له‌رۆژی زمانی دایكدا ٥٠ كه‌س دەستبەسەر کران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، لە بەرەبەرەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی، نزیکه‌ی ٥٠ کەس لە چالاکانی ئازەری زمان کە خەریک
بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێکی تایبەت بەو رۆژه بوون لە لایەن هێزە ئه‌مینه‌كانی ئێرانەوە دەست بە سەر کران.ئەو چالاکانە رۆژی پێنجشەمە ١ى ره‌شه‌ممه و بە بۆنەی ٢١ی فێبرییە رۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە خانوی یەکێک لە چالاکانی سیاسی بە ناوی “ئەکبەر ئەبولزادە” لە شاری “ئەهەر” سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، لە لایەن هێزە ئه‌مینه‌كانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. جێگه‌ى باسه كه ئەو دەستبەسەر کراوانە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنوسیان نیه.
شاری “ئەهەر” شارێکی ئازەری نیشینە و زیاتر لە ١٢٨ هەزار کەس دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات هەڵکەوتووە.