شیركه‌تى سانا كه سه‌رقاڵى درووست كردنى بهنداوون له ناره‌زایه‌تى به كه‌م بوونى حه‌قده‌سته‌كانیان و نه‌دانى ٨ مانگ حه‌قده‌ست دواكه‌وتوویان ده‌ستیان دایه مانگرتن. جێگه‌ى باسه كه خه‌ڵكى تاران به كۆبوونه‌وه و مانگرتنى خۆیان پێشیان له خراب كردنى فه‌زاى سه‌وزى ئه‌و ناوچه‌یه بوون له لایه‌ن شاره‌دارى تارانه‌وه.
جان کێری ده‌ست به سه‌فه‌رێكى نوێ بۆ ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئاسیا ده‌کات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری پـێنجه‌م سه‌فه‌رى بۆ ئاسیا ده‌کات وه‌کو گه‌وره دیپلۆماتی ئه
مهریکا، له‌م سه‌فه‌ره‌دا سه‌ردانی کۆریای باشور و چین و ئیندۆنیسیا ده‌کات به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌کان له‌سه‌ر ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کاندا.جان کێری له ڕۆژی چوارشه‌ممه له واشنتۆنه‌وه بۆ سیئۆل به‌ڕێکه‌وت له کاتێکدا کاربه‌ده‌سته باڵاکانی کۆریای باکور و باشور له وتووێژێکی ئاست به‌رزدان و کۆریای باکوریش به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت له‌مه‌ڕ مانۆڕی له‌شکری هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور. پاشان جان کێری سه‌ردانی بێژینگ و جاکارتا ده‌کات. گه‌شته‌که‌ی هاوکاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاڵۆزیـیه‌کان له نیوان چین و وڵاته دراوسێ بچوکه‌کانی له‌سه‌ر ئاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری چین. پاش سه‌ردانی بۆ ئیندۆنیسیا به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا جان کێری سه‌ردانی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بیش ده‌کات.
ئاگاتان له گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ بێت
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رى، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، زاناكان ٧٥% دڵنیان كه هاوینی ٢٠١٤ گه‌رمترین هاوین ده‌بێت كه تۆماركرابێت. هۆكاری ئه‌و گه‌رمه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیارده‌ی ئێل نینۆ (El Niño) كه بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌ریای ئارام له هێڵی یه‌كسانیدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌وای زهریاكهو سه‌ره‌نجام پله‌ی گه‌رمی له هه‌موو جیهاندا به‌رز ده‌بێـته‌وه. به‌گوێره‌ی توێژیهنهوهیهكی زانایانی ئه‌ڵمانیا كه له گۆڤاری (PNAS)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانایان ده‌توانن پێشبینی دیارده‌ی ئیڵ نینۆ بكه‌ن به ساڵێك پێش روودانی دیارده‌كه ئه‌وه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌ریای ئارام له هێڵی یهكسانیداو پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كانی دیكه‌ی زه‌ریاكه. چه‌ند زانایه‌كی دیكه‌ی بواری كه‌شناسی گومانیان له‌م توێژینه‌وه هه‌یه‌و پێیان وایه كه ئه‌و پێشبینیه به‌و زووییه ناكرێت و ده‌بێت پێبینی كردنی ئه‌و دیارده‌یه له چاره‌كی دووه‌می ساڵدا بكرێت تا ئه‌نجامێكی دروست بدات به‌ده‌سته‌وه.ئیل نینۆ (El Nino) له زمانی ئیسپانیه‌وه وه‌رگیراوه‌و به مانای كوڕه بچوكه‌كه دێت، ئه‌ویش كاتێك ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا كه راوچیه‌كی ماسی هه‌ستی به به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌ریای هێمن كرد له هێڵی یه‌كسانیدا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه لا نی‌نا (La Niña)یه كه دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رمایه له هه‌مان ناوچه‌ی زه‌ریای ئارام‌دا
ئۆباما دادگایی ده‌کرێت
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به هۆی چاودێریکردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌کانی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکاوە ،داوای یاسایی له‌دژی باراک ئۆباما تۆمارده‌کرێت.سه‌ناتۆر راند بول، له دادگای فیدراڵی له واشنگتۆن رایگه‌یاند: تا دێت شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و توڕه‌بونی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا رو له زیادبون ده‌کات، ئەوەش بەهۆی دۆسیه‌ی چاودێری کردنی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌کانی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکاوە و ناوه‌نده سیاسیه‌کانیش به چاوێکی گرنگ و پڕبایه‌خه‌وه به دوداچونی بۆ دەکەن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد؛ به‌هۆی پێشێلکردنی بڕگه‌ی چواری ده‌ستوری ئه‌و وڵاته، که تایبه‌ته به پاراستنی هاوڵاتیان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان له هه‌ر جۆره چاودێریکردنێک به‌بێ ره‌زامه‌ندی دادگا، داوای یاسایی له دژی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا تۆمار کردوە.