رێبازه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه.
ره‌نگ بێ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى به‌رز و نیشتمانپه‌روه‌رانه و ژیانى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى مامۆستا سه‌یید جه‌لالى بیرمه‌ند بابه‌ت و نووسراوه له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێ و زۆرێك له‌وانه‌ى مامۆستایان له نزیكه‌وه بینیوه و یان له‌دووره ده‌یاناسی شاره‌زایی گه‌وره‌یی و سداقه‌ت و خۆنه‌ویستى و فیداكاریی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه بن. به حه‌قیقه‌ت مامۆستا نمونه‌ى رێبه‌رێكى شۆرِشگێر و خۆنه‌ویست و نیشتمان و گه‌ل خۆشه‌ویست بوو، هه‌موو بوون و نه‌بوونى كرده قوربانى رێبازى كوردایه‌تى و له پێناو نیشتمان و بۆ گه‌ل لووتكه‌ى به‌خشنده‌یی نیشان دا و تا دوا هه‌ناسه‌ش له پێناو ئامانجه به‌رزه‌كانى به بێ پسانه‌وه و ووچان تێكۆشا و له‌م ژیانه سهربهرزانهیهشی دا مه‌ینه‌تى و زه‌حمه‌ت و ئازارێكى زۆرى تووش بوو كه ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش له‌و ژیانه پرِ بایه‌خه‌ى په‌شیمان نه‌بوویه‌وه.
ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته له‌م كورته نووسینه دا تیشك خستنه سه‌ر ژیان سیاسی و بیروعهقیدهى مامۆستا و كه‌سایه‌تى دیموكراتخوازانهى ئه‌و زاته پاك و مرۆڤدۆست و عهداڵهتخوازهیه. مامۆستا سه‌یید جه‌لالى حسێنى سه‌ره‌تاى شكل گرتنى كه‌سایه‌تى به هۆى ئه‌وه‌ى باوكى ره‌حمه‌تى عالمێكى دینى و قازییكى شه‌رع بوو له ره‌هه‌ندێكى ئایینه‌وه بوو و به هه‌مان شێوه‌ش كوردپه‌روه‌ر بوونى بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا كه‌سایه‌تیه‌كى هه‌ڵوه‌دا بۆ ئازادى نه‌ته‌وه‌یی و ناسیونالیستێكى مرۆڤ ته‌وه‌رى به‌و رێبه‌ره له خوبوردوویه به‌خشی. هه‌وه‌رها به هۆى حه‌ز و خولیاكانى بۆ كوردایه‌تى له‌سه‌رده‌مى كۆمه‌ڵه‌ى ژێكافه‌وه تێكه‌ڵ به كارى سیاسی ده‌بێ و به هۆى پێگه‌ى كۆمه‌لایه‌تى و ئه‌زموونى چه‌ندین ساڵه‌ى هه‌ر له سه‌رده‌مى كۆمه‌ڵه‌ى ژێكاف و ساڵه‌كانى ٤٦ و ٤٧ و له‌كاتى شۆرِشى گه‌لانى ئێران له‌دژى سیسته‌مى پاشایه‌تى ده‌بێته رێبه‌رى خۆپیشاندان و رێكخستنى كۆمه‌لانى خه‌ڵك له دژى رژیمى په‌هله‌وى و وه‌ك رێبه‌رێكى كاریزماتیك ده‌ور و نه‌خشی ده‌بێ و ئه‌و ره‌وته له دوایی دا به ئه‌ندامه‌تى له ده‌فته‌رى مامۆستا شیخ عیزه‌دین و پاشان دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران هه‌تا دوا ساته‌كانى ژیانى به‌رده‌وام مایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزانه‌ش مامۆستا شاعیر و ئه‌دیبێكى مه‌زن و لێزانیش بوو. بایه‌خى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال له‌وه دابوو كه له ههركامیاندا ئه‌وپه‌رى لێزانى و تێگه‌یشتن و سداقه‌ت ئاوێته‌ى بوو.
ئه‌و پێناسه‌یه‌ى له سه‌ره‌وه بۆ مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینى رێبه‌رى هه‌میشه زیندوو كرا، له كردار و بیر و ئه‌ندێشه‌ى ئه‌و رێبه‌رى لێوه‌شاوه‌یه ره‌نگى دابوویه‌وه و ئه‌گه‌ر چی عالمێكى دینى سوننى مه‌زه‌هه‌ب بوو به‌لام ریزى بۆ هه‌موو ئایینه جۆراوجۆره‌كان هه‌بوو و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى هیچ دینیك نه‌بوون رێزى داده‌نا و پێى وابوو كه كوردستان كۆمهڵگایێكى فره ئایین و فره چه‌شنه و پێویسته هه‌موو لایێك له‌گه‌ڵ یه‌ك به ئاشتیانه بژین و خاوهندارهتى له كوردستان بكه‌ن و هه‌ر وه‌ك له‌دوا كۆنگره‌ى سازمانى خه‌بات له كاتى ژیانى دا فه‌رمووى:
((ئومێده‌وارم، له‌مه‌دوا موبارزه‌ی كوردستان نهكافری بێ نه ئیسلامی. موبارزه‌ی میلله‌تی كورد بێ. نه‌ك هه‌ر میلله‌تی كورد، موبارزه‌ی دانیشتوانی كوردستان بێ، ئه‌رمه‌نی بێ ئاشۆری بێ، تركێ بێ عه‌ره‌بێك بێ مادام دانیشتووی قه‌ڵه‌مره‌وی كوردستانه حه‌قی له ژیانی ئه‌و كوردستانه‌دا هه‌یه و حه‌قیه‌تی له موبارزه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌دا شیركه‌ت بكا. زیله‌تی ئه‌و میلله‌ته زیله‌تی هه‌موانه و عیزه‌تی ئه‌و میلله‌ته‌ش عیزه‌تی هه‌موانه.))
هه‌روه‌ها له درێژه و به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و ووتاره مێژووییه دا ده‌فه‌رمووێ: ((ئه‌م كوردستانه هی هه‌موومانه و هه‌مومانی لێ ده‌ژین، ده‌بێ هه‌وڵ بۆ رزگاری كوردستان بده‌ین، له دوایی دا ئینتخابات ده‌كرێ ، كه وه‌ختێ ئه‌و میلله‌ته حه‌قی خۆی كه‌وته ده‌ست خۆی وه‌ك ئه‌و تۆزه كوردستانه‌ی عێراقێ، ئینتخابات ده‌كرێ كێ به‌رنده بوو ئه‌وه حكومه‌ت ده‌كا، و نوێنه‌ری هه‌موو به‌شه‌كانیش له پارِڵماندا ده‌بێ، و هه‌موو كه‌س شه‌ریكه له حكومه‌ت و له پارِڵمانیش دا، ئه‌وه رێیه‌تی و ئه‌وه داوای منه.))
مامۆستا كه‌سێكى دیموكراتخواز بوو كه باوه‌رى به پێكه‌وژیانى هه‌موو بیر‌و ئه‌ندێشه و باوه‌ر و عه‌قیده‌كان هه‌بوو و پێى وابوو كه كوردستان موڵكى نه‌ك تاكه‌كانى كورد به‌ڵكو هه‌موو دانیشتووێكى كوردستان به هه‌ر زمان و ئایین و نهتهوهێكهوه. لهنمونهیێكى دیكه‌ى دیموكرات بوونى بیروبۆچوونى مامۆستا له‌پاش به‌ستنى كۆنگره‌ى سێهه‌مى سازمان بوو كه خه‌ت و رێبازى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیه‌وه گۆردرا به نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى و هه‌وڵ دان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى دیموكراتیك و پارله‌مانى بوو به ئامانج و به‌رنامه‌ى سازمانى خه‌بات ى كوردستان و هه‌روه‌ها نه‌مانى به‌رێزیان وه‌ك سكرتێرى گشتى و هه‌ڵبژاردنى به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسینى بۆ ئه‌و پۆسته. مامۆستا له‌دواى ئه‌و گۆرانكارییه به‌رچاوه نه‌ك ته‌نیا دوورى نه‌گرت له كار و ههڵسووانى سیاسی له ناو ته‌شكیلاتدا به‌ڵكو زیاتر له رابردوو به‌خه‌م كار و تێكۆشانى سازمانه‌وه بوو و له‌پێناو سه‌رخستنى ئه‌و به‌رنامه و بۆچوونه نوێیه هه‌موو هه‌ولێكى خۆى بۆ ته‌رخان كردبوو. مامۆستاى ئازیزمان نه‌ك ته‌نیا برواى به‌و راستیه هه‌بوو به‌ڵكو به كرده‌وه‌ش كارى بۆ كرد و له ژیانى سیاسی و ته‌شكیلاتى دا عه‌مه‌لى پێكرد. مامۆستا سه‌یید جه‌لالى زانا و بلیمه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى شۆرِشى گه‌لانى ئێران له كاتێكدا كه ئه‌ركى رێبه‌رایه‌تى راپه‌رینى پێ سپێردرابوو و هه‌یمه‌نه‌ى به سه‌ر بارودۆخى سیاسی ناوچه‌كه‌ى ژیانیدا زاڵ بوو، به مه‌به‌ستى پرس و را و راوێژ له‌گه‌ڵ باقى خاوه‌ن راكانى شار شۆرِاى ناوه‌ندى له شارى بانه دامه‌زراند و ئه‌و شۆرایه ئه‌ركى راپه‌راندنى كار‌و و ئه‌ركه‌كانى له‌و زه‌مه‌نه‌ى كه هێزى پێشمه‌رگه له‌ناو شار دابوو پێ سپارد. ئه‌و خه‌سڵه‌ته باشه له دواى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌باتیش هه‌ر به‌رده‌وام مایه‌وه و هیچ كرده‌وه و بریارێكى به بێ گه‌رانه‌وه بۆ راى سه‌ركردایه‌تى و كومیته‌ى ناوه‌ندى نه‌ده‌كرد.
مامۆستا ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى بوو خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ى و سه‌رخستنى ئامانجه ره‌واكانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد بوو و هه‌ر گیز خولیا تاكه‌كه‌سیه‌كان نه‌یانتوانى به‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی كوردایه‌تى پاك و بێگه‌ر و سادقانهى مامۆستا زاڵ بن و رۆژێك له رۆژان به ئامانجى مانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و یان خود كه‌ڵك وه‌رگرتن له حیزب و پێگه‌ى سیاسی به قازانجى كه‌سیی خۆى كه‌ڵك وه‌رگرێ. له حه‌قیقه‌ت دا مامۆستاى هه‌میشه زیندوو، نه‌ك قه‌رزى له‌سه‌ر حیزب و گه‌ل نییه به‌ڵكو گه‌ل و حیزب قه‌رزێكى زۆریان به‌سه‌ر مامۆستاوه هه‌یه، چوونكه ئه‌و نرخه‌ى مامۆستا بۆ حیزب و گه‌له‌كه‌ى به‌خشی له‌ئه‌ژمار نایه و ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ى به ته‌واوى و بهدهرجهیه له حه‌قیقه‌تى موبارزه گه‌یشتوون و به‌دواى قازانجى تاكه‌كه‌سی و قازانجى لاوه‌كى خۆیانه‌وه نین ده‌توانن خاوه‌نى ئه‌و ئیراده و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزانه بن. مامۆستا بۆ گه‌ل له‌دایك بوو و بۆ گه‌ل ژیا و تا دوا هه‌ناسه‌ش له پێناو گه‌ل دا زه‌حمه‌ت و ره‌نجى كێشا و فیداكاریی و خۆنه‌ویستى و نرخى به‌خشی.
مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینى مه‌كته‌بێكى دامه‌زراند كه له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى وانه‌ى ژیانى سه‌ربه‌رزانه و راسته‌قینه‌ى تێدا ده‌وترێته‌وه و په‌یره‌وی لێكردنى به دڵنیاییه‌وه گه‌یشتن به كه‌ناره‌كانى ئارامى و ئاسایش و به‌خته‌وه‌رى كۆمه‌ڵگایه.