نه‌یانتوانیوه زمانى دایكى ئه‌و گه‌لانه بسرِنهوه،به‌تایبه‌ت به‌هۆی زیندویی زمان و نووسین و ئاخاوتن و به‌كارهێنانی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانه‌وه نه‌ك ئه‌و پیلانه به دی نه‌هاتووه ته‌نانه‌ت وه‌ك یه‌كیك له داخوازییه سه‌ره‌كیه‌كانى نه‌ته‌وه‌كانی بێ ماف له ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌یان دابووه .
گه‌لی كورد له دوای دابه شبوونی به‌سه‌ر ولاتانی تردا و له ژێر سێبه‌ری قورس و شوڤێنیانهی رژیمه دیكاتورهكانی ناوچه ، یه‌كیك له بنه‌ماكانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی ، ره‌وایی مافی خوێندن و نوسین به زمانی دایك بووه و هه‌موو لایه‌ك وهه‌روه‌ها سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران له سه‌ر ئه‌م داخوازییه شیلگیر و به‌رده‌وام بوون.ئاشكرایه زمان نوێنه‌ری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و پێناسه‌ی گه‌له‌كه‌مانه و له ناوچوونی زمانی دایك به له‌ناو چوونی به‌شێكی به‌رچاوی كه‌لتور و داب و نه‌ریت و میژووی نه‌ته‌وه‌ییه .مافی خوێندن و نووسین به زمانی دایك له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆرینه‌ی ولاتانی جیهان وه‌ك مافێكی سروشتی و ئه‌سلێكی مافی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه ناسراوه و ساندنه‌وه‌ی ئه‌ومافه به مانای كارێكی دژی مرۆڤانه و له درێژه‌ی ژێنوساید دا ئه‌ژمار دێت . په‌ره پێدانی كه‌لتور و زمانی گه‌لانی تر له ناو وڵاتێكدا نه‌ك بۆ داهاتوو و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و ولاته نابێته مه‌ترسی ، به‌لكوو كه‌لتور و باری زانستی و كومه‌لایه‌تی و ....هتد ئه‌و ولاته به هێز ده‌كات و به پێچه‌وانه‌وه زه‌وت كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و له‌وانه خویندن و نووسین به زمانی دایك ، ئه‌بێته هۆی ناعه‌داڵه‌تى و دواجار به هێزبوونى بیرى نه‌ته‌وایه‌تى و خه‌باتى بێ‌وچان بۆ وه‌ده‌ست هێنانى مافه ره‌واكان.
درۆ و فرت و فیڵی رژیمی ئاخوندی له سه‌ر پێدانی ماف به گه‌لانی ناو ئیران و له‌وانه مافی خوێندن و نووسین به زمانی زگماكی و خاڵی رواڵه‌تی ١٥ و ١٩ی قانوونى ئه‌ساسی ، لای هه‌مووان ئاشكرا بووه و ده‌ركه‌وت كه رژیمی ئاخوندی باوه‌ری به پێدانی هیچ جۆره مافێك نیه به نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو ئێران و به‌رده‌وام سیاسه‌تی سه‌ركوت و پیشیل كردنی مافه سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌لكی ئێرانی په‌یره‌و كردووه و هه‌تا ئه‌و رژیمه بمێنێت هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ده‌مێنیته‌وه ، چونكه له سه‌ر ئه‌ساسی زه‌وت كردنی مافی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئیران دامه‌زراوه .
روژی ٢١ فوریه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به رۆژی جیهانی زمانی دایك ناسراوه به‌لام رژیمی ئاخوندی نه‌ك ئه‌و روژه‌ی به ره‌سمی نه‌ناسیوه به‌ڵكو له كارێكی شوفێنیانهدا رۆژیكی به ته‌نها بو زمانی فارسی ته‌رخان كردووه و هه‌ڵوێستی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسی له به‌رانبه‌ر ده‌نگۆی خوێندن و نووسین به زمانی زگماكی له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ده‌ری خست كه كاربه‌ده‌ستانی رژیم كه باڵیان به سه‌ر هه‌موو بنكه‌كانی فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده دا گرتووه‌و مافى ره‌وای نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێران یانان پێ شێلكردوه, بۆیه ئه‌بێت كورد له پاڵ باقى خه‌ڵكى ئێران هه‌وڵ و به‌رنامه‌كانی بۆ به‌ره‌و پێشبردن و گه‌شه‌پێدانی خه‌بات بۆ رووخانى ده‌سه‌لاتى نامرۆڤانه‌ى رژیمى ئاخوندى كۆ بكه‌ینه‌وه.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئیران له هه‌موو جه‌ماوری ئیران و به تایبه‌ت گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران داواكاره كه‌بۆ هێنانه دیى مافه ره‌واكانیان و له‌وانه مافی خوێندن و نووسین به زمانی دایك له كار و چالاكی و چاپی كتێب و رۆژنامه و هه‌ر كۆر و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدانی زمانی كوردی به‌رده‌وام بن .
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
٢١ فوریه‌ی ٢٠١٤