فوئاد جه‌عفه‌رى
هه‌ر وه‌ك ده‌بینین له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو سووتاندنى ژێنگه و دارستانه‌كانی كوردستان بووه به نه‌ریتێك هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تاوه وه‌ك حاڵه‌ت ناوی لێ ده‌برا ئێستا بووه به دیارده. به پێی نه‌ریتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو به ته‌واو بوونی وه‌رزی زستان و هاتنی وه‌رزی به‌هار و به تایبه‌تی هاوین كه لێره‌واره‌كان وشك ده‌بن و دارستانه‌كان به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشن، سووتان و ئاور تێبه‌ردانی ژێنگه‌ی كوردستان، ئێلام و لۆرستان ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌م كاره بووه به دیارده و هه‌ر ساڵه و...
چه‌ندین جار ئه‌و دارستانانه ئاوری تێبه‌ر ده‌بێت . خاڵى سه‌رنج راكیش له‌و كاره‌دا ئه‌وه‌یه كه به ئاور گرتنی ئه‌و دارستانانه ناوه‌نده حكومه‌تی و به‌رپرسانی ئاور كوژاننهوه هیچ هه‌وڵێك له پێناو كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوره‌دا ناده‌ن و ته‌نیا وه‌ك چاودێرێك سه‌یری سووتانی چه‌ندین هێكتار له لهوهرِگاكانی ئه‌وناوچانه‌ی كه ناومان برد ده‌كه‌ن و هیچ كاردانهوهێكی فه‌رمییان نابێت ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به رووداو یان كارێكی نه‌خوازراو ناوی لێ ده‌به‌ن. گه‌ر ئاورێك له سالانی رابردوو بده‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ئاور تێبه‌ردانانه به ئه‌نقه‌ست و له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان و جیرهخۆرانی سه‌ر به رژێمی ئاخوندی رووده‌دات. به پشت به‌ستن به‌و ئامارانه‌ی كه له لایه‌ن ژینگه‌پارێزانی كوردستانه‌وه بلاو كراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو دارستان و شینایی كوردستان به‌ره‌و له ناوچوون ده‌روات و هیچ ئۆرگانێكی ده‌وڵه‌تی له خه‌می ئه‌وكاره‌دا نییه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه هێزه ئهمنییهتییهكانی سه‌ر به رژێمی ئاخوندی به بیانووی جۆراوجۆر و هه‌ر جاره‌و له شوێنێكه‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌و كاره قیزه‌ونه به بیانووی ئه‌وه‌یكه نه‌یارانی رژێم له‌و وه‌رزانه‌دا دینه‌وه ناوچه‌كه و خۆیان له‌و شوینانه حه‌شار ده‌ده‌ن و وه‌ك جیگای حه‌سانه‌وه‌ی خۆیان كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گرن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌ریوان و له ئاواییه‌كانی ملاقووبی، بهیهله و بهرقهلا و... هتد. چه‌ندین جار ئاور له‌و دارستانانه به‌ر بووه و ته‌نیا خه‌ڵكی خه‌مخۆری خۆجێیی نه‌بێت هیچ ئۆرگانێكی رژێم به خه‌می ئه‌و كاره‌وه نه‌بوونه. له‌م رۆژانه‌ی رابردوو ئاور له دارستان و لێره‌واره‌كانی ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوا له نیوان شاری مه‌ریوان و سه‌قز رووی داوه و چه‌ندین هێكتار له‌و دارستانانه له ئاوردا سووتاون و زه‌ره‌رێكی زۆر به ئاژه‌لانی ئه‌و ژینگه‌یه كه‌وتووه. هه‌روه‌ها به وته‌ی دانیشتوانی ئاوایی هانه گه‌رمه‌له له ناوچه‌ی نه‌وسوود شاخ و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ئاوری تێبه‌ردراوه و زه‌ره‌رێكی له راده به‌ده‌ر به زه‌وی و زاری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه. ئاور تێبه‌ردانی ناوچه كورد نشینه‌كان ته‌نیا به پارێزگای كوردستانه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه و له چه‌ند رۆژی رابردوو زۆربه‌ی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی كرماشان و لۆرستان و ئیلام‌یش به‌ر ئه‌و دیارده دزێوه له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی كه‌وتوون و زۆربه‌ی شینایی ئه‌و ناوچانه سووتاون. به‌شێكی به‌رچاو له‌دارستان و لهوهرِگهكانی ئاوایی "نشكاش"ی مه‌ریوان و سه‌یرانگای "به‌رده‌پان"ی سه‌رده‌شت له‌ئاگردا سووتان. هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی رِابردوو به‌شێك له سروشتی جوان و دڵرِفێنی ئاوایی نشكاش ئاگرییان گرت و به‌و هۆیه‌وه خه‌سارێكی به‌رچاوی ژینگه‌یی به‌م ناوچه‌یه گه‌یشتووه. به‌وته‌ی سهرچاوهێكی ئاگادار ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له سێ گرووپی جیاوازدا به هانای دارستانه‌كانه‌وه چوون و به‌هۆی به‌رزیی شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، زۆر به سه‌ختی توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه ٨ كاتژمێری خایاندوه و ده‌گوترێ؛ نزیك به ٥٠ هێكتار له باشترین و جوانترین داره‌كانی جۆری مازوو، بهرِوو، هه‌رمێ و... هتد له‌ئاگردا سووتاون.
خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی نشكاش، چۆرِ و و ده‌ری له كووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا یارمه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانیان داوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سورمانه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوێنگه‌رمی كوردستان به تایبه‌ت شاری مه‌ریوان ئهنجۆمهنێكی مه‌ده‌نییان پێك هێناوه بۆ پاراستنی سه‌وزایی و دارستانه‌كانی كوردستان كه هه‌ر جاره و كه‌سێكیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌كرێت و به بیانوی جۆراوجۆر و به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوو به‌ره‌و رووی زیندان، شكه‌نجه و سوكایه‌تی ده‌بنه‌ووه. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی سووتانی دارستان و لێرِهوارهكانی كوردستاندا، رێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردان سه‌یرانگای به‌رده‌پان له‌سه‌رده‌شت تووشی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه بوو. به‌وته‌ی كه‌سانی ئاگادار، سه‌یرانگای به‌رده‌پان، كه به یه‌كێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سه‌رده‌شت ده‌ژمێردرێ، دوای سوتانێكی زۆر توانراوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێ. شایانی باسه خهَلكی ئه‌م ناوچه‌یه چه‌ندین جار پێوه‌ندییان به ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه گرتبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و ئیداره‌یه‌وه هیچ یارمه‌تییه‌كی خه‌ڵك نه‌دراوه. كاره‌ساتی سوتانی دارستانه‌كانی كوردستان به راده‌ێك بووه كه چالاكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی "چیا" له شاری مه‌ریوان به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵا هه‌واڵی سووتانی ٨٠٠ ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان له دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان راگه‌یاند و له بانگه‌وازێكدا كه بهرهورِووی رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران، چالاكانی سیاسی و به‌رپرسانی و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت كراوه‌ته‌وه، نوسیویانه كه ئه‌ی مرۆڤه‌كان....فریامان كه‌ون، چونكه ٨٠٠ جار ئاگركه‌وتنه‌وه له ١٩١ رۆژدا ناكرێ به هه‌ڵكه‌وت بێ و ده‌ستی به ئانقه‌ستی له پشت نه‌بێ. له‌م نامه‌یه‌دا ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی نیاوا، رزاو، خانه‌گا، ئاڵمانه، باڵك، مووسك، گهرِهكی كوره‌ی مووسه‌وی، ده‌ورووبه‌ری چوار باغ، پیله، گاگل، وشكه‌ڵان، زویران، ناوتاق گارِان، دریی و به‌رقه‌ڵا ئاماژه كراوه. شایانی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی نزیك به ٤ مانگی رابردوو ته‌نیا له ناوچه‌ی سه‌وڵاوا و مه‌ریوان زیاتر له ٧٠٠٠ هێكتار دارستان و لهوهرِگهكان به شێوه‌یه‌كی گوماناوی سووتێندراون و له به‌شێكی به‌رچاو له‌و سوتانانه دا ده‌ستی به‌رپرسان و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان و سپای پاسداران به ئاشكرا دیار و به‌رچاو بووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تیرامانه ئه‌وه‌یه كه له ناو بردنی ناوچه كورد نشینه‌كان ته‌نها به سووتانی دارستانه‌كان كۆتایی پێ ناێت و هه‌ر وه‌ك هه‌مووان ئاگادارن گۆلی ورمێ له ماوه‌ی چه‌ند سالی رابردوو به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ى به‌رپرسانی حكومه‌تی و دارشتنی گه‌لاڵه‌ی نه‌شیاو له حالی له ناوچووندایه و به وته‌ی كارناسان قه‌یرانێكی ژینگه‌یی له‌و ناوچه‌یه به‌رێوه‌یه كه به وشك بوونی گۆلی ورمی چه‌ندین شاری ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گۆله له مه‌ترسی چۆڵ كردندان و ده‌ریاچه‌ی زرێباریش كه رۆژانێك جێگای سه‌یران و شوێنی گه‌شتیاری رۆژئاوای ئێران بوو ئێستا له حالی له ناو چووندایه و هیچ ئۆرگانێكی رژێم ئاوری لێ ناداته‌وه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ سووتانی دارستانه‌كان، وشك بوونی گۆلی ورمێ و له ناو چوونی ده‌ریاچه‌ی زرێبار رووداوێكی ژێنگه‌یی و سرووشتییه یان سیاسه‌ت و پیلانێكی به ئه‌نقه‌ستی رژێمی ئاخوندییه بۆ له ناو بردنی كورد و كوردستان؟ باشه بۆچی هیچ كام له‌م رووداوانه له ناوچهكانیتری ئێران روو ناده‌ن، بۆچی رژێم بۆ نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ئیمامزادهێك به میلیونها تمه‌ن له داهاتی خه‌ڵكی ئێران خه‌رج ده‌كات به‌لام بۆ بۆژاندنه‌وه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه كوردنشینه‌كان نه‌تیا بوجهێك خه‌رج ناكات به‌لكوو به دارشتنی سیاسه‌تی هه‌له و به ئه‌نقه‌ست له ناویان ده‌بات. بۆچی رژێمی ئاخوندی ئه‌گه‌ر هه‌موو شارۆمه‌ندانی ئێرانی وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌كات قه‌یرانی بێكاری، هه‌ژاری، ته‌لاق و ئێعتیاد له كوردستان به به‌راورد به ناوچهكانیتری ئێران به رێژهَكی زۆر له سه‌رووی هه‌موو پارێزكاكانهوهیه. له كۆتاییدا به چاوخشاندنێك به سیاسه‌ته‌كانی رژێم به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه كورد نشینن بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه هه‌موو ئه‌و كارانه به ئه‌نقه‌ست و له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژێمههوه به‌رێوه ده‌چن و له‌سه‌ر خهَلكی كوردستان به گشتی و لاوانی رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كه به‌هه‌ر شێوه‌ێك كه بۆیان ده‌ره‌خسێت به‌رپه‌رچی ئه‌و سیاسه‌تانه بده‌نه‌وه و كوردستان له ناوچوون بپارێزن.
ڕێکه‌وت: 2014-08-04 19:10:43
به‌شی ( سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی كـوردستان به‌چ ئامانجێكه؟ )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی كـوردستان سـوتـانـدنى كـوردستان دارستـانـهكــانی كـوردستان سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی كـوردستان به‌چ سـوتـانـدنى به‌چ دارستـانـهكــانی به‌چ سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی به‌چ كـوردستان به‌چ سـوتـانـدنى كـوردستان به‌چ دارستـانـهكــانی كـوردستان به‌چ سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی كـوردستان به‌چ ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى ئامانجێكه؟ دارستـانـهكــانی ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی ئامانجێكه؟ كـوردستان ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى كـوردستان ئامانجێكه؟ دارستـانـهكــانی كـوردستان ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی كـوردستان ئامانجێكه؟ به‌چ ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى به‌چ ئامانجێكه؟ دارستـانـهكــانی به‌چ ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی به‌چ ئامانجێكه؟ كـوردستان به‌چ ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى كـوردستان به‌چ ئامانجێكه؟ دارستـانـهكــانی كـوردستان به‌چ ئامانجێكه؟ سـوتـانـدنى دارستـانـهكــانی كـوردستان به‌چ ئامانجێكه؟