لەكاتێكدا كە ئەزموونی زیاتر لە ١٠ ساڵ پێكەوهكاركردن و بەرێوەبردنی حكوومەتی فیدراڵی عێراق جگە لە نەهامەتی و قووڵتربوونەوەی كێشەی پێكهاتەكانی عێراقی لێ نەكەوتۆتەوە و لە ئەنجامی ئەو وهزعهدا بژاردەی گەڕانەوە بۆ رای خەڵك لەسەر چارەنووسی سیاسیان بە مەبەستی چارەسەری كێشەكانى گهلى كوردله گهڵ حكومهتى عێراق، ئاخوندە دەسەڵاتدارەكان لە ئێران بە پشتیوانی دەسەڵاتی بەكرێگیراوی مالیكی، لە هەوڵدان تا پێگەی خۆیان بە بهردهوام بوونى دهسهڵاتى مالیكی لە عێراق راگرن و لە پێناوهدابه مانەوەی لە عێراقدا ئەوەی جینایەت و ئاژاوەگێریە ئەنجامی بدەن.
نوری مالیكی و باقی دەست و پێوەندەكانی رژیمی ئێران لە عێراقدا وەك پیشەی هەموو دیكتاتۆرەكان، لە هێرش بۆ سەر ئازادیخوازان و ههرێمى كوردستان وئەوانەی پاڵپشتی دیموكراسی وئازادین،به خهیاڵيان تەمەنی نارەواو دیكتاتۆرانەیان درێژ ده كەنەوە،بەڵام جێگەی خۆشیە بەشی هەرە زۆری خەڵكی عێراق لەو راستیە گەیشتون كە رژیمی ئێران و دەست و پێوەندەكانی لە عێراق دوژمنی سەرەكی خەڵكن و مەبەستیانه داهات و سەرمایەی ماددی و ئینسانی و ههستى مەزهەبی لە ووڵاتەدا بە قازانجی خۆیان وئامانجە چەپەڵەكانیان بە كار بێنن.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە گەڵ مەحكوم كردنی هێرشە نارەواكانی نوری مالیكی بۆ سەر خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆی بۆ گەلی كوردو حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روبەروبوونەوە لە بەرانبەر دیكتاتۆری دەردەبڕی و باوەری وایە گەلی كورد لە كوردستانی عێراق بە یەكییتی و تەبایی و یەكریزی بە ئامانجە رەواكانیان دەگەن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
٢٠ى پووشپهرى ١٣٩٣