له خه‌ڵك هه‌ڵگرتوه.
له شاری موسڵ له وڵاتی عێراق چه‌ندین شۆێنی پیرۆزی ئیسلامی و مێژوویی به ده‌ستی ترۆریستانی به ناو موسڵمان وێران كراون وخه‌ڵك به تایبه‌ت ژنان به ده‌ست بریاره ره‌ش وكۆت وبه‌نده‌كانی تروریستانهوه ئازاری قورس ده‌كێشن.
له ئێرانیشدا خه‌ڵك به ده‌ست سه‌ركوت و ئازاری ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن و تام له جێژن و بۆنه ئایینى و نه‌ته‌وییه‌كان ناكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتداران له ئێران ماڵ و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ووڵاتانی ئیسلامی و له ناو میلله‌تانی موسڵمان به كار ده‌هێنن و حه‌وتوی قودس به ناو بۆ دیفاع له خه‌ڵكی فه‌لستین وه‌رێ ده‌خه‌ن كه ئه‌و فریوكاریهش بۆ شاردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌په‌ڵیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی فه‌لستین و سیاسه‌تی پاوانخوازانه‌یه. ئاخوندان نه ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی ئێران و موسڵمانان به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بوونه خۆركه.
به‌ڵی له كاتێكدا كه ده‌بوو جێژن و خۆشیه‌كانی جێژن بۆ هه‌موان بوایه، به داخه‌وه به‌شێكی به‌ر چاو له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له ووڵاتانی ئیسلامی له كاره‌ساتی جه‌رگ برِو تاقه‌ت پروكێندا ژیان ده‌كه‌ن و رۆژگار تێ ده‌په‌رێنن.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جه‌نگ و ماڵوێرانی و كاره‌ساته‌كان زۆرن و دیمه‌نی كۆژرانی منداڵی بێ تاوان و پیرو لاو ئازارمان ده‌دا به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ پیرۆزبایی جێژن رابگه‌ێنین.
به‌و هومێده‌ی جێژن ببێته مایه‌ی ئاسایش و ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی مرۆڤه‌كان و كۆتایی به جه‌نگ و ماڵوێرانی بێت،به ناوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی دووباره‌م به هاونیشتمانانی موسڵمانی كوردستان و ئێران و جیهان راده‌گه‌ێنم.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
به‌رێوه‌به‌رى گشتى
بابه‌شێخ حسێنى
٥ى گه‌لاوێژى ١٣٩٣