١- کاوە عزیزی تەمەن ٢٥ ساڵ – پێرانەگەیشتی پزیشکی – ٢٧ی بانەمەڕی ٨٥ – زیندانی ورمێ
٢- ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی تەمەن ٢٧ ساڵ – لێدان و ئەشکەنجە – ٢٥ی بەفرانباری ٨٦ – گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە
٣- هاشم رەمەزانی – ئەشکەنجە – ١٧ی بەفرانباری ٨٧ – گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ
٤- عەلی بادوزادە تەمەن ٣٥ ساڵ – ئەشکەنجە – ٥ی خاکەلێوەی ٨٨ – نادیار
٥- غوڵامڕەزا بەیات – لێدان – مانگی خەرمانانی ٨٩ – گرتووخانەی ئیتلاعاتی کامیاران
٦- زەهرا جەعفەری – پێڕانەگەیشتنی پزیشکی- ١٦ی بەفرانباری ٨٨ – زیندانی سنە
٧- حەبیبوڵڵا نادری – پێڕانەگەیشتنی پزیشکی – ٢٢ی رێبەندانی ٨٩ – زیندانی سنە
٨- ناسر خانیزادە تەمەن ٣٥ ساڵ – پێڕانەگەیشتنی پزیشکی – ٢ی گەلاوێژی ٩٠ – زیندانی ورمێ
٩- محەمەد مەهدی زالیە نەقشبەندیان – پێرانەگەیشتنیپزیشکی – ١٥ی جۆزەردانی ٩١ – زیندانی رەجایی شار
فشاری کۆمەڵایەتی، خۆکوژیی لاوێکی جوانڕۆیی لێکەوتەوە
لاوێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی کێشەی دەرو
ونییەوەو لەرێگەی خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ لاوێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەناوی یاسر مەحموودی کوڕی حاجی قادر، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. شایەتحاڵان رایانگەیاندووە، یاسر مەحموودی بەهۆی فشاری دەروونیەوە لەبەر دەرکی ماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە. دەگوترێت، ئەو لاوە کوردە پێشتریش چەندین جار هەوڵی خۆکوژی داوەو بە گوتەی شایەتحاڵان ئەمجارەیان زۆربەی ئەندامانی لەشی سووتاون. هەنووکە یاسر مەحموودی لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و بە گوتەی پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە، زیاتر لە ٩٠ لەسەدی جەستەی سووتاوە. بە گوتەی هاووڵاتییان، ئەو لاوە کوردە، کەسێکی هێمۆسێکشواڵ بووەو بەو هۆیەوە بە بەردەوامی لەلایەن کۆمەڵگەوە بەرەوڕووی تانە و تەشەر بۆتەوە، کە لە ئەنجامدا پەنای بۆ خۆسووتاندن بردووە.
هه‌وڵى رژێمى ئاخوندى بۆ كرینى كات له وتووێژه ناوهكییهكاندا
به پێى راپۆررتى هه‌واڵده‌رییه‌كان زه‌ریف نوێنه‌رى رژێم له شه
شه‌مین خۆلى دانوستانه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌م خوله‌ی دانوستانه‌کاندا لایه‌نی ڕۆژئاوایی گوێی گرت له وته‌کانی ئێمه و له‌سه‌ر لێدوانه‌کان و پێشنیاره‌کانمان بیر ده‌کاته‌وه و ئه‌وان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون تا ئه‌به‌د ده‌رفه‌تیان نییه بۆ ڕێککه‌وتن. به‌پێی ئه‌م راپۆرته زه‌ریف به ئاماژه به ڕوانگه‌ی وڵاتانی ١+٥ و لایه‌نی ڕۆژئاوایی له دوایین خولی دانوستانه ناوهكییهكاندا وتی: له دانوستان دا نه‌رم و ڕه‌ق بوونه‌وه‌ی لایه‌نی دانوستان بابه‌تی گرینگ نییه به‌ڵکوو ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه له به‌رچاو بگیردرێت هه‌تا ڕێککه‌وتن نه‌کرێت هه‌موان بۆ گه‌یشتن به هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ناوبراو به ئاماژه به خاڵه‌کانی ناکۆکی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+ ٥ وتی: مافی پیتاندنی ئوران‌یۆم، ئاوی قورس و گه‌مارۆکان ئه‌و بابه‌تانه‌یه که زۆر جێگای ناکۆکین و له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه گفتوگۆ ده‌که‌ین. ناوبراو وتیشی: هه‌ڵوێستی ئێمه له‌باره‌ی ژماره‌ی سانتریفیوژهکانهوه ڕوون و ئاشکرایه و لێدوانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ کاریگه‌ریه‌کی نابێت.ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نی ڕۆژئاوایی به ڕوانگه‌یه‌که‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتیخوازانه بوونی پلانی ناوه‌كی ئێران بڕۆنه پێشه‌وه به دڵنیاییه‌وه قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.کوژرانی ٦ کوردی سووری له پێکادان له‌گه‌ڵ سپای تورکیا
٦ که‌س له ئه‌ندامانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له پێکادان له‌گه‌ڵ سپای تورکیا گیانی خۆیان له ده‌ست دا.به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان : ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگه‌یاند که له سنووری ناوچه‌ی کوردنشینی سه‌رێکانی سووریا، گرووپێک له ئه‌ندامانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) که ده‌یانه‌ویست بڕۆنه ناو خاکی تورکیا، له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌کانی بنکه‌یه‌کی سنووریی پارێزگای کوردنشینی شانلی ئۆرفا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. له‌م پێکادانهدا ٦ کوردی سووری و ٢ سه‌ربازی تورکیا گیانی خۆیان له ده‌ست دا.له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ئه‌رکانه‌دا، کوژراوان وه‌کوو "تیرۆریسته‌کانی ئه‌ندامی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) و تیرۆریسته‌کانی په‌که‌که" ناوبراون.جێگه‌ى باسه یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل، باڵی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکه و ئه‌م دوو ڕێکخراوه‌ی سه‌ر به په‌که‌که له ئێستادا له سێ ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا له جزیره، کۆبانی و عه‌فرین له ١١ شار و زیاتر له یه‌ک هه‌زار گوند، ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.هه‌روه‌ها ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی نێزیک له په‌که‌که له‌وانه ئۆزگور گونده‌م، فرات نیووز و دیجله ئه‌م هه‌واڵه‌یان وه‌درۆ خسته‌وه به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانی له ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی تورکیا بوه.
ته‌قینه‌وه له ئامه‌د ٧٠ برینداری لێکه‌وته‌وه
ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نکه‌رێکی هه‌ڵگ
ری مادده‌ی شیمیایی ئێل.پی.جی له پارێزگای ئامه‌د له تورکیا برینداربوونی ٧٠ که‌سی لێکه‌وته‌وه که باری ته‌ندروستی ٢٢ که‌سیان مه‌ترسیداره. به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان شه‌وی ڕابردوو ٢١ له‌سه‌ر ٢٢ی جووڵای، له جادده‌ی نێوان لیجه و بینگۆل له پارێزگای ئامه‌د ته‌نکه‌رێکی هه‌ڵگری مادده‌ی ئێل.پی.جی وه‌رگه‌ڕایه‌وه و به‌و هۆیه مادده‌ی ته‌نکه‌ره‌که ته‌قییه‌وه. به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه به‌هێزه، ئاگرێکی گه‌وره دروست بوو و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی نێزیک به شوێنی ڕووداوه‌که و له‌وان پاسێک و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی دیکه، له ئاگردا سووتان.له‌م ڕووداوه‌دا ٧٠ که‌س به‌هۆی ئاگره‌وه سووتان و بریندار بوون که باری ته‌ندروستی ٢٢ که‌س له برینداره‌کان، به مه‌ترسیدار ڕاگه‌یێندراوه.گوڵته‌ن کشاناک و فورات ئانلی، هاوسه‌رۆکانی شاره‌وانی ئامه‌د به ئامانجی لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه له شوێنی ئاگرکه‌وتنه‌که ئاماده بوون و هه‌روه‌ها قوربانییه‌کانی ڕووداوه‌که‌یان به سه‌ر کرده‌وه.
ئێعدامى ١٠ زیندانى له مانگى ره‌مه‌زاندا
رژێِمى دژه مرۆڤ
ى ئاخوندى ١٠ زیندانى به تایبه‌ت ٤ ژنى له زیندانى بیرجه‌ند له سێداره دا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌كرێگیراوانى رژێمى ئاخوندى له مانگى ره‌مه‌زانیشدا ده‌ست له جینایه‌ت هه‌ڵناگرن و چوار ژن و چوار پیاوى زیندانییان شه‌وى یه‌ك شه‌ممه ٢٩ى پووشپه‌ر و هه‌روه‌ها دوو زیندانیتر له شه‌وى دووشه‌ممه ٣٠ پووشپه‌ر له زیندانى ناوه‌ندى بیرجه‌ند له سێداره دا. جێگه‌ى باسه كه رژێمى ئاخوندى به له سێداره‌دانى به كۆمه‌ڵى زیندانیان له مانگى ره‌مه‌زان ترس و وهحشهتى خۆى له توورهیى و ته‌قینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و به‌رز بوونه‌وه‌ى ده‌نگى ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى له ئێران نیشان ده‌دات.
مانگی پێشوو گه‌رمترین بووه له ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كدا
مانگی پووشپه‌رى ئه‌مساڵ به گه‌رمترین مانگی هاوین دا
ده‌نرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌و كاته‌وه‌ی كه ده‌ست كراوه به تۆماركردنی پله‌ى گه‌رما. به پێى راپۆرتێك كه رێكخراوی كه‌ش و هه‌واو ئۆقیانوسی نه‌ته‌وه‌یی NOAA كه رێكخراوێكی چاودێری كردنی پله‌ی گه‌رمی زه‌ویه، بڵاویكردوه‌ته‌وه، مانگی پووشپه‌رى ئه‌مساڵ به‌گه‌رمترین مانگ داده‌نرێت له سه‌ره‌تای تۆماركردنی پله‌ی گه‌رمیه‌وه له ١٨٨٠ه وه. پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ٠.٧ پله‌ی سه‌دی گه‌رمتر بووه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا واته پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌ده‌ی رابردوودا له ١٥.٥ پله‌ی سه‌دیه‌وه گه‌شتووه‌ته ١٦.٢ پله‌ی سه‌دی له مانگی رابردوودا. هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌ویه‌وه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی مرۆڤه‌و وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر سوته‌مه‌نی ده‌سوتێنن و ژینگه‌ی پێ گه‌رم ده‌بێت، هه‌روه‌ها دیارده‌ی ئێل نینۆ (El Nino) كه دیارده‌یه‌كی سروشتیه‌و پله‌ی گه‌رمی زه‌ریان به‌رزده‌كاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌ساره‌كه‌مان.رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی سووته‌مه‌نی له جیهاندا، ئه‌وه له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ته‌نها دوو پله‌ی سه‌دی پله‌ی گه‌رمی به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هیچ هه‌وڵێك نه‌درێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی به شه‌ش پله‌ی سه‌دی به‌رزده‌بێته‌وه تا ساڵی ٢١٠٠.