بەرپرسی ستادی زیندوو کردنەوەی گۆلی ورمێ: ئێمە بۆخۆمان گۆلی ورمێ‌مان وشک کرد
هاووڵاتییان لەو باو
ەڕەدان، کە لە بەرەبەری وشکبونی گۆلی ورمێ بەرپرسانی حکوومەتی تەنیا لە قاڵبی وادە و بەڵێنیی رزگارکردنی ئەو گۆلەدا کۆنگرە و کۆنفڕانس بەڕێوە دەبەن و باس لە خەسارەکانی پاش وشکبوونی ئەو گۆلە دەکەن.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی رێبەندان و لە بەرە بەری وشکبوونی گۆلی ورمێسی و دووەمین دانیشتنی "کۆنگرەی نێونەتەوەیی زانستیی زەوی بۆ رزگارکردنی گۆلی ورمێ" سەبارەت بە رزگار کردنی ئەو گۆلە دەستی پێ‌کرد و هەتا رۆژی چوارشەممەی ئەم حەفتەیە بەردەوام دەبێت. بەرپرسی ستادی زیندوو کردنەوەی گۆلی ورمێ لەو "کۆنگرە"یەدا رایگەیاندووە؛ "زیادەڕۆیی ئێمە بۆتە هۆی وشکبوونی گۆلی ورمێ و هیچ پێویست ناکات، خەتای ئەم وشکبوونە بۆ هۆکارە سرووشتییەکان بگەڕێنینەوە".
عیسا کەڵانتەری باسی لەوەش کردووە؛ حەسەن رۆحانی بەڵێنیی ئەوەی دابوو، کە بەبێ ئەوەی تێچووی رزگار کردنی گۆلی ورمێ لەبەر چاو بگرێت، یەکەمین بەرنامەی دەوڵەتەکەی رزگار کردنی گۆلی ورمێ دەبێت". ئەوەش لە حاڵێک دایە کە، هەتا ئێستاش بە کردەوە هیچ هەنگاویک بۆ رزگارکردنی ئەو گۆلە هەڵنەهێندراوەتەوە و هاوکات بە بڕاوی هاووڵاتییانیش، بەرپرسانی حکوومەتی تەنیا لە چوارچێوەی کۆنفڕانس وسمیناردا باس لە رزگار کردنی ئەو گۆلە دەکەن.
چالاکێکی فەرهەنگیی کورد لە ئوستانی خۆراسان رەوانەی زیندان کرا
چالاکێکی ف
ەرهەنگیی کوردى خەڵکی ئوستانی خۆراسانی باکوور بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ مەهدی جەعفەرزادە چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی ئوستانی خۆراسانی باکوور، بە تۆمەتی "هاتووچۆ بۆ هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ کوردەکانی رۆژئاوای ئێران"، حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ براوەتەوە. ئەو چالاکە فەرهەنگییە، پاش ئەویە ئەو حوکمەی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە، پاش خۆ ناساندن بە بەشی بەڕێوەبردنی حوکمەکان لە دادگای مەشهەد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە کراوە. مەهدی جەعفەرزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ و دانێشتووی شاری دەرەگەز لە ئوستانی خۆراسانی باکوورە، کە سەرەتایی ئەمساڵ دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد راگیرابوو. ئەو چالاکە فەرهەنگییە، پاش ٦٠ رۆژ دەستبەسەری، بە سپاردنی بارمتەیەکی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئێعدامى ٨ كه‌س له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى كه‌ره‌ج
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له درێژه‌ى ئێعدامه‌كان له ئێران له لایه‌ن رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندییه‌وه، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ٢٩ى رێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وتووێژه ناوه‌كییه‌كه‌ى نێوان رژێم و ولاتانى ٥+١، هه‌شت زیندانى له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى شارى كه‌ره‌ج له سێداره دران، جێگه‌ى باسه كه به پێى ئه‌م راپۆرته ته‌مه‌نى ئه‌و ئێعدامكراوانه له نێوان ٢٢ بۆ ٤١ ساڵدا بووه.
هەشت کەس لەبەرچاوی خەڵك لە سێدارە دران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، لە ماوەی رۆژانی رابردودا ٨ کەس لە زیندانهكانى نەوشەهر، مەشهەد،کەرەج و شیراز لە سێدارە دراون.

به پێى ئه‌م راپۆرته، سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٨ى رێبه‌ندان، دوو زیندانى له زیندانى نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران بە تاوانی “قەتڵی ئەنقەست” لە سێدارە دراون. ئەو دوو کەسە “ج . م ” و ” م . ئەلف” هه‌ر یه‌كه‌یان، ٧ ساڵ و ٥ ساڵ بوو کە دەستبەسەر کرابون. سزای سێدارەی ئەو دوو کەسە لە لایەن دادگای جەزایی مازەندەرانەوە دەرکرابوو و دیوانی بالاى وڵاتیش ئەو سزایەی پشت‌راست کردبووە. هه‌روه‌ها رۆژی شەممە ، سزای لە سێدارەدانی دوو کەسی دیکەش بە ناوی ” ئەلف . ر” تەمەن ٢٣ ساڵ و “ن . ج” تەمەن ٣٧ ساڵ لە گولشەهری شاری کەرەج و لە پێش چاوی خەڵکەوە بەڕێوە چوبوو. ئەو دوو کەسە بە تاوانی “مرۆڤ رفاندن”، “دزی” و ” دەستدرێژی” سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.
لە لایەکی دیکەوە و رۆژی پێنجشەممەى رابردوو، ٤ کەسی دیکە لە بەندیخانەکانی مەشهەد و شیراز لە سێدارە دراون. رۆژی پێنجشەمە دوو کەس بە تاوانی “قەتڵی ئەنقەست” لە بەندیخانەی “وەکیڵئاباد”ی شاری مەشهەد لە سێدارە دراون کە ناوه‌كانیان رانەگەیەندراوە. جێگه‌ى باسه كه هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى“هیرانا” لەو بارەوە رایگەیاندوە کە ئەو دوو کەسە پێش لە تەمەنی یاسایی توشی ئەو تاوانە بوون . هه‌روه‌ها هەمان رۆژ، دوو کەس بە ناوه‌كانى “ر . ئەلف” ٣٦ ساڵ و ” م . د” ٣٧ ساڵ بە تاوانی “دەستدرێژی سێکسی ” و لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارە دران.
ئه‌مڕۆ وتووێژه‌کانی ناوه‌کی ئێران ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، داهاتووى به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و ئابوری ئه‌و وڵاته له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر مێزی دانوستاندن له ڤیه‌ننا و چاودێرانیش به قۆناغێکی سه‌ختی وتووێژه‌کان ناودێری ده‌که‌ن. به‌پێی ڕێکه‌وتنه به‌راییه‌که‌ی مانگی ١١ ی ڕابردوو سزاکان له‌سه‌ر ئێران كه‌م کرانه‌وه له به‌رامبه‌ر سنوردارکردنی به‌شێکی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها بۆ ٦ مانگ بووه له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌وه‌ی دانوستاندن له‌سه‌ر گۆڕانکاری به‌رچاو بکرێت له‌و به‌رنامه ناوه‌کیه‌ی ئێران‌دا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاکان. کاربه‌ده‌ستانی هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران‌دا کۆده‌بنه‌وه و کۆبوونه‌وه‌کانیش به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌بێت. جێگه‌ى باسه كه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت كه ته‌واوی سزاکان لابدرێن ئه‌وا ده‌بێت قایل بێت به که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی و به‌شێوه‌یه‌ک دڵنیایی بدات كه ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌كار ناهێنێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی.
له ئێران سیاسه‌تی به به‌رنامه هه‌یه و هه‌رگیز ڕێز بۆ نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانیتر دانانرێت
به پێى راپۆرتى هه
زواڵدهرییهكان، شه‌پۆلێکی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی ئێران‌دا ده‌ستیان پێکردووه دژی درامایه‌کی ته‌له‌فزیۆنی وه‌ک خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن سوکایه‌تیه‌کی ئاشکرا به که‌مایه‌تیه‌کی ناو وڵاته‌که کراوه. خۆپیشانده‌ران ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێرانیان به ڕه‌گه‌زپه‌رست و به سوکایه‌تی کردن به که‌مایه‌تیه‌کان گوناهبار کردووه. جێگه‌ى باسه كه سه‌رۆکی ناوه‌ندى ئه‌هواز بۆ میدیا و توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له دزفول ڕوویداوه درێژه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی به‌ختیاریه لوڕه‌کان بوو له ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی تری وڵاته‌که‌دا و ده‌شڵێت خۆپیشانده‌ران توانیویانه هاوسۆزی پێکهاته‌کانی تریش به‌لای خۆیاندا ڕابکێشن وه‌ک عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هواز. حه‌سه‌ن ڕازی ده‌شڵێت له‌و درامایه‌دا له دیالۆگی یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کاندا گوتراوه "وه‌هام لێ مه‌که باسی بکه‌م به‌ختیاریه‌کان چۆن بوونه‌ته به‌ختیاری". له درێژه‌ی ئه‌و دیالۆگه‌ی دراماکه‌دا وتراوه "به‌ختیاریه‌کان به کاسه‌لێسی و به‌کرێگیراوی به‌ریتانیه‌کان بوونه‌ته به‌ختیاری". ڕازی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌و سیاسه‌تی به‌که‌م زانینه‌ی ڕژێمی ئێران له وڵاته‌که‌دا گرتویه‌تیه به‌ر و هه‌رگیز ڕێز بۆ نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاکانی تر دانانرێت.
فەرمانداری گشتی (بەرەی کورد – جەبهەت ئەلئەکراد) لە حەلەب کوژرا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، عەلا جبۆ، فەرمانداری گشتی بەرەی کورد – جەبهەت ئەکئەکراد لە ئەنجامی هێرش و تۆپباران
ی ڕژێمی سوریا لە حەلەب گیانی لەدەستدا. فەرمانداری ناوەندی جەبهەت ئەلئەکراد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ فەرمانداری گشتی بەرەی کورد – جەبهەت ئەلئەکراد "عەلا جبۆ" ڕۆژی ١٢ى ١ى ٢٠١٤ بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوچەی سەکەن شەبابی گەڕەکی ئەشرەفیە لە حەلەب کوژراوە. عەلا جبۆ، ناسراو بە "ئەبو ستەف" لە ساڵی ١٩٧٦ لە حەلەب لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠١٣ بووە بە فەرمانداری گشتی جەبهەت ئەلئەکراد کە گروپێکی چەکدارییە لە حەلەب و دەوروبەری و بە ووتەی خۆیان هەم لە بەرامبەر هێرشی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە، هەم لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی سوریا خەڵکی ئەو ناوچەیە دەپارێزن. ئەو بەرەیە هەرچەندە یەکێکە لە گروپەکانی سوپای ئازادی سوریا، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ ئەوان لەگەڵ یەپەگە بەرگری لەو ناوچانە دەکەن کە کورد وعەرەب پێکەوە تیایدا دەژین لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان.
راسته‌وخۆ بینه‌ری ئه‌و به‌رده زه‌به‌لاحه به كه به‌ره‌و گۆی زه‌وی دێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كارناسانى بواری گه‌ردونناسی ئاشكرایانكرد به‌ردێكی زه‌به‌لاح كه قه‌باره‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر سێ
یاریگای تۆپی پێ ده‌بێت و تیره‌كه‌ی ٢٧٠ مه‌تره به‌خێرایی ٤٣ هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به ئاراسته‌ی زه‌وی دێت. ئه‌و كارناسانه ڕایانگه‌یاند كه به‌رده‌كه كه ناوی (EM٢٦ ٢٠٠٠)ه به‌وردی چاودێری ده‌كرێت و هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی بۆسه‌ر زه‌وی نییه. نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رده زه‌به‌لاحه له‌كاتێكدایه كه ساڵی ڕابردوو نه‌یزه‌كێك له‌ناوچه‌ی ئۆراڵی روسیا كه‌وته‌خواره‌وه و بووه‌هۆی برینداربوونی نزیكه‌ی ١٠٠٠ كه‌س.
هاوینی ٢٠١٤ دەبێتە “گەرمترین هاوینی” مێژوو
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كارناسانى وڵاتی ئەڵمانیا رایانگەیاندوە کە پێدەچێت هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوین بێت لەو کاتەو
ە کە پلەی گەرما تۆمار دەکرێت. ئەو زانایانە ئەو پێشبینیانە ٧٥% مەزندە کردوە و وتویانە لە نیوەی دوەمی ئەمساڵ دیاردە “ئێل نینۆ” دێتە ئاراوە. “ئێل نینۆ” یەکێک لە بەناوبانگرترین دۆخەکانی كەش و هەواو کاتێک رودەدات کە ئاستی ئاوی ئۆقیانوسی ئارام لە بەشی ئیستوایی بە شێوەیەکی نائاسایی گەرم دەبێت و دەبێتە هۆی هەڵکردنی “با” لە رۆژئاواوە بۆ رۆژهەڵات و كەش و هەوای ناوچەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئیستوای ئوقیانوسی ئارام بە شێوەیەکی نائاسایی ئاڵوگۆڕی بە سەردا دێت. لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری “PANS” چاپ و بڵاوکراوەتەوە، زانایانی زانکۆی “گیسێن”ی ئەڵمانیا رایانگەیاندوە کە دەتوانن دیاردەی “ئێل نینۆ” یەک ساڵ پێش لە رودانی پێشبینی بکەن. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “ئیندیپێندێت”، زانایانی زانکۆی “گیسێن” ویرای ئەوەی مەزەندەیان کردوە کە لە هاوینی ئەمساڵدا دیاردە “ئێل نینۆ”رو دەدات وتویانە ئێمە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رودانی ئەو دیاردەیەمان رەتکردبوە کە پێشبینیەکانمان بەراست دەرچو بون. ئەو زانایانە هیوایان خواستوە کە وڵاتانی جیهان بە ئاگاداربن لە رودانی دیاردەی “ئێل نینۆ” بتوانن ئامادەکاری باش بۆ بەرەوروبونەوەی ئەو ئاڵوگۆرە نائاساییانە بکەن کە بە هۆی ئەو دیاردەوە دێنە ئاراوە.