ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و دۆستانی سازمان له كوردستانی عێراق وپێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات به چه‌ند ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و پاشان دهقیقهیێك بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی كوردستان و به تایبه‌تی مامۆستای نه‌مر راگه‌ێندرا.
له‌دوای به‌ربانگ و شكاندنی رۆژووی رۆژووداران رێوره‌سمه‌كه به نیشاندانی فیلمێكی دیكۆمێنتاری له سه‌ر ژیانی سیاسی مامۆستا درێژه‌ی پێدراو له دوای پێش كه‌ش كردنی فیلمه‌كه، به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران ووتاری دا‌و له‌ووتاره‌كه‌یدا دا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی به‌رزی كه‌سایه‌تی مامۆستای نه‌مر و به ئاوردانه‌وه له كه‌سایه‌تیه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی مامۆستا باسی چه‌ندین وێستگه‌ی گرینگی ژیانی جه‌نابی مامۆستای كرد. به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنی له قسه‌كانی دا ووتی: مامۆستا له پێناو شۆرِشی رزگاریخوازانه نه‌ك ته‌نیا له ئێران وهه‌روه‌ها كوردستانی ئێران به‌ڵكو له پێناو خه‌باتی كوردان له باقی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان قوربانیه‌كی زۆری دا‌و هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا به شێوه‌یه‌ك بوو كه جیاوازی له نێو سه‌رجه‌م كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دانه‌ده‌نا و به ده‌یان جار له پێناو خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستانی عێراق خۆی خسته مه‌ترسیه. به‌رێز حوسێنی سه‌ره‌تای چالاكی سیاسی مامۆستای گهرِاندهوه بۆ سه‌رده‌می كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف به ئه‌ندامه‌تی و سوێندی وه‌فاداری بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و له‌پاشانیش دا به په‌ره‌دان به هه‌ستی كوردایه‌تی له نێو حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان له‌سه‌ر دڵسۆزییه‌كانی بۆ گه‌لی كورد به‌رده‌وام بوو. له‌سه‌رده‌می رژیمی په‌هله‌ویش مامۆستا یه‌كێك له رێبه‌ره كاریگه‌ر و به‌رچاوه‌كانی شۆرِش و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی بوو ، هه‌روه‌ها له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران وكوردستان له به‌رانبه‌ر رژیمی سه‌ره‌رۆی ئاخوندی ده‌ورێكی سه‌ره‌كی و كارای هه‌بوه‌و هه‌میشه ته‌واویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندانی ره‌د كردۆته‌وه‌و پێوابووه كه هه‌ر جۆره دانیشتن و ووتوێژێك له‌گه‌ڵ رژیمی ئاخوندی زیان به جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی سه‌رانسه‌ری و كوردستانی ده‌گه‌ێنێ و سازمانی خه‌بات وه‌ك ته‌شكیلاتێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر جۆره ووتوێژێك له‌گه‌ڵ ئاخوندان ره‌د ده‌كاته‌وه و باوه‌ری وایه تاكه رێگه بۆ گه‌یشتن به ئازادیی تێكرایی روخانی ته‌واویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ملهورانه‌ی ئاخوندانه. به‌رێز حسێنی له درێژه‌ی قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی به لایه‌نه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی مامۆستا كرد كه به سه‌ر ئه‌ده‌بیات و زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی به ته‌واوی زاڵ بووه و ئه‌وه‌نده به‌هره‌مه‌ند و به توانا بووه كه ٥ هه‌زار شیعری عه‌ره‌بی له‌به‌ر بووه و هه‌روه‌ها خاوه‌نی دیوانێكی شیعر و په‌خشانه. به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات له پاش ئاماژه به به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مامۆستای نه‌مر هاته سه‌ر باسی ناوچه‌كه و دۆخی كورد له ئاستی گشتیدا و ووتی: ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی گه‌لی كورد له ئێستا دا پێیدا تێدهپهرِێ هه‌ل و مه‌رجێكی هه‌ستیار و هه‌ڵگری ئاڵوگۆری قووڵ و بنهرِهتیه و ئاره‌زووی كرد كه یه‌كگرتوویی و یه‌ك ریزی له نێو كوردان دا وه‌دی بێ و پته‌و بكرێ و به یه‌كگرتوویی و ته‌بایی كه‌ڵك له ده‌رفه‌ته‌كان به قازانجی میلله‌تی كورد وهربگیردریِ و چاره‌نووسی كورد به گشتی تێیدا دابین بكرێ.
له‌دوای ووته‌كانی به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران په‌یامی هاوبه‌شی رێكخراوی ئافره‌تان و ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له لایه‌ن خاتوو شیلان محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی ئافره‌تان و ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێش كه‌ش كرا.
ئه‌و لایه‌نه سیاسیه به‌رێزانه به به‌شداری نۆێنهرانیان و هه‌روه‌ها په‌یام به‌شداریان كردبوو بریتی بوون له:
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
كۆما جڤاكێن كوردستان
پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان
هه‌روه‌ها نۆێنه‌ری ئه‌و حیزب و لایه‌نه به‌رێزانه‌ی به‌شداری رێوره‌سمه‌كه‌یان كردبوو بریتی بوون له :
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان
حیزبی شیوعی كوردستان
پارتی ئازادی كوردستان
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كومیته‌ی رێكخستنی یه‌كیتی نیشتمانی (تۆبزاوا)
پارتی پارێزگارانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
گروپى كاری لاوان و قوتابیانی پارتى ئازادى كوردستان
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان