سوله‌یمانی كه ته‌نها سێ ساڵه بۆته سه‌رله‌شكه‌ر( ژهنهرِاڵ ) ، به پاره‌ی نه‌وت و له سه‌ر حیسابی گیرفانی ئێرانیه چه‌وساوه‌كان بۆته تێرمیناتۆرێكی خه‌یاڵی كه گوایه ده‌توانێ كۆتایی به كێشه‌كانی ناوچه بهێنێ و ئه‌و زیادهرِۆییه زیاد له حه‌ده‌ی له سه‌ر ئازایه‌تی و زیره‌كیه‌كه‌ی ئه‌كرێت هیچ شتێك نیه مه‌گه‌ر تێكه‌ڵه’یه‌ك له كه‌لتوری به‌ته‌ڵ په‌رستی و ره‌جه‌ز خوێنی رۆژهه‌ڵاتیانه، ئه‌گینا ئه‌و باوكه مه‌عنه‌ویه‌ی گروپه تیروریسته‌كانی ناوچه ،نهتهنهاسۆپهرمهنێك نیه كه سیسته‌می پرِوپاگهندهی( هالیوودی ) سوپای پاسداران له خه‌ڵكی ئێران و جیهانی كردۆته دێوزمهیهك كه به‌رده‌وام خه‌ریكی تۆقاندنی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامیه ، به‌ڵكوو گلادیاتۆریكه كه رۆژێك بۆ چه‌پڵه‌ی سێزارهكانی قوم خۆی به‌كوشتن ئه‌دات و یان ئه‌كرێت به ئاسانی و له چركه‌یه‌كدا به فیشه‌كی نه‌یارێكی ئاخوندان كۆتایی به ژیانی بێت . سوله‌یمانی سه‌ربازێكه كه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی هه‌یه به‌رانبه‌ر به‌ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كانی سه‌رده‌م و له‌وانه دروستكردنی هه‌یمه‌نه‌ی ناوچه‌یی وبابه‌تی دیپلۆماسی نێونه‌ته‌وه‌یی . بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه ئه‌توانین ئاماژه به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ك بكه‌ین و له‌وانه رفاندنی سه‌ربازانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی و دروست كردنی شبیحه و میلیشیایی تایفی له عێراق و سوریایه كه نه‌ك نه‌بۆته ئه‌وه‌ی قورساییه‌كی سیاسی بۆ رژیم به‌دواوه بێت به‌ڵكوو پێگه‌ی متمانه‌پێكردن به‌و رژیمه‌ی به‌جارێك دارِماندووه وپه‌یوه‌ندی دیپلۆماتیكی رژێمی له گه‌ڵ رۆژئاوا و دراوسێكانی به‌ره‌و ناكۆكی و گرفت و شێواوی بردووه . سوله‌یمانیش وه‌ك باقی پاسداره‌كانی هاوتای كه‌سێكه كه پۆسته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كیانه وه‌رگرتووه نه‌ك له رِێَی كۆلیجی نیزامی برِواپێكراو. سوله‌یمانی كه له دوای خوێندنی سه‌ره‌تایی چۆته ناو سوپاوه به بێره‌حمی له به‌رابنه‌ر نارازیان و به خۆ نزیك كردنه‌وه له حاكمیه‌ت پله‌كانی به ده‌ست هێناوه ، له ژیانیدا تووش هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر بوه . بۆ نمونه له ساڵی ٢٠٠٧دا خۆی و پاسدار جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تری سوپا به ئاسانی له هه‌ولێر و له لایه‌ن ئامریكیهكانهوه ده‌ستگیر ده‌كرێن و به‌سه‌د سڵاو و سلاَوات و ناوبژیوانی كهسایهتیهكانرزگاریان ئه‌بێت و رژیم بۆ رزگار كردنیان په‌نا ده‌باته‌ر به‌ر كورد و سه‌رانی سوپا له وه‌ڵامدا به جێی ئه‌وه‌ی زیاتر وریای خۆیان بن ، ده‌ست ئه‌ده‌نه رِفاندنی ٤ سه‌ربازی ئه‌مریكی له كه‌ربه‌لا له لایه‌ن عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق (باڵی سوپای قودس له عێراق ) و كوشتنی ئه‌و سه‌ربازانه .
هه‌ڵه‌یه‌كی تری سوله‌یمانی خۆ دور نه‌گرتنی بوو له كاروباری ده‌وڵه‌تی و سیاسی ناوخۆی ئێران و بۆ نمونه ههرِهشه كردن له محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری كاتی ئێران و خوێندكاران له ١٨ تا ٢٢ پووشپهرِی ١٣٧٨ كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی چینی خوێندكاران و لایه‌نگرانی خاته‌می به دوژمنی خۆیانی بزانن و هه‌روه‌ها له ئاڵۆزیه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٨٨ ههرِهشهی له خه‌ڵك و نارِازیان كرد و له سه‌ركوتی خه‌ڵك دا ده‌ستی هه‌بوو . هه‌ڵه‌یه‌كی تری سوله‌یمانی لایه‌نگری كردن بوو له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و بووه شه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و جینایه‌ته‌كانی ئهوپاسداره بێخێر و بێر و نه‌زانه.
سوله‌یمانی له سوریا هێزه‌كانی بۆ په‌روه‌رده كردنی شه‌بیحه و گروپی تێكده‌ر به‌كار هێنا و شهرٍِی شێعه و سوننی تیا هه‌ڵگیرساند ، رێك ئه‌و كاره‌ی له لوبنان و عێراقدا ئه‌نجامی ئه‌دات . بیگومان سوپای قودس و فه‌رمانده‌كه‌ی ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاستدا نه ته‌نها هێزێك نه‌بوون كه پشتیوانی له لێقه‌وماوان بكه‌ن ، به‌ڵكو نه‌فره‌ت و نیگه‌رانیه‌كی زۆریان له ناودڵی خه‌ڵكی عێراق و لوبنان و سوریا و ئێران و ئهفغانیستاندا دروست كردوه به‌رانبه‌ر سیاسهتیهكانی كۆماری ئیسلامی و ئێستاش هاشمی ره‌فسه‌نجانی و رۆحانی و ریفورمیستهكان به هێچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن دژی كاره پرِ له هه‌ڵه و شێواویهكانی سوپای قودس و باڵی خامنه‌یی بوه‌ستن و خۆیان به دوور بگرن له‌و بهدناویهی كه ئه‌وان و هه‌موو كه‌سانی ناو سیسته‌می رژیمی ئاخوندی گرتۆته‌وه .
رژیم ئیدیعا ئه‌كات كه له شهرِی ٣٣ رۆژه دا له ساڵی ٢٠٠٦ حیزبوللا َ شكستی به ئیسرائیل هیناوه، له‌حاڵێكدا له و كاته‌وه تا ئیستا حیزبولڵا نه‌یوێراوه جارێكی تر موشه‌ك بۆ ئیسرائیل ره‌وانه بكات ونهخهڵهتابی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به بارمته بگرێت . سه‌ییدحه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا به هۆی یارمه‌تیدانی به‌شار ئه‌سه‌د له جامیعه‌ی عه‌ره‌بیدا به‌ر نه‌فره‌ت و له‌عنه‌ت كه‌وه‌تووه و سوله‌یمانیش له تۆمه‌تبارانی تیرۆری ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنانه. ئه‌وه جگه له‌وه‌یه كه حیزبوڵڵا و سوپای قودس له لایه‌ن رۆژئاوا وهچۆنهته لیستی تیرۆرریستی و گه‌مارۆی ئابوری و سیاسیان له سه‌ره . ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تر له شكست و هه‌ڵه‌كانی سوپاكه‌ی خامنه‌ییه كه سوله‌یمانی كردۆته وه‌كیل بۆ داگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست به‌و شێوه‌یه .
به‌رپرسێكی عێراق وتوویه‌تی كه سوله‌یمانی و ٦٧ كه‌س له راوێژكارنی ئێستا له به‌غدادن بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد بپارێزن له هروژمی داعش . هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه هێزه‌كانی سوله‌یمانی ١٥ هه‌زار كه‌سن كه له چاو هێزه‌كانی سوننی (داعش و به‌عسی و نه‌یارانی مالكی لهعیرَاق )ئه‌ونده جێی مه‌ترسی نین به‌تایبه‌ت كه سوپای قودس زۆر به ئاشكرا و به هه‌موو هێز و نهفهراتیهوه ناتوانێ خۆی ده‌ربخات چونكا ئه‌كه‌ونه ناو شهرِێكی به‌ته‌واوی قورس كه له كاتی دانوستانه‌كانی ژنێڤ له سه‌ر بابه‌تی ناوه‌كی و له به‌ر زیاد نه‌بوونی گه‌مارۆكان ناتوان ئه‌ونده به ئاشكرا به‌ره‌نگاری له ده‌سه‌لاته‌كه‌ی مالیكی بكه‌ن به تایبه‌ت كه له سوریاش خۆیان تووش شهرِێك كردووه كه خه‌رجیه‌كی زۆری مادی و مرۆیی بۆ رژیم به‌دواوه بووه . ئه‌گه‌ر سوله‌یمانی ئه‌ونده كه‌سێكی لێهاتوو و كارزانه چۆنه له ده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو عێراق دا ئیستا هاتۆته سه‌ر پاراستنی به‌غداد و دوای سێ ساڵ شهرِ له سووریا نه‌یارانی ئه‌سه‌د ناوچه‌ی زیاتر كۆنترۆڵ ئه‌كه‌ن . بێگومان ناتوانین موشه‌ك هایشتنی حه‌ماس بۆ ئیسرائیل كه بۆته هۆی كوژرانی زیاتر له هه‌زار كه‌س به سه‌ركه‌وتنێكی تری سوله‌یمانی بزانین چونكا هه‌موو جارێك حه‌ماسی گوێ له حه‌ڵقه‌ی ئاخوندان به كه‌مترین ئاسیب به ئیسرائیل زیاترین ئاسیبی گیانی و مادی تووش ولات و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان كردووه و قه‌ت به‌و تراژدیایه ناوترێ سه‌ركه‌وتن.
هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠٠٨ دا میلیشیاكانی موقته‌دا سه‌دری كرد به گژی ئه‌مریكیه‌كاندا تا ئه‌و حاسته‌ی موقته‌دا سه‌در هه‌ڵات بۆ ئیران و به ناچار ئاگربه‌ستی راگه‌یاند و ووتی دێته ناو روهوتی سیاسی عێراقه‌وه و له‌و كاته‌وه دژی ئه‌مریكیه‌كان شه‌ریان نه‌كردووه چونكا زیان و خهسارتێكی سه‌ختیان لێ كه‌وت .
له راپۆرته‌كانی ویكیلیكس دا هاتووه كه رژیمی ئاخوندی ساڵانیك له‌مه‌وبه‌ر بۆ هاتنه سه‌ر كار ومانه‌وه‌ی مالیكی تا ٢٠٠ میلیون دولاری ته‌رخان كردووه‌و ئیستا له پێشروهی داعیش وبهعسیهكاندا له عێراق و كه‌م بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له گه‌ل هه‌رێمی كوردستان و شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی رژیم له عیراق و سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها له دوای گه‌مارۆكانی ئابوری و ناره‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ری له ناوخۆ و كێشه ناوه‌كی و ... پێدهدچێت خامنه‌یی بیر له كه‌سێكی تر بكاته‌وه به جێگه‌ی سوله‌یمانی و ئه‌فسانه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی بگه‌رێنێته‌وه بۆ ناو گۆزه كه .
دێوه‌كه‌ی عه‌لی بابا له لایه‌ن ئا‌مریكا به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئا‌مریكا له سعودی له سالی ١٩٩٧ و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان به به‌شار ئه‌سه‌د و كوشتنی سه‌ربازانی ئا‌مریكا له عیراق له ژێرلێكۆلینهوهدایه و سوپای قودسیش له ناو لیستی تیروریستی و له ژێر چاوه‌دێری ئا‌مریكا و گه‌مارۆی جیهانیدایه .
هه‌ڵه و زیانه‌كانی بڵقاسم سوله‌یمانی زۆر له‌وه زیاترن كه له‌م دێرِانهدا جێی وه‌بێت و داهاتوو هه‌موو ئه‌و زیانانه ئاشكرا ده‌كات كه په‌ت له مله‌كانی خامنه‌یی به خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست و به تایبه‌تی ئێران و عێراقیان گه‌یاندووه.