فشار
ى داموده‌زگاكانى ئه‌منیه‌تى بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى چالاكانى كورد له درێهى فشار بۆ چالاكانى سیاسی كورد، ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارستانى مه‌ریوان بۆ چه‌نده‌مین جارى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ههرِهشه له خانه‌واده‌ى محه‌ممه‌دى فه‌تحى ده‌كه‌ن. به پێ راپۆرتى كه‌مپه‌ینى داكۆكى له زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، وه‌زاره‌تى ئیتلاعات له كوردستان، به بیانووى جۆراوجۆر خانه‌واده‌ى چالاكانى سیاسی كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتن ده‌خاته فشاره‌وه. ده‌وترێ ئیتلاعاتى مه‌ریوان به ههرِهشهوه داواى له خانه‌واده‌ى فه‌تحى كردووه كه هاوكاریی ئیتلاعات بكه‌ن. هچهند ۆرژى رابردوو وه‌زاره‌تى ئیتلاعات سه‌ردانى ماڵى محه‌ممه‌دى فه‌تحى كردووه و وێراى پشكنینى ماڵه‌كه بێریزیان به ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى فه‌تحى كردووه.
بانگهێشتی دوو هاووڵاتیی كورد له شاره‌كانی قوروه‌و دێولان، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات
له‌درێژه‌ی ر
هوتی فشاری بۆ سه‌ر هاووڵاتییان و چالاكانی مه‌زهه‌بی له كوردستان، دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌لكی شاره‌كانی قوروه و دێولان له ئوستانی كوردستان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شارانه‌وه بانگهێشت كران. به‌پێێ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٦ی پووشپهرِ هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی محه‌مه‌د كه‌ریمی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كرا‌و بهرهورِووی لێپرسینه‌وه‌ی مه‌ئموورانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه بوویه‌وه. محه‌مه‌د كه‌ریمی و مه‌نسوور قادرمه‌رزی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كران هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١٧ی پووشپهرِ، مه‌نسوور قادرمه‌رزی و خه‌ڵكی شاری دێولان، كه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كرابوو، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر لێكۆلینه‌وه‌ی لێكرابوو.
هاووڵاتییه‌كی شنۆیی، به‌شێوه‌ی گوماناوی گیانی دا
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ، كه پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ری سوپای پاسدارانی ئه‌و شاره‌وه ههرِهشهی كوشتنی لێكرابوو، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی دا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئهمرِۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی پووشپهرِ
، ته‌رمی لاوێكی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه‌ی كوردی خه‌ڵكی گهرِهكی "سه‌یداوێ"ی شنۆ له نێو باخێكی نزیك گهرِهكی "سه‌یداوێ"دا دۆزرایه‌وه. ئه‌و لاوه كورده ناوی مسته‌فا ریزی و كورِی ره‌سووڵ بووه، كه به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه. مسته‌فا ریزی چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ری سوپای پاسدارانی شاری شنۆ به‌ناوی "جلیلپهنا" به كێشه هاتبوو، له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌وه ههرِهشهی كوشتنی لێكرابوو. هه‌تا ئێستا چۆنییه‌تیی گیان دان یان كوژرانه‌كه‌ی بۆ هه‌واڵنێری كوردپا روون نه‌بۆته‌وه‌و ته‌رمی مسته‌فا ریزی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی شاری شنۆ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ته‌رمی كه‌سێك به‌ناوی (خالید ساڵح‌پوور) و خه‌ڵكی گهرِهكی ٣٢ میتریی شاری سه‌قز، له نزیك به‌نداوی لهگزیی شاری سه‌قز دۆزرایه‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه سه‌قزییه به‌هۆی كێشه‌ی ماڵی و قه‌رز و قۆڵه‌وه به ده‌ستی شهریكهكهی كوژراوه‌و و دواتر ئاگر له ته‌رمه‌كه‌ی بردراوه.
ناكۆكى قووڵ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران
ویلیلاد هی
گ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا روونى كرده‌وه كه ناكۆكى زۆر به‌رچاو سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی له نێوان رژیمى ئێران و وه‌لاتانى ١+٥ بوونى هه‌یه. ناوبراو له ووتووێژێكدا ووتى: گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكى كۆتایی له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران حه‌سته‌مه. ناوبراو هه‌وه‌رها ووتى: ووتووێژهكانى ویه‌ن له ئێستا دا له قۆناغێكى چاره‌نووسساز دایه و هێشتا له رێكه‌وتنێكى دڵنیاكهر دوورین.
ده‌ست
به‌سه‌ر داگرتنى ٢ میلیارد دۆلار له داهاته‌كانى ئێران دادگاێكى ئه‌مریكا رۆژى چوارشه‌ممه به دانى ١.٧٥ میلیارد دۆلار له داراییه‌كانى لۆكه كراوى ئێران به خانهوادهكانى قوربانیانى رووداوى بومبدانانهوهى ١٩٨٣ى به‌یرووت ده‌نگى دا.
٨٠ له‌سه‌دى پرۆژه عومرانیهكان وه‌ستاون
داخرانى
پرۆژه عومرانیهكان ٤ میلیۆن كرێكارى وه‌رزى بێكار كردووه و په‌یداكردنى بژیویی ژیانى ١٦ میلیۆن كه‌سی دژوار كردووه. تایبه‌ت كردنى نه‌شیاوى بووجه‌ى عومرانى له ساڵه‌كانى رابردوو بۆته هۆى داخرانى ٨٠ له‌سه‌دى ئه‌و پرۆژانه. له ئێستا دا دیارده‌ى هه‌لاوسان وه‌لاتى ئێرانى له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكى جیددى رووبه‌روو كردووه و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش خه‌ساره كۆمهلایهتیهكانى وه‌ك بێكارى و ته‌لاق و دزى و زۆر خه‌سارى تر‌ى به‌ره‌و سه‌ر بردووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی مالیكی ده‌داته‌وه
ئهمرِۆ پێنجشه‌ممه ١٠ ته‌مموزی ٢٠١٤ ، له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و تیشكی خسته سه‌ر دوایین رِووداوه سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی عێراق، به‌هێزتربوونی گروپه چه‌كداره‌كانیشی به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره زانی و رِایگهیاند: " رِوبهرِوبونهوهی تیرۆر هه‌وڵێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته و ئێستایش چه‌كداران و تیرۆریستان توانیویانه هه‌ر له رِقهی سووریا هه‌تا نزیك به‌غدا ناوچه‌یه‌كی زۆر بخه‌نه ژێر كۆنترِۆڵی خۆیانه‌وه. "سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خستهرِوو كه شه‌ش مانگ به‌ر له رِووداوهكانی موسڵ به‌رپرسانی عێراقی و خودی مالكیی له مه‌ترسیی بارودۆخی شاری موسڵ ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌ڵام مالیكی و به‌رپرسانی به‌غدا به جدییان وه‌رنه‌گرت. وتیشی: له درێژه‌ی وته‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌دوای ئه‌و شكسته‌ی كه تووشی سوپای عێراقی بووه مالیكی بۆ داپۆشینی شكسته‌كانی خۆی خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی بێ بنه‌مایه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسی سه‌ره‌كیی تێكچوونی دۆخی عێراق خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه. سه‌رۆك بارزانی وێرِای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هۆشداریی تێكچوونی بارودۆخ و گهرِانهوهی دیكتاتۆریه‌ت و به‌ره‌و ههڵدێرچوونی عێراقی داوه، رِایگهیاند كه كێشه‌ی عێراق كێشه‌ی تاكه‌كه‌سێك نییه به‌ڵكو گرفته‌كه له نه‌هج و ئیداره‌دانی هه‌ڵه‌ی كاروباره‌كانه.
سه‌باره‌ت به ههرِهشه و تۆمه‌ته‌كانی مالیكی له‌دژی هه‌ولێر سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ولێر هه‌میشه جێگه‌ی ئه‌و هاووڵاتی و لێقه‌وماوانه بووه كه له‌ده‌ستی دیكتاتۆرییه‌ت رِایان كردووه و ئێستاكه‌یش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كه به ملیونێك و دوسه‌دهه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه و له‌بری ئه‌وه‌ی مالكی به‌رپرسانه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردبا و سوپاسی هه‌رێمی كردبا و قسه‌ی له‌باره‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان كردبا به‌مشێوه‌یه تۆمه‌ت ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یشی خسته رِوو كه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی مالیكی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی شه‌ش فیرقه ته‌سلیمی داعش كران و ئێستاكه‌یش سووننه و شیعه میانرِۆكان له
پرِۆسهی سیاسیی عێراقدا زۆر لاواز كراون. له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی عێراق سه‌رۆك بارزانی هێمای به‌وه‌دا كه پێشێلكردنی ده‌ستوور و سیاسه‌تی دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندن و په‌راوێزكردنی پێكهاته‌كان عێراقی پارچه‌پارچه كردووه نه‌ك كوردستان و، ده‌ستووریش زۆر بهرِوونی باس له‌وه ده‌كات كه پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌پارێزێت و ده‌یان نموونه هه‌یه كه ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌ستووریان پێشێل كردووه.سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر دۆخی تازه‌دا، سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی رِوونكردهوه كه له ده ساڵدا ئێمه هه‌موو رِێگهیهكمان تاقیكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ عێراقدا بژیین، به‌ڵام سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی هه‌ڵه نه‌یهێشت ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ر بگرێت. سه‌رۆك بارزانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێمای به‌وه‌دا كه له پاش رِووداوهكانی موسڵ و قه‌یرانی نوێ، كوردستان كار له‌سه‌ر دوو رِێرِهو ده‌كات یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیی برایانی شیعه و سووننه بدات كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پرِۆسهی سیاسی سه‌ر بكه‌وێت و ئه‌وه‌ی تریان به‌رده‌وامبوونه له كاركردن بۆ چه‌سپاندنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كوردستان و پارله‌مانی كوردستانیش كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و گرتنه‌به‌ری رِێوشوێنهكان ده‌كات. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌م برِیاره پاشگه‌ز نابینه‌وه و گه‌لی كوردستانیش بۆ چاره‌نووسی خۆی مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س و لایه‌نێك وه‌رناگرێت.سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ و كه‌ركووكیش سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی خاك و خه‌ڵك له ههرِهشهی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا جێگیر بوونه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناكشێنه‌وه و له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه‌یش رِایگهیاند كه ته‌نیا قۆناغی رِیفراندۆم ماوه و ئێمه رِێز له ئیراده و ویستی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه ده‌گرین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه كه‌ركووك ببێته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی.
سووریا.. ژماره‌ی كوژاوان ١٧٠هه‌زار كه‌سی تێپهرِاندووه
به‌پێی راپۆرتێكی
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری كه ئهمرِۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شهرِی سووریا له ئازاری ساڵی ٢٠١١ تاوه‌كو ته‌ممووزی ٢٠١٤، زیاترله ١٧٠هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌دا كوژراون، ژماره‌ی قوربانییانیش به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. له‌نێو كوژراوه‌كاندا ٥٦٤٩٥ كه‌سی مه‌ده‌نی و ٩٠٩٢ منداڵ و ٥٨٧٣ له ره‌گه‌زی مێینه‌و ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ١٨ساڵییهوه بووه، ٦٥٨٠٣ كه‌سیان له‌نێو سوپای سووریا بوونه، هه‌روه‌ها ٤٦٣٠١ له قوربانییه‌كانیش چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆنن كه له‌نێویاندا چه‌كداری رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" هه‌ن، ئه‌مه جگه له ٢٩١٠ كوژراوی دیكه كه ناسنامه‌كه‌یان نادیاره. چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دابه‌شده‌بن بۆ سه‌ربازانی جیابووه‌وه له سوپا‌و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها چه‌كداره بیانییه‌كان و گرووپه جیهادییه‌كان. ژماره‌ی كوژراوانی نێو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه سووری نین ١٥٤٢٢ كه‌س بوونه كه زۆربه‌یان كه‌سانی جیهادین له‌نێو به‌ره‌ی نوسره‌و " ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" و گرووپه ئیسلامییه‌كانی دیكه. ئه‌و رێكخراوه له راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه زیاتر له ٢٠ هه‌زار بێسه‌روشوێن له‌نێو زیندانه‌كانی سووریادان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شهرِی سووریا بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته له‌نێوخۆی وڵاته‌كه‌یان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.