بێهروز ئه‌رده‌لانچوارساڵ به‌رله‌ ئێستا ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كورد،مامۆستا سه‌یدجه‌لال ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد وله‌دووی خۆی گه‌لێك كه‌لێنی خسته‌ به‌ره‌ی به‌رخودان و دنیای ئاڵ و والاَی هونه‌ری رِسه‌نی كوردی.چوارساڵ له‌مه‌وپێش سنگی ژیان زامدار بوو،جارێكی دیكه‌ هه‌وری ره‌ش ئاسمانمانی داگرت و وه‌یشومه‌ی مه‌رگ وناخۆشی به‌ربینگی پێگرتین وهیوای دوارۆژی لێ ئه‌ستاندین. زایه‌ڵه‌ی رۆح كێشان ومه‌رگی هونه‌ر و ئوستوره‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی،خۆی پیشان به‌ ژیان دا ومامۆستای رابه‌رو رِێنیشانده‌ری له‌ ئه‌ستاندین.به‌مه‌رگی كت وپری ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ی میژوو،شۆرِشی نه‌ته‌وایه‌تی له‌كوردستانی ئێران خه‌سارێكی....
 گه‌وره‌ی وه‌به‌ركه‌وت وسازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانیش مه‌زنترین كاره‌سات ورِووداوی له‌میژووی خویدا تۆمار كرد.باخی شێعرو ئه‌ده‌بی كوردی ژاكاوگوڵی ئه‌م دیاره‌ په‌رِپه‌ربوون.مه‌رگی مامۆستا ،مه‌رگی هه‌نه‌ری ره‌سه‌نی كوردی وزمانه‌وانی و راستی شۆرش بوو.سه‌خته‌ به‌ بێ رِچه‌شكێنێكی وه‌ك ئه‌م رِابه‌ره‌،به‌زویی بچینه‌وه‌ دۆخی ده‌ورانی حه‌یاتی مامۆستا،به‌لاَم ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر جێگای هومێده‌كه‌ بیری ماموستا رۆژبه‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ و یادی وه‌ك خۆری ناوشه‌وه‌ زه‌نگ هه‌رده‌م خۆی ده‌رده‌خات.ساڵ به‌ساڵ یادی زیندووتر ده‌بیت وداهێنانه‌كانی له‌باری سیاسیه‌وه‌ گشتگیرتر ده‌بن. مامۆستای رابه‌ر به‌ هینانه‌ ئارای جوولاَنه‌وه‌وخه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی وئیسلامی وتێكه‌ڵ كردنی ئه‌م دوو چه‌مكه‌،گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌ خه‌باتی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردو توانی به‌ ده‌سپێكی خه‌باتێكی نوێ ومه‌زن،كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر ئه‌م جوولانه‌وه‌دا به‌جێبهێڵیت.پاشان به‌ لیك گرێدانی رِه‌هه‌نده‌كانی شۆرش ورۆحی به‌رخودان به‌ ئاقاری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌كوردستانی ئێران،بووه‌ خاوه‌ن ئه‌ده‌بیاتێكی سیاسی نوێ و به‌هێزكه‌ خۆی له‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووهێزه‌كان له‌ده‌ووری موبارزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی تا گه‌یشتن به‌مافی رِه‌وا بینیوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ده‌سپێكی شۆرش وسه‌ركه‌وتنی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر نیزامی پاشایه‌تی وهاتنه‌ سه‌ركاری رژیمی ئاخوندی كه‌ كوردستان له‌لایه‌ن شۆراكانی شارودێ به‌ریوه‌ ده‌بران،ماموستا وه‌ك رابه‌رێكی مه‌یدانی یه‌كه‌م كارێك كه‌كردی دروست كردنی شۆرای شاری بانه‌ ،به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان بوو.ته‌نانه‌ت له‌كه‌سایه‌تیش كه‌ڵكی وه‌رگرت وبه‌شێوه‌یێكی ئازادو دیموكراتیك كه‌ پاشتربووه‌ ئیلهام به‌خش بۆ باقی ناووچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان،حكومه‌تی خۆجێیی به‌ریوه‌برد.له‌و ماوه‌دا كه‌مترین تاوان ئه‌نجام درا وخه‌ڵك زۆر ئازادانه‌ به‌شدار بوون له‌پرۆسه‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری. بیركردنه‌وه‌ی مامۆستای رابه‌ر به‌ته‌واوه‌تی بیرێكی پلۆرال بوو كه‌ له‌یاده‌وه‌ری میژوودا هه‌لگیراوه‌.ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ له‌ناووچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر بیروباوه‌ری سیاسی خه‌ڵك رِاوو ده‌نران وپه‌نایان بۆ ئه‌و ناووچه‌ ده‌بردكه‌ مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌رێوه‌ی ده‌برد. پاشان له‌ ده‌ورانی هیرشی نیزامی ئاخوندی بۆ سه‌ر كوردستان و خۆراگری خه‌لك،مامۆستای رابه‌ر بانگه‌وازی موقاومه‌تی سه‌رداو كوردستانیانی بۆ به‌ره‌كانی شه‌رِ له‌دژی هیرشی نیزامی تازه‌ به‌ده‌سه‌لاَت گه‌یشتوو كۆده‌كرده‌وه‌.له‌شه‌رِوشۆری كودستان،فه‌رمانده‌ی چه‌ندبه‌ره‌ی له‌ ئه‌ستۆ بوو.یه‌كێك له‌به‌رانه‌ی كه‌دژمن تێك شكێندراو پاشه‌كشێ به‌هێزی داگیركه‌ركرا،شه‌رِی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٨ بوو كه‌ دژمن به‌ته‌واوی تیك شكێندرا وخومه‌ینی ناچاربوو كه‌بڵێت نه‌ته‌وه‌ی كورد من ده‌نگی ئێوه‌م بیست،فه‌رموون ووتوێژ بكه‌ین.مامۆستای رِه‌حمه‌تی كه‌شاره‌زای مێژووی دژمنانی گه‌لی كورد بوو،هه‌ر زوو رایگه‌یاند ئه‌م ئاوربرِه‌ی خومه‌ینی راسته‌قینه‌ نیه‌و ده‌یهه‌وێ كات به‌ده‌ست بهێنێت،به‌لاَم له‌سه‌رخواستی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی كورد جارێكی دیكه‌ ووتوێژ كرایه‌وه‌ .ووتوێژ ته‌نیا بۆ كات كرِین بوو،ئه‌وه‌ بوو هه‌رزۆر زوو قسه‌ی مامۆستا هاته‌دی وجارێكی كه‌ هێرش بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه‌.. مامۆستا سه‌ید جه‌لال كه‌سیك بوو كه‌پیش بینی رِووداوه‌كانی ده‌كردو سیاسیانه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ده‌جوولاوه‌.به‌رێوه‌به‌رێكی كارامه‌ بوو،ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه‌ پیش بینی كردبوو،هه‌موویان به‌ كرده‌وه‌ هاتنه‌ پێشمان وئه‌م شۆرش وئه‌زموونه‌ی ئیستاشمان له‌میژ بوو له‌ لایه‌ن ئه‌م رابه‌ره‌ بلیمه‌ته‌وه‌ شیكاری بۆ كراوه‌. بیگومان رۆڵی ئه‌م سه‌ركرده‌ رۆحیه‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز له‌ بیر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ناجێته‌وه‌و كوران وكچانی گه‌له‌كه‌مان سنگ به‌سنگ وپشت به‌ پشت یادی ده‌كه‌نه‌وه‌.یادی مامۆستای رِێنیشانده‌ر،هه‌وێنه‌ بۆ به‌رخودان وشێلگیرترمان ده‌كات له‌برِینی رِێگه‌ی گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كانمان.
هه‌موو ساڵێك له‌م ده‌مه‌دا، له‌م شه‌قارشه‌قاری ژینه‌دا زامی قۆڵی دابرِانت خۆی ده‌رده‌خات، چرۆی بیرت گوڵ ده‌رده‌كات شاخ پشتی كورِده‌كات، ژین له‌داخت چاو ته‌رِ ده‌كات برینه‌كان دێنه‌وه‌ سۆ، رِێبوارانت ده‌بنه‌وه‌ كۆ له‌م وه‌رزه‌داناسۆرێك ده‌كولێته‌وه‌،رِابردوتیان بیر دێته‌وه‌ 
هه‌موو ژینت ئاخ وداخ بوو،ئه‌و ژینه‌ بۆت عه‌زاب بوو رِێبه‌ره‌كه‌م ئه‌و ژینه‌ ناهه‌مواره‌، بێ تۆیی زۆر لێدیاره‌ مه‌لولانت هیوادار ده‌كرد،رِێگه‌ی خۆشیت له‌بار ده‌كرد به‌مایه‌دانان له‌گیانت،به‌ژینی سه‌خت وبه‌ژانت به‌لاَم به‌لاَم سه‌ختی ژینت،هه‌وڵی به‌بێ بینت ،هه‌وێنی ژینمانه‌، رِێچكه‌ت رِێگه‌یه‌ ،بیرت بیرمانه‌ ئاگری تروسكه‌ی ژینی ،وه‌ك خۆشه‌ویستیت به‌تینی وه‌ك خۆری ناو شه‌وه‌زه‌نگ ،ناڵه‌ی ناو دنیای بێرِه‌نگ ، درِتدا به‌و نه‌هاتیه‌، كوا ده‌وری كش وماتیه‌ كێ وه‌ك ئێوه‌ خۆی فیدا كرد ،چشی له‌خۆشی وماڵی دنیاكرد كام سه‌ركرده‌ وه‌كوو تۆ بوو،كێ وه‌ك تۆ هه‌ڵوه‌دابوو وه‌ك هه‌ڵۆ سه‌نگه‌ری مه‌رگت گرت،جگه‌رگۆشه‌ت بۆ به‌رِێ كرد كام سه‌نگه‌ر سه‌خت بوو لێت دا،وانه‌ی به‌رخودانت سه‌ردا، مانای پێشمه‌رگه‌ت پرِ ماناتركرد ،هه‌موو ته‌مه‌نت سه‌رفی خه‌بات كرد به‌سوتانی خۆت دنیایت رۆشن كرد،ئه‌و رِێگه‌ سه‌خته‌ت بۆمان ته‌خت كرد


ڕێکه‌وت: 2014-07-10 16:49:22
به‌شی ( ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی شۆرش ئاوابوونی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی شۆرش ئه‌ستێره‌ی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی شۆرش ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی وبه‌رخودان ئاوابوونی وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی وبه‌رخودان ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی شۆرش وبه‌رخودان ئاوابوونی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی شۆرش وبه‌رخودان ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی شۆرش ئاوابوونی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی شۆرش ئه‌ستێره‌ی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی شۆرش ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی وبه‌رخودان ئاوابوونی وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی وبه‌رخودان ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی وبه‌رخودان شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی شۆرش وبه‌رخودان ئاوابوونی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی شۆرش وبه‌رخودان ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان ٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان