تێك‌شكان و هه‌وراز و نشێوی تاقه‌ت برِدا تێپهرِیوه و زۆر جاران گه‌یشتۆته قۆناغ ومهنزڵێك كه له لووتكه‌ی رزگاری و به‌خته‌وه‌ری و قوتار بوون له ژێر ده‌سته‌یی نه‌ك نزیك وه‌بێ، بگره گه‌لێك جاران به دیاریكردنی چاره‌نووس و خۆ بهریوهبهریشی به خۆیه‌وه بینیه‌وه. نموونه‌ی هه‌ره نزیك، كۆماره تاقانه‌كه‌ی كوردستان به پێشه‌وایی قازی محه‌ممه‌دی هه‌میشه زیندوو بوو. كۆمارى كوردستان كه له قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت دا پێكهات، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی بووه و ئالای كورد و كوردستانی وه‌ك ئه‌مانه‌ت به وه‌چه‌كانی دوای خۆی داوه و بۆته مێژوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و شوێن و كاریگه‌ری شیاو و به‌رچاوی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر و دوور و نزیك داناوه و بۆته سه‌ر مه‌شق وده‌رس بۆ قۆناغه‌كانی دوای خۆی و تا نه‌ته‌وه‌ی كورد ماوه به رێزه‌وه لێی دهرِوانێ. رابردوی خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان به هه‌موو تاڵی وشیرینی وسه‌ركه‌وتن و تێك شكانهكانیهوه، ههلو مه‌رجی ئێستا و رێره‌وی ژیانی داهاتوو وستراتیژی سیاسی وخه‌بات بۆ رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمانیان بۆ ده‌ست نیشان كردوین.
له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و فیداكاری و خۆراگری و داوای مافی به‌رابنه‌ر و وه‌ك یه‌ك، بۆ دابین كردنی مافه ره‌واكانمان و رێزدانان بۆ ئازادی و مافی هه‌موو گه‌لان، دژمنانی كورد و كوردستان به هه‌ر ناوێك وله هه‌ر ره‌نگ وره‌گه‌ز و پێستێك دا‌و خاوه‌نی هه‌ر زمان و كه‌لتور ونهریتێكی لێك دوور و جیاواز بووبن، له دژایه‌تی كورد و ره‌تكردنه‌وه‌ی داوا رِهواكانی دا ، یه‌ك ئامانجیان بوه و یه‌ك رێگایان برِیوه و به یه‌ك زار و زمان قرِیون. ئامانجی سه‌ره‌كیان نه‌مانى كورد و سرِینهوهی ناوی نیشتمانی كوردان ،، كوردستان،،له سه‌رنه‌خشه‌ی جوغرافیا بووه و هه‌یه و، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له زۆر بوار و باردا له گه‌ڵ یه‌كتری ناكۆك و دژ به یه‌كن، به‌ڵام له سه‌ر دژمنایه‌تی كورد و له ناوبردنی خه‌باته ره‌وا و حهقخوازانهكهی ، به پێچه‌وانه‌ی خۆمان،، یه‌كانگیر و هاوپه‌یمان و هاو هه‌لوێستن . به شاهیدی مێژوو هه‌موو جاران دژمنانمان هه‌ر كه زانیویانه ئاسۆێكی روون له كه‌لی رزگاری گه‌له‌كه‌مان ده‌ر كه‌وتوه، ترسیان رێ نیشتوه و كێچیان كه‌وتۆته كه‌وڵی و به بیانوی جۆراو جۆری دور له مه‌نتیق وئه‌قڵ، كۆسپیان خستۆته رێگامان و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو كێشه و ناكۆكیه‌كانی خۆیان وه‌لاناوه و له‌دژمان گهلهكۆمهگهیان وه‌رێ خستوه و هه‌ر كام له‌به‌ر خۆیه‌وه ناو و ناتۆره‌ی جۆراو جۆریان لێداوین و به جیاوازی خواز و ژێر پێنانی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و تێك دانی میساقه نێوده‌وله‌تیه‌كان تاوانباریان كردوین و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئاژاوه و دوبه‌ره‌كی نانهوهشیان له ناو خۆماندا داوه و به‌داخه‌وه هه‌موو جاران له خۆمان دارده‌ست و چاوساغیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، له كار هێناون كه بێگومان ئه‌وانه له كۆتاییدا جیا له شه‌رمه‌زاری ناو جه‌ماوه‌ری كوردهواری ، هیچ شتێكی تریان پێ نهبرِاوه.
له هه‌ول مه‌رجی ئیستادا كه به ناسك ترین و حه‌ساسترین قۆناغی ژیانی سیاسی كورد دێته ئه‌ژمار و له به‌شی باشوری كوردستان باسی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌خۆیی و دیاری كردنی مافی چاره‌نوس بۆ گه‌له‌كه‌مان ره‌خساوه و ئه‌م باس و خواسه بۆته سه‌ركی ترین باسه‌كانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و ، تارادهێك سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان له ژێر كۆنترِۆڵ و به‌رێوه‌به‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه و بهرادهێكی به‌رچاو زۆر ده‌سه‌لات و ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌یی و جیهانی پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له دهربرِیوه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له پارلمانی كوردستان بۆ راپرسی گشتی كردوه، نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانمان بۆ دژایه‌تی كردن و له‌مپه‌ر دروستكردن كه‌وتونه ته‌كبیر و راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتر . له هه‌مویان زیاتر رژیمی ئاخوندی ئیران توشی زگ ئێشه هاتوه و به هه‌موو توانا و بۆ لوان كه‌وتۆته هه‌وڵ دان، كه بێگومان دژایه‌تی كردنی برِیاری راگه‌یاندنی مافی چاره‌نووسی باشوری كوردستان پیلانێكی گه‌ڵاله كراوی چه‌ند قۆڵی دژمنانی كورد و كوردستانه بۆ له بار بردنی ئه‌و بارودۆخه و له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌له‌ی كه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی عێراق هه‌ڵكه‌وتوه. به‌لام ئه‌وه‌ی كه جێگای دڵ خۆشی و مایه‌ی شانازیه ئه‌وه‌یه كه به هۆی چونه‌سه‌ری راده‌ی زانیاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی شعوری سیاسی و كاری لێزانانه‌ی دیپلۆماسی دڵسۆزانی نه‌ته‌وه و نیشتمان و خۆراگری و فیداكاری جه‌ماوه‌ر، هه‌ل و مه‌رجێكی له‌باری وای بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانمان ره‌خساندوه كه ده‌بێ ئه‌م هه‌ل و قۆناغ و پێشهاته به باشترین و مه‌نتیقی ترین شێوه بقۆزرێته‌وه و ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی وكه‌سایه‌تی و له ژێر هژمونی فێل و پیلان و به‌ڵینی به درۆی نه‌یارانی نه‌ته‌وه و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان دا، به فیرِۆ نه‌درێ و به زمانی لووس و قه‌ول و به‌لێنی درۆ و ناراستی چه‌ندین جار له رابردودا تاقیكراوه‌ی بێناوهرۆك، هه‌ڵ نهخهلهتێن و له هیچ ههرِهشه و خۆ گیپ كردنهوهێك سڵ نه‌كه‌ین و نه‌بینه مقاشی ده‌ستی داگیر كه‌ر و پاوانخوازانی زل هێز و چاو برسی. با ئه‌مجاره خۆمان بۆ خۆمان بین و نه‌بینه‌وه قۆچی قوربانی هه‌ستانه‌وه‌ی دژمن و نه‌یارانی تێك شكا و كه‌وتوو . با پێ به مار و ددان به گورگ و وره به هێزی داپڵۆسێنه‌ری بێ به‌زیی نه‌دینه‌وه كه هه‌موو به‌ڵێن و یاسا و ماف و ئه‌ركه هاوبه‌ش و پێكه‌وه ژیانی به‌رانبه‌ریان پێشێل كردوه و ده‌كه‌ن. باسه‌ره‌تا ماڵی خۆمان ئاوه‌دان و قایم كه‌ین و ئه‌وجار وه‌ك هه‌ستی مرۆڤ دۆستی و هه‌وڵ بۆ دابین كردنی ماف و ئازادی مرۆڤه‌كان و سه‌قامگیری ئاشتی و ئاسایش و دیموكراسی، هاوكار و یاریده‌ده‌ریان بین و نه‌هێڵین جارێكی تر به‌ر ته‌وژمی ئه‌نفال و كاره‌ساتی شیما باران و كرده‌وه‌ی ترسناك و قێزه‌ونی راگواستن و دێوه‌زمه‌ی كاولكاری و ماڵ وێرانیمان بده‌نه‌وه و، چی تر رۆڵه كانمان وه‌ك سامۆته‌ی راوچیانی دڵ ره‌ق و بێ به‌زه‌یی به داری بێدادی و به‌تی سێداره‌وه هه‌ڵ ناوهسرێن . با ئیتر ئه‌و باوهرِ و تێرِوانین و متمانه‌مان به خۆمان هه‌بێ كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه له حه‌شارگه‌ی چاو له‌ده‌ستی و خۆ به كه‌م ویستی و بێینه‌ده‌ر و له‌سه‌ر به‌رزی چیای به‌رزی سه‌رفرازی و شانازیه‌وه پرِ به هه‌موو گێتی هاوار بكه‌ین و بڵێن: ئه‌ی گه‌لانی جیهان!، هێز و ده‌سه‌لات و ده‌وڵه‌ته‌كان به گشتی و، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خۆتان به پارێزه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئاشتی و ئاوه‌دانی و ئازادی و دیموكراسی ده‌زانن ، ئیمه‌ش ده‌مانه‌وێت كۆتی دیلی بپچرِێنین و به‌رگی زه‌لیلی دادرِینین و ببینه هاركار و هاوراتان بۆ به‌ره‌وپێش خستنی مرۆڤایه‌تی و ئاوه‌دانی جیهان و پاراستینی ژینگهێكی پاك و خاوێنی شیاوی هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر گرده زه‌وی. ئیمه‌ش مرۆڤین و مافمان هه‌یه ، گه‌لین و ئالا و وڵاتمان هه‌یه،خاوه‌ن زمان و كلتورین و به فه‌رهه‌نگین و فه‌رهه‌نگ و شعور و مێژووی دور و دێژی ژیان و به‌رخودانمان هه‌یه. ده‌مانه‌وه‌ی سه‌ر به‌خۆ بین، ژێر ده‌ست نه‌بین، بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ خۆ بین، ئاشتی و ئاوه‌دانی دروشممانه، پێشكه‌وتن و پێگه‌یشتن و هه‌ڵكێشانی ره‌گی كۆیله‌یی و خوێن رشتن و كاول كاری و داگیركه‌ری و ره‌زاله‌ت و سووكایه‌تی مرۆڤ به مرۆڤ ئامانجمانه. هه‌وڵمان له پێناو دابین كردنی یه‌كسانی و به‌رانبه‌ری گشت مرۆڤه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ری ژن و پیاوه . ده‌مانه‌وه‌ی كۆرپه و منداڵانمان له باخچه‌ی ژیانێكی ئارام دا داره داره بكه‌ن و پێرِۆكه ببین و پێ بگرن و، گه‌نج و لاوه‌كانمان ( كورِان و كچان) وه‌ك دوو چین و ره‌گه‌زی به‌رابنه‌ر به متمانه به‌یكتر وانه‌كانی ژیانی شیاوی مرۆڤی سه‌رده‌م فێر بون و به‌ره و فێر بون و فێر كردن و داهێنانی پرِ له‌سه‌روه‌ری و شانازی بۆ مرۆڤایه‌تی به بێ ترس و دڵه‌راوكی له داهاتوی ژیانیان دڵ پرِ هیوا ره‌گه‌ڵ كاروانی مرۆڤایه‌تی كه‌ون !.
ئێستا باس و خواس و گه‌رمترین بابه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، بابه‌تی راگه‌یاندنی گشتپرسی له باشوری كوردستان و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رنجی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و تێكرِای دونیای بۆ لای خۆی راكێشاوه و سه‌ره‌رای هه‌بوونی دژمن و نهیارگهلێكی زۆر، تا راده‌ێك پشتیوان و دۆستیشی بۆ په‌یدا بوه و به‌شێكی به‌ر چاو له ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كه‌سایه‌تیه نێونه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌ن ده و‌ر و دیاره‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتیوانی و به ره‌سمی ناساندنی ده‌ر برِیوه. له ناو نه‌یاران و دژبه‌رانی دا ئه‌وه‌ی كه له هه‌مووان زیاتر له هه‌وڵی له بار بردن و به ئاكام نه‌گه‌یشتنی ئه‌م هه‌ل ودهرفهتهدایه و ئاڵای ئاژاوهگێرِی و رێبه‌ری هه‌موو دژمنانی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤی به گشتی له سه‌ر شان ناوه و وه‌پیش زورِییهتهكانی كه‌وتوه و لوتكه‌ی كێوی ئه‌بو قوبه‌یسی لێ گرتوین، رژیمی ئاخوندی ئێرانه كه له‌م باره‌وه له هه‌موو هێز و ده‌سه‌لاتی ماددی و مه‌عنه‌وی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و له هه‌موو لایه‌كه‌وه لا نۆ كه‌ر و دار‌و ده‌سته‌كانی هان ده‌دا و ته‌یاریان ده‌كات .
له‌م ههلو مه‌رج و بارودۆخه‌دا ئه‌ركی دڵسۆزان و تێكرِای لایه‌نه سیاسی و ناوه‌نده كۆمه‌لایه‌تی و ئایینی و تێكرای روناكبیران و سهردهچوان ئه‌وه‌یه كه ، زۆر به وردی و زانستیانه باس له هاندان و بزواندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و باوهرِ به خۆ بوون و خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان، بكه‌نه سه‌ره‌كی ترین باس و خواسی رۆژانه‌یان و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامان و ده‌وروبه‌ره‌كانیان بۆ هه‌رچی زیاتر پابه‌ند بوون به ماف و ئازادیه‌كانیان هان بده‌ن و، به تێكرِا هه‌وڵ بۆ یه‌ك ده‌نگی و هاو هه‌ڵوێستی ویه‌كتر خوێندنه‌وه و رێز له یه‌كتر گرتن بده‌ن. به خۆراگری و فیداكاری ومه‌نتیق و دووربینی و راوێژ وگوێ له یه‌ك گرتن، باشتر ده توانین پلانی نه‌یاران پوچه‌ڵ وهكهین و ئاوات و ئامانجه پیرۆزه‌كانیان كه سه‌ركی ترینیان رزگاری و ئاوه‌دان كردنه‌وه و پێش خستنی نه‌ته‌وه و نیشتمانه، بگه‌ین. بۆ دۆست و دژمنی بسلمێنین كه خۆراگر و فیداكار و دڵسۆزی گه‌ل و خاك و پارێزه‌ری ماڤـ و رێزی مرۆڤین. هه‌زار ره‌حمه‌ت له گۆرِی شاعیری كورد كه ده‌ڵێ:
قه‌ومی كوردئیسپاتی كرد بۆ عامی سه‌ر رووی زه‌مین
مێللهتێك قاره‌مانن، هــهرده بــــــێ سه‌ر به‌ست بژین.