كوژران و بریندار بوونى دوو كۆڵبه‌ری كورد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به هۆى ته‌قه‌ى پاسدارانى جینایهتكارى رژێمى ئاخوندییه‌وه له ناوچه‌ى سنوورى ناوه‌ر سه‌ر به چاڵدۆرا
ن، كۆڵبه‌رێكى كورد كزژراو و كۆڵبه‌رێكی‌تر بریندار بوو. به پێى ئه‌م راپۆرته سه‌لاح برۆكى كۆڵبهرى كورد كه خاوه‌ن ژن و منداڵێكه به ته‌قه‌ى راسته‌وخۆى هێزه نیزامییهكانى رژێم كوژرا و هاورێیكیتریشى به توندى بریندار بوو. جێگه‌ى باسه كه كه‌متر رۆژێكه كه كۆڵبه‌رێك كه بۆ بژیوی ژیانى خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى روو‌و له سه‌ر سنووره‌كان ده‌كات نه‌كه‌وێته‌به‌ر ته‌قه‌ى هێزه‌كانى رژێم و نهكۆژرێن یان بریندار نه‌بن.
ئیدارەی ئیتلاعات بەناردنی کورتەنامە هەڕەشە لە چالاکانی ناوخۆ دەکات
ئیدارەی ئیتلاعات
ی حکوومەتی ئاخوندى ئێران بە ناردنی کورتەنامە، هەڕەشەی سزا دان لە هاووڵاتییان و چالاکانی کوردی ناوخۆی وڵات دەکات.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی زۆربەی شارەکانی کوردستان بە ناردنی کورتەنامە هەڕەشەی سزادانی لەو کەسانە کردووە، کە لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات پەیوەندیی تەلەفۆنییان هەبووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو مەسەلەیە راگەیاند؛ ئیدارەی ئیتلاعات، پەیوەندی گرتنی ئەو هاووڵاتییانەی بە میدیاکانی دەرەوەی وڵات، بە هەڵوێستی دژە ئەمنیەتی لە قەڵەم داوە و نووسیویەتی؛ کە بەپێی یاسای سزادان هەڵسووکەوتی لەگەڵدا دەکرێت. ئەو کورتەنامەیە بە ژمارەی ٦٠٠١١٣ بۆ هاووڵاتییان نێردراوە، و تیایدا هاتووە، کە لەگەڵ میدیای حیزبە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات و کەناڵەکانی بی‌بی‌سی و دەنگی ئەمریکا، پەیەوەندیی تەلەفۆنیتان هەبووە. هاووڵاتییان و چالاکانی ناوخۆ لەو باوەڕەدان، کە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەیانهەوێ لەو رێگەیەوە پەیوەندیی چالاکانی ناوخۆ لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات بپچڕێنن و بەو شێوەیە تووشی لێک دابڕانیان بکەن. جێگه‌ى باسه كه لە شاری ورمێ لەماوەی حەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ کەس ئەو کورتەنامەیان بۆ نێردراوە، کە دەقی ئەو نامەیە تیایدا نووسراوە، "ئێوە کەتوونەتە ژێر کاریگەریی تەبلیغاتی خراپ و دژە ئەمنییەتیی میدیاکانی سەربە بێگانەکان، بۆیە لەئەگەری پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات بەپێی یاسا سزادانی ئیسلامی بە تاوانبار دەناسرێی و لەگەڵت هەڵسووکەوت دەکرێت".
هەڵدانەوەی نایاسایی شوێنەوارە مێژووییەکان شاری سەحنە
یەکێک لە ئاس
ەوارە مێژووییەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەناسراوەوە بەشێوەی نایاسایی هەڵدراوەتەوە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ تەپۆڵکەی مێژوویی "سوورە بی" لە دەوروبەری شاری سەحنە، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی بەر لە مێژووی ئێرانی کونارا دەگەرێتەوە، لەلایەن چەند کەسێکەوە بەرەوڕووی هەڵدانەوە و "تاڵان کردن" بۆتەوە. ئەم تەپۆڵکە مێژووییە ؛ لە کاتێکدا هەڵدراوەتەوە، کە لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاویدا وەکوو ئاسەوارێکی میللی تۆمار کرابوو. نەبوونی چاوەدێری بۆتە هۆی ئەوەیکە خەڵکانێک بە مەبەستی هەڵدانەوە بە ئاسانی دەستیان بەو شوینە مێژووییە رابگات، کە ئەمە ئەو تەپۆڵکە مێژووییەی بەرەوڕووی لەناوچوون کردۆتەوە. هەروەها ئەو تەپۆڵکە مێژووییەی شاری سەحنەی سەربە ئوستانی کرماشان، هیچ تابلۆ و هێمایەکی ئاگادارکەرەوەی نییە و گەشتیاران لەکاتی سەردانیان بۆ ئەو شوینە تووشی سەرلێشێوان دەبن. هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سەحنەوە راگەیاند؛ پوستێر و تراکتی تایبەت بە فرۆشی "فلزیاب" و "گەنج یاب" بە شێوەی فەرمی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان هەڵواسراوە و هێندیک کەس بۆ ئەوەی لە شەویکدا رێگەی سەد ساڵە بپێوین، شوێنە کەونارایی و میژووییەکان هەڵئەدەنەوە. سەردەمی میژووی ئێرانی کەونارا، سەردەمی پێکهێنانی حکوومەتی ماد هەتا کۆتایی دەوڵەتی ساسانییەکان و هێرشی عەرەبەکان بۆ ئێرانە.
راوچیێكى مه‌ریوانى له رۆژی والانتایندا تاپڕه‌كه‌ی شكاند
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، راوچیه‌كی ناوچه‌ی مه‌ریوان دوای ٢٠ ساڵ له راوكردن به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه تاپڕه‌كه‌ی شك
اند. شكاندنی ئه‌و تاپڕه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه پاش ئه‌وه‌بوه، كه ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان سه‌ردانی گوندی راوچیهكهیان كردوه به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی چالاكی ژینگه‌یی. ئه‌و راوچیه، كه ناوی ئەحمەد عەزیزی-یه، دانیشتوی گوندی "دەرەکێ"ی سه‌ر به مه‌ریوانه‌و وه‌ك نیشاندانی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ سروشت له رۆژی ڤالانتایندا ئه‌و كاره‌ی كردوه.به پێى ئه‌م راپۆرته له ٣٥ شوێنی پارێزگای سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٥٠ هەزار چەکی رێگەپێدراو و نایاسایی بەدەستی راوچییەکانەوەیە، ئەو ژمارە چەکەش بە گەورەترین هەڕەشە بۆسەر ژینگەی ئاژەڵی کوردستان ده‌زانرێت.
جان کیری و جه‌واد زه‌ریف له مونیخ کۆده‌بنه‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێ
ران کۆبۆته‌وه. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش له په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ بووه و تیایدا هه‌ردوو وه‌زیر وت‌ووێژیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه کردووه که تایبه‌تن به به‌رنامه ناوکیهكهى ئێرانه‌وه. به‌رپرسێكى بالاى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کیری گرنگی داواكارى هه‌ردوو لای دانوستاندنه‌کانی بۆ زه‌ریف دووباره کردۆته‌وه و هه‌روه‌هاش به‌رده‌وامی ئێران بۆ وابه‌سته بوون به به‌نده‌کانی پلانی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێکردن، واته ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له مانگی یازده‌ی ڕابردوودا له ژنێڤ مۆرکرا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌شی به ڕوونی و ئاشکرایی باسکردووه که واشنگتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانن.کاترین ئه‌شتۆن، به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه دوو قۆڵیه‌که‌ی جان کیری و جه‌واد زه‌ریف کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تابڵێی گرنگه، هاوکاتی ئاماده‌کاریه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وتووێژی زیاتر له‌گه‌ڵ تاران‌دا. وه‌ها بڕیاره ڕۆژی ١٨ ئه‌م مانگه زلهێزه‌کانی جیهان گه‌ڕێکی تری دانوستاندنه‌کان له ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ست پێبکه‌نه‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاواش ئێرانیان به هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی تاوانبار کردوه و ئێرانیش نکوڵی لێ ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
خۆپێشاندان بۆ ئازاد کردنی ئۆجه‌لان
به پێى راپۆرتى ئاژانسی ئا
سۆشێتدپرێس دەزگاکانی ڕاگەیاندن تورکیا بلاویان كرده‌وه كه خۆپێشاندەرانی کورد لە چەندین شار لە باشووڕی خۆرهەڵاتی تورکیا لە ماوەی خۆپێشانداکان لە ١٥ مین ساڵوەگەڕێ گیرانی ڕێبەری زیندانیكراوى پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان لە گەڵ پۆلیس تووشی شەڕ و پێکدادان هاتن. به پێى ئه‌م راپۆرته پۆلیس دژبه خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسک ڕێژ و شلانگەکانی ئاوی بە کار هێنا بۆ ئەوەی بڵاوەیان پێ بکات، کە هێندێک بە هاویشتنی بەرد و بۆمبی ئاگردار وەلامی پۆلیسیان دایەوە. ئۆتوموبیلێکی پۆلیس لە شاری سلۆپی ئاگری گرت لە حاڵێکدا خۆپێشاندەرێک بە هۆی بۆمبی ئاگرییه‌وه لە شڕنا‌خ بە توندی بریندار بوو. خۆپێشاندەران لە دژی درێژە پێدان بە بەند کردنی ئۆجەلان ناڕەزایهتییان دەربڕی. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ لە وڵاتی کێنیا گیرا و بۆ تورکیایان گەڕاندەوە و برایرى زیندانى هه‌تا هه‌تاییان بۆ برییه‌وه.
كه‌م ئاوى به‌رۆكى به ٨ شارى گه‌وره‌ى ئێران گرتووه
به پێى راپ
ۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، بەرپرسێکی وەزارەتی وزەی ئێران بە وەسف کردنی ساڵی ٩٢ی هەتاوی وەکوو خراپترین ساڵ لە بواری بارین و هەروەها هەواڵی دۆخی خراپی ئاو لە ٨ شاری وڵات وەکوو، بەندەر عەباس و مەشهەد، راگەیاند و ئەم پرسەی وەک هوشدارێک وەسف کرد. رۆژی شەممە ٢٦ی رێبەندان سەتار مەحموودی، بەرپرسی ناوەندی وزەی ئێران وتى، بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئەم ساڵ ئێران بارینی زۆرى بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دۆخی ئاوی ئێران لە مەترسیدایە و ئەگەری زۆرە کە ساڵی داهاتوو ساڵێکی وشک بێت. ئەم بەرپرسە هەروەها جەختی لەوە کردە وە رێژەی ئاو لە ئێران لە چاو ساڵانی رابردوودا لە پلەیەکی زۆر نزم دایە و هەروەها بارینیش لە چاو ساڵانی رابردوودا زۆر کەم بووەتەوە. بە وتەی بەرپرسی وەزارەتی وزە، ٨ شار لەوانە، تاران، ئیسفەهان، بەندەر عەباس، مەشهەد، قوم، شیراز، ئەهواز و ئابادان لە بواری ئاو گەیشتوەنەتە سنووری هوشدار و هەروەها تەئکیدی کردەوه، بۆ شارەکانی، مەشهەد ، بەندەرعەباس و قۆم، دەبێت کومیتەیەکی تایبەت پێک‌بێت تا بە شێوەی بەردەوام لێکۆڵینەوە لە سەر ئاوی خواردنەوەی ئەو شارانە بکرێت.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی بۆ سورییه‌كان : داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا، داوای لێبوردنی له‌گه‌لی سوریا كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له كۆنگره‌ی ژنێڤ دوو نه‌گه‌یشتنه هیچ رێگاچاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی سوریا. ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا ئاشكرایكرد، خولی دووهه‌می كۆنگره‌ی ژنێڤ دوو كۆتایی هات و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتوێژه‌كان له‌نێوان و حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ستنیشان نه‌كرا. هه‌روه‌ها وتیشی: له خولی دووه‌می كۆنگره‌ی جنێڤ دوو هه‌ردوو لایه‌نی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا رێكه‌وتن له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به قه‌یرانی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام رێنهكهوتن له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی. ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی رایگه‌یاند،" حكومه‌تی سوریا لهوتوتوێژهكانیدا پێداگریی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تیرۆر ده‌كات، ئۆپۆزسیۆنیش پێداگریی له‌سه‌ر ده‌سته‌ی حوكمی ئینتیقالی ده‌كات، بۆیه دانوستانه‌كان ئه‌نجامی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی لێ نه‌كه‌وته‌وه"، وتیشی: لهبهرابهمبهر پێكنه‌هاتنی لایه‌نه جیاوازه‌كانی سوریا له‌كۆنگره‌ی ژنێڤ دوو، داوای لێبوردن له‌گه‌لی سوریا ده‌كه‌م.
ره‌سمێك كه خه‌لاتى وه‌رگرت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ٢٠/١/٢٠١٣ نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له‌پاركی هونه‌رمه‌ندان له‌تاران چاوه‌ڕێده‌كه‌ن به‌ئا
مادهبونی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران و ژماره‌یه‌ك وێنه‌گر بۆ روماڵی روداوێك كه ئێرانیه‌كان له‌دوای هاتنه سه‌ر كارى رژێمى ئاخوندییه‌وه له‌ساڵی ١٣٥٧ پێی راهاتون، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانه. عه‌لیره‌زا مهفیحهی (٢٣ ساڵ)و هاوڕێكه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی سه‌روه‌ری (٢٠ ساڵ) دوو مانگ پێشتر له‌نزیكی هه‌مان پارك دزی لههاوڵاتیهك دهكهنو چهقویهكی لێده‌ده‌ن به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خۆیان ڤیدیۆیه‌كی روداوه‌كه له‌سایتی یوتیوب بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.دادگایه‌كی تاران ئه‌و دوو كه‌سه بهموحارب له‌قه‌ڵه‌مده‌دات كه سزاكه‌ی مردنه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هاوڵاتیه‌ی دزیه‌كه‌ی لێكراوه نه‌مردوه‌و ته‌نیا به‌های ٢٠ دۆلار شتی لێبراوه. به‌بڕیاری دادوه‌ر قاسم سه‌له‌واتی كه له‌ئێران ناوبانگی هه‌یه به‌ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌دا ده‌سه‌پێنرێت. كه پۆلیسه ده‌مامكداره‌كان عهلیرهزاو هاورێكه‌ی له په‌تی سێداره نزیك ده‌كه‌نه‌وه كه به كرێنێك هه‌ڵواسراوه، عهلیرزها ده‌ترسێت به‌ڵام ته‌نیا شوێنێكی نزیك لێی ئه‌و “جه‌للاد”هیه كه سزاكه‌ی جێبه‌جێده‌كات، بۆیه ناچار سه‌ری ده‌خاته سه‌ر شانی، له‌وكاته‌دا فۆتۆگرافه‌ر ئه‌میر پورمهندی وێنه‌یه‌كی ده‌گرێت، ئه‌و وێنه هه‌ینی رابردو ١٤ی ئه‌م مانگه خه‌ڵاتی سێیه‌می به‌شی هه‌واڵی گشتی (World Press Awards) وه‌رگرت.