لە نۆ مانگدا ٣١٢٥ كه‌س له ئێران خۆیان کوشتوە
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رێژەی خۆکوژی لە ئێران‌دا بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینیوە بەبەراورد بەساڵی رابردو لەسەدا ١٤ زیادیكردوە.بەپێی ئه‌م راپۆرته له نۆ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵدا له ئێران، ٣ هەزار و ١٢٥ هاوڵاتی خۆیان کوشتوە. بەپێی ئەو راپۆرتە لەو ماوەیەدا ٩٨٢ ژن‌و ٢ هەزارو ١٤٣ پیاو خۆیان كوشتوەو کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە. جێگه‌ى باسه كه به پێى ئەم ئامارە بە بەراورد بەساڵی رابردو کە ٢ هەزار و ٧٤٠ هاوڵاتی ئێرانی کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنابوو، ١٤% بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. هەروەها بەپێی ئەو راپۆرتە لە ماوەی ١٢ مانگی ساڵی رابردودا،٣ هەزار و ٦٤٠ حاڵەتی خۆکوژی لە ئێران تۆمار کراوە کە ٢ هەزار و ٥٣٠ کەسیان پیاو و ١١١٠ کەسیان ژن بون.
ساڵی رابردو پارێزگای کرماشان بە تۆمارکردنی ٢٧١ حاڵەتی خۆکوژی دوای پارێزگای تاران لە پلەی دوەمدا بو. پارێزگای تاران بە تۆمارکردنی ٤٠٩ حاڵەتی خۆکوژی لە پلەی یەکەم دێت. لەو راپۆرتەدا هاتووە کە ٥٠%ی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ خۆیان كوشتوە لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕوسیا مه‌شق و ڕاهێنانی به هێزه‌كانى ده‌كات ده‌کات
به پێى راپۆرتى هه
واڵدهرییهكان، ولادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا فرمانی مه‌شق و ڕاهێنانێکی به هێزه چه‌كداره‌كانى داوه به مه‌به‌ستی زانینی ئاستی ئاماده‌یی ئه‌و هێزهانه له ڕۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی ڕوسیادا و هه‌روه‌هاش ئه‌و ناوچانه‌ی نزیک سنوری ئۆکرانیان. وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا ده‌ڵێت؛ له‌شکر، هێزی ده‌ریایی، وه هێزی سه‌ربازیش به‌شدار ده‌بن له مه‌شق و ڕاهێنانه‌که‌دا بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی هێزه‌کانی وڵاته‌که بۆ سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی وه‌ک مۆسکۆ ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئاسایشی سه‌ربازیی ڕوسیا.هاوکات خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ڕوسیا و ئه‌وانه‌ش که لایه‌نگری ڕیبه‌رانی کاتی ئۆکرانیان له شاری سیمفرۆپۆڵ ی باشوری وڵاته‌که به یه‌کیاندا داوه.
پێکدادانه‌کان بچوک بوون به‌ڵام خۆپیشانده‌ر هه‌بوون ده‌م و چاویان خوێناوی بووه و له‌و پێکدادانانه‌ی له باڵه‌خانه‌ی پایته‌ختی کریمیا ڕوویداوه. دانیشتوانی دوڕگه‌ی کریمیا به شێوه‌یه‌کی گشتی به زمانی ڕووسی قسه ده‌که‌ن و پشتیوانی مۆسکۆ ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده که‌مایه‌تی تهتهرهکانیش له‌وێ ده‌ژین و هه‌ڵوێستیان دژی مۆسکۆیه.